
ئۆپۆزسیۆن بوون شه‌رمه یان شانازی؟
ئۆپۆزسیۆن بوون شه‌رمه یان شانازی؟
یوسف کانی مارانی
فه‌ڕه‌نسا8.12.2008
ئۆپۆزسیۆن به مانا کورتیه‌که‌ی واته (به‌رهه‌ڵستکار) به‌رهه‌ڵستکار به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵات یان هه‌ر هێزێکی تری چهوسێنهرکهبیهوێت له‌سه‌ر خوێنی خه‌ڵکانی تر بنیادی ئابوری وڕامیاری وکۆمه‌ڵایه‌تی خۆی به‌رفراوان بکات وخواست و ئاره‌زوی تاکه که‌سه دیکتاتۆره‌کان بهێنێته‌دی وبهوشێوهیهی که خۆی ئه‌یه‌وێت. واته ئۆپۆزسیۆن بوون زیاتر شۆڕشه له‌دژی زوڵم و زۆر‌و چه‌وسانه‌وه‌ی مرۆڤه له‌لایه‌ن مرۆڤه‌کان و هه‌رگیز ناچێته خانه‌ی یاخیبوون (تمرد) یان تێکده‌ر(مخرب) یان به‌کرێگیراو(مرتزقه).
کاتێک که‌سێکی شۆڕشگێڕیان چه‌ند که‌سانێک بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بوون ئه‌ده‌ن به‌لایانه‌وه گرنگ نیه که به‌ره‌ی ئه‌نتی ئۆپۆزسیۆن چۆن ناوزه‌دی ئه‌کات،گرنگ ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌یه یان ئه‌و گه‌له‌یه که ئه‌و له‌پێناوی دا خه‌بات ئه‌کات چۆن ڕێزی لێ ده‌گرێت وچ ناوێکی لێده‌نێت.
به‌درێژایی مێژوی شۆڕشی شاخی کورد له باشوری کوردستان دوژمنان کورد بۆ جارێکیش ئاماده نه‌بوون ووشه‌ی ئۆپۆزسیۆن بخه‌نه پاڵ ئهوشۆڕشانه به ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌میشه به یاخیبووه‌کان و تێکده‌ره‌کان وزۆرجاریش به به‌کرێگیراو ناویان ئه‌بردین چونکه ووشه‌ی ئۆپۆزسیۆن ئه‌وه‌نده گه‌وره بوو که ئهگهربهوه ناوزه‌دیان بکردینایه واته که‌م وکوڕی لهتواناوبونیهتی خۆیان وه‌ک ده‌وڵه‌تی سه‌رده‌سته، به‌ڵام له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان به (فریشته‌ی ئازادی هێنه‌ر ناوئهبراین) ئه‌مه جیاوازیه‌کی ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه که هه‌میشه شایه‌نی ئه‌وه‌یه مرۆڤی به‌رهه‌ڵستکار شانازی پێوه بکات.
ئه‌مڕۆ له‌به‌شه ئازاد کراوه‌که‌ی باشوری کوردستان ده‌سه‌ڵاتێک هه‌یه که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ناسراوه ، دیاره ئه‌م حکومه‌ته‌ش به‌ری ڕه‌نج و خه‌بات و ماندوبوونی سه‌رجه‌م خه‌ڵکه شۆڕشگێڕ‌و نیشتمانپهرهوهرهکهی کوردستانه،ئه‌مه به‌رهه‌می هه‌زاره‌ها شه‌هیدی گه‌له‌که‌مانه، به‌رهه‌می وێران بوونی زیاتر له 4500 گوند و شارۆچکه‌ی کوردستانه ،به‌رهه‌می کاره‌ساتی ئه‌نفال و کیمابارانی سه‌رجه‌م ناوچه‌کانی کوردستانه، ئه‌و حکومه‌ته‌ی که‌هه‌یه قاڵبێکی حه‌ڵوا نه‌بووه له‌سه‌ر سینیه‌کی زیڕین پێش که‌ش به‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی ئێستای باشوری کوردستان کرابێت ، ڕاسته له‌وانه‌یه بۆ هه‌ندێک که‌س وابێت به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی به‌نوێژی نیوه‌ڕۆ شۆڕشێکی سه‌د هه‌زار پێشمه‌رگه‌یان ئاشبه‌تاڵ پێکردوو چون له تهکیهوخانهقاکانی تاران وکهرهج پاڵیان لێدایه‌وه تا ڕۆژانی ڕاپه‌ڕین و دوای ڕاپه‌ڕینیش ئێمه هێناماننهوهو له پاداشتی ئه‌وه‌ش له ئابی 1996 زرێپۆشه‌کانی به‌عسیان هێنایه سه‌رمان و سنور به‌ده‌ریان کردین.
به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌م حکومه‌ت وده‌سه‌ڵاته خه‌ڵکی کوردستان بنیادی ناوه‌و ده‌ره‌نجامیش هه‌ر ئه‌بێت خێروبێره‌که‌ی بۆ خه‌ڵکی کوردستان بێت..
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا له کوردستان هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ی بیر له‌به‌رژه‌وه‌ندی دیکتاتۆره‌کانی لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵات ئه‌کاته‌وه ، گه‌ردیله‌یه‌کی ئه‌وه بیر له‌وهه‌موو ئێش وئازارومهینهتیانهی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ناکه‌نه‌وه، بیرناکه‌نه‌وه له بێ ئاوی ، بێ کاره‌بای ، بێ خزمه‌تگوزاری لهههمووبوارهکان دا و هتد….
ئه‌وه‌ی که خه‌می گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵاته پرکردنی بانکه‌کانی ئه‌وروپایه وفراوان کردنی حهوشهوبهرهی ڤیلاکانیانه، خه‌لکی کوردستان شۆڕشی کرد بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له به‌رهه‌مه‌که‌ی بخوات نه‌ک کۆمه‌ڵێک حازرخۆری به‌رسێبه‌ر..
به‌داخه‌وه که ئهمڕۆلهکوردستان دا شتێک نیه ناوی ئۆپۆزسیۆن بێت بۆ دانانی سنورێک بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵ و بۆگه‌نه‌ی ئێستا، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌شی لێده‌کرێت ئومێدێک بێت بۆ ئۆپۆزسیۆن بوون پێی شه‌رمه بڵێت من ئۆپۆزسیۆنم.. ئه‌وکاته‌ی شۆڕشی سوری شاخمان ئه‌کرد نیوه‌ی ته‌مه‌نی شۆڕشمان شه‌ڕی ناوخۆبووبهڵام شانازیمان پێوه ده‌کرد ، که‌چی ئێستا ئۆپۆزسیۆن بوون وشۆرشی سپی کردنی بووه به‌شه‌رم، ئاخر خۆ من ناڵێم بادهستدهینه چه‌ک وجاریکی تر شاخه‌کان پڕکه‌ینه‌وه له‌شه‌هید، به‌ڵام به‌ڕاستی کاتی ئه‌وه هاتوه ئه‌و شۆڕشه فه‌رهه‌نگیه‌ی که ئه‌بوایه له‌یه‌که‌م ڕۆژی دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه بیکه‌ین ،ئێستا کاتیه‌تی، هه‌نووکه ئه‌وه‌ی ڕۆژانه ده‌بیسترێت وده‌خوێنرێته‌وه له‌و ده‌نگه ناڕازی وڕه‌خنه گیریانه که به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی وحزبه ناسیاسیه‌کانی کوردستان ئه‌وه بۆخۆی به‌شێکه له‌شۆڕشی فه‌رهه‌نگی و ئۆپۆزسیۆن بوون ، کاتی ئه‌وه هاتوه هه‌موو ئه‌وده‌نگانه یه‌کبگرن و به‌ره‌یه‌کی ئۆپۆزسیۆن له‌دژی ئه‌م دهسهڵاتهگهندهڵه پێکبهێنین ،باچیتر چاوه‌ڕوانی له‌که‌س نه‌که‌ین بیت به‌یداخی ئۆپۆزسیۆن بونمان بۆ هه‌ڵکات و ئێمه‌ش دوای که‌وین ئه‌گه‌ر به‌وجۆره بیربکه‌ینه‌وه به‌شمان ههردواکهوتن و نه‌خواردووی لهسمێلان مه‌یوو ئه‌بێت..
مێژووههمووڕۆژێک ده‌رفه‌ت نادات به‌خه‌ڵکی شۆڕشگێڕخۆیانی تیێدا تۆماربکه‌ن ئه‌وه‌ی به‌ووشه‌یه‌ک دژی گه‌نده‌ڵی بێت ئهمڕۆناوی ئهچێتهمێژووهوه باخۆمان له‌به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتووی ئۆپۆزسیۆن دا ڕابگه‌یه‌نین ئه‌وه شانازی ده‌بێت بۆمان نه‌ک شه‌رمه‌زاری.
Saman175@hotmail.com