
دادگای هه‌ولێر فۆبیای سێکس..سوڵتانی تابو
دادگای هه‌ولێر فۆبیای سێکس..سوڵتانی تابو
(حوکمی شه‌ش مانگ به‌ندکردن له‌پای ووتارێکدا سه‌باره‌ت به سێکس)
حه‌مه غفور
hamaxafoer@yahoo.com
زیره‌ك كه‌مال ئه‌ندامی سكرتاریه‌تی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان به ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسی راگه‌یاند: رۆژی دوشه‌ممه‌ی رابردو 24/11/2008 دادگای هه‌ولێر بۆ ماوه‌ی 6 مانگ سزای زیندانیكردنی به‌سه‌ر پزیشكی رۆژنامه‌نوس عادل حسێندا سه‌پاند، به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێك له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ده‌رباره‌ی سێكس و ئێستا ناوبراو له به‌ندیخانه‌ی شاری هه‌ولێر به‌ندكراوه.
پێشتر (عادل حسێن)ی پزیشك و رۆژنامه‌نوس چه‌ندین به‌رنامه‌ی ته‌ندروستی له كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه ناوخۆییه‌كانی هه‌ولێره‌وه پێشكه‌ش كردوه و هه‌روه‌ها له رۆژنامه‌كانیشدا چه‌ندین بابه‌تی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكردۆته‌وه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ساڵی پاریش ناوبراو بابه‌تێكی ده‌رباره‌ی سێكس و نێربازی بڵاوكرده‌وه و به‌و هۆیه‌وه ره‌خنه‌یه‌كی زۆری ئاراسته كرا.(له ماڵپه‌ڕی سبه‌ی وه‌رگیراوه).
به‌جیا له‌وه‌ی من له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌کانی به‌ڕیز عادل حسێن سه‌باره‌ت به سێکس وه‌کو دیارده‌یه‌کی تابو وه قه‌ده‌غه‌کراو له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا یه‌کده‌گرمه‌وه یان نا، به‌ڵام به‌وپه‌ڕی سه‌راحه‌ته‌وه سه‌پاندنی حوکمی شه‌ش مانگ به‌ندکردن یان هه‌ر جۆره ڕیگری‌و سنوور دانانێک بۆ ده‌ربڕینی بیروڕای کاک عادل له‌لایه‌ن هه‌ر که‌س‌و لایه‌ن‌و ئۆرگانێکه‌وه بێت به توندی ئیدانه‌و مه‌حکوم ئه‌که‌م. داواکاریشم که هه‌موو ویژدانێکی ئازاد‌و نه‌ترس، هه‌موو ئازادیخوازان‌و ڕووناکبیران‌و لایه‌نگرانی ئازادی به‌یان‌و ئازادی ده‌ربڕینی بیروڕا بێده‌نگ نه‌بن‌و یه‌کپارچه ئه‌م حوکمه ئیدانه بکه‌ن‌و ڕه‌تیبکه‌نه‌وه.
به بڕوای من ئه‌م حوکمه‌ی دادگای که‌تنی هه‌ولێر خۆی به ته‌واوی به‌زاندنی سنووری پیرۆزیه‌کانی ئازادی هاووڵاتیانه‌و پێشێلکردنی مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی مرۆڤه. تاوانێکی ده‌ست ئه‌نقه‌ست‌و ئامانجداره‌و به‌هیچ جۆرێک ناچێته خزمه‌تی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی‌و مۆڕاڵی دادپه‌روه‌ری‌و پارێزگاریکردن له به‌ها مرۆیی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به‌ڵکو ئه‌که‌وێته به‌رامبه‌ریانه‌وه. سینیاڵێک‌و تیشکی سووره نیشانی کۆمه‌ڵگای کوردستان ئه‌درێ به‌مه‌به‌ستی سنووردارکردن‌و مه‌رجدارکردنی ئازادی به‌یان‌و ئازادی ده‌ربڕینی بیروڕا. ئه‌م هه‌نگاوه‌ی دادگای هه‌ولێر ئه‌و ڕاستیه دووپات ئه‌کاته‌وه که دادگا‌و دامه‌زراوه‌ی قه‌زایی له کوردستان به هیچ جۆرێک سه‌ربه‌خۆ نییه، به‌ڵکو پاشکۆی سیاسه‌ت‌و ئامانجه ته‌سکه حیزبییه‌کانه‌و پاوانکراوی دیدگای کۆنه‌پارێزی‌و داخرانه. ئه‌مه‌ی ده‌یبینین له دادگای هه‌ولێر هه‌وڵێکی ئاشکرایه بۆ بلۆککردنی ته‌وژمی به‌ره‌وپێشچون‌و که‌ناڵه‌کانی کرانه‌وه لو کوردستاندا.
حوکمی زیندانی کردنی شه‌ش مانگ بۆ عادل حسێن، جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆی نییه له‌گه‌ڵ تیرۆرکردنی جه‌سته‌یی ئه‌ودا. ئه‌م وه‌ڵامه‌ی دادگای هه‌ولێر بۆ کاک عادل تیرۆرکردنێکی بالفعله له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه له ڕێگای دادگا‌و یاساکانیانه‌وه له‌پێناوی په‌کخستنی هه‌ر هه‌ڵمه‌ت‌و ته‌کانێکی ئازادانه‌و پێشڕه‌وانه به‌ڕووی کۆن‌و کۆنه‌په‌رستی‌و داخران‌و جه‌هل‌و دواکه‌وتوویدا به ئاراسته‌ی ئاینده‌یه‌کی گه‌ش‌و کراوه‌و بوێر‌و کامڵدا. به بێ ئازادی به‌یان‌و بیروڕا، به‌بێ ئازادی قسه‌وباس ده‌رباره‌ی هه‌موو تابویه‌ک، چۆن ده‌کرێت وێنای ئاییندیه‌کی جوانتر‌و بانترو کامڵتر بکێشین!
ئه‌ڵێی جه‌هل، حه‌ده‌س‌و گومان جێیان به لۆژیک له‌ق کردووه‌و مێژووی مرۆڤایه‌تی به هه‌ڵه یان به ڕێکه‌وت به‌م ئاسته له شارستانیه‌ت گه‌یشتووه. ئه‌رستۆ، ئه‌فلاتون، داروین، ئاینشتاین، کارڵ مارکس‌و زانایانی دیکه نه‌زان بوون‌و داهێنان‌و دۆزینه‌وه‌و ته‌فسیرو ڕه‌خنه‌کانیان خه‌یاڵی پووچ‌و بێ‌بناغه بوون، نه‌ک ڕێنیشانده‌ران‌و ڕووناک که‌ره‌وه‌ی ڕه‌هه‌نده‌کانی ڕێڕه‌وی مێژوو بووبێتن ڕووه‌و ژیانێکی باشتر‌و شایسته‌ترو باڵاتر! یاخود وادێته‌به‌رچاو سنووری ته‌لیسمی ده‌سڕۆیشتوویی تابوکان له که‌شکه‌شانی بۆشاییدا بێت‌و حوکمی"کن فیکن"و "عه‌قڵی خارق" عه‌قڵی سه‌رو سروشت ژینگه‌و کۆمه‌ڵی مرۆیی ئاراسته بکات، نه‌ک سیسته‌مێکی به‌رهه‌مهێنانی زه‌مینی خه‌مڵێنه‌ری فیکر‌و سیاسه‌ت‌و فه‌رهه‌نگ‌و حقوق وه‌ک تێکچڕژانی شێوازی په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان. هێزی پشتی فۆبیاکان شارستانیه‌ت‌و داهێنان‌و پێشکه‌وتن له زاتی خۆیاندا وه‌کو خورافه‌و درۆیه‌کی گه‌وره‌و شاخدار وێنائه‌که‌ن! سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش ئۆقیانووسی سه‌رکه‌شی فۆبیای ده‌سه‌ڵات شه‌پۆله تسونامیه‌کانی خۆی بۆ داغانکردنی مه‌یلی کرانه‌وه‌و ئاره‌زووی جوانی‌و شادی گێنگڵ ئه‌دات‌و شێتانه به گژ ئایینده‌و هه‌موو شتێکدا ئه‌چێته‌وه! ده‌نا له‌پای چی مرۆڤێک شه‌ش مانگ هه‌موو ئازادیه‌کانی به یاسا تیرۆر بکرێت، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بابه‌تێکی بڵاوکردۆته‌وه سه‌باره‌ت به سێکس!؟ ئاخر چۆن کۆمه‌ڵ ئه‌توانێ پرۆسه‌ی به‌ره‌وپێشچوون‌و کامڵ‌بوون ته‌ی بکات به‌بێ ئه‌وه‌ی تاکه‌کانی ئازاد نه‌بن له‌سه‌ر هه‌موو شتێکی حه‌رام‌و قه‌ده‌غه، ده‌رباره‌ی هه‌موو تابوکان ئازادانه قسه‌بکه‌ن‌و بنووسن‌و دیالۆگ بکه‌ن! ده‌سه‌ڵات‌و دادگا ئه‌گه‌ر به‌ته‌نگی ئاینده‌وه هه‌ن، ئه‌گه‌ر گه‌ره‌کیانه به‌ها به‌رزه ئینسانیه‌کان پارێزراوبن‌و له کاروانی پێشکه‌وتن دوانه‌که‌وین، پێویست بوو ده‌رگایان له‌سه‌ر شیکردنه‌وه‌ی دیارده‌کان بکردایه‌ته‌وه‌و دیالۆگکردنیان ده‌رباره‌ی قه‌ده‌غه‌و تابوکان به ئه‌رکێکی په‌سه‌ندو به‌نرخ بخه‌مڵاندایه. نه‌ک وه‌کو دادگای هه‌ولێر بێتوانایی خۆی له‌مباره‌وه نیشان بدات.
29نۆڤه‌مبه‌ر2008