
پڕۆسه‌ی نه‌زۆکی له ڕوانگه‌ی پزیشکان و په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه
پڕۆسه‌ی نه‌زۆکی له ڕوانگه‌ی پزیشکان و په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه
که‌ی مرۆڤ ده‌توانێ بڵێ” نه‌زۆک”؟
ئه‌وه ڵێکدانهوهیی ته‌واوی ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌کانی جیهانه:
دووگیان نه‌بوون دوایی 12 هه‌یڤ به بێ هیچ به‌رگریکردن له کرده‌وه‌یی جووتبووندا.
له نێوان 80%ی ئه‌و که‌سانه‌ی که منداڵییان بووه هه‌ر له نێوان ئه‌و یه‌که‌م ساڵه‌دا دووگیان بوون. دوایی یه‌کساڵیش ئه‌گه‌ره‌که نوخته‌ی کۆتایی نییه.زۆربه‌ی جووته هاوسه‌ره‌کانی که ئاره‌زووی منداڵییان هه‌یه به بێ هاوکاری پزیشکی له ساڵی دووه‌م یا سێیه‌مدا منداڵیان ده‌بێ.
ته‌نیا ڕێژه‌یه‌کی که‌م له ئه‌و که‌سانه‌ی که ئاره‌زوویی منداڵییان هه‌یه،نه‌زۆک ده‌مێننه‌وه و ئه‌و ڕێژه‌یه 1%ه.
ته‌مه‌ن ڕۆڵی هه‌یه له پڕۆسه‌ی زاوزێدا؟
ژن له ته‌مه‌نی ده‌ورووبه‌ری 24 ساڵیدا له هه‌موو کاتێک زیاتر ئاماده‌یی هه‌یه بۆ پڕۆسه‌ی دووگیانبوون.
له ته‌مه‌نی 35 ساڵیدا ئه‌گه‌ری دووگیانبوون نیوه(50%) ده‌بێته‌وه، دوایی ته‌مه‌نی 41 ساڵ به گوێره‌ی ئامارکراو ده‌توانین بڵێێن نه‌زۆکه.
به‌و حاڵه‌ش که له گه‌ڵ ڕۆیشتنی ته‌مه‌ن بۆ سه‌ره‌وه ئه‌گه‌ری دووگیانی که‌متر ده‌بێته‌وه،دیسان ژنانێکی زۆر بڕیار ناده‌ن/ئاره‌زوو ناکه‌ن دووگیان بن (له ئه‌وروپا).
له ساڵه‌کانی 70کاندا ته‌مه‌نی ژن به ڕاده‌یه‌کی ناوه‌ندی 24 ساڵ بووه که ده‌بوو به دایک،ئێستا ئه‌وه ماوه‌ی 30ساڵی به سه‌ر چووه. که‌م یازۆر نیوه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی که یه‌که‌م منداڵییان ده‌بێت،له سه‌رووی 30 ساڵن، 13%یشیان له سه‌رووی 35 ساڵن.مرۆڤ زیاتر مه‌یلی به لای
Hedonisme دا ڕۆیشتووه(زانستێکی فه‌لسه‌فه‌ییه که له باره‌ی شێوه‌ی مامه‌ڵه‌کردنی له تام و چێژی ژیان باس ده‌کات).
گه‌ڕان/گه‌شتوگوزار،خوێندن و پیشه‌ی گوونجاو…هتد که مرۆڤی ئێستا ده‌یه‌وێ زیاتر چێژ له ژیان وه‌رگرێ به‌ڵام به هاتنی منداڵه‌وه هه‌ندێک له‌و چێژانه له ده‌ست ده‌دات ئه‌وه به گووته‌ی Carina Hilders پزیشکی ئافره‌تان له نه‌خۆشخانه‌ی
Reinier de Graaf Gasthuis ی شاری Delft له هۆڵه‌ندا.
‘بوونی منداڵ بۆچوونێکی هه‌ڵه‌یی خستۆته ناو هزری هه‌ندێک له خه‌ڵک: خۆبه‌ختکردن و به‌رده‌وام له خزمه‌تی منداڵدابوون و یاخود ترس و پرسی ئه‌وه ی که دایک ده‌بێ دوو ڕۆڵی هه‌بێ هه‌م دایک و هاوکات فه‌رمانبه،ئه‌وه بارگرانی ده‌خاته سه‌ر شانی ژن و زیاتر ئه‌و ئه‌رکانه دێنه سه‌ر شانی ژنان تاکو پیاوان به گووته‌ی Hilders.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه که زۆری ئێش و بارگراناییهکانی IVF ده‌که‌وێته سه‌ر ژن و پیاوان تا ڕاده‌یه‌کی زۆر که‌متر پێوه ی گرفتارن.
دواخستنی پڕۆسه‌ی دووگیانی
دواخستنی مندالبوون/دووگیانی،هه‌ندێک کێشه‌یی به‌دوادایه،و لێژنه‌ی پزیشکانی پسپۆر له باره‌ی نه‌خۆشییه‌کانی ئافره‌تان و چاودێری کۆمه‌ڵایه‌تی که Hilders خۆی به‌رپرسییه‌تی، ده‌یه‌وێت ئافره‌تان وشیار بکاته‌وه له‌و باره‌وه.
‘بێجگه له که‌مبوونه‌وه‌یی ئه‌گه‌ری دووگیانبوون هه‌ندێک کێشه‌ی دیکه‌ش هه‌یه که ئافره‌ت تا ته‌مه‌نی به رهو سه‌رووتر بڕوات زیاتر ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه کاتێ دووگیانی و منداڵبوون،’ به قسه‌ی Hilders .’هه‌روه‌ها دایکانی ته‌مه‌ن باڵا ئه‌گه‌ری زیاتریان هه‌یه که تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک بن، هه‌روه‌ها ناچارن منداڵه‌کانیان دواتر بڕۆنه فێرگه‌ی تایبه‌ت(له ئه قڵدا لاوازن) ‘.
له شوێنی پیشه‌ی Hilders دا ڕۆژانه ڕێژه‌یه‌کی زۆر له و ژنانه دێن که ناتوانن سه‌ربه‌خۆ/خۆرسکی دووگیان بن و ئه‌وانه داوای چاره‌سه‌ری ده‌که‌ن.ئه‌و ڕێگهچارهسهرییانه وه‌کو IUI که کورتکراوه‌یی Intra Uterine Insemination (بردنهژوورهوهیی سپێرمه‌کان به ڕێگه‌ی ئامێرێکی پزیشکی بۆ ناو منداڵدان)، شێوه‌ی ICSI که کورتکراوه‌یی
Injection Inta Cytoplasmic Sperm به‌و ڕێگایه‌شدا هه‌ر سپێرم/تۆ‌و به ڕێگه‌ی ده‌رزییه‌وه دهبرێتهو ناو هێلکه له ده‌روه‌یی جه‌سته‌دا،و IVF که کورتکراویی In-Vitro Vertilisation واته گه‌یاندنی سپێرمه‌کان بۆ ناو هێلکه له ناو قاپووچکهی شووشه‌دا له ده‌ره‌وه‌یی جه‌سته‌دا.
ئه‌و شێوه چاره‌سه‌رییه ساڵانه هه‌ر به‌ره‌و زیاتربوونه له هۆڵه‌ندا. له ساڵی 1985ه‌وه تا ئێستا ڕێژهکهیی به ڕاده‌ی ناوه‌ندی پانزدهههزاره. ئه‌و ڕێگهچارهسهرییه ناوبانگی کردووه لای خه‌ڵک به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ ته‌نیا به‌رهه‌مێکه و 1 له سه‌ر 5ی ژنان تێیدا سه‌رکه‌وتوون.
ئه‌و پڕۆسه‌یه هه‌ندێک کێشه‌یی ده‌رونی جاریوایه زۆر قورسی پێوه‌یه.ڵه هۆڵه‌ندا نزیکه‌ی 35%ی ئه‌و جووته هاوسه‌رانه‌ی که ده‌ستییان به چاره‌سه‌ری کردووه ڕاده‌وه‌ستن و کۆتایی به پڕۆسه‌که دێنن.چۆنکه ئه‌و پڕۆسه‌یه له زۆر باره‌وه گرانایی ده‌خاته سه‌ر ژیانی مرۆڤ. په‌یگیری و ئه‌نجامی هه‌ندێک به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به‌و پڕۆسه‌یه و ژیانی سێکس که ده‌بێته مهکیینهیی/قوڕمیشکراو،به‌کارهێنانی هۆرمۆنه‌کان،ئه‌نجامی سۆنه‌ر،پشکنینی خوێن و له هه‌مووی ناخۆشتر ده‌رهێنانی هێلکه‌کان.
له دوایی گهڕاندنهوهیی Embryo´s (پێکهاته ی هێلکه‌و سپێرم/به‌ر) بۆ ناو منداڵدانچاوهڕوانی و هیواداری ده‌ستپێده‌کات.قۆناغه ناخۆشه‌که‌ی دیکه‌شی ئه‌و کاته‌یه که ئه‌نجامه‌که‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌و هه‌موو بارگراناییه بێ سوود بووه.
زۆر له جووته هاوسه‌ران هه‌موو هه‌وڵ و دهولێک ده‌ده‌ن تاکو منداڵێکیان بۆ درووست بێت، به گووته‌ی Hilders .هه‌ندێکجار به شێوه‌یه‌ک که ته‌واوی کات و هۆشیان هه‌ر به‌و کاره‌وه خه‌ریکن و ئه‌وه‌ش بێگوومان کاریگه‌ری نه‌رینی هه‌یه بۆ سه‌ر پڕۆسه‌ی به ئاره‌زویی دووگیانی.ئه‌وش ده‌زانین که ئه‌و که‌سانه‌ی که ئاره‌زووی منداڵیان به‌ده‌ستهێنان فه‌رامۆش ده‌که‌ن،جاریوایه به بێ هیچ چاره‌سه‌رییه‌ک دووگیان ده‌بن و من له‌و باره‌وه هیچ ناتوانم بڵێم بۆ چی وایه.
ئه‌گه‌ر ویست و ئاره‌زووی دووگیانبوون دوایی چه‌ندینجار IVF نه‌هاته دی؟
له لاهای هۆڵه‌ندا له ساڵی 2003 یه‌وه جووته هاوسه‌رانه‌ی که نائومێدبوون ده‌توانن
بڕۆنه ده‌زگای Q GGZ Psy- که کورتکراوه‌ی Geestelijke gezondheidszorg که ده‌روونناسانی ئه‌و ده‌زگایه یارمه‌تی ئه‌و که‌سانه ده‌ده‌ن چۆن مرۆڤ بتوانێ خۆی رازی بکات و به ڕێگه‌ی گوونجاو مامه‌ڵه له گه‌ڵ کێشه‌ی بێ منداڵی بکات.
به ڕێگه‌ی هه‌ندێک چاره‌سه‌ری ڕه‌وشی فکری لێی وورد ده‌بنه‌وه ده‌ڕواننه ئاره‌زووه‌که‌یان.ئامرازی ڕۆڵی داک و باوکیی بۆ ئه‌وان چ مانایه‌کی هه‌یه کامه بیر و بۆچوونه که ئه‌وه‌نده بێمنداڵی ڕێگه‌کانیان ئاسته‌نگ ده‌کات؟.
‘ئه‌و بیروبۆچوونانه له‌وانه‌یه زۆر نه‌رینی بن.له ڕێگه‌یه‌کی دیکه‌وه و به ئامرازێکی دیکه‌وه ده‌توانن ئه‌و بۆچوونه نهرینییه لابه‌ن و ئه‌وه‌ی نویی جێگیر بکه‌ن و ئه‌و ئاره‌زووه نه‌هاتووه دییه/که‌له‌نه به جۆرێکی دیکه پڕ که‌نه‌وه’، به گووته‌ی Anne Vlietstra ،یه‌کێک له ده‌روونناسه‌کانی ئه‌و ده‌زگایه.
دوایی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستی که له لایه‌ن Vivian Kraaij و Anne Vlietstra له زانکۆی شاری Leiden ی هۆڵه‌ندا،دیار سه‌لمێندراوه ئه‌و ژنانه‌ی که نه‌یانتوانیوه دووگیان بن،پێنج ساڵ دوایی که وازیان هێناوه له چاره‌سه‌ری IVF ،زیاتر له نیوه‌یان هه‌ستی خۆف،خه‌مۆکێ و هه‌ستی دژایه‌تییه‌ک له ده‌روونیاندا په‌یدا ده‌بێت.رێژیه‌کی که‌م له پیاوان ئه‌و حاڵه‌ته ده‌گرن.
بێمنداڵی/شکستهێنان له چاره‌سه‌ری و ئاره‌زووی منداڵ وه‌کو پرسه‌یه‌ک(تازیه) که به‌رده‌وام بێ و کۆتایی پێ نه‌یه‌ت،’به گووته‌ی Flietstra .’
به دڵنیایی ده‌توانم بڵێم که گرژی و ئاڵۆزی ده‌روونی کاریگه‌رییه‌کی نه‌رینی ده‌خاته سه‌ر پڕۆسه‌ی به‌رگرتنFertility.
چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌کردن له گه‌ڵ کیشه‌ی بێمنداڵی یاخود نه‌زۆکی له په‌رله‌مانی کوردستاندا و ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واریدا
به هاتنی ته‌کنۆلۆژیای نوێ، کۆمه‌ڵگای مۆدێرن و په‌یوه‌ندیه‌کانی دوور و نزیک له نێوان دانیشتوانیی جیهاندا، هه‌ندێک گۆڕان هاته دی.ئه‌و گۆڕانه‌ش کاریگه‌ری کرده سه‌ر زۆربه‌ی خه‌ڵکانی جیهان به شێوه‌یکی گشتی. هه‌ندێک وڵات زوو خۆیان گۆڕی و هه‌ندێکیان له به‌ر بارودۆخی جوگرافیایی،سیاسی و ئابووریان نه‌یانتوانیوه له گه‌ڵ ئه‌وان و شانبه‌شانی ئه‌وان بڕۆن.
کوردیش تا ڕاده‌یه‌ک بێبه‌ش نه‌بووه له‌و وه‌رچه‌رخانه‌دا. بۆ نموونه له ده‌ره‌وه‌یی ماڵدا هه‌رده‌م باس له مافی مرۆڤ و ئافره‌ته و به‌ڵام هه‌ندێک داب و نه‌ریتی کۆن ماوه که ئێستاش زۆرینه‌ی خه‌ڵک کاری پێده‌کات و ئینجا به هه‌ر هۆیه‌که‌وه بێ و کاریگه‌ریی نه‌رینی خستۆته سه‌ر پرسی مافی ئافره‌تان.
کۆمه‌ڵگه‌یی جیهانی ڕۆژئاوا ڕاسته هه‌ندێک مافیان به ژن داوه و یه‌کسانییان کردووه له گه‌ڵ پیاودا،به‌للام ئه‌وانیش به نۆبه‌ی خۆیان تووشی گرفتێکی دیکه‌ن که که‌متر بایه‌خدانه به به‌رپرسیارێتی ناو خێزان و پێک نه‌هێنانی هاوسه‌رگیرییه.بناغه‌ی هاوسه‌رگیرییان وه‌کو پێویست پایه‌دار نییه.
زۆرمان ئه‌و ڕاستییه ده‌زانین که له ڕۆژانی 27 و 28 مانگی ئۆکتۆبه‌ری ئه‌م،سالدا دانیشتنی په‌رله‌مانی کوردستان له باره‌ی پڕۆژه‌یاسایی باری که‌سێتی و بڕگه‌ی فره‌ژنی و جیابوونه‌وه بوو.
له‌و دانیشتنه‌دا به‌داخێکی زۆره‌وه دیسان مرۆڤه‌کان پهستانییان خسته سه‌ر مافه ڕه‌واکانی ژن.
به داسه‌پاندنی یاسایه‌ک که له هیچ لایه‌که‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی ژن دا نییه به‌تایبه‌تی ژنی نه‌خۆش و نه‌زۆک.
ئه‌وه جێگه‌ی داخه که هه‌ندێک له ژنانی کۆمه‌ڵه ئاینییه‌کانیش لایه‌نگری چه‌سپاندنی ئه‌و یاسایه بوون.
ئێمه‌مانه له لایه‌که‌وه لۆمه‌ی کۆمه‌ڵگه ده‌که‌یین که بۆچوون و کرده‌وه‌یی نه‌خۆشی هه‌یه و مرۆڤه‌کانی به بێ رووخسه‌ت خۆیان ده‌خه‌نه ناو کاروباری به‌رانبه‌ر و ڕێگه و چۆنییه‌تی باری ژیان بۆ به‌رانبه‌ره‌که ده‌ستنیشان ده‌کات.
”ده‌ی منداڵێک درووست که‌ن ئه‌وه بۆ وا ته‌مبه‌ڵن”،”وه‌یی چه‌ند فه‌قیره نه‌زۆکه”،پیرهکچه به که‌ڵک نایه و مهیخوازن چۆنکه منداڵی نابێ”،فه‌قیره نه‌خۆشه هیچی پێناکرێ! ئه‌ی بۆ ژنێکی دیکه نایه‌نی؟!”.
ئه‌وه مامه‌ڵه‌کردنی ههندێکانه له گه‌ڵ کێشه‌کاندا.به‌ڵام مامه‌ڵه‌ی هه‌ندێک له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کوردستان که نوێنه‌رانی ئه‌و گه‌له‌ن و ده‌بێ مرۆڤی ژیر و ڕۆشنبیر بن و نه‌کو به بێ هیچ ووردبوونه‌وه له پرسه‌که بریاری واها گران به سه‌ر ژن دا بچه‌سپێنن. باشتروایه حکومه‌ت خۆی یه‌کلا کاته‌وه،ئه‌و له لایه‌که‌وه باس له دیموکراسییه‌ت ده‌کات و له لایه‌کی دیکه‌وه یاسا له سه‌ر بنه‌ماکانی ئایین یاخود باشتر وایه بڵێم پیاوسالاری داده‌نێت.
ئه‌و خاڵانه گرفتێکی ده‌روونی بۆ ئافره‌ت درووست ده‌که‌ن،په‌ستان و له ژێر چاودێری دهورووبهردابوون و خۆ تێههڵقوورتاندن له نههێنییهکانیدا، و له هه‌مووی دژوارتر پشتیوانی نه‌کردنی یاسا له ژن، ژن نه‌خۆشتر ده‌کات و ئه‌و ئاماده‌ییه‌ی که هه‌شیه‌تی بۆ منداڵبوون له ده‌ستی ده‌دات. له داهاتوودا که‌متر له ئافره‌تان ده‌وێرن بڕۆنه ناو پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری،چۆنکه دڵه‌ڕاوکێ ده‌یانگرێ و بیر له داهاتوو ده‌که‌نه‌وه،ئه‌گه‌ر ژن نه‌خۆش بوو یا منداڵی نه‌بوو ئه‌وه هاوسه‌ری بۆی هه‌یه ژنی دووم بێنێ. ئه‌ی خۆ به هه‌زاران هه‌ن له نێوان پیاواندا ”نه‌زۆکن” و هاوسه‌ره‌کانیان له گه‌ڵیاندا دانیشتوون ژیان ده‌به‌نه سه‌ر و ئاره‌زووی منداڵبوونیان له پێناو ژیانی هاوبه‌شدا به خاک سپاردووه.ئاخۆ په‌رله‌مان بۆ ئه‌وانه‌ش ده‌بێ چاره‌سه‌رێکی نه‌بێ؟
ئه‌ی کوا ئه‌و سۆز و به‌ڵێنه‌ی که هاوسه‌ران به یه‌کدی ده‌ده‌ن له کاتێ هاوسه‌رگیریدا؟
ئه‌ی ئه‌وان نابێ له هه‌موو خۆشی و ناخۆشییه‌کاندا هاوبه‌ش بن؟
بۆ پرۆسه‌ی جیابوونه‌وه ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی”ژن” ده‌ڵێێ: ژن نابێ مافی جیابوونه‌وه‌یی به ده‌ست بێ،چۆنکه ژن سۆز و ئاتیفهی زۆره!دیاره که ته‌نیا ژن سۆزی و ئاتیفهی هه‌یه و له حاڵه‌تێکدا که پیاو ژنی دووه‌م بێنێ بێسۆزه به‌رانبه‌ر به هاوسه‌ره‌که‌ی.
به بۆچوونی من چه‌سپاندنی یاسایی فره‌ژنی پێشێلکردنی مافی ئافره‌ته.
سه‌رچاوه:
www.nvog.nl
www.obgyn.net
Psychologie magazine, september 2008
گوڵاڵه پشده‌ری
5 ی نۆڤه‌مبه‌ر 2008
ئامستردام
Goli-67@hotmail.com