Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
فێلى شەرع و یاسایى قەدەغە كردنى فرەژنى ……رزگاركۆچەر

فێلى شەرع و یاسایى قەدەغە كردنى فرەژنى ……رزگاركۆچەر

Closed
by December 8, 2008 ژنان

 
 فێلى شەرع و یاسایى قەدەغە كردنى فرەژنى ……
 رزگاركۆچەر

 ئەگەر چى پەرلەمانى كوردستان پاش مشتومرێكى زۆر و مقۆمقۆى زۆرى هەندىَ لەم ئەندام پەرلەمانانەى بە ئقلیەتى یاو سالارى بیردەكنەوە توانى فلتەرێكى مەتاتى بۆ یاسای فرەژنى لە كوردستان دابنێت كەچى تا ئێستاش هەندىَ لەپیاوان بەرامبەر ئەو یاسایە خۆ گێل دەكەن تەنانەت هەندێكیان بە نوكتەو گاڵتە باسى لەم یاسایە دەكەن لە هەمووش سەمەرە تر ئەوانەى پرۆژە و بیركردنەویان بۆ ئەوەیە لە ژنێك زێدە تر بینن هەر لە ئێستاوە بە خۆ كەوتوون تا دەرزێك لەم یاسایە بدۆزنەوە هەرچەندە نازانم دەقى یاسایەكە تا ئێستا كەوتۆتە وارى جىَ بەجىَ كردن یا نا ؟!
  پیاویكَى سینگ قەبەى جەمانى لەسەر دەى گوت پێش ئەو بریارە من خۆم بۆ ژن هێنان ئامادە كردبوو تەنانەت ئەو كچە تەمەن بیست ساڵییەى پێشكەشم كراوە دەمێكە مەلاى گوندە لێمى مارە كردووە ئێستاش تەنها بەس ماوە بیهێنمە ماڵەكەى خۆم , پیاوێكى تر كە گوندەكەیان هاوتەریبە لەگەل گوندێكى عارەب نشینەكانى ناوچەى گویر دەى گوت پاش پرۆسەى رزگارى عێراق تا ئێستا دوو كچە عارەبم پێشكەش كراووە بەبىَ ئەوەى بیان بەبەم بۆ دادگا ماریان بكەم ئێستاش هەردوكیان لەم مزرەعەیە لەگەڵم دەژین دوایش دەى گوت من كە ژنى یەكەمیشم مارە كرد خوا عەفوى بكات نەم بردە بۆ دادگا ئێستاش ژنێكى تر بینم ناى بەم بۆ دادگا حكومەت چ دەزانى َمەلا زۆرە بە پارە بۆم مارە بكەن , پیاوێكى تر كە كار بۆ ئەوە دەكات بە نهێنى ژنى یەكەمى ژنێكى تر بێنێت دەڵێت من خەریكم ژنێكى تر دەهێنم بۆ ئەم مەبەستەش كەسێكى شارەزا لە ئاین و یاسا ئامۆژگارى كردم بچم لە دادگاى كەركوك یان لە دادگاى پردى ئەو ژنە مارە بكەم چونكە هێشتا پردىَ نەگراوتەوە سەركوردستان ئەو بریارەش شمولى ناكات ؟1
 هێنانەوەى ئەم چەند نمونەیە پرسیارێكە بۆ ئەو كەسانەى وەك شێر خۆمان نیشان دەدەن و پێیان وایە ئەوان بونەتە هۆكارێك بۆ نەهێشتنى ئەم دیاردەیە چونكە بەراى من هیچ دەسەڵاتێك و یاسایەك ناتوانىَ بن برى ئەو دیاردەیە بكات چونكە كاتێك كۆمەڵگا چەق بەستیوو دەبێت هیچ ئومێدێك بەم كۆمەڵگایە نابێت تا تۆزێك پێش كەوێت , ئاشكرایە كۆمەڵگاى ئێمە چەند ساڵێكە هیچ گۆرانێكى بەسەر دانەهاتووە راستە كۆشك وتەلار و ئۆتۆمبێلى جوان جوان لە شەقام وشۆستەكان تێدەپەرن بەڵام بیركردنەوە و كار پێنەكردن بە یاساكان و گوىَ شل نەكردن بۆ یەكترى بونەتە هۆكارێك بۆ ئەوەى لە جیات بەرەو پێش چوون هێدى هێدى بگەرێنەوە پاشەوە لێرەش ناكرێت رۆڵى حزبە كوردیەكان و حزبە ئیسلامیەكانى كوردستان فەرامۆش كەین لەم پاش كەوتنەى كە كۆمەڵگاى كوردى بەرۆكى گرتووە لەوانەیە خەڵكێك بڵێت گۆران بەسەر ئەقلیەت و هەڵس و كەوتى تاكى كوردى داهاتووە بەڵام ئەوە دەبینرىَ وەستانە لە خاڵى سفر .
  ئەگەر چى كۆمەڵگاى كوردى كۆمەڵگایەكى خێلەكى خاوەن هزرێكى هەشایریە و پیاوان باڵادەست و خاوەن بریارى یەكەمى خانەوادەن بەڵام وەك زۆر جار گوتمە ژنانیش خۆیان  بەرپرسى یەكەمى ئەو نەهامەتیەن كەرۆژانە بەسەریان دێت بۆ نموونە كاتێك ژنێك دەیەوێت دڵى پیاوەكەى خۆى رازى بكات و دەلێَت من خۆم ئامادەم ژنَیكى تر بۆ پیاوەكەم دەست نیشان بكەم , یان یەكێكى تر دەڵێت ئەگەر پیاوەكەم ژنى هێنا من خۆم جلى بۆكێنى بۆ دەست نیشان دەكەم , بەراورد كردنى نموونەى ئەو پیاوانەى كە دەیانەوێت بە فێلێكى شەرعى ژن بەسەر ژنەكانیان بَینن وەك فێڵ و كۆیلە بوونى قسەى ئەو ژنانەیە كە خۆیان تا ئێستاش نایانەوێت لە كۆت و بەندى كەلتورە عەشایریەكان قەورتار بن , قبول كردن وتەسلیم بوونى ژنان بۆ ژێر دەستەى لە كوردستان واتایەك دەردەخات كە تا ئێستا ژنان خۆیان پاشان رێكخراوەكانى ژنان تۆز قاڵێك نەیان توانیوە هەنگاوێك بۆ وەدەست هێنانى مافەكانیان بەرەوپێش بچن بەڵكو ئەوان كەوتونەتە ژێر فشارى دروشمە بریقەدارەكان كە چەند كەسانێك بەداخەوە لە كوردستان زۆرجار هەم خۆى پىَ بادەدەن هەم ئێمەمانیش توشى چاوەشكردن دەكەن , ئەوەى ماوە بڵێم تا حزبە كوردستانیەكان كورى فلانە ئاغاو فلانە عەشیرەت و فلانە پیاو ماقول بۆ كورسیەكانى پەرلەمان و بەرێوەبردنى وڵات دەست نیشان بكەن دڵنیابن ئەمجارە گەرانەوەمان لە خاڵى سفر بۆ پشت فاریزە دەبێت ….
 r_kochare@hotmail.com
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.