
گەمارۆ ….بەرزان هەستیار
گەمارۆ
بەرزان هەستیار
ئۆكتۆبەر و نۆڤێمبەری 2008
ئەڵمانیا- كۆلن
bhastiar@yahoo.de
-1-
دابەشی هەر ژمارەیەكی بكەیت ،….
وەك خۆی ئەمێنێتەوە ، مردن ؛
لە هەر ژمارەیەكی بدەیت ،….
هەر ئەكاتەوە خۆی ، مردن ؛
لەگەڵ هەر ژمارەیەك كۆی كەیتەوە ،…
سەر ئەنجام خۆیەتی ، مردن ؛
هەر ژمارەیەكی لێ دەركەیت ،….
ئەمێنێتەوە خۆی ، مردن ّّّ!!!!
*******
لە دەریای هەڵكێشیت ،
ئەیكاتە كوشتارگەی ماسی و
لەوسەرەوە ، وەك نە بای دیبێت نە بۆران ،….
ئەكەوێتەوە سەر ئاو ، مردن ؛
وەكو گأە بەسەر گلێنەی سەوزاییەكاندا أەت ئەبێ و
چەشنی سەهۆڵ ئەنیشێتە سەر خوێنە گەرمەكان ،
لەسەر ناسكترین پەأەی گوڵ …..
دەست ئەخاتە سەر شانی پەپوولە و
لە هێمنترین ئێوارەدا لە عیشق مۆأ ئەبێتەوە ،
بەردەوام چاڵ بۆ ژیان هەڵئەكەنێت و
شانازیی بە نامەردی خۆیەوە ئەكات ، مردن
-2-
بە شانی كچێكی غەجەرییەوە ، جانتایەك ،
لەسەر سینەی ، تاڤگەی قژێكی قەترانیی ،
لە ژێر كراسێكی سپییەوە ، ستیانێكی پەمەیی ،
لە گەردنیا ، ملوانكەیەكی زیویین ،
لە دەستەكانیا ، أستێك بازنگ لە نەسلی پێكەنین ،
لە لێوانیا ، ئای لەسەر لێوەكانی ….
تەنكە سووراوێك لە أەنگی منداڵبوونەوە ،
لە كەمەریا ، پشتێنێك ، لە تەیمانی باخی بەهەشت ،
بە شانی كچێكی غەجەرییەوە ،
لەسەر سینەی ،
لە ژێر كراسەكەیەوە ،
لە دەستەكانیا ،
لە لێوانیا ،
لە كەمەریا ،….
پاڵی داوەتەوە ، مردن
*******
سەری ئەنێمە سەر قۆڵم و
جامێك ئاو ئەكەم بە دەمییەوە
بۆ ئەوەی نەخنكێت ، باران !
ئەیخەمە ژێر پاڵتۆكەم و
سەری ، توند..توند ئەنێم بە سنگی خۆمەوە
با أەق نەبێتەوە ، ئاگر !
ئەیبەمە ژوورەكەی خۆم و
تا بەیانی حیكایەتی خۆش خۆشی بۆ ئەگێأمەوە
با نیگەران نەبێت ئەو سەگە ّ!
ئەیانخەمە نێو لەپی دەستەكانمەوە
كەچی لەوێش ، خۆی بۆ تەیار كردوون ، مردن
*******
گرەو لەگەڵ قومارچیی و
نوێژكەر و
شاعیر و
گاڵتەباز و
قومار لەگەڵ " مولحید " و
"عابید "یش ئەكات و
هەمیشە ئەیباتەوە ، مردن
– 3 –
كوأی كێیت تۆ ، ئەی مردن ّ؟
لە كام داوێن بەربوویتەوە !؟
*******
سەیرە ، لە بێ أەنگییدا چەندە لە ئاو ئەچیت ،
لە سپڵەییدا ، تەنها لە خۆت ئەچیت ،
لە بێ تامییدا هەر ئەڵێی لە نەسلی ئاویت ،
لە ناشرینییدا ، لە هیچ أۆح لەبەرێك ناچیت ،
لە بێ بۆنییدا ، ئەچیتەوە سەر خانەوادەی ئاو ،
لە بۆگەنییدا ، هەر خۆت لە أەنگی خۆتیت ،
لە زەلیلییشدا ،……
هیچ شتێك لەم هەموو مەخلووقە ناچێت
هیچ لە أەنگی پەأیوی ئێمە ناكات …..
لەبەردەم چریسكەی شمشێرەكەی تۆدا ، مردن
*******
دابەشی هیچ ژمارەیەكت ناكەین و
لە هیچ ژمارەیەكت نادەین و
لەگەڵ هیچ ژمارەیەك كۆت ناكەینەوە و
هیچ ژمارەیەكیشت لێ دەرناكەین ، كەچی
هەمیشە هەر خۆتیت و هەمووشمانیت
ئێمەش هەردەم ، هەر خۆمانین و خۆشمان نین ،
هەر خۆمانین و تۆش ؛ مردن ّ!