Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
بەرێوەبەرایەتى پەروەردەو..؟!……رێبوار كەلهورى

بەرێوەبەرایەتى پەروەردەو..؟!……رێبوار كەلهورى

Closed
by November 14, 2008 گشتی

 بەرێوەبەرایەتى پەروەردەو…………؟!
 رێبوار كەلهورى

 لەدواى راپەرینە مەزنەكەى بەهارى (91)ەوە,دواى چەندین شەهیدو ئەنفال و كیمیاباران و جینۆساید و قڕ كردنى میللەتى كورد, توانیمان لەدواى راپەرینە شكۆدارەكەى 91 دا توانرا دارودەست و پیًَوەندارەكەى حكومەتى فاشى بەعس راوەدوبنێن لە هەرێمى كوردستان و كوردستان ئازاد كرا لەلایەن پێشمەرگەو خەڵكدا, لە داهاتوویەكى نزیكدا پەرلەمان و كابینەى حكومەتى هەرێم پێكبهێنن,رێكخستنەوەى ماڵى حكومەت و دەست بەكاربوونى گشت وەزارەت و دامودەزگاكانى حكومەت.یەكێك لەو وەزارەتانە وەزارەتى پەروەردەیە كە بەهۆى كەم ئەزموونى لەكاروچالاكییەكانى تاكو ئێستا نەیتوانیوە هیچ كارێكى سەركەوتوو ئەنجام بدات و بەرەو پێشى ببات.ئەوەتا هەر لەسەرتاى كردنەوەى دەست پێكى گشت ساڵَێكى تازە كۆمەڵێك مامۆستاى پسپۆرو بەتوانا دادەمەزرێنێت, كەچى ئەم ساڵ لەبەرنەبوونى مامۆستا و كەمى مامۆستاى شارەزا گشت قوتابخانەكان تووشى كێشەوگرفت هاتوون,وە ئەو مامۆستایانەى كە دادەمەزرێن زۆر كێشەیان بۆ دێتە رێگا یەكێك لەو كێشانە كاتێك خزمەتیان دەبێت بە ساڵێك هیچ تەرفیعێكى بۆناكرىَ و ئاگادار ناكرێتەوە لەلایەن پەروەردەوە كەواتە مووچەكەى نەقس دەبێت و دواتر بۆماوەیەك سەردان كردنى دەڵێن تازە ناكرێت ئەى كارى پەروەردە چییە كە ئەوان كەمتەرخەم بن لەكارەكانیان مامۆستا چى بكات, چەندین مامۆستا مووچەى بنەرەتیان هەڵەیەو بۆیان چاكناكرێت؟ كىَ بەرپرسە لەم كارە؟ ئێستا لە دەستپێكى ساڵى تازە بە كۆمەڵێك قەرارو قەراراتى نوىَ دێنە بەرهەم و بریاردەدەن كەچى بە زەرەرو زیانى قوتابى تەواو دەبێت, ئەوەتا دواى دەرچوونى نمرەى كۆتایى پۆلى شەشەمى ئامادەیى زیاتر لە (10000) قوتابى ناوى نەهاتۆتەوە لەهیچ كۆلێژێك و پەیمانگایەكدا ئەى دوا رۆژى ئەم قوتابیانە بە چ ئاقارێكدا دەروات و هیچ چارەیەك نییە بۆ كێشەكانیان؟ ئەى ئەو قوتابیانەى تەمەنیان لە سەرووى (30)ى ساڵیدایە ئەوان بگرە هەر ناویان نییە لە هیچ شوێنێك نە بە وەرگیرا و نە بە وەرنەگیراو ئەوان بۆ كوىَ؟ بە كۆڵان و شۆستەكاندا گوزەر بكەن و بخولێنەوەو, بەرپرسەكانیشمان ڤێلاى بەرزو جوانمان بۆ دروست بكەن قوتابى تەماشایى بكات, بیرو هۆشى لاى خۆى نەمێنێت و فكرى …………..؟؟!!
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.