
پیرۆز بێت هه‌فته‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توند و تیژی دژ به ژنان و ئافره‌تان!!
پیرۆز بێت هه‌فته‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توند و تیژی دژ به ژنان و ئافره‌تان!!
مه‌هدی خالید خه‌مبار
به‌شی ( 1 )
ماوه‌یه‌که له روبه‌رێکی به‌رفراواندا کار بۆ هیچ نه‌بێت که‌م کردنه‌وه‌ی توند‌و توندوتیژی و به چاوی سوک ته‌ماشا نه‌کردنی ژنان و ئافره‌تانی کوردستان ده‌کرێت ئه‌م هه‌نگاوانه ده‌شێ سه‌رکه‌وتن به خۆوه ببینن ئه‌گه‌ر هات و به‌ر له هه‌مووان ، حکومه‌ت و په‌رله‌مانی کوردستان و حیزب و هه‌موو تاکه ئازادیخوازه‌کان و ته‌واوی دام و ده‌زگا حکومی و ناحکومی و ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان و داکۆکی کاران له مافه‌کانی ژنان و ئافره‌تان و خوێندنگه و مزگه‌وته‌کانیش به‌شداری کاریگه‌رانه‌ی تێدا بکه‌ن و ڕۆڵی چالاکانه‌ی خۆیان بگێڕن چونکه ئه‌مه پرۆسه‌یه‌که و پانتاییه‌کی فراوانتر له‌وه‌ی بیری لێ ده‌که‌ینه‌وه ده‌گرێته‌وه و ڕه‌نگه ڕوبه‌ڕوی زۆر ئاسته‌نگ و گرفت و کۆسپ ببینه‌وه و ناشکرێت کێشه‌یه‌کی هێنده ئاڵۆز و ژه‌نگ هه‌ڵگرتو له ماوه‌ی تاکه هه‌فته‌یه‌کدا بێته چاره‌سه‌رکردن ! هه‌روه‌ها ناشکرێ ئه‌م ئه‌رکه قورسه به ته‌نها بخریته سه‌ر شانی ئافره‌تانی کوردستان ، کێشه‌کانی ژنان و مه‌ترسی کوشتن و سڕپۆشکردنیان ته‌نها له ناوه‌ی وڵات په‌نگی نه‌خواردۆته‌وه و و خانمانی کورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش ڕوبوڕوی هه‌مان گوشار و توند و تیژی بونه‌ته‌وه و ده‌بنه‌وه و چه‌ندانیان به ڕۆژی ڕوناک و به به‌رچاوی مرۆڤایه‌تیه‌وه خنکێنران و له نێو بران ، بۆیه ئه‌مڕۆ کاتی ئه‌وه هاتوه و بگره تێپه‌ڕیویشه که ئه‌م خه‌مه ببێته خه‌می هه‌موو لایه‌کمان و ڕێگری له‌م نه‌رێته بکه‌ین و به توندی له دژی بوه‌ستینه‌وه .
من لای خۆمه‌وه به‌ر له‌وه‌ی گله‌یی له خومان بکه‌م ، له گۆشه‌نیگایه‌که‌وه گله‌یی له ناته‌بایی و نا هاوته‌ریبی بۆچون و ڕیزه‌کانی تاکه‌کانی ژنان و ئافره‌تان که به هۆی گرێدانیه‌وه به ڕێبازێکی سیاسی به‌رته‌سکه‌وه به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاکانی ژنان که خۆشی به‌شێکه نه‌ک هه‌ر پشتگوێی ده‌خات ، به‌ڵکو له دژی ئه‌و ده‌نگانه‌ش ده‌وه‌ستێته‌وه که داکۆکی له مافه‌کانی ده‌که‌ن ! بۆیه پێویسته ژنان و ئافره‌تان هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م شه‌به‌قه گه‌وره‌یه‌ی نێوان ڕیزه‌کانیان بده‌ن ، متمانه و بڕوای ته‌واویان به‌وه هه‌بیت که به‌ر له وه‌ی که‌سێکی سیاسی یان ئاینی یان مه‌زهه‌بی بن ئه‌وا ژنه ، ئافره‌ته ، خانمه و له‌و گۆشه نیگایه‌وه خۆیان له به‌ره‌یه‌کی تۆکمه‌ی یه‌کگرتودا قایم بکات ، نه‌ک وه‌ک هه‌ندێک بۆچون که زیانی گه‌وره‌تر به کێشه‌که‌یان ده‌گه‌ێنێ ، ئه‌ویش سه‌نگه‌ر گرتنه له پیاو ! به‌ڵکو بۆ وه‌رگرتنی مافه ڕه‌واکانی خۆیان و وه‌ستانه‌وه له روی تیرۆر کردن و هه‌تک کردنیان .
من بۆ خۆم وه‌ک نوسه‌رێک زۆرم به لامه‌وه شه‌رمه که کاتێک ده‌نوسم ( ژنان و ئافره‌تان ) ، ( قوتابیان و خوێندکاران ) ، ( لاوان و گه‌نجان ) ، که ئامانجی ئه‌م شێوه درکاندنه‌ی من و که‌سانی تری وه‌ک من ، ئه‌وه‌یه که که‌سێک به ناڕه‌وا مۆری دژه بێ لایه‌نی نوسینه‌که‌مانه‌وه بلکێنرێت ! ، چونکه که نوسیم ئافره‌تان ئه‌وه ده‌وترێ سه‌ر به فڵان لایه‌نه و گه‌ر نوسیشم ژنان ئه‌وا بێ سێ و دوو نوسینه‌که‌ت به لاینه‌نگری لایه‌نێکی تر ده‌درێته قه‌ڵه‌م . که به‌ڕای من ئه‌مه گوناهێکی گه‌وره‌یه به پله‌ی یه‌که‌م له ئه‌ستۆی خۆدی ئه‌و چین و توێژانه‌ی کۆمه‌ڵ ، که پێویسته کار بۆ دۆزینه‌وه‌ی یه‌ک ناوێکی گونجاو و سڕینه‌وه‌ی ناوه‌که‌ی تر ( که وه‌کو هه‌ویه‌ی وایه ) بکرێت و به ده‌سته‌یه‌ک له شاره‌زایان و پسپۆرانی بواری زمان زانی بسپێردرێت ، نه‌ک به‌م جۆره‌ی ئێستا ، که بۆ نمونه له په‌رله‌مانیشدا ناتوانرێ ناوێکیان ببه‌ن و ناوه‌که‌ی تریان فه‌رامۆش بکرێت ، له بچوکترین به‌رپرسی حکومیه‌وه تا گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵات ناچاره هه‌ردوو ناوه‌که به خوایشتی خۆی بێت یان پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت وه‌ک یه‌ک ببات ! لێره‌دا من له به‌ر ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌م تایبه‌ته به کێشه‌کانی ئه‌مڕۆی ژنان و ئافره‌تانی کورد ، بۆیه ڕوی داوام ده‌که‌مه سه‌رجه‌م خانمانی کوردستان تا ببنه ڕچه شکێن له یه‌کلای کردنه‌وه‌ی ناوی خۆیان تا هه‌مومان به‌و ووشه پیرۆزه ناویان ببه‌ین و وه‌ک یه‌ک هاوکار و خه‌مخواریان بین ، خۆ ئه‌گه‌ر وه‌ک پێشنیارێک بوترێت ( یه‌کێتی گشتی خاتوان یانیش خانمانی کوردستان ) که نه ژنان و نه ئافره‌تانیش ده‌مێنێته‌وه .
شتێکی ئاساییه مرۆڤ خاوه‌نی بیرۆباوه‌ڕێکی سیاسی و ئایدیای جیاواز بێت ، به‌ڵام گه‌ر وه‌ک نه‌ته‌وه بیر بکه‌ینه‌وه ، ئه‌وا ناکرێت تۆ به بیانوی ئازادی بیر و باوه‌ڕ له دژی هه‌موو به‌ها پیرۆز و مرۆییه‌کانی گه‌له‌که‌ی خۆت بوه‌ستیته‌وه و هه‌رچی هێڵی سور هه‌یه به ئاره‌زوی خۆت و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی بیانبه‌زێنیت ! ، خۆ ئه‌گه‌ر وه‌ک مرۆڤیش بیر بکه‌یته‌وه ، ئه‌وا دیسان کۆمه‌ڵێک بنه‌ما و پرنسیپ و ڕێسای مرۆیی هه‌ن دیاسه‌نه‌وه ڕێگات پێ ناده‌نه‌وه تا به هه‌ر بیانویه‌ک بێت وه لایانه‌وه بخه‌یت و حیسابیان بۆ نه‌که‌یت .
لێره‌دا ، به ده‌ر له‌وه‌ی باس له به‌شێکی هه‌ره‌زۆری ئێمه‌ی پیاوان یان ( نێر ) بکه‌م ، له ژێر کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆی تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵ بونی ئاین و که‌لتور و داب و نه‌رێت و سه‌رباری ئه‌مانه‌ش ، که‌لتوری میله‌تانی زۆردار له سه‌ر ژیانمان و ئاوێته و تێکه‌ڵاو بونیان به خوێنمان و ئیدمانمان گرتنمان پێیان ، که هه‌میشه حه‌زمان له خاوه‌ن بڕیاربونی خۆمانه و نابێت که‌س مافی ووشه‌ی ( نا ) ی هه‌بێت له به‌رامبه‌رماندا و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته پیاوسالاریه‌مان تام چێژێکی هێنده خۆشی پێ به‌خشیوین و به جۆرێک سه‌رمه‌ست و گۆشه‌گیری کردوین که جگه له خۆمان بیر له شتی تر نه‌که‌ینه‌وه و وابین به‌م جۆره‌ی که ئێستا هه‌ین و مه‌گه‌ر مه‌رگ ناخمانی لێ بشواته‌وه ! ئه‌مه‌ش زۆری ده‌وێت تا ئه‌م نه‌وه‌یه به کۆتا دێت و هه‌تاوێکی گه‌ش بۆ نه‌وه‌کانی دوای ئێمه له ئاسۆوه سه‌رده‌ربهێنێت !!! ، ئه‌مه له مه‌ر ئێمه‌وه ، به‌ڵام ناکرێ ڕۆڵی خه‌راپی هه‌ندێک یان به‌شێک له ژنانیش فه‌رامۆش بکرێ ! ئه‌دی ژنان بۆ پێشێلی مافه‌کانی خۆیان هه‌ندێ کات کێبڕکێ ده‌که‌ن و ده‌ست له پشتی پیاوان ده‌ده‌ن بۆ زیاتر سوربون له سه‌ر هه‌مان ڕه‌فتا و کرداره دژه مرۆییه‌کانمان ؟ ده‌بنه فاکته‌ر و پشتیوانێکی تر تا قه‌ڵای تاوانه‌کانمان له دژی خۆیان به‌رزتر بکه‌ینه‌وه ! که دڵنیام قه‌ناعه‌ت و بڕوای به‌و ده‌ربڕینه‌ی خۆی نیه که‌چی له ژیر فیشاری هێزێکی ده‌ره‌وه‌ی خودی خۆی ئه‌و بڕیاره دژه ده‌دات و پشتگیری له‌و ده‌نگه نه‌شازانه ده‌کات که مافه ساده‌کانی خودی خۆشی ده‌هاڕن ! بۆ نمونه له ده‌نگدانه‌کانی په‌ڕله‌ماندا سه‌باره‌ت به بڕیاری باری که‌سێتی و به ڕه‌وا زانینی فره ژنی ، ده‌ستی له دژی خودی خۆی وه‌ک ئافره‌تان به‌رز ده‌کرده‌وه و ده‌ستی نه‌خێریش له دژی ئه‌و ده‌نگه ئازادیخواز و مرۆڤ دۆستانانه به‌ر ده‌کرده‌وه که داوای لابردنی هه‌ندێک له‌و نه‌رێت و یاسایانه ده‌کرد که مافه‌کانی ژنانی به درێژایی مێژو له ژێر به‌رده‌ئاشی ئاین و کلتوردا هاڕیوه و تێک و پێکی شکاندوه !!! ، ئا ئه‌مه به‌زاندنی هێڵی سور نیه ؟ ئا ئه‌مه ناڕاستی و خیانه‌ت کردن نیه له گه‌ڵ خودی خۆیدا ،؟ ئه‌رێ گه‌لۆ کام ژن هه‌یه که به ویستی خۆی حه‌ز بکات پیاوه‌که‌ی دوو ژنی هه‌بێت ؟ کام ژن هه‌یه که حه‌ز بکات ئه‌و پیاوه‌ی پێشدا هه‌موو شه‌و و ڕۆژه‌کانی پێکه‌وه بوون ئێستا نیوه‌ی به‌ر بکه‌وێت ؟ کام ژن هه‌یه که به خوایشتی خۆی حه‌ز بکات پیاوه‌که‌ی شه‌وجێی له گه‌ڵ دوو یان سێ ژن‌دا بکات ؟؟
m.zerdeshti@gmail.com