Skip to Content

Tuesday, March 19th, 2024
بۆ ئەو كەسەی؛ دڵ وئەنگیزەی لە تەنیشت چەپدایەو ویژدانیشی نزیكی ماركس

بۆ ئەو كەسەی؛ دڵ وئەنگیزەی لە تەنیشت چەپدایەو ویژدانیشی نزیكی ماركس

Closed
by December 21, 2008 گشتی

 بۆ ئەو كەسەی؛ دڵ وئەنگیزەی لە تەنیشت چەپدایەو ویژدانیشی نزیكی ماركس 
   ڕێبوار عارف
       
 rebwar.arif@hotmail.com
 
 
 كەم نین ئەو ئینسانانەی كە بەشێكی زۆری ژیانیان لە پێناوی ئامانجێكی بەرزی ئینساندۆستانەدا بردبێتە سەرو لە هەوڵ و تەقەلای بێ و چاوندابن لەپێناوی گۆڕانكاری و بەدەستهێنانی ژیانكی باشتردا. بەلام ڕەنگە ژمارەی ئەو كەسانە زۆرنەبن كە 40 ساڵ لە تەمەنیان بێ وچان و ماندوبوون بەدوای خەون و ئارەزوی باشتركردنی ژیانی ئینسانەكانی دەوروبەریانەوە بووبن. 
 
 ئەنیتا دۆرازیۆ یەكێك لەو ئینسانانەیە كە ئەم ڕۆژانە میداڵی (( هاولاتی نموونەی )) پێ بەخشرا لە سوید. ئەنیتای بالابەرزی سەرسپی تەمەن 72 ساڵ زیاتر لە 40 ساڵە بێ وچان بەدوای باشتركردنی ژیان و گوزەران و ماف و ئازادیەكانی پەنابەراندا ئەسپی خۆی تاوداوە . ئەنیتا ئەو كەسایەتیە خۆشەویست و ناسراوەیە كە ئینسانی دۆستی لە ناخیدا شەپۆل دەدات و ڕەنگە هەر ئەمەش بووبێتە هەوێنی ڕاوەستان و خۆڕاگری ئەو كە ماوەی 40 ساڵ لەسەنگەری داكۆكیكردن لەمافەكانی پەنابەراندا ڕاوەسێتەوەو لە ئاستی سەرتاسەری سویدا كەسایەتیەكی ناسراو خۆشەویست وكارایە. ئەم كەسایەتیە لەم ڕۆژانەدا لەلایەن گۆڤاری "فوكس" كە یەكێك لە گۆڤارە ناسراو معتەبەرە سیاسی وكۆمەلایەتیەكانی سویدە، جائیزەی هاولاتی نموونەی ساڵی پێ بەخشرا. شایەنی ئاماژە پێكردنە كە ئەم هەڵبژاردنە ڕەنگدانەوەیەكی بەرچاوی لەدەزگانی ڕاگەیاندنی سویدا پەیداكرد؛ خاڵی هاوبەشی زۆرێك لە دەزگانی ڕاگەیاند ئاماژەكردن بوو بەشایستە بوونی ئەم كەسایەتیە بۆ بەخشینی جائیزەی هاولاتی نموونەی وستایشی ئینسانی دۆستی ئەم ئینسانە لەمیدیاكاندا گەلێك بەرچاوبوو.
 
 دوو خاڵی بەهێزی ئەم كەسایەتیە بریتیە لە توانای هەڵخڕاندنی بیروڕای گشتی و پەیگیری بۆ بەئەنجام گەیاندنی كارەكانی. گرێدانەوەی ئەم دووخاڵە بەهێزە توانیویەتی ئەم ئینسانە لە سەركەوتن وخۆشەویستیەكی بەرچاو بەهرەمەند بكات، نابێت ئەوەشمان لە بیربچێت كاركتەری سەرەكی و داینەمۆی بە ئەنجام گەیاننی كارەكانی هەمیشە لە ڕێكەی ڕێكخراوبوون و ڕێكخراوكردنەوە برودتە پێشەوە كە لەمبارشەوە توانایی وجێگەوڕێگەیەكی بەرجسەتەی هەیە لە دروستكردنی چەندین كەمپەین و ڕیكخراو نیهادی جۆراوجۆری بەرگریكەر لە مافەكانی پەنابەران. كەهەرئێستە قسەكەری چەندین نیهادو ڕێكخراوی سەرتاسەری سویدە بۆ داكۆكیكردن لەپەنابەران و هاوكات سەرگەرمی چەرخاندنی دەرمانخانەیەكی خوڕایە بۆ"پەنابەرانی نایااسای".
 ئەتینا لەپاڵ هەڵبژاردنی خۆیدا بە عنوانی هاولاتی نموونەی ساڵ دەڵێ "من وەك سویدیەك شەرمەزارم لەڕەفتاری ولاتەكەم لەبەرامبەر بە پەنابەراندا" هەروەها لەبەرامبەر بە دەزگانی ڕاگەیاندا دەلێ:(( ئەمە جێگەی شەرمەزاریە كە 20 تا 30 هەزار داواكاری پەنابەر بە نهێنی ژیان بەسەر دەبەن و سەگ و پشیلەكانی ئێمە چەند بەرامبەر ژیانیان باشتر لەم ئینسانانە، ئەگەر وەها كارەساتێك نەبوایە ڕەنگە من ئێستە لێرە نەبوومایە… هیوادارم كە دانی ئەم جائیزە بێتەهۆی پەیوەست بوونی ژمارەیەكی هەرچی زیاتر لە خۆبەخشان بە ئێمەوە، ئێمە پێویستمان بە داو دەرمان و دكتۆرو  سەرپەنایەكی زیااترە )). وەك دەبینین كە ئەتینا هەڵبژاردنی خۆشی وەك هاولاتی سویدی كردە مەیدانێكی تری تێكۆشان بۆ داكۆكیكردن لەمافەكانی پەنابەران، كە ئەم هەڵوێستە تایبەتمەندیەكی زۆر بەرچاوی هەیە لەم ڕۆژانەدا كە حكومەتی سوید گوشارێكی لەڕادەبەردە نائینسانی بۆ پەنابەران هێناوەو بڕیار لە دوای بڕیار لە هەوڵی كەمكردنەوەو بڕینی مافەكانیدایە. ئیتر با كاریگەریەكانی قەیرانی ئابوری وهەڵكشانی بیروڕای ڕاسیستی و نژادپەرستانەش لەولاوە ڕاوەستێ كە هەموومان بە پێست و ئیسقانی خۆمانەوە ئەم ڕۆژانە لە هەر سەردەمانێكیكە زیاتر هەستی پێ دەكەین و دەیبینینەوە.
 ئەنیتای ئەزێز ئێستە زۆرباشتر لە دواین ووشەكانی دیداری پارساڵت حاڵی دەبم كەووت:(( ڕۆژگارێكی سەختەو كارو تاقەت وحەوسەڵەی تایبەتی دەوێت لێمان، ئێمە هیچ ڕێگەیەكی ترمان نیە جیاواز لەوەی درێژە بە شەڕەكانی خۆمان بدەین)). بەڵێ ئەنیتای ئازیز حاڵی دەبم لە ماناو مەغزای ئەو پەیامەی كە ڕوو بە دەزگاكانی ڕاگەیاندو ووتت:(( دڵ وئەنگیزەی من لە تەنیشت چەپەوەیەو ویژدایشم لە نزیك ماركسەوەیە)). بەڕیزم بێ دەلیل نیە كە زیاتر لە 40 ساڵە دڵت بۆ باشتربوونی ژیانی ئەو ئنیسانانە لێدەدات كە لەم ولاتانەدا بە هاولاتیانی پلە چەندەم بەحساب دێن. بۆیە دەڵێم ئەوەی كە بۆ ئێمە دمێنێتەوە دەربڕینی ڕێزو ستایشێكی شایستە بە تۆی  Anita Dorazio!
 
 • ئەم بابەتە یەكەم جار لە هاولاتی ژمارە 482دا بلاوكراوەتەوە !
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.