Skip to Content

Tuesday, April 16th, 2024
ناوازه‌……….هێمن ڕه‌ئووف

ناوازه‌……….هێمن ڕه‌ئووف

Closed
by November 6, 2008 ئەدەب

 ناوازه‌
 هێمن ڕه‌ئووف
         
        

 تۆ بوکه‌شوشه‌که‌ی ده‌ستم
 منیش تا خوا حه‌زکا منداڵ
 بۆیه‌ ئاوا
 به‌بێگه‌ردی خۆشمئه‌وێی
 به‌ هێمنی ئه‌تدوێنم
 دڵم له‌ هه‌ر جێگایه‌ بێ
 تۆش هه‌رله‌وێی .
 
 تۆ گۆچانێکی نه‌خشینی له‌ ده‌ستمدا
 منیش
 هه‌تابڵێی پیروبه‌ساڵاچوو
 بۆیه‌ ئاوا
 له‌ هه‌ستانو له‌ وه‌ستانا
 هه‌ر پشتم به‌تۆ ئه‌به‌ستم
 له‌ڕۆشتن و هه‌نگاوما
 گه‌شبینم و پڕئومێدم
 بۆگه‌شتنم به‌ مه‌به‌ستم .
 
 من شاعیرێبووم  دامابووم
 بۆ وشه‌یه‌کی ناوازه‌ !
 تۆش به‌ ناز و له‌نجه‌ولارت
 پۆله‌ڕسته‌ی پڕئه‌وینی ئاسمانی خه‌یاڵی من بووی
 بۆیه‌ ئێستا
 به‌ بوونت هه‌موو تێکست و شیعره‌کانم
 پڕئاوازه‌ . 
 
 www.hemnrauf.kurdblogger.com
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.