
پارت سۆسیالستی فه‌ڕه‌نسا له‌به‌رده‌م چاوه‌ڕوانیه‌کی نادیارداوبهراوردێک له‌گه‌ڵ یه‌کێتیه‌که‌ی له مه‌ڕ خۆمان!!
پارت سۆسیالستی فه‌ڕه‌نسا له‌به‌رده‌م چاوه‌ڕوانیه‌کی نادیارداوبهراوردێک له‌گه‌ڵ یه‌کێتیه‌که‌ی له مه‌ڕ خۆمان!!
یوسف کانی مارانی
19.11.2008 فه‌ره‌نسا
به‌شی یه‌که‌م
پارتی سۆسیالستی فه‌ڕه‌نسا له ڕۆژانی 14و15و16 ی مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2008 حه‌فتاو پێنجه‌مین کۆنگره‌ی خۆی له شاری غانس به‌ست به به‌شداری 4000 ئه‌ندامی کۆنگره که له سه‌رجه‌م کۆمیته ناوچه‌یه‌کانی فه‌ڕه‌نساوه هه ڵبژێردرابون به‌و مه‌به‌سته‌ی که پیاچونه‌وه‌یه‌ک به په‌یڕه‌وپڕۆگرامی ناوخۆی حزب دا بکه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌کخستنی هه‌موو ده‌نگه جیا‌و ناڕازیه‌کانی ناو حزب .
پیوسته لێره‌دا باس له‌وه بکرێت که پارتی سۆسیالستی فه‌ڕه‌نسا له‌دوای نه‌مانی فڕانسوا میتران له سه‌روی ئه‌و پارته له قه‌یرانێکی سیاسی گه‌وره‌دا ئه‌ژیت به‌تایبه‌تیش به‌ر له کۆنگره‌ی ساڵی 2003 که له شاری دیژۆنی فه‌ڕه‌نسی به‌سترا، زۆر له چاودێرانی سیاسی چاوه‌ڕوانی لیکترازانێکی گه‌وره‌یان ئه‌کرد له ناو حزب دا. کۆنگره‌ی 2003 که دابه‌ش بوو بوو به‌سه‌ر 5 فڕاکسیونی جیاجیا که له هه‌مویان به‌هێز تر باڵه‌که‌ی فڕانسوا هۆڵه‌ند بوو که زۆربه‌ی که‌سایه‌تیه ناسراوه‌کانی پارتی سۆسیالستی له خۆی گرتبوو به ده‌ره‌نجامی له سه‌دا 61 و له ده‌یا 33 ی ده‌نگ له کۆنگره به سکرتێری یه‌که‌م،ی حزب هه‌ڵبژیردرا ،وه باڵێکی تر که به‌ناوی پارتی سۆسیالستی تازه له سه‌دا 16وله ده‌یا 88 ده‌نگه‌کانیان هێناو ناسراوترین که‌سایه‌تی ئه‌و باڵه ( ئامۆن) بوو که ئێستا کاندیدی سێیه‌مه له‌دوای( سیگۆلێن رۆیال ومارتین ئۆبری) و باڵه به‌هێزه‌که‌ی تریش به‌ناوی دنیایه‌کی تازه که ئه‌وانیش له سه‌دا 16 ده‌نگه‌کانیان هه‌بوو.. به‌داخه‌وه پارتی سۆسیالیست له کۆنگره‌ی 2003 نه‌یتوانی به‌ته‌واوه‌تی چاره‌سه‌ری کێشه‌ناوخۆیه‌کانی بکات به ڵکو زۆربه‌ی ئه‌و کێشانه که‌ڵه‌که‌بون بۆ کۆنگره‌ی ساڵی 2005 که له شاری مۆنس به‌سترا ، له کۆنگره‌ی 2005 دا به‌هه‌مانشێوه 5 باڵ ده‌رکه‌وتن به‌ڵام له هه‌مویان به‌هێز تر باڵه‌که‌ی فڕانسوا هۆڵه‌ند بوو که سکرتێری حزب بوو وه هاوکاره‌کانی بریتی بون له خه‌ڵکه به‌هێزه‌کانی ناو حزب باشرینیشیان ڕۆیالی خێزانی فڕانسوا هۆڵه‌ندو ئۆبری سه‌رۆکی شاره‌وانی لیلل، که له‌م کۆنگره‌یه‌ش به ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 53 ی ده‌نگه‌کان فڕانسوا هۆڵه‌ند کرا به سکرتێری یه‌که‌م و باڵی پارتی سۆسیالستی تازه له‌سه‌دا 23 ی ده‌نگ و باڵه‌که‌ی فابیوس که له فڕانسوا هۆڵه‌ند جیابوبۆوه له سه‌دا 21 ده‌نگه‌کانی هێنا. دیاره به تاکید جیابونه‌وه‌ی ئه‌م باڵانه کێشه‌که زیاتر کێشه‌ی ئایدۆلۆژیایه که لێره‌دا نامه‌وێت باسی بکه‌م هه‌ڵیئه‌گرم بۆ به‌شه‌کانی تر ، چونکه هه‌ر یه‌ک له‌و باڵانه‌ی پارتی سۆسیالست تێڕوانینی جیاوازیان هه‌یه بۆ ئایندهی حزب بۆ نمونه هه‌یانه داوای ئه‌وه ئه‌کات که حزبی سۆسیالست ببێت به سۆسیال دیموکرات، هه‌شیانه داوای جه‌سپاندنی مهبدهئیهتهکانی چه‌پ بون ئه‌کات چونکه پێیان وایه که حزب له سه‌ر سیسته‌می چاپایهتی نه‌ماوه.
کۆنگره‌ی غانس قه‌یرانه‌کانی ئالۆزتر کرد چوار باڵی خاوه‌ن بنکه‌ی جه‌ماوه‌ری گرنگ خۆیان هێنایه پێشه‌وه دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی فرانسوا هۆڵه‌ند خۆی کاندید نه‌کرد هه‌موو ئه‌و که‌سایه‌تیه ناسراوانه‌ی به‌درێژایی باڵ و باڵ کاری له ژیر خێمه‌ی فڕانسوا هۆڵه‌ند بوون بون به سێ به‌شه‌وه‌و 3 کاندیدی به‌هێز بۆ سکرتێرێتی حزب و باڵه‌که‌ی هامۆنیش به‌و هیوایه‌ی که له‌ساڵی 2003 وه ڕۆژ به‌ڕۆژ لایه‌نگرانی زیاد ئه‌کات ئه‌ویش خۆی کاندید کرده‌وه ، چوار کاندید که دابه‌ش بون به‌سه‌ر فڕاکسیۆن یه‌که‌م به‌ناوی هامۆن که ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌وروپایه له کۆنگره‌ی 2003 وه له ململانێدایه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی زاڵی ناو حزب وفراکسیۆنی دووه‌م دیلانۆ که سه‌رۆکی شاره‌وانی پاریس و که‌سایه‌تی ناسراوی حزب مۆسکۆڤیج و هۆڵه‌ند له پشتیه‌وه بون ، فڕاکسیۆنی سێه‌م مارتین ئۆبری سه‌رۆکی شاره‌وانی لیلل که باڵه‌که‌ی فابیوس که له‌کۆنگره‌ی 2005 ده‌رکه‌وتن که‌وتنه ژێر خێمه‌ی ئه‌وه‌وه‌و، فراکسیۆنی سیگۆلێن ڕۆیال که له‌وه ده‌چێت به‌هێز ترینیان بێت .
کاندیدی دووه‌م سه‌رۆکی شاره‌وانی پاریس هه‌رزوو ئاڵای سپی هه‌ڵکردوو کشایه‌وه که ئه‌مه‌یان زیاتر له تاکتیکێکی سیاسی ئه‌چوو،
کاندیدی یه‌که‌م که هامۆن بووبه ژماره سێ دیته ژماردن . واته بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی پۆستی سکرتێری یه‌که‌می حزب ململانێکه له نێوان مارتین ئۆبری و سیگۆلێن دایه که نه‌توانرا به کۆنگره یه‌کلایی بکرێته‌وه..
به‌ر له‌وه‌ی سه‌رنجی خۆم له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو گۆڕانکاری و تێک هه‌ڵکێشه بڵێم پێوسته ئه‌وه بزانرێت که ڕۆژی 20.11.2008 ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه که ملیتانی پی ئه‌ڵێن ئه‌وه یه‌کلایی ئه‌که‌نه‌وه به‌ده‌نگدان به‌ڵام به‌ڕای من سیگۆلین ڕۆیال به‌ختی ئه‌وه‌ی زیاتره ببێت به سکرتێری حزب ئه‌و بۆ چونهشم له دوو شته‌وه سه‌رچاوه ئه‌گرێت یه‌که‌م هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه جیابونه‌وه‌ی ئه‌و باڵانه له فڕانسوا هۆڵه‌ند تاکتیکی سیاسی و کپ کردنی ده‌نگی ناڕازی بێت ، دووه‌م هێنانی ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 47 ی ده‌نگی خه‌ڵکی فه‌ڕه‌نسا له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی له ساڵی 2007 و بانگه‌شه‌ی سیگۆلێن بۆگۆڕانی حزب به حزبێکی سۆسیال دیموکرات شه‌نسی زیاتری ئه‌داتێ هه‌رچه‌ند بۆچونی ترم هه‌یه له‌سه‌ر سیگۆلێن له داهاتودا قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌که‌م. هاوکات بۆ بردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته له‌وه ئه‌چێت هه ریهک لههامۆن ودیلانۆش پشتگیری له سه‌رۆکی شاره‌وانی لیلل مارتین ئۆبری بکه‌ن که ئه‌یه‌وێت حزب به ئاکاری چه‌پێکی ڕادیکال دا به‌رێت..
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ڕۆژی پێنج شه‌مه ده‌ره‌نجامی ده‌ستنیشانکردنی سکرتێری گشتی حزبی سۆسیالست ده‌رئه‌چێت به‌ڵام پێویسته ئه‌وه بوترێت که جیابونه‌وه‌و خیانه‌تی که‌سایه‌تی ناسراوی حزبی سۆسیالیست بیرنارد کۆشنه‌رو ملکه‌چ کردنی بۆ سیاسه‌ته‌کانی نیکۆلای سهرکوزی هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌م ململانێیانهدابوو که سه‌رتاپای پارتی سۆسیالستی فه‌ڕه‌نسی گرتۆته‌وه..وه ئه‌وه یه‌که‌مجاره به سۆسیالیسته‌کان ناچار بکرێن که نه‌توانن سکرتێره‌که‌یان له کۆنگره‌دا هه‌لبژێرن و بکه‌وێته ده‌ست ئه‌ندامه‌کانیان له‌ده‌ره‌وه‌ی کۆنگره.. . به‌کورتی به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانی کوردستان باسی ئه‌که‌ن حزبی سۆسایالیست کۆنگره‌ی خۆی به‌سه‌رکه‌وتوویی به‌ست به‌داخه‌وه وانه بوو…ماویه‌تی