
ئایا کوردستان ناوچه‌یه‌کی ئارام وسه‌لامه‌ته؟
ئایا کوردستان ناوچه‌یه‌کی ئارام وسه‌لامه‌ته؟
له‌وه‌ڵام به سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا.
به‌شی یه‌که‌م.ئه‌مه ئه‌وپرسیاره‌یه که ڕۆژانه ڕووبه‌ڕومان ده‌بێته‌وه یان هه‌زاران که‌س ئه‌م پرسیاره ده‌که‌ن. بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌که‌ش ئه‌کرێت بێ هیچ خۆماندووکردنێک ڕاسته‌و خۆ وه‌ڵام بده‌ینه‌وه‌و بڵێن نه خێر ئارام نییه وسه‌لامه‌تیش نییه! به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نها که‌مێک وردتر بمانه‌وێت به‌به‌ڵگه‌وه وه‌ڵام بده‌ینه‌وه ئه‌مه‌شیان هه‌ر ماندوبون‌و گه‌ڕانێکی زۆری ناوێت .
ئه‌توانین بڵین سه‌رجه‌م میدیاکانی دنیا گه‌واهی ئه‌وه ئه‌ده‌ن که کوردستان ئارام نییه .ده‌نگ وباسه‌کانی دنیا ڕۆژانه ئه‌وه ڕاستیه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنن که کوردستان ئارام نیه.
دیاره من به مه‌به‌سته‌وه کوردستانم هه‌ڵبژاردوه چونکه ئێستا ئارامی کوردستان بۆ ته چه‌کێک به ده‌ست وڵاتانی ئه‌وروپاوه بۆ به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران. ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی جاره‌کانیش په‌نابه‌ران دارکاری ئه‌کرێن.یان به شێوه‌ی جۆراوجۆر سوکایه‌تیان پێده‌کرێت.
سه‌یر له‌وه‌دایه که کوردستان خۆی له‌ڕوی سیاسیه‌وه هیچ پێناسێکی نییه !جگه له‌وه‌ی که به‌شێکه له عێراق و وه ناوبه‌ناویش سه‌رکرده ده‌سه‌ڵات داره‌کانی کوردستان دڵنیامان ده‌که‌نه‌وه له یه‌ک پارچه‌یی خاکی عێراق سیاسه‌تی دنیای ئه‌مڕۆش سوره له‌سه‌ر یه‌ک پارچه‌یی خاکی عێراق.
هه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی په‌نابه‌ران به زۆر ده‌نێرنه‌وه جگه‌له‌وه‌ی سوورن له‌سه‌ر ئه‌م یه‌ک پارچه‌ییه کاریشی بۆ ئه‌که‌ن که هه‌میشه به یه‌ک پارچه‌یی بمێنیته‌وه.
ئه‌گه‌ر قه‌راره کوردستان به‌شێک بێت له یه‌ک پارچه‌یی خاکی عێراق ئه‌وا ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ وڵاتی شه‌ڕو نا ئارامی پێشێڵکردنی مافی مرۆڤه. چونکه به پێێ ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تیکان نا ئارامترین ووڵاتی دنیایه بۆ سه‌لماندنی قسه‌کانیشـم ئه‌کرێت ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی رێکخراوی ئه‌منستی ئه‌نته‌رناسێۆنال(amnesty international (یان ڕاپۆرته‌کانی یوئێن (UNHCR)له‌به‌رچاو بگرین له‌وه‌ش گرنگتر چاوی خۆمان و کامێراکانی دنیا ڕۆژانه ئه‌و ڕاستیه‌مان بۆده‌سه‌لمێنن که عێراق ناوچه‌ی شه‌ڕو نا ئارامیه و نا سه‌لامه‌ته بۆ ژیان. ئه‌گه‌ریش بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر سه‌ره‌تای پرسیاره‌که‌مان ئه‌ی کوردستان چییه؟ به‌ده‌ر له‌وه‌ی که کوردستان به‌شێکه له عێراق و وتیشمان که عێراق چۆنه.
به‌ڵام کوردستان هه‌ندێك هه‌ڕه‌شه‌ی تری له‌سه‌ره که جیاییه له سه‌رجه‌م عێراق. ! ئه‌مه جودا له‌سه‌رجه‌م ئه‌ونائارمیه‌یی که برۆکی عێراقی گرتووه.
ئه‌کرێت به چه‌ند خاڵێک ئه‌وه کێشانه بخه‌مه‌ڕوو
1-له‌و‌کێشانه‌ش هێڕشی به‌رده‌وامی هێزه‌کانی تورکیان له زه‌مین و ئاسمانه‌وه. که چه‌ندین گوند به ناچاری چۆڵیان کردوه سه‌ڕه‌ڕای ئاواره‌یی به‌رده‌وامی گه‌نجه‌کانیان. ئه‌م خه‌سڵه‌تی خۆ به‌گه‌وره‌زانینی تورکیا‌و تۆ هیچ نیت و من گه‌وره‌ترم له تۆ، له‌گه‌ڵ خه‌سڵه‌تی خۆ به بچوکزانینی سه‌رکرده‌کانی کوردستان هه‌میشه ده‌رگای هێڕش و هاتنه ژوره‌وه‌ی بۆ تورکیا خۆشکردوه که زۆر به ئاسانی ده‌ست بخاته ناو کوردستانی باشور‌و، به‌رژه‌وندیه‌کانی خه‌ڵک.
سه‌ڕه‌ڕای ئه‌و هه‌موو میته‌ی تورک که به‌ناوی کۆمپانییایی جیاواز جیاوازه‌وه له کوردستاندا ته‌راتێنیانه حکومه‌ته گه‌نده‌ڵه‌که‌ی له مه‌ڕخۆشمان نقه‌ی له خۆی بڕیوه له‌به‌ر دزی‌و به‌رژه‌وندیه‌کانی خۆیان ئاگایان له‌هیچ نیه‌و گۆی خۆیان لێخه‌واندوه به قه‌ولی مه‌سه‌له کوردیه‌که ئه‌ڵێت خۆیان کردوه به که‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ت؟! .هه‌رچه‌نده ئێستا ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه که ئه‌م هێڕشانه بۆ سه‌ر سنور‌و ناوچه‌کانی قه‌ندیل سێ قۆڵی بکه‌نه‌وه (تورکیا، عێراق، هه‌رێمی کوردستان)
2- مه‌سه‌له‌ی تۆپبارانی ئێران یه‌کێکی تره له کیشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌جۆرێک ته‌نانه‌ت له ڕۆژه‌کانی چه‌ژنی قوربانیشدا ئێرانی به‌ناو کۆماری ئیسلامی تۆپبارانی ڕانه‌گرت. جگه له‌وه‌ی هه‌میشه ڕاسته‌وه‌خۆو ناراسته‌وه‌خۆ ئیتلاعات له کوردستاندا ته‌راتێنیانه‌وه هه‌میشه‌ش هانی گروپه تیرۆریسته‌کان ئه‌دات بۆ ده‌ست وه‌شاندن له سنوره جۆراوجۆره‌کانی ئێرانه‌وه و نانه‌وی ئاژاوه‌ی به‌رده‌وم له کوردستانداو یارمه‌تی جۆراوجۆری مادی و مه‌عنه‌وه‌ی ئه‌م گروپانه له‌سه‌رجه‌م عێراق و کوردستاندا!
3-ماده‌ی 140 به قه‌ولی سیاسیه‌کان ئه‌ڵێن بۆمبێکی ته‌وقیت کراوه هاکه ته‌قی!
ئه‌م کێشه‌یی که‌رکوک هه‌میشه هه‌ڕه‌شه‌یه له ئارامی کوردستان وئه‌وه‌نده‌شی له‌سه‌ر کوردستان کاریگه‌ری هه‌یه هه‌رگیز بۆ ناوه‌ڕاست و جنوب نییه‌تی.
جا من نازانم به چ پێوه‌رێک کوردستان ئارامه!!!!!
من ئه‌زانم کێشه‌که له‌کۆێدایه .هه‌ر ئه‌وه‌یه دنیا ئه‌وه‌نده به لای ڕاستا ڕۆیشتووه ده‌وڵه‌تێکی وه‌ک سوید که مێژویه‌کی هه‌یه له‌سه‌ر ماف و ئازادیه‌کان بیهیننه پێش چاوی خۆتان ئه‌م مانگی 5(شوان فتاحی )که‌م ئه‌ندامی به زۆر ڕاوانه‌ی بغداد کرده‌وه‌و ته‌نانه‌ت عاره‌بانه‌که‌ی ژێریشیان لێسه‌ند کاتێک قسه‌مان له گه‌ڵدا کرد چه‌ند باسی ئه‌وه‌ناهه‌قییهی ده‌کرد که لێیان کردوه ته‌نانه‌ت ئه‌و دایک و باوکیشی نه‌ماوه! وه‌ره که‌م ئه‌ندامبه‌و بێکه‌سبه‌و له کوردستاندا بژیت ده‌وڵه‌تێکی وه‌ک سویدیش به زۆر دیپۆرتت بکاته‌وه!!!
به ناوی ئه‌وه‌ی کوردستان ئارامه. ئه‌مه‌یه دیموکراتی و ئازادیه‌کانی سوید!
به‌شێکی تریش ئه‌وه‌یه که عێراق داگیرکراوه له‌لایه‌ن ئه‌مریکاو بریتانیاوه به هاوکاریو پشتیونی و ڕازی بوونی سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا ،جا بۆ شه‌رعیه‌ت دان به‌م داگیرکاری‌و بۆ وه‌ڵام دانه‌وه به ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵک هاتوونه ناوی ئارمی و ئاسایش له عێراق و کوردستان ده‌نێن.
جگه له‌مه‌ش ئه‌مه سیاسه‌تی باڵی ڕاستی سویده ئه‌و ڕاسته‌ی که ئێستا له زۆرێک له ده‌وڵه‌ته‌کانی ئه‌وروپادا سیاسه‌ته‌کانی پیاده‌ئه‌کات ڕاسیسم به‌هیزده‌کات فاشیزم زیندووده‌کاته‌وه.
ته‌نانه‌ت خه‌ریکه ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ش له کۆمه‌ڵگا ده‌سه‌نه‌وه که خه‌ڵک به خه‌بات و تێکۆشانی چه‌ندین ده‌یه به‌ده‌ستیان هێناوه.
ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ سوید وا مامه‌ڵه‌ی په‌نابه‌ران بکات و ئه‌م سیاسه‌ته پیاده به‌کات ئه‌وا پێویست ناکات هه‌رباسی بریتانیا‌و ده‌ڵه‌تانی تر بکه‌ین. بریتانیایه‌ک که هه‌میشه سه‌ر قافڵه‌ی داگیرکاری و خۆین ڕشتنبووبێت. بێگومان ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانیش به‌زۆر کارێکی زۆر ڕۆتینه‌و زۆریش ئاسان پیاده‌ی ئه‌کات.
بۆیه سه‌رئه‌نجام ئه‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم که نه‌خێر کوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ک ئارام نیه‌وه‌و وه کوردستانیش به‌شێکه له عێراق . عێراقێش نائارامترین ووڵاتی دنیایه. بۆیه سیاسه‌تی به‌زۆرناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی کورد بۆ کوردستان یه‌کێکی تره له پێشێلکاریه‌کانی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر به مافه‌کانی مرۆڤ.ئاسۆ گۆران/لنده‌ن