
بم به‌خشنه‌وه له‌م ئێواره سه‌وزه‌دا
بم به‌خشنه‌وه له‌م ئێواره سه‌وزه‌دا
چه‌ن تاریکه ئاسمانی دووری
له بن هێشوی مانگه شه‌و و
ئه‌م هه‌ستێره پڕ له نووره‌دا!!!
چه‌ن بێ ڕه‌نگه چرا سووره‌که‌ی ده‌ست باران
له هه‌یوانی پڕ په‌روانه‌و
له دیده‌ی ئه‌م عه‌شقه بێ سنوره‌دا!!
ده ئه‌ی شیــــــــــــــــــعر،
له‌به‌ر ده‌ستام
وا وه‌كو ئیلهامێک سه‌وز هه‌ڵگه‌ڕاوم له خۆشیا
وا وه‌کو گه‌ڵا توتنێکی مه‌ست
ملم کردوه به ته‌نافی دێڕێکه‌وه
ده ئه‌ی ئێواره‌ی له خومی غه‌ریبی هه‌ڵژه‌نراو
وا وه‌کو کراسه کۆنێکی خه‌یاڵ
له ڕه‌نگی خه‌مت نابمه‌وه
ده ئه‌ی باخی پڕ له عه‌تری لێبووردن
هه‌ناسه‌یه‌کم له‌به‌ر بۆنتا ڕاکشاوم
ئه‌م ئێواره،
په‌مه‌یی ترین ئێواره‌ی قوربانه
غه‌ریب ترین ئێواره‌ی پێکه‌نینه
ناسکترین ئێواره‌ی خه‌یاڵه
به تیر‌و پشک بمبهخشنهوه
له جه‌سته‌م شیرین تر شك نابه‌م
له ڕۆحم خێرا تر ئه‌بێ چی بێ
بمبهخشنهوه به په‌نجه خهناویهکانی ئه‌م ئێواره
هه‌ناسه‌کانم وه‌ك بوخوڕێك
به دار سنه‌وبه‌ره‌که‌ی ڕاسه‌ری باوکما هه‌ڵواسن
با شۆڕ ببمه‌وه ناو دیوه‌خانی خه‌ونه‌کانی و
مۆمه‌کانی تاسه‌م پێکه‌م
په‌نجه‌کانم بده‌نه‌وه ده‌ستی مامۆستا
با له‌شی قه‌ڵه‌مێکی پێ کفت کا
چون له وانه‌ی عه‌شقا سفرم هێنا
چاوه‌کانم بکه‌نه دوو گڵۆپ بۆ کۆڵانه‌که‌مان
با "ڕاڤیار و هه‌ستیار و کاروان و دیله"
پێ یان له تهڵهزمهکانی شه‌وه‌زه‌نگ هه‌ڵ نه‌که‌وێ و
بکه‌ونه چاڵه ووشهکهکانی جێ پێێ بارانه‌وه
قاچه‌کانم بده‌ن به ڕێگا کوێربووه‌کان
با ئه‌و ژنه هه‌وری به سه‌ره‌ی
که به نانێ شۆڕشی کرد
ڕێ بۆ شار ده‌رکاو لهچکێ له میهره‌بانی ببه‌ستێ
ڕۆحم بده‌ن به پێستی کون کونی نیشتمانا
با هه‌موو ڕۆژێ هه‌ر ئه‌و نه‌مرێ
با ڕۆژێکیش ئێمه بمرین
دڵیشم بکه‌ن به شه‌ق شه‌قه و
به بێشکه‌ی په‌پوله‌یه‌کدا هه‌ڵیواسن
با لمه ورده‌کانی دڵم بێنه ده‌ست و
گریانێ بده‌نه به‌ر ده‌ستڕێژ
به‌ش به‌شم که‌ن
له سه‌ر سینی ئه‌م ئێواره گوڵداره
بمبهخشنهوه به په‌نجه خهناویهکانی ئه‌م ئێواره
به‌ڵك و باهۆزی خێر هه‌ڵکا
هه‌ر هیچ نه‌بێ
مناڵی با پێکه‌نینێ
باوکم به هه‌ناسه‌یه‌ك
شازاده به خه‌یاڵێ
نیشتمانیش به بارانێ
گه‌ردن ئازاییهکم لێ بکه‌ن
1/ ناوی چوار مناڵی گهڕهکهکهمانن
عومه‌ری حاجی ده‌ربه‌ندی
07.12.2008
ئه‌ڵمانیا .. shalega@hotmail.de