Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
وادى شەهاب …رزگاركۆچەر

وادى شەهاب …رزگاركۆچەر

Closed
by December 14, 2008 گشتی

 وادى شەهاب …
 ئەو كۆنە ئەمنەى رۆژگارێك بە دەنگى كۆنە موستەشارەكان گەیشتە پەرلەمانى عێراق…….
 رزگاركۆچەر
r_kochare@hotmail.com

 پێش ئەوەى پرسیارى لێبكەم بەم كورتە باسە باسى خۆى كرد لە ساڵى 1953 لە گوندێكى نزیك شارۆچكەى گوێر لە دایك بووم لە هۆزى ناسراوى لەهێبم كە هۆزیكى گەورەى عەرەبە, كە تازە گەنج بووم رەوشى ژیانمان بە هۆى هەژارى و نەبوونى قوتابخانە نەبوونى هەڵى كاركردن لە گوندەكەمان كە كوتۆتە نزیك شارۆچكەى گوێر زۆر خراپ بوو بۆیە سەرەتاى گەنجێتیم  پەیوەنیدم بە حزبى بەعس كرد دوایش بووم بە پۆلیس لە بەرێوەبەرایەتى ئەمنى هەولێر تا ساڵى 1988لەم شوێنە مامەوە پاشان بۆ نوێنەرایەتى كردنى پارێزگاى هەولێر خۆم كاندید كرد بۆ ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق كە دەنگى پێوستم بەدەست هێنا لە بەغدا مامەوە تا ساڵى 2000 پاشان لە حزب و ئەنجومەن خانەنشین كرام بەكارى تایبەتى و خوێندن خۆم خەریك كرد تا كۆلێجى یاسام لە خوێندنى شەوان لە بەغدا تەواو كرد , سەبارەت بە چۆنیەتى دەستگیركردنى وادى شەهاب دەڵێت كە رژێم روخا لە شارى كەركوك مامەوە پاشان كەسێك بەناوى …… هاتە لام و چەند رۆژێك لەمالمَان ماوە تاجارێك ئەو كەسە لە كەركوك منى بۆ شوێنێك برد پاشان هەر ئەو كەسەش منى بە دەستگیركردن دا , ئەو پیاوەى تەمەنێك لە دەزگایەكى وەك ئەمن بەسەر بردووە ئێستا لە زیندان زۆربەى كات بە خوێندەوە بەرێوە دەبات وهەمیشە خۆى وەك كەسێكى بىَ گوناه نیشان دەدات و هەوو ئەو توهمەتانە رەت دەكاتەوە كە دادگا لەبەرمبەریدا بە دەساڵ حوكمى بۆ داوە دەڵێت ئەوەى بە بەڵگە شتێكى لەسەر من هەیە با بێت دەرى خات و قبوڵى دەكەم سەبارەت بە كۆنە سەرۆك جاشەكان وادى شەهاب دەڵێت من زۆربەیان دەناسم و جاران زۆربەیان هاورێیم بوونە هەر ئەوانیش لە كاتى هەلمَەتى هەڵبژاردنەكانى ساڵى 1988 پروپاگندەی هەڵبژاردنیان بۆ كردم تا لە دائیرەى دووەمى شارى هەولێر زۆرینەى دەنگەكان بە دەست بهێنم , دوایش وادى شەهاب دەلیت راستە من پێشتر لە دەزگایەكى وەك ئەمن كارم دەكرد بەڵام ئەو كەسانەى زانیاریان بۆ ئێمە دەهێنا هەر هەموویان كورد بوون پاشان دەڵَت دائیرەى ئەمن ئەو كاتە كارمەندەكانى لە هەموو ناوچەكانى عێراق هاتبوون ئەگەر كوردێك هاوكارمان نەبوایە و زانیارى لەسەر كەسێكى نزیكى خۆى یان كەسێكى ترى هەولێرى نادابا  ئێمە چۆن دەمان زانى ئەو پیاوە چیەو چى دەكات بۆیە ئەو كۆنە ئەمنە كە ئێستا بۆ ماوەى پێنج ساڵە لە زیندانە دەڵێت كۆنە مەفرزەخاسەكان و سەرۆك جاشە كوردەكان هاوكارى باشى دائیرەى ئەمنیان دەكرد ئەو كاتە هەر ئەوانیش ئازارى خەلكى ئەم شارەیان دەدا , وادى شەهاب لەگەل ئەوەى چەند ساڵێكى ماوە حكومى یاسایى تەواو بێت زێدە تر قسە لەسەر سەرۆك جاشەكان دەكات و دەڵێت ئەوان هەمیشە حەزیان دەكرد خۆیان بادەن و لە پێش خەڵك بە كۆمەلێَك پاسەوان خۆیان بە خەڵك نیشان بدەن بۆیە هەمیشە كە دەهاتنە لاى ئەفسەرە ئەمنەكان بە هەموو شێوەیەك تەنازولیان دەكرد یان زانیاریان لە سەر خەڵك دەدا تا زێدەتر متمانە پەیدا بكەن , وادى شەهاب سەبارەت بە چالاكیەكانى پێشمەرگە پرسیارى لێدەكەیت دەڵىَ جارێك من لە مال بووم مۆڵەتم هەبوو برادەرەكانم بۆیان گیرامەوە كە لەناو شارى هەولێر چەند پێشمەرگەیەك گورزێكى باشیان لە مەفرەزەیەكى ئەمن داوەو چەندیان لىَ كوشتوون بۆیە ئەو كاتە چەند كەسێك دەستگیر كراوە , ئینجا دەڵێت زۆربەى خەڵكى شارى هەولێر دەمناسن چونك تەنها پۆلیسێك بووم لە دائیرەى ئەمن پاشان كرام بە مفەوز ئەمن دوایش هەر خەلكى ئەم شارە لە ریگاى مەفرزە خاسەو موستەشارەكان دەنگیان بۆ دام تا لە بەغدا ببەم بەنوێنەریان ,پاشان دیسان باسى ئەو كەسانە دەكات كە هاوكاری دائیرەى ئەمنیان لەشەارى هەولێر كردووە دەڵێت بە دەمانچەیەك یان برێك پارە زۆر لە كوردەكان خۆیان دەفرۆشت بۆ دائیرەى ئەمن و زانیاریان دەدا بە ئەفسەرەكان تا خەڵكى تر توش بێت زۆر جاریش زانیارى نا دروستیان دەدا, پاشان ئەو پیاوە دەڵێت لەوانیە هەموو كوردەكان بەم شێوەیە بیر نەكەنەوە وەك كۆنە سەرۆك جاشەكان هەلس وكەوت نەكەن چونكە گەلى كورد نەتەوەیەكى خاوەن رابردووى خەباتگێرە , سەبارەت بە دروست كردنى مەجالیسى ئیسناد وادى شەهاب دەڵێت ئێستا عێراق پێویستى بە دروست كردنەوەى ئەو جۆرە میلشایان نیە چونكە تەجروبەى كۆنە جاشەكان لە كوردستان باشترین نمونەیە , ئینجا دەڵێت لەوانەیە هەمان تەجروبەى جاشەكانى كوردستان دووبارە بێتەوە ئەگەر حكومەت بیر لە دروست كردن و پر چەك كردنى هۆزەكانى بكات , لەو كاتەى وادى شەهاب ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بووە ماوەیەكى زۆر لەگەل ئەندامە كوردەكان لە هەمان هۆل لەسەر هەندىَ پرس دەستیان بەرز كردۆتەوە ئەو سەبارەت بەو كوردانەى لەگەلى بوون لە ئەنجومەن دەڵێت وەك ئێمە تەوجیهاتیان لە حزب بۆ دەهات و بە بریارو رێنمایەكانى حزب دەنگیان دەدا هیچ كاتیش نەیان دەتوانى هیچ هەڵوێستێك وەرگرن ئەگەر راى حزبى بەعسى لەسەر نەبایە , لە پاشان وادى شەهاب دەڵێت لەو كاتەى لە بەندیخانەم زۆر لەو كوردانەى كە جاران هاورێم بوون سەردانیان كردووم و لە هەواڵیان پرسیووم دوایش دەڵێت ئەگەر ئازادیش كرام ترسم نیە چونكە هیچ تاوانێكم نەكردووە پاشان دەڵێت با سەرۆك جاشەكان یا ئەوانەى هاوكاریان دەكردین بێن بەڵگەیەك لەسەر من بدەن تا بۆ هەموو خەڵك ئاشكرا بێت كە كىَ بەرپرسى یەكەمى ئەو هەموو نەهامەتییە كە بەسەر گەلى كورد داهاتووە ..  
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.