Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
هێماكانى پیریی…. عومەر جەلال

هێماكانى پیریی…. عومەر جەلال

Closed
by November 28, 2008 ئەدەب

 هێماكانى پیریی…. عومەر جەلال
 
 
 لە بێدەنگى گۆڕی خۆم دێمە دەر
 مەرگ لە پاش خۆم جێ دەهێڵم
 مەرگى ساتى گوێگرتن لە مۆزیك
 مەرگى ئەو شیعرانەى دەیگریاندم
  بۆنى ئەو نامانەى بە ترسەوە دەمنووسین
 وەك ئاو دەیپرژێنم
 چۆلەكەیەكى تەنیا بە بۆنى سەرخۆش دەبێت
 باخچەیەكى نامۆ  ئاشت دەكەمەوە
 لە رەنگ كردنى كۆلان دەبمەوە
 پشت لە جەنگى نێوان پەنجەرەكان دەكەم
 دەرگاى ماڵ دەكەمە پەڕێك بۆ فڕین
 ماڵاوایى لە تەنیایى دەكەم
 ئەى پیریی
 چركەیەك نزیك لە مردن
 هاورێى ئازیزى رەشبینى
 دوا كۆڵانى تاریكى دۆزەخ
 نەخشەیەك لە سێبەرى خوێن
 ئەى پیریی
 نەوەى ئیمپراتۆرە دیكتاتۆرەكان
 دراوسێى گۆڕستانێك لە بێدەنگى
 چاوێكى نابینا لە ژیان
 نەفرەتى كۆلارەى منداڵەكان
 ئەى پیریی
 
 omerjelal@yahoo.com
 
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.