
ژیان و به‌رهه‌می ژان ژاک رۆسۆ
ئاماده‌کردنی:ژێوار فازل
ژیان و به‌رهه‌می ژان ژاک رۆسۆ
ڕۆسۆ سویسریه، به‌ڵام نووسه‌رێکی فه‌ره‌نسیه ئه‌و ده‌مه‌ی کۆماری (ئازادی ژنێڤ) (به‌زمانی شانازی ڕۆسۆ خۆی) زۆر جیاواز بوو له شاره-ده‌وڵه‌تێکی ئازاد و یه‌کسان دانیشتوانه‌که‌ی به‌سه‌رچینی جیاوازدا به‌شکرابوو و هه‌ر یه‌که‌ی ئه‌م چینانه مافی تایبه‌تی هه‌بوو. له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی په‌یژه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌دا (سیتۆبا)(بۆرژواکان) خۆیان ده‌بینیه‌وه و ته‌نها ئه‌ندامانی ئه‌م خێزانانه مافی وه‌رگرتنی جنسیه‌ی ده‌وڵه‌تی ژنیڤیان هه‌بوو. پایه به‌رزه‌کانی ده‌وڵه‌ت به ده‌ستی ئهناموه بوو و وه‌کو یاسای، پزیشک،مامۆستا‌و قه‌شه کاریان ده‌کرد، یان له بواری پیشه ڕێزداره‌کانی بازرگانی و ده‌ستیدا خه‌ریک بوون. به‌شه‌که‌ی دیکه دانیشتوان له بواری کهمڕیزی پیشه‌گه‌ریدا کاری ده‌کرد. به‌لام زۆرینه‌ی دانیشتوانی ده‌وڵه‌تی ژنیڤ له جووتیار پێکهاتبوو و له ده‌ره‌وه‌ی شار ده‌ژیا.ڕۆسۆ سالی 1712 له ژنیڤ دیته جیهانه‌وه. باوکی، ئیزاک رۆسۆ، سهرئاتچیهکی ناسراو بوو، دایکی، سوزان بێرنارد، ماوه‌یه‌کی کورت دوای زاینی رۆسۆ ده‌مرێ، ژان-ژاکی نوێزاینتراو لاواز و نه‌خۆش دێته ژیانه‌وه و ئه‌م هاتنه‌شی به‌یه‌که‌م ئازاری خۆی داده‌نێ: (من بووم به هۆی مردنی دایکم زاینهکهشم یه‌که‌م نه‌گبه‌تیم بوو .پورێکم منی به‌خێوکرد و له ژیاندا هێشتمیه‌وه.له‌منداڵیشدا هه‌موو نازێکم پێ ده‌درا. ته‌نها برایه‌کم هه‌بوو، که حه‌وت ساڵ له من به‌ته‌مه‌نتر بوو پیشه‌که‌ی باوکم فێر ده‌بوو. براکه‌م به‌هۆی ئه‌و نازه زۆره‌وه، که بهمن ده‌درا. که‌مێک وه‌لاوه‌نرا بوو، ئه‌م شێوه‌یه‌ی په‌روه‌رده‌کردنیشی کاری کرده سه‌ر بهرهڵاییهکهی. زۆر زوو که‌وته سه‌ر که‌ڵکه‌ی ژیانێکی به‌ره‌ڵا،هه‌تا هه‌تا له کۆتایدا گرتییه به‌ر،ئیتر له ووڵات هه‌ڵات وون بوو. به‌م شیوه‌یه من وه‌ک تاکانه‌یه‌ک مامه‌وه).ئیزاک ڕۆسۆ لایه‌نگرێکی به‌بڕوای ده‌سه‌ڵاتی کۆماری بوو و ده‌یویست کوڕه‌که‌ی له منداڵیه‌وه به‌هۆشی ئه‌و شێوه ده‌سه‌لاتیه ئاشنا بکات. سیمایه‌کی زووی منداڵی ژان-ژاک بریتییه له(خوێندنه‌وه‌ی شه‌وانه) له ته‌ک باوکی‌دا. ڕۆسۆ له ته‌مه‌نی پێنچ یان شه‌ش ساڵیه‌وه کتێبی ده‌خوینده‌وه‌و خۆشه‌ویسترین نووسه‌ری هه‌تا کۆتای ژیانی پلوتارک بوو.به‌ڵام خوێندنه‌وه‌ی شه‌وانه‌ی له ته‌مه‌نی ده‌ساڵی ژان-ژاکدا کۆتای دێ.باوکی ژان ژاک ئه‌فسه‌رێک بریندار ده‌کات، بیه له ترسی گرتن دهڵدێ و چیدی بۆ ژنێڤ ناگه‌ڕێته‌وه. به‌م شێوه‌یه ژان-ژاک به‌ته‌واوی هه‌تیوو ده‌که‌وێ، به‌ڵام ئه‌مه له‌سه‌رێکی دیکه‌وه بۆ ژیانی ئه‌و بێشود نابێ: له‌ته‌مه‌نێکی زوودا به‌خۆی جی ده‌هێڵرێ، له ماڵه‌وه کتێبخانه‌یه‌کی گه‌وه‌ره‌یان هه‌بوو، که پڕ بوو له ڕۆمان و دیوان وکتێبی مێژووی.
ژان-ژاک به‌زه‌ی خزمه‌کانی دهبزوێەی و زۆر بهتهنییهوه دێن.ڕۆسۆ له نووسینی(کۆنفهسێۆنهکان)به‌نه‌رمی و په‌رۆشه‌وه له ممنداڵیهی ده‌دوێ:له دووری په‌نجا ساڵه‌وه ئه‌م زهووهی منداڵی خۆی وه‌ک به‌ختیارترین کاتی ژیانی ده‌بینی. به‌ڵام باقی ته‌مه‌نی منداڵیه‌کی بێ‌ئارامی به‌سه‌ر ده‌بات.دوای ئه‌وه‌ی خزمه‌کانی ده‌یخه‌نه به‌ر فێڕبوونی پیشه‌ی سه‌ئاتچی، گۆڕانێكی بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌ر ژیانیدا دێ. ئێستا لێره که‌س گرنگی به‌وه نادات،که ئه‌م کوڕه هه‌تیوه و پێویستی به چاوپۆشی هه‌یه: بۆیه ده‌ڵێت:من حهزمله کاره‌که‌م بوو و به‌بێ گومان ته‌واوم ده‌کرد،گه‌ر وه‌ستام پیاوێکی به‌زبر نه‌بوایه.ئه‌م بهزهبرییهی وه‌ستام فێڕی درۆ و فێل و دزی کردم. بۆ یه‌که‌م جار له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا ده‌سه‌ڵات و کۆیلهیتم بینی)ڕۆسۆ زوو ده‌که‌وێته نێو فێرگه‌ی ژیانه‌وه. ساڵی 1728،کاتیک ته‌مه‌نی شازده سالان ده‌بی، ده‌رده‌که‌وێ، که ئه‌و هه‌تا چه‌ند توانای بڕیاری سپۆنتان هه‌یه.له ئێواره‌یه‌کی دره‌نگی یه‌کشه‌مه‌دا، دوای پیاسه‌و گه‌ڕان خه‌واڵوه‌کانی به‌رده‌روازه‌ی داخرای شار ده‌گاته‌وه، ئه‌ویش بی لێهزرینی زۆر بڕیار ده‌دات ژنێڤ جی بهێڵێ.له ئێستا به‌دواوه ژیانی به‌ڕه‌ڵای سه‌رچاوه ده‌گرێ واته (سلاکهنی گه‌ڕۆکی) ڕۆسۆ له کونجی ژووره تارکیه‌کانه‌وه ئاشنای ژیان نابێ، به‌پیچه‌وانه‌وه، ده‌گه‌ڕێ، به‌ناوچه‌و ولاتی جیاوازدا تێده‌په‌ڕێ، لێره شه‌وه ژیان له نزیکه‌وه ده‌بینێ: نایه‌کاسانی ستانده‌کان، هه‌ژاری جوتیاره‌کان، ناله‌باری ژیانی گه‌ل.
مه‌دام دوڤاری له ئانسی ڕۆسۆ ده‌گرێته لای خۆی. دوڤاری بۆ ڕۆسۆ ده‌بێ به دایک و په‌روه‌ردگار و ده‌زگیران. دوڤارۆ له پاڵ ئهزموونهداری و به‌ته‌مه‌ندا(شازده ساڵ له ڕۆسۆ به‌ته‌مه‌نتر بوو) دوڤارۆ(رۆسۆ ناوی ده‌نا (ماما)) هه‌وڵی ده‌دا ڕۆسۆ بۆ ژیان پێبگه‌ێنێ، ئه‌مه‌یش هیچ واته‌یه‌کی دیکه نه‌ده‌گه‌یاند جگه له‌وه‌ی پیشه‌یه‌ک فێڕببێ. هه‌وڵی پێگه‌یاندن سه‌ر له‌نوێ ده‌درێته‌وه، رۆسۆش کاری جیاواز تاقی ده‌کاته‌وه به بی ئه‌وه‌ی هیچیان شیاوی به‌دیهێنان بن. به‌ڵام ڕۆسۆ لێهاتویه‌کی سه‌رنجراکێش بۆ موزیک نیشان ده‌دات، هه‌تا ئیتر هێنده ناخایهنهی که ڕۆسۆ حه‌ڤده‌ساڵ ده‌بێ به موزیکی گه‌ڕۆک.ته‌مه‌نی رۆسۆ گهیشگووهته بیستوپینچ سالان و هیچێ وا نازانێ. ئێستاش له نێو ئارامیدا ده‌یه‌وێ شتێک فێڕی ببێ، که خۆی حه‌زی لێه‌تی و هاوکات سوودبه‌خش بێ بۆی. ئه‌مه تێرانینی ئه‌و بوو به‌درێژای ژیانی.ڕۆسۆ ماوه‌یه‌ک خه‌ریکی توێژینه‌وه‌ی توانسته‌کانی خۆی ده‌بی هه‌تا بزانی چۆن سه‌ره‌تای فێربوون بدات. سه‌ره‌تا فه‌لسه‌فه هه‌ڵ ده‌بژێرێ، ئه‌و فه‌یله‌سوفانه‌ش بریتین له جۆن لۆک،مالێبرانژ،دیکارت،لایبنیتس،ڤۆڵتێر.به‌ڵام ڕۆسۆ لێره‌دا ته‌نها وه‌ک خۆفێرکهرێک به‌بێ یاردیه دهرکیدهست ده‌داته خه‌ریک بوون له‌ته‌ک ئه‌و فه‌یله‌سوفاندا، لێره‌شدا به‌نێو به‌رهه‌مه جیاوازاکاندا قوڵ ده‌بێته‌وه‌و به پلانێكی ئه‌ندیشه‌یی ده‌گات:ده‌یه‌وێ له‌گه‌ل یه‌کتریدا پیان گونجێنێ! سه‌رئه‌نجامی ئه‌م شێوازه بریتی ده‌بێ له‌گه‌یشتنی به میتۆدێک. که له هه‌ر نوسه‌رێک له‌سه‌ر بناخه‌ی ئیدی تایبه‌تیه‌که‌ی بکۆڵێته‌وه،به‌بێ ئه‌وه‌ی دانسوستاندنی له‌گه‌ڵیدا چی بکات.ڕۆسۆ چه‌ند ساڵیک له‌سه‌ر ئه‌م میتۆده به‌رده‌وام ده‌بێ. گه‌یشتنی ڕۆشۆ بۆ دووه‌م جار به پاریس بریته‌یه له‌سه‌ره‌تای گۆڕانێکی نوێ، که دوازده ساڵ ده‌خایه‌نێ.ئێستا ته‌مه‌نی ئه‌و نیزکه‌ی سیساڵانهو به‌رهه‌مێکی ئه‌وتۆی نیه،سه‌رباره‌ی ئه‌وه‌یش به‌ده‌ستی خاڵی بۆ پاریس نایه‌ت، به‌پێچه‌وانه‌وه، له‌پاڵ خه‌ون و بۆچوون مه‌به‌سته‌کانیدا ،که لێره هێزێکی بزاون وه‌رده‌گرن،ئۆپێرای(ناڕسیس)ی نوسیوه و گۆڕانی به سیته‌مێکی تایبه‌تی نۆته نوسین به ژمارهداوه. ڕۆسۆ ته‌نانه‌ت ده‌وێری ئه‌م سیته‌مه‌ی بخاته به‌رده‌م ئه‌کادیمیسته‌کانی پاریس،، ئه‌وانیش به‌ڕاستی گرنگی پێ ده‌ده‌ن به‌بی ئه‌وه وه‌ری بگرن. به‌ڵام ڕۆسۆ له‌سه‌روو ئه‌مانه‌وه له ڕه‌وتی(سا:امئ گهڕپلئ) دا ئه‌زموونێكی زۆری له‌لای خۆی کۆکرده‌وه و، پتر ده‌سکه‌وته هۆشیه‌کانی.شوێنی جێبوونه‌وه‌ی له نێو پاریس‌دا بۆ مسۆگه‌ر ده‌که‌ن.ڕۆسۆ به هۆی خانمێکه‌وه به‌ناوی مه‌دام بێرێڤال کارێكی له کۆنسۆڵاتی فهڕینسی له ڤینیسیای ده‌درێ:ڕۆسۆی سیوپێنچ ساڵان ده‌بێ به سکرتێری کونسوڵات!به‌ڵام ئایا کارێكی به‌م چه‌شه‌نه له‌ته‌ک جه‌وهه‌ری وه. ئه‌زموونه‌کانی ئه‌ودا ده‌گونجێ؟پایه‌گایه‌کی ڕه‌سمی بۆ ڕۆسۆیه‌ک، که حه‌زی له شوێنگۆڕین و گه‌ڕانه؟بێگومان گه‌رچی شاره‌زای له‌م کاره‌دا نابێ، به‌لام به زووی فێڕی ده‌بێ. به‌ڵام هێنده ناخایانێ له نێوان ڕۆسۆ و کونسوڵدا به‌ناوی دو مۆنتاین ناکۆکی چێ ده‌بێ. به‌تایبه‌تی ئه‌و ڕێزه، که له ڤینیسیا به ڕۆسۆ ده‌درێ، به‌دڵێ کۆنسوڵ نابێ. ڕۆسۆش له‌لایه‌نی خۆیه‌وه،هه‌ر له منداڵیه‌وه که‌سێکی لاسار، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک تاقه‌تی نابێ به پیر خۆزگه‌و داواکاری کونسوڵه‌وه بچێ.دوای هماقاڵییهکی توند له نێوان هه‌ردووکیاندا،ڕۆسۆ کۆنسوڵات جێ ده‌هێڵێ و بۆ پاریس ده‌گه‌ڕێته‌وه.ڕۆسۆ له پاریس له‌ته‌ک هه‌ندێک نووسه‌ری گه‌نجدا په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی ده‌به‌ستێ، که هه‌موویان له ڕووی ئیدۆلۆژییه‌وه له یه‌کتر نزیکن. ئه‌مانه که سانێکه، که به‌ڕێکخراوی فویدالیزم ڕازی نابن.نزیکترین دۆستی ڕۆسۆ بریتی بوو له دێنیس دیده‌رۆ،پاشان کۆدیلاک،فۆن گریم، ژۆن دالۆمبێرت. ئه‌م هاوڕێیانه له‌سه‌ر پێشنیاری دیدهڕۆ و له دلۆمبێرت هه‌وڵ بۆ ده‌رکردنی فه‌رهه‌نگێکی زانستی ده‌ده‌ن، به‌ڵام دوای هزرین سه‌باره‌ت به کاره‌کان به‌شیکی ته‌واو نوێ ده‌گه‌ن(ئه‌نسیکلۆپێدی).
ژیانی ڕۆسۆ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی (دیکسورزی زانست و هونه‌ر) به‌ته‌وای ده‌گۆڕێ، ئێستا که سانێکی زۆر دێن بۆ سه‌ردانی و ئه‌مه‌یش کاریگه‌ریه‌ک ناله‌بار له‌سه‌ر ته‌ندروستی ئه‌وه دهنوێەێ. هه‌روه‌ها ئێستا بێخه‌وی و خۆسستی (دێپرهسیۆن)له‌لای سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن و ئازاری میزه‌ڵدانی په‌ره ده‌سێنێ، سه‌ره‌ڕای گه‌رماو وه‌رگرتنی ئاوی ته‌ندروست هه‌میشه ڕه‌نگزه‌رد و لاوازتر ده‌بێ. به‌ڵام فره سوا مۆسارد، که وه‌ک ڕۆسۆ سویسیری بوو و له پاسی داده‌نیشیت، بانگی ڕۆسۆ ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیدا بژی، ئێستا لێره له دووره په‌رێزیدا ئازاره جه‌سته‌ییه‌کانی خاو ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها لێره ئۆپێرای(فاڵچی گوند)ده‌نووسێ که له‌سه‌ر شانۆ لهبهرهوام پاشا‌و به‌گزاده‌کاندا نمیاشی ده‌کرێ. کاریگه‌ری ئه‌م ئۆپێرایه به چه‌شنێک ده‌بێ،که لویسی پازده‌یه‌م ده‌یه‌وێ له کۆشکی پاشایه‌تی پێشوازی ڕۆسۆ بکات.په‌یوه‌ست به‌م بانگکردنهی پاشاوه دوو ڕووداوی گرنگ هه‌ن، که کاره‌کته‌ری ڕۆسۆمان بۆ ڕوون ده‌که‌نه‌وه: ڕۆسۆ ڕۆژێ خه‌ڵاتدانی بهرههمههکی له شانۆ ده‌بێ له نێو ئه‌و لۆژهدا، که بۆی ته‌رخان کرا بو، بهڕێشی نهتاشراوو پێڕوکه‌یه‌کی دانههێنراوهوه. هه‌روه‌ها ڕۆسۆ ب ڕۆژی داهاتوو ناچی بۆ به‌پیر پێشوازیه‌که‌ی پاشاوه. بێگومان بۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته چه‌ند هۆیه‌کی هه‌بوو، بۆ نموونه(شهرمینیه به نه‌فره‌ته‌که‌ی) به‌لام گرنگترین هۆی ئه‌مه بوو: ڕۆسۆ ده‌زانێ پشا خه‌ڵاتی ده‌کات و مووچه‌یه‌کی بۆ ده‌بڕێنێته‌وه. گه‌ر نه‌چی ئه‌وا ئه‌و مووچه‌یه‌ی له کیس ده‌چێ جا چیه؟ بۆیه ده‌ڵێت: (من خۆمم له ده‌سته‌سه‌ری ئه‌و مووچه‌یه پاراست. بژی ڕاستی و ئازایه‌تی و ئازادی! به‌چ ڕوویه‌که‌وه ئیتر له ئازادی بدوامایه؟گه‌ر ئه‌و مووچه‌یه‌م وه‌ربگرتایه، ئه‌وسا ده‌بوو مه‌رای بکه‌م یان بێده‌نگ ببم)
له ساڵی 1754 به‌دواوه دابڕانیی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆسۆ سه‌ره‌تا ده‌گرێ. به‌ڵام ڕۆسۆ خۆیشی هه‌میشه پتر بێزی له کۆمه‌ڵی پاریس و شێوازی ژیانی ده‌بێته‌وه. له ئاوڕدانه‌وه‌یدا له کاته ده‌نووسێ، که خهریکبونه هۆشیه‌کانی نووسه‌ران و که‌می ڕاستگۆی له نووسینه‌کانیاندا قێزیان ده‌هێنایه‌وه، هه‌ره‌وه‌ها له په‌یوه‌ندییه‌کانیدا زۆر که‌م ڕاستگۆی و کراوه‌ی خۆشه‌ویستی به‌دی کردووه، بۆیه تاکه کۆمه‌ڵگایه‌ک،که ئه‌و خۆزگه‌ی ژیانی تیدا هه‌بێ کۆمه‌ڵگای دۆستانه.ڕۆسۆ ماوه‌یه‌ک ده‌وای ئه‌م ناکۆکیانه بۆ ژنێڤ ده‌گه‌ڕێته‌وه،دوای بیستوشه‌ش ساڵ(بهچۆشهوه بۆ کۆمار)ده‌ڕواته‌وه.ڕۆسۆ به فیزێکی له ڕاده‌به‌ده‌ر ده‌رباره‌ی خۆی ده‌نووسێ، که‌چۆن له هه‌موو ستانده‌کاندا پێدا ههڵدهدرا، به‌ڵام ئه‌م ته‌ریق ده‌بۆوه،چونکه په‌ڕینه‌وه‌ی له مه‌زه‌بی کالڤینیستی باوانیه‌وه بۆ مه‌زه‌بی کاتۆلیکی کاریگه‌ری ئه‌وتۆی نواندووه،
ڕۆسۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌نها چوار مانگ له (کۆمار)ده‌مێنیته‌وه. ئه‌م ماوه کورتخایه‌نه کارامهنترین ماوه‌ی ژیانی پێگه‌ییوی ئه‌و پێک ده‌هێنێ.کاتێک له پاریس له خه‌ڵک بێزار بوو، ئه‌وا ئێستا له ژنێڤ له‌ته‌ک هه‌ڤاڵه‌کانی منداڵیه‌وه په‌یوه‌ندی داده‌مه‌زرێنێته‌وه.هۆکانی ساردبوونه‌وه‌ی ڕۆسۆ له ژنێڤ زۆرن. ناوه‌ندی باڵاده‌سته‌کانی ژنێڤ به‌ساردیه‌وه پێشوازی له (دیسکورزی یه‌کسانی) کردبوو، ڕۆسۆ ده‌بێژێ گوایه به‌تایبه‌تی سه‌ره‌تاکه‌ی بوو بوو هۆی دروستکردنی (چه‌ند دوژمنێک له شاره‌وانی و چه‌ند بهخیلێکیش له نیوا هاوڵاتیاندا)! جگه له‌مه ئێستا ڤۆڵتێری دوژمنی له ژنێڤ نیشته‌جێ ببوو و ڤێلایه‌کی پێ به‌خشرا بوو.هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌ی ڕۆسۆ بۆ پاریس ده‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌یه‌وێ ماڵه‌که‌ی هه‌ڵبووه شێنێته‌وه و ماڵئاوای له دۆستانی بکات، به‌لام لێڕه مه‌دام دی پێنێ گلی ده‌داته‌وه و له نزیکی خۆیه‌وه له مۆرێنسی خانوویه‌کی بۆ گوزه‌ران پێ ده‌به‌خشی.پیش ئه‌وه‌ی ڕۆسۆ به پاریس بگات. نزیکه‌ی سیی ساڵ ژیانی ئازاد و به‌ره‌ڵای به‌سه‌ر بردبوو. به‌ڵام ئێستا له پاریس ئه‌م ڕابواردووهی، که تهوهنێکی چنراو له منداڵی و ساڵه‌کانی گه‌نجێتی ئه‌و پێکهاتووه، ده‌خرێته نێو ئاسۆیه‌کی لێڵه‌وه. ئه‌م کاته‌نه‌ی ڕابووردوو ده‌بن به‌یاده‌وه‌ری و تاسه، به‌ڵام تاسه‌یه‌کی ئه‌وتۆ، که هه‌تا ته‌مه‌نی پیری ناخی جێناهێڵێ.
ڕۆسۆ بۆ به‌نه‌خۆشی بۆ نێو شارۆچکه‌ی مۆمۆرێنسی ده‌گوێزرێته‌وه. لێڕه ساڵی 1758 ڕۆمانی (ئیلویزی نوێ) به‌نێو نه‌خۆشی درێژخایه‌ندا ته‌واو ده‌کات، که ساڵی 1761 بڵاو ده‌بێته‌وه‌و ڕۆسۆ به‌هۆیه‌وه ده‌ستکه‌وتێکی چاکی ده‌بێ(ئیلوزی نوێ) هه‌تا ساڵی 1800 سه‌د جار به‌پێی مۆڵه‌تی یاسای له چاپ دهدرێتهدوه، ئه‌مه جگه له چاپی قاچاخ.ڕۆسۆ له (ئیلویزی نوێ) دا، به‌ڕێی ڕاڤه‌ی دیمه‌نی دریاچهو چیاکانی سویسراوه، ڕاکیشهری سروشت نیشانی خوێنه‌ر ده‌دات. له بنه‌ڕه‌تدا هه‌تا ئه‌و ده‌مه هێنده گرنگی به سروشت نه‌درابوو. پینچ ساڵی مۆمۆڕێنسی بهبهدههقترین قۆناخی ژیانی ڕۆسۆ ده‌بێ. ڕۆسۆ ناو به‌ناو ده‌رباره‌ی بابه‌تی جیاواز ده‌نوسێ: ڕۆمانه په‌روه‌رده‌ییه‌که‌ی به‌ناونیشانی (ئیم‌یل) یان تیۆریه سیاسه‌که‌ی به‌ناو نیشانی (کۆنترا سۆسیال) (په‌یمانی کۆمه‌ڵایه‌تی) ڕۆسۆ(ئیم‌یل)به‌گرنگترین به‌رهه‌می خۆی داده‌نێ. کاریبگهری نێگه‌تیڤی (ئیم‌یل)ده‌بێ به هۆیه‌ک، که (کۆنترا سۆسیال)به‌ساردی لێبراونرێ و هاوکات ته‌نها له نێوه‌ندێکی تایبه‌تیدا بناسرێ.