Skip to Content

450 Views

ئه‌ردۆگان چاكه‌ی شێخ مه‌حمود ده‌داته‌وه‌  … شوان ئه‌حمه‌د مه‌مه‌ندی

ئه‌ردۆگان چاكه‌ی شێخ مه‌حمود ده‌داته‌وه‌ … شوان ئه‌حمه‌د مه‌مه‌ندی

Be First!
by February 14, 2018 General
image_print

مێژوو خۆی دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌ به‌ چه‌ندین رێگه‌ی جۆراو جۆر ئه‌م بۆچوونه‌ زۆر ترگونجاوه‌ بۆ گه‌لێكی زوڵم لێكراو ئه‌ویش كورده‌. بۆ هه‌ر لایه‌كی مێژووی كورد بروانیت ئه‌وا زۆر به‌ ڕوونی چه‌ندین دیمه‌ن و پێشهات ئاماده‌گییان هه‌یه‌ كه‌ سه‌رانی كورد له‌ زۆر كاتدا كه‌وتونه‌ته‌ ژێر كاریگه‌ری به‌ڵێنی فریودان و سیاسه‌تی په‌رتكه‌و زاڵ به‌و هه‌ژموونی ئاینی له‌ هه‌ر یه‌ك له‌ ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی و سه‌فه‌وی.

شه‌ری شوعه‌یبیه‌ له‌ ساڵی 1915 وای له‌ شێخ مه‌حمود كرد كه‌ خۆی و سوپایه‌كی 3000كه‌سی ڕوو له‌ باشوری عێراق بكات له‌ دوای ده‌رچوونی فتوای جیهادی عوسمانیه‌كان ده‌رهه‌ق به‌ وڵاتانی هاوپه‌یمانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی، كه‌ عێراقیش ڕاسته‌و خۆ گرێدرابوو به‌ عوسمانیه‌كان.

ئه‌وه‌ی شێخ مه‌حمودی ڕاكێشایه‌ نێو ئه‌م جه‌نگه‌وه‌، به‌ پله‌ی یه‌كه‌م هۆكاری ئاینی و ساویلكه‌یی شێخ بوو له‌ به‌رانبه‌ر به‌ڵێنی درۆینی عوسمانیه‌كان، كه‌ دواتر به‌ شكستی شێخ و عوسمانیه‌كان به‌ كۆتا ئه‌گات سه‌ره‌ڕای ئه‌و یارمه‌تی دانه‌ش، به‌رله‌ كۆتایی هاتنی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیی, فرمانی له‌ سێداره‌دانیشی بۆ ده‌رده‌كرێت له‌لایه‌ن عوسمانییه‌كانەوە.

له‌ سه‌ده‌ی 21یه‌كیشدا سه‌ركردیه‌كی به‌ناو موسڵمانی ئیخوانی (ئه‌ردۆگان) كه‌ خۆی به‌ خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌لیفه‌ی موسڵمانان ئه‌زانێت، كه‌ زۆرینه‌ی ڕه‌های ئیخوانیه‌ فاشیزمه‌كان به‌ هه‌مان بیرۆكه‌ مێشكیان ته‌ندراوه‌، ئه‌ردۆگان ماوه‌ی 21رۆژه‌ به‌ هێرش كردنه‌ سه‌ر شاری عه‌فرینی به‌رخودان، به‌ هاوئاهه‌نگی پاشماوه‌ی چه‌ته‌كانی داعش و به‌ره‌ی به‌ناو ئۆپۆزسیۆنی سوری كه‌ حه‌یایی ئۆپۆزسیۆنیشیان بردوه‌ تۆ له‌لایه‌ك به‌نیازی له‌ ناو بردنی به‌شارئه‌سه‌د بیت له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ هاوكاری ولاتێكی داگیر كه‌ر بكه‌یت بۆ لێدانی كورد هاوژیانی دێرینی هه‌زاران ساڵه‌ی خۆت، ئه‌ردۆگان سته‌م له‌ گه‌لێك ئه‌كات كه‌ زیانی بۆ هیچ گه‌لێك نه‌بووه‌ جگه‌ له‌ خۆی، به‌ بیانوی پاراستنی سنوری خۆی وا ئه‌زانێت به‌ كوشتنی خه‌ڵكی سڤیل شكۆ بۆ ولاتێكی دۆڕاو له‌ هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه‌ زیاتر كێشه‌ی سوریاو جیهانی ئیسلامی سونه‌و ئه‌ندام بوونی له‌ یه‌كێتی ئه‌ووروپا ئه‌گه‌ڕێنێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م هێرشه‌ی زیاتر ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپاو نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ولاتانی به‌ ناو جیهانی ئیسلامی جگه‌ له‌ كۆماری سێداره‌ كه‌ دووجار داوای ڕگرتنی هێرشی بۆ سه‌ر عه‌فرین كردووه‌، به‌ڵام ئه‌م سه‌ردانه‌ی دوایی سه‌رۆكی ئه‌ركانی توركیا بۆ ئێران تێڕوانینی ئێرانیشی خسته‌وه‌ سه‌ر باره‌ ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خۆی.

مێژووه‌ شومه‌كه‌ی ئۆردوگان له‌ كاتی ئێستادا ته‌نها ئامانجی داگیر كردنی خاكی عه‌فرین نییه‌ به‌ڵكو ئامانجی گۆرینی دیمۆگرافیایی ناوچه‌كه‌ هاوشێوه‌ی كه‌مال ئه‌تاتورك، ناوچه‌كه‌ له‌ كوردبوون و پێكهاته‌كانی تریش بسرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها شاره‌كه‌ چواره‌مین شاره‌ له‌ جیهاندا له‌ به‌رهه‌م هێنانی زه‌یتون، چونكه‌ ئه‌مانه‌ چاویان به‌ گه‌شه‌كردنی كورد هه‌ڵ ناهێت كه‌ هه‌وڵی خۆ به‌ڕێوه‌ بردنی خۆیان بدات، چونكه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا سه‌ركرده‌ ناسیۆنالیزمه‌كانی تورك ره‌گه‌زی كورد به‌ توركی چیایی و چه‌ندین ناوی نه‌خوازراوی تریش هه‌ژمار ئه‌كه‌ن ئینجا دانیشتوانی كورد له‌ سنوره‌كانی خۆیان به‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان له‌ قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن، كه‌ ته‌نها خۆیان و هه‌ندێك وڵاتی نادیموكراسی كه‌به‌هایی مرۆڤایه‌تیان به‌لاوه‌ گرنگ نیه‌ چه‌واشه‌ ئه‌كه‌ن، ئه‌م به‌رخۆدانه‌ی عه‌فرین شكۆی گه‌لی كوردو خه‌ڵكی چه‌وساوه‌ی نه‌ك ته‌نها له‌ سوریا به‌ڵكو له‌ ڕه‌ش هه‌ڵاتی ناوینیش به‌رزكردۆته‌وه‌.

Previous
Next

Leave a Reply