
هه‌ڵهاتنی فڕۆکه‌وانی کیمیابارانکه‌ری هه‌ڵه‌بجه یان ده‌رباز کردنی ؟ کۆیار ڕه‌ووف
هه‌ڵهاتنی فڕۆکه‌وانی کیمیابارانکه‌ری هه‌ڵه‌بجه یان ده‌رباز کردنی ؟ کۆیار ڕه‌ووف
ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی که‌به‌سه‌ر کورددا هاتوون له‌کیمیاباران کردن و ئه‌نفال کردنی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌نجامی هه‌ڵه‌و سیاسه‌تی چه‌وتی سه‌رکرده‌کانی کورد بوو ، که‌به‌هه‌زاران هه‌زار خه‌ڵکی کوردستان بونه‌قوربانی ، و هه‌زارانی دیکه دوچاری ده‌یان نه‌خۆشی بون ، ، هه‌موو دیکۆمه‌نت و به‌ڵگه‌کان ئه‌وه ئه‌سه‌لمێنن ، که ده‌سه‌ڵاتی کوردی کاتێک له‌شه‌ڕدابوون له‌گه‌ل حکومه‌تی ، به‌عسدا ، خه‌ڵک ی ئه‌کرده سوتماکی شهر ، من جیاوازی له‌نێوان ، سه‌رکرده‌کانی حیزبی به‌عس و سه‌رکرده‌کانی کوردا ناکه‌م ، له‌و کاته‌وه‌ی ،که کۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌ددام هات و ، تاڵه‌بانی بوه سه‌رۆکی ئێراق ، واته جێنشینی ، سه‌ددام ، ، ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ، هه‌وڵی ، سه‌رکرده کورده‌کان ، بۆ ده‌رباز کردنی ، سه‌رانی به‌عس ، له‌ده‌ست یاسا ، ،ئه‌وه‌مان بۆ ئه‌سه‌لمێنێت ،، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که چهدندین تاوانبارانی ئه‌نفال و کیمیابارانیان داڵده داوه ، ساڵ له‌دوای ساڵ ، هه‌ڵوێستی سه‌رکرده کورده‌کان و ده‌سه‌ڵاتی کوردی ، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت ، که جیاوازیان نیه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی به‌عسدا، ئه‌مه ته‌نها ، قسه نیه به‌رامبه‌ر ، ئه‌و سه‌رکردانه ، به‌ڵکو ، هه‌موو کوردێک ئه‌وه ده‌زانێت ، ،که به‌رپرس و سه‌رکرده کورده‌کان ، به‌ناوی شۆڕشه‌وه ، هه‌زاران که‌سیان کرده قوربانی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ددام حوسه‌ین ، و بانگه‌شه‌ی دادگایی کردنیانیان ئه‌کرد ، ،به‌ڵام کاتێک که ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حوسه‌ین ڕوخاو زۆربه‌ی ، تاوانبارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال ، ده‌سگیر کران ، ، ئومێدێک که‌وته دڵی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه ، که به‌هیوا بوون ، تاوانباران سزا بدررێن ، ، له‌یه‌که‌م هه‌نگاویاندا ، هه‌موو ئه‌و جاش‌و ، تاوانبارابهی کوردستانیان ، به‌لێبوردنێکی گشتی ، له‌کوردستاندا هێشته‌وه‌و داڵده‌یان دان له‌سه‌ره‌تای ، ده‌سه‌ڵاتی به‌ره‌ی کوردستانی‌دا ، ئه‌مه‌یه‌که‌م هه‌نگاوی ، ده‌سه‌ڵاتی کوردی بوو به‌رانبه‌ر ئه‌و تاوانبارانه‌و ، ،وه‌فای ئه‌وان بوو به‌رانبه‌ر خه‌ڵکی کوردستان ، که هه‌میشه پاڵپشتی ئه‌وانیان کردوه به‌ناوی شۆڕشه‌وه ، ،و هه‌ر خه‌ڵکیش بویه قوربانی ، کاتێک که هاته سه‌ر دادگایی کردنی تاوانباران ، و جه‌للاده‌کانی کورد ، و خوێنخۆره‌کانی ، خه‌ڵکی بێدیفاعی کوردستان ، له‌یه‌که‌م هه‌نگاویاندا، دژی له‌سێداره‌دانی سه‌ددام حوسه‌ین وه‌ستانه‌وه ، به‌شێوه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر ، شیعه نه‌بوایه من پیم وایه ،ئێسته سه‌ددام ، ، یان ئازاد کرابوو ،یان له‌زینداندا، باشترین خزمه‌ت ئه‌کرا ، لای هه‌موو لایه‌ک ئاشکرایه که چۆن سه‌بعاوی ، ، له زیندانی سوسێ ، هه‌ڵهات و ده‌رباز بوو ، که‌له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا بوو ، ، ئاواش ده‌سه‌ڵاتی کوردی ،هه‌وڵی داڵده‌دان و ده‌رباز کردنی سه‌رانی ،حیزبی به‌عس ده‌که‌ن که ، کوردستانیان کرده وێرانه، هه‌وڵه‌کانی تاڵه‌بانی ، بۆ ئازاد کردن و ده‌رباز کردنی ، سوڵتان هاشم و ، عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید چی ئه‌گه‌یه‌نێت؟ ده‌سه‌ڵاتی کوردی ، به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا ، له‌دوایین هه‌وڵیاندا، بۆ چه‌واشه‌کاری ، تاریق موحه‌مه‌د ڕه‌مه‌زان . ئهوفڕۆکهوانهی که . کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی کرد ، ده‌ربازیان کرد ، گوایه له‌کاتی ، بردنیدا بۆ ،نه‌خۆشخانه ، هه‌ڵهاتوه ، !! کێ باوه‌ڕ به‌م چهواشیکاریه ئه‌کات ؟ ئایا ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یهکێتیو پارتی خۆیان باوه‌ڕ به‌و چه‌واشه‌کاریه ئه‌که‌ن ؟ له‌کاتێکدا، زیندانه‌کانی کوردستان ، پڕن له لاوی کورد و ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ، که‌سوکاریان ناتوانن ، بیان بینن ، یان بێسهرو شوێنن ، ده‌یان دیلی شه‌ڕی ناوخۆ ئێسته‌ش ،چاره‌نوسیان نادیاره !! ده‌یان لاو له‌سه‌ر لایه‌نگیریان بۆ حیزبه ئیسلامیه‌کان چاره‌نوسیان نادیاره، ئه‌یا ، ئه‌وانه ی لایه‌نگری حیزبه ئیسلامیه‌کان ده‌که‌ن ، ترسناک ترن له ، تاوانبارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال ؟ یان ئه‌وان هیچ ده‌وڵه‌تێک نیه پشتگیریان لێ بکات .، ئه‌مه لایه‌نگری نیه بۆ حیزبه ئیسلامیه‌کان ئه‌مه ڕآستیهکهو ، ناتوانرێت ، حاشای لێ بکرێت و هه‌رکه‌سه‌و به‌پێی تاوانی خۆی ئه‌بێت سزا بدرێت ، ئایا ئه‌و کورده‌ی به تاوانی بینینی یان لایه‌نگری بۆ مه‌لا کرێکار ، ، له‌زینداندا ، هه‌موو مووی له‌شی هه‌ڵوه‌ری بوو که ، به‌رپرسێکی ئاسایش ، ئه‌وه‌ی پشت ڕاست کردبویه‌وه، ، و ڕای گه‌یاندبوو که ئه‌وه حاڵه‌تێکی ئاساییه‌و ، هه‌رکه‌سیک خۆر لێی نه‌دات ، مووی له‌شی هه‌ڵده‌وه‌رێت ، ، ، یان تاوانبارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال ؟ ئایا ئه‌و کورده‌ی که‌له‌شه‌ڕی ناوخۆدا ، دیار نه‌مابوو ، پاش 8ساڵ ، به‌تێک چویی ، که‌سوکاری دۆزیانه‌وه له ڕانیه له به‌ر ئه‌وه‌ی که کاتژمیرێکی ، به‌رپرسی کوژراوێکی پارتی فرۆشتبو ، لهئاوینهدا ئه‌و بابه‌ته بڵاو کرایه‌وه ، یان تاوانبارانی ، هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال؟ ، ئایا بۆچی زیندانی تاکه‌که‌سی بۆ لاوانی کورد ، هه‌یه‌و له‌و زیندانانه‌دا ، جۆره‌ها سزای ده‌رونی و جه‌سته‌یی ده‌درێن ، تائه‌گاته ده‌رهێنانی نینۆک و کاره‌بالێدان وه‌کوو ، جه‌ندینجار ڕێکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کان و خاچی سوور و ڕاپۆرته ئه‌مه‌ریکیه‌کان ئاماژه‌یان پێ کردوه ، ئایا زیندانی کانی گۆمه‌و ، زیندانی ئاکرێ بۆکێیه ؟ ئه‌گه‌ر تاوانباران وابه‌ئاسانی ده‌رباز بن !! زیندانی کراوه کورده‌کان ، نه‌وه‌ک چاره‌سه‌ری پزیشکی ، ته‌نانه‌ت زۆربه‌یان ، کهسوکاریشتیان ،نازانن ماون یان مردون!! هه‌ر دوێنێ بوو که هه‌واڵی ئه‌وه بڵاو کرایه‌وه که کوردێک دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌وروپا ئه‌گه‌ڕێته‌وه ، به‌بێ تاوان ، سێ ساڵ زیندانی ئه‌کرێت ، ،له هاوڵاتیدا بڵاو کرایه‌وه، ئایا هه‌رتاوانێکی هه‌بێت ، گه‌وره‌تره له‌تاوانی جه‌للاده‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال!!؟ مێرد منداڵانی کود له‌سه‌ر دزی .ده‌سگیر ده‌کرێن له‌جێی ئه‌وه‌ی ، ببرێنه خانه‌ی ، چاکسازی کۆمه‌ڵایه‌تی ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که دان بهتاوانهکانیاندابنێن ، کاری سیکسیان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت و ، بتڵیان پێ هه‌لده‌گیرێت، ئه‌ی تاوانبارانی ئه‌نفال و ههڵهبجهبۆئهوهی دان به‌تاوانه‌کانیاندا بنێن ئه‌بێت چیان له‌گه‌ڵ بکرێت؟ هه‌موو ئه‌مانه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ر ده‌خات که ده‌سه‌ڵاتی کوردی و بهرپرسو سه‌رکرده‌کانی کورد، له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی حیزبی به‌عسدا دودیوی یه‌ک سیاسه‌تن ، ، ئه‌ویش سیاسه‌تی ، چه‌واشه کاری و تۆقاندن ، تاوانبارانی به‌عس ، کوردیان کیمیا باران کرد‌و ئانفالیان کرد ، به‌ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌کانیان ده‌ووت ، کورد کافره و شیوعیه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که یه‌کێتی و پارتی خۆیان بهنوینهری خه‌ڵک ده‌زانی ، بهئهمهریکاشی ده‌ووت ، له‌کاتی جه‌نگدا ، تاوانبار و بێ‌تاوان ، جیاناکرێته‌وه، ئێسته‌ش ده‌سه‌ڵات دارانی کورد ، بۆئه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌کان ، پشتگیریان لێ بکه‌ن له‌ده‌سه‌ڵات ، هه‌وڵی ده‌رباز کردنی تاوانباران ئه‌ده‌ن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نیشانی ده‌ره‌وه‌ی بده‌ن ، که دیموکراتی ن‌و سۆسیال دیموکراتن ، داڵده‌ی تاوانباران ئه‌ده‌ن و دژی ئه‌و یاسایه‌ن که به‌سه‌ر تاوانباراندا ئه‌درێت ، ، و بۆ چه‌واشه‌کاری وه‌کوو چۆن سهبعاویان ده‌رباز کرد له سوسێ ، ئاواش ، تاریق موحه‌ممه‌د ڕه‌مه‌زانیان ، ده‌رباز کرد ، و ته‌ها مه‌حیه‌دین مه‌عروفیش ئه‌وه چه‌نین ساڵ خزمه‌ت کراو ، شوێنه‌که‌ی وه‌کوو شوێنی به‌رپرسێکی کوردستان بوو . ته‌نانه‌ت ، پاسهوانیشان بۆ دانا !! خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالیش ، له خۆپیشانداندا ، به‌عس ئاسا ، روبه‌ڕوی گولله کانی ده‌سه‌ڵات ده‌بنه‌وه، خه‌ڵکی کوردستان و ڕیکخراوه مرۆڤدۆسته‌کان پێویسته بکهونهخۆیان بۆ ئه‌وه‌ی که ، وه‌کوو چۆن تاوانبارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال ، ده‌ستیان سوره به خوێنی ، قوربانیه‌کان ، نه‌هێڵن ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد‌و سه‌رکرده‌کانی کورد ، ده‌ست بخه‌نه خوێنی که‌سوکاریان و یاری به قوربانیه‌کانیان بکه‌ن ، ، لێره‌وه پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ک که له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان داوا له‌سه‌ر ، ده‌سه‌ڵاتی کوردی و به‌رپرسه کورده‌کان تۆمار بکات به‌وه‌ی که هه‌وڵی ده‌رباز کردنی تاوانبارانی ، ژینۆسایدی کورد ئه‌ده‌ن ، با وه‌کوو لایه‌نێکی تاوانبار ده‌سه‌ڵاتی کوردی بخه‌ینه لیستی ئه‌و تاوانبارانه‌وه، که به شدار بوون له ئه‌فال کردن و کیمیا باران کردنی خه‌ڵکی کوردستان تا ئه‌و کاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ، واز له لایه‌نگری ئه‌و تاوانبارانه ده‌هێنێت ، لێره‌وه ،پرسیارێک ئاڕاسته‌ی ، خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی و لایه‌نگرانی یه‌کێتی و پارتی ئه‌که‌م ئایا هه‌ڵوێستیان چیه به‌رامبه‌ر ، ده‌رباز کردنی ، تاوانباری فڕۆکه‌وانی کیمیابارانکه‌ری هه‌ڵه‌بجه ؟لهکاتێکلدا هه‌زاران لاوی کورد له‌زیندانه‌کانی یهکێتیو پارتیدا ئه‌شکه‌نجه‌و ئازار ئه‌درێن