
به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و سوکایه‌تی پێ کردنه‌که‌ی ئه‌م جاره‌ی محه‌مه‌د قه‌ره‌داغی
به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و سوکایه‌تی پێ کردنه‌که‌ی ئه‌م جاره‌ی محه‌مه‌د قه‌ره‌داغی
کۆیار ڕه‌ووف به‌ریتانیا
دوای ڕوخانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ددام یهکێتیو پارتی که‌وتنه هه‌وڵی ئه‌وه‌ی که کۆمپانیا جیهانیهکان به‌ره‌و کوردستان ڕابکێشن و پرۆژه تایبه‌تیه‌کانی خۆیانیان پێ جێ به‌جێ بکه‌ن و ئه‌وه‌ی که له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابوردودا به هۆی شه‌ڕی ناوخۆوه له‌ده‌ستیان چوبوو قه‌ره‌بووی بکه‌نه‌وه‌و ببنه خاوه‌نی گه‌وره‌ترین پرۆژه‌و داهات ئه‌مه‌ش به‌ناوی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی کوردستان و خزمه‌ت کردنی خه‌لک بۆیه ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتی و به‌رپرسه‌کانیان که‌وتنه سه‌ردانکردنی ئه‌و ووڵاتانه‌ی که خاوه‌نی کۆمپانیای گه‌وره ن و ده‌وری کاریگه‌ریان هه‌یه له جیهاندا به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌مه‌ریکا زۆر دوره‌و به‌ئاسانی کورد ناتوانێت بگاته ئه‌و ووڵاته وه‌کو په‌نابه‌ری نایاسایی زۆر ئه‌سته‌مه که کورد به قاچاغ بگاته ئه‌مه‌ریکا به‌ڵام ووڵاتێکی وه‌کو به‌ریتانیا به‌شێوه‌یه‌کی ئاسان په‌نابه‌ر ده‌توانێت که بگاته ئه‌و ووڵاته ، له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆی یهکێتیو پارتی دا کوردێکی زۆر به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌گشتی و به‌ریتانیا به‌تایبه‌تی که‌وتنه ڕێ و گه‌شتنه ئه‌و ووڵاته له‌و کاته‌وه ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت به‌به‌رده‌وامی لاوی کورد به‌ره‌و به‌ریتانیا به‌لێشاو کۆچیان کرد و کۆچ ده‌که‌ن ، له زۆربه‌ی سه‌ردانه‌کانی به‌رپرسانی یه‌کێتی و پارتی چی وه‌کو ده‌سه‌ڵات وچی وه‌کو حیزب ، بۆ ووڵاتی به‌ریتانیا هه‌مو جارێک باسی په‌نابه‌رانی کورد یه‌کێک بوه له‌خاڵه هه‌ره گرنگه‌کانی ده‌سه‌ڵات، هه‌ر له سه‌ره‌تای ساڵی 2004 پاش ڕوخانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ددام ، ، بۆیه له‌و کاته‌وه په‌نابه‌رانی کورد له‌و ووڵاته دوچاری بڕینی موچه‌و بڕینی خانوو ، ده‌سگیر کرد ن‌و ، ته‌ردو ڕه‌فز بونه‌وه من خۆم یه‌کێک بووم له‌و که‌سانه‌ی که ، ساڵی 2004 دادگایی کرام له‌سه‌ر که‌یسه‌که‌م و له‌و دادگایی کردنه‌دا بێجگه له دادوه‌ر نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی داخلی به‌ریتانیا وه‌کوو هه‌موو دادگایی کردنه‌کانی تر ، ئاماده بوو ، له کۆتایی دادگایی کردنهکهمدا ، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی داخلی تۆ ده‌توانیت بگه‌ڕێیته‌وه بۆ باکوری ئێراق ، بۆ(کاز) واته کوردیش ئۆتۆنۆمی زۆن دادوه‌ر ووتی چۆن ده‌یسه‌لمێنی که ده‌توانێت بگه‌رێته‌وه بۆ کاز نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی داخلی فایلێکی ،250 لاپه‌ڕه‌یی له‌سه‌ر بارودۆخی ئێراق و کوردستان نیشانی من و دادوه‌ر دا‌و ووتی به‌رپرسانی باڵای ده‌سه‌ڵاتی کوردی هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵات دار ئاماده‌ییان نیشان داوه که هه‌موو ئه‌و کوردانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا ده‌رچو ن‌و گه‌شتونه‌ته ئه‌وروپا بگه‌ڕینرێنه‌وه بۆ باکوری ئێراق ، ئه‌وان پێیان ڕاگه‌یاندوین که ژیانی هه‌موو ئه‌و پهنهبهره گه‌ڕاوانه ده‌پارێزن ، ئیدی له‌و کاته‌وه ، و دادگایی کردنی کوردانی باشوری کوردستان ده‌ستی پێ کرد و زۆربه‌ی هه‌ره زۆی ته‌ردو ڕه‌فزیان وه‌ر گرت منیش یه‌کیک بووم له‌وانه ، و پاش ساڵێک واته 2005 که‌وتنه گرتن و ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی کورد له‌و ووڵاته‌و ، دیپۆرت کردنه‌وه‌یان و ،سات له‌دوای سات ، بارودۆخی په‌نابه‌ران ، له‌خراپیدایه و ده‌سه‌ڵاتی یه کێتی و پارتی له‌پیناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ،و له‌هه‌موو سه‌ردانه‌کانیاندا ڕه‌زامه‌ندیان نیشان داوه بۆ ئه‌وه‌ی کوردانی په‌نابه‌ری ئه‌و ووڵاته به‌زۆر دیپۆرت بکرێنه‌وه ، و له‌ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندندا وا نیشان ده‌ده‌ده‌ن که ئه‌وان دژی ناردنه‌وه‌ی به‌زۆر په‌نابه‌رانن ،به‌ڵام کۆمسیاری باڵای په‌نابه‌را ن و چه‌ندی ن ڕێکخراو ، سه‌ردانی حکومه‌تی به‌ریتانیایان کردوه‌و ، داوای ڕاگرتنی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه یان کردوه‌و، حکومه‌تی به‌ریتانیا له‌وه‌ڵامدا ووتویه‌تی : کاتێک ده‌سه‌ڵاتی کورده‌کان له باکوری ئێراق داوا ده‌که‌ن که به‌شداری بکه‌ین له پرۆژه‌کانی باکوری کوردستان و کۆمپانیا بنێرین بۆ ئه‌و ناچه‌یه ، و کاتێک که ئه‌وان دوپاتی ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه که باکوو ری ئیراق ، ناوچه‌یه‌کی هیمن و ئارامه ، ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندی نیشان بدات له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره کورده‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان و ڕه‌زامه‌ندیان نیشان داوه‌ی ، ئیدی ناتوانن ، رێگری له‌ناردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه ، بگرن و وه‌ریان نه‌گرنه‌وه ، ، له‌دوایی ئه‌و هه‌مو به ڵگهو دانیستنانهی که کۆمسیاری باڵای په‌نابه‌ران له‌به‌ریتانیا به‌تایبه‌تی به‌ڕیز ده‌شتی جه‌مال و ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و رێکخراوه مرۆڤدۆسته‌کان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی به‌ریتانیا ، ئه‌نجامیان داوه ، حکومه‌تی به‌ریتانیا به‌رده‌وامه له‌ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران و هیچ یاسا‌و رڕێکخراوێک وته‌نانه‌ت مافی مرۆڤیش ، ناتوانێت ڕێ له‌ناردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه بگرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتی ، هه‌موشتێکیان له‌و باره‌وه ئیمزا کردوه ، تائێره مه‌به‌ستم بو هه‌موو لایه‌ک دڵنیا بێته‌وه که ده‌سه‌ڵاتی کوردی وه‌کو چۆن ، هه‌موو شتێک له‌به‌رژه‌وه‌نی خۆیان و ده‌سه‌ڵاتیان به‌کار ده‌هینن و ئه‌یانه‌وێت خۆڵ بکه‌نه چاوی خه‌ڵکه‌وه به‌وه‌ی که ئه‌وان دژی ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری پهنابهرانهوهن ، وا ده‌زانن ئه‌و ئیمزایانه‌ی که‌ده‌یکه‌ن له‌سه‌ر ناردنه‌وه‌ی بهزۆتی په‌نابه‌ران ، هه‌ر وا به نهێنی ده‌مینێته‌وه ، وه‌کو هه‌موو ئه‌و کارانه‌ی دیکه‌یان په‌رده‌پۆش ده‌بێت ، هه‌ر وه‌کوو محه‌مه‌د قه‌ره‌داغی سکرتێری ئرنجومهنی وه‌زیران ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت ، حکومه‌تی هه‌رێم نه ک رێک که‌وتن به‌ڵکو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان یه که ئه‌و په‌نابه‌رانه بگوڕینرێنهوه کوردستان ، ئه‌م وته‌یه‌ی جه‌نابی سکرتێر جێگای نه‌ک سه‌رسوڕ مانه به‌ڵکو جێی پێکه‌نینه ، که ئاگای له‌و هه‌موو رێککه‌وتنانه نیه که به‌رپرسان بۆ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران کردویانه یاخود ، خۆی لێ نابان ده‌کات ،ئه‌گه‌ر ئاگای لێ نیه باسهردانێکی به‌ریتانیا بکات و له‌گه‌ل کاک ده‌شتی جه‌مال سه‌ردانی حکومه‌تی به‌ریتانیا بکه‌ن و بائاگادار بێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئاگاداریشهو ، ده‌یه‌وێت خۆل بکاته چاوی خه‌ڵکه‌وه ، ئه‌وه ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌ر چو که بتوانن خۆڵ بکه‌نه چاوی خه‌ڵکه‌وه، پاشان محه‌مه‌د قه‌ره‌داخی بهوهسهوه نه‌وه‌ستا وهو ، سوکایه‌تی به‌و په‌نابه‌رانه کردوه که به‌زۆر و له‌سه‌ر ئیمزای به‌رپرسه‌کانی نێردرانه‌وه کوردستان و ده‌ڵێت که‌زۆرێک له‌و په‌نابه‌رانه‌ی ده‌نێرێنه‌وه بۆ کوردستان له‌وانه‌یه په‌یوه‌ندی بۆ بونی تاوانه‌وه هه‌بێت !! منیش پێی ده‌ڵێم به‌ڕیزم ئه‌وانه‌ی که‌به‌زۆر دیپۆرتی کوردستان ده‌کرێنه‌وه ته‌نها تاوانیان ئه‌وه‌یه که کوردن و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ئێوه‌و سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆدا له‌کوردستان هاڵهاتوون ،و هه‌ڵدێن ،لیره یاسا هه‌یه بۆ تاوان و هه‌ر که‌سه‌و به‌پیی تاوانه‌که‌ی سزا ده‌درێت ، نه‌وه‌ک دیپۆرت بکرێته‌وه، هه‌موو تاوانبارێک ئه‌گه‌ر ڕه‌گه‌زنامه‌ی ،به‌ریتانیشی هه‌بێت یان تهردوڕهفزی هه‌بێت یه‌ک یاسا هه‌یه بۆ هاردوکیان ، لێره تاوانبار ناتوانێت له‌یاسا ڕابکات ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر وڵاتێکیش بێت ده‌بێت بهێنرێته‌وه ئێره و لێره بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت ، ئه‌و به‌ڕێزه لهبهشێکت تری ووته‌کانیدا ده‌ڵێت ، یان له‌وانه‌یه ته‌ردو ڕه‌فزی هه‌بێت بۆیه ده‌ینێرنه‌وه بۆ کوردستان ، ژماره‌یه‌کی زۆری په‌نابه‌ران ته‌ردو ڕه‌فزیان هه‌یه له‌م ووڵاته له ژماره‌یان ده‌گاته 700000 حه‌وت سه‌د هه‌زار که‌س له‌و ژماره‌یه ته‌نها ئه‌و که‌سانه دیپۆرت ده‌کرێنه‌وه که که‌یسیان کوردستانی باشوره‌و ، یان ئه‌فغانستانه ئه‌گینا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک کوردێکی که‌یسی که‌رکوک دیپۆرت ناکه‌نه‌وه مه‌گه‌ر زۆر به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێت ، یان شتی وا نیه ، که ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وحکومه‌ته‌ی جه‌نابت سکرتێریه‌تی ، که‌رکوک به شاریکی کوردی ده‌زانێت ، وه ئه‌وکه‌سه‌ی که‌یسی ئێرانه‌و ته‌ردو ڕه‌فزی وه‌ر گرتوه ، چه‌ندین جار سه‌ردانی ئه‌و ڕێکخراوه‌ی کردوه که به ئاره‌زوی خۆی بڕواته‌وه بۆ ئێران ڕازی نابن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناینێرنه‌وه بۆ ئێران ، ئه‌و ئێراقه‌ی که تاڵه‌بانی سه‌رۆکیه‌تی ، به‌هیج شێوه‌یه‌ک که‌سێکییان دیپۆرت نه‌کردوه‌ته‌وه بۆژێر ده‌سه‌ڵاتی ،جاتکایه سه‌ره‌ڕای دیپۆرت کردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی کوردستان ، به رێککه‌وتن و ئیمزای خودی سه‌رۆکی هه‌رێم ، که‌له به‌ریتانیا کردویه‌تی ، سوکایه‌تیان پێ مه‌که‌ن ، چونکه کوردی وه‌ها له‌به‌ریتانیایه که ته‌ردو ڕه‌فزی هه‌یه‌و به‌پاره‌ی خۆی خه‌ریکی دوکتۆرایهو ، ئاماده نیه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ئێوه ، و وه‌ر گێڕی وا هه‌یه ، زیاتر له 4 ساڵه وهرگێری بۆ ئه‌و کوردانه کردوه که له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ئیوه‌دا ڕایان کردوه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌یسی کوردستانه به ئیمزای سه‌رۆکی هه‌ریم ، ساڵی پار گرتیان و ویستان دیپۆرتی بکه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌ڕێی پارێزه‌ره‌وه، به بڕی10000 دۆلار ده‌هه‌زار له‌زیندان هاته ده‌ره‌وه‌و ڕزگاری بوو له دیپۆرت کردنه‌وه‌ی بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ئێوه، که زیاد له 8 ساڵه له به‌ریتانیا ده‌ژی ، و ئاماده نیه بگه‌ڕێته‌وه، بۆ کوردستان ی ووڵاتی گه‌نده‌ڵ و بێ یاسایی ، جا تکا له هه‌موو پهنابهرهکوردهکانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ده‌که‌م که له‌ئاست ئه‌م سوکایه‌تیه‌ی سکرتێری ئه‌نجه‌مه‌نی وه‌زیرانی کوردستان بێ ده‌نگ نه‌بن و هه‌وڵی خۆپیشاندانیکی سه‌راسه‌ری بده‌ن له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ته چیدی سوکایه‌تی به په‌نابه‌ره کورده‌کان نهکررێت و ڕاستیه‌کان نهشێوینن
koyar-rawf@hotmail.co.uk