
پیرۆزبێت لێت ئه‌میندارێتی پارتی سۆشیالستی فه‌ڕه‌نسا
پیرۆزبێت لێت ئه‌میندارێتی پارتی سۆشیالستی فه‌ڕه‌نسا
به‌ناز ئیبراهیم
24/12/2008 فهڕهنساله مێژوی مرۆڤایه‌تیدا ژنان له‌سه‌رانسه‌ری دنیادا ڕۆڵی گاریگه‌ریان هه‌بووه‌و هه‌یه
که‌م شۆڕش وسه‌رهه‌ڵدان روداو‌و گۆرانکاری بووه ئه‌گه‌ر شوێن په‌نجه‌ی هه‌زاره‌ها ژنه تێکۆشه‌ری پێوه نه‌بووبێت هه‌ر له‌سه‌رده‌می چاخی به‌ردینه‌وه که ئه‌وسا ده‌سه‌ڵاتی خێزان له‌ده‌ست ژنابوو تا شۆڕش وپهلامارهچهکداریهکان وشۆڕشی پیشه‌سازی وبه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستاشمان که به‌سه‌رده‌می ته‌کنه‌لۆجیا ناسراوه ژنان ئه‌گه‌ر شانبه‌شانی پیاوان له‌سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌دا نه‌بوون هیچیان له پیاوان که‌متر نه‌بووه ، ئه‌وه‌ی باسی ئه‌که‌م هه‌موو نه‌ته‌وه‌و گه‌لانی دنیا ئه‌گرێته‌وه به‌بێ جیاوازی له ڕه‌نگ وکه‌لتورو داب و نه‌ریت هه‌ر گه‌له‌و به پێی پێویستی ئه‌و قۆناغه‌ی که تێیدا ژیاوه، ئه‌مڕۆ له‌سه‌رانسه‌ری دنیادا هه‌زاره‌ها ژنی تێکۆشه‌ر هه‌یه که له هه‌ڵسوڕاندنی کاروباری سیاسی وڵاته‌کانیاندا نمونه‌ی به‌رزن وله زۆروڵات توانیویانه جڵه‌وی سه‌رۆکایه‌تی وڵات وسه‌رۆکایه‌تی ده‌یان حزبی سیاسی گه‌وره بگرنه ده‌ست، خۆشبه‌ختانه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌م ژنانه‌ش به ئه‌رک و ماندوبونی خۆیان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئاستهولهژێرباڵی هیچ که‌سێک یان که‌سیان نه‌کردووه بهپێپلیکانه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانیان وه‌ک لای خۆمان باوه ..
یه‌کێک له‌وژنه تێکۆشه‌رانه‌ی که مه‌به‌ستمه وه‌ک نمونه‌یه‌ک باسی بکه‌م(مارتین ئۆبری) ئه‌مینداری گشتی پارتی سۆسیالیستی فه‌ڕه‌نسایه که له‌دوای کۆنگره‌ی ڕانسی 2008 به زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌ڵبژێردرا، مارتین که‌سێکی چه‌پڕه‌وی پارتی سۆشیالیستهو له پێش کۆنگره‌و تائێستاش سوره له‌سه‌ر بهچهپکردنهوهی حزب هه‌موو سه‌رکرده چه‌په‌کانی نمونه‌ی( پێرمۆسکۆڤیچ وبنوا هامون وپیر موروای وهتد..) له‌ده‌وری سه‌رکردایه‌تی حزبه‌که‌ی کۆکردۆته‌وه، مارتین ئۆبری له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو کێشه‌و ئاسته‌نگه‌ی که ئێستا پارتی سۆشیالستی تێکه‌وتووه هه‌م له لایه‌ن ڕهستڕهوهکانی ناو ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڕه‌نسا و هه‌م له‌لایه‌ن سۆشیال دیموکرات خوازه‌کانی ناسراو به ڕۆیالیست که سیگۆلین ڕۆیال سه‌رکردایه‌تیان ئه‌کات له ناو جه‌رگه‌ی حزب دا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که تائێستا ده‌رئه‌که‌وێت مارتین زۆر سهرکهوتوانهوزۆر لێهاتوانه توانی هه‌م له ئاستی سکرتێرێتیدا سه‌رکردایه‌تیه‌کی به‌کۆمه‌ڵی که‌م وێنه دروست بکات هه‌م له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی ونوسینگهی نیشتمانی داخهڵکانی نمونه‌ی بهێنێته پێشه‌وه ئه‌وه جگه له‌وه‌ی که رێژه‌ی له‌سه‌دا په‌نجای 50 هه‌موو سه‌رکردایه‌تی و سکرتێری فیدراسیۆنهکانیشی دا به‌ژنان و ڕیژه‌ی له سه‌دا بیستی 20 بۆ خه‌ڵکانی نا فه‌ڕه‌نسی وه‌ک عه‌ره‌ب وتورک وباقی نه‌ته‌وه‌کانی تری ناو پارتی سۆسیالیست..
له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارتی سۆسیالستی فه‌ره‌نسا له پاش هه‌ندێ ئالۆزی سه‌رکه‌وتوانه کۆتایی پی هات و وهدرچونی خاتوومارتین ئۆبری به سکرتیری گشتی که بۆ یه‌که‌م جاره خانمێک به‌م پله‌یه بگات له‌ناو پارته‌که‌دا ، که ئه‌مه یه‌که‌م جار نیه که سۆشیا لستهکان خانمێک پێشکه‌ش به فه‌ره‌نسا ئه‌که‌ن که‌له‌ساڵی رابردوو خاتوو رۆیال کاندید کرا بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌م ووڵاته ڕاسته سه‌رکه‌وتوونه‌بوو به‌ڵام به‌ده‌ستهێنانی رێژه‌ی له‌سه‌دا چل وحه‌وتی ده‌نگی هه‌موو فه‌ڕه‌نسا سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره بوو بۆ حزب دوای ئه‌م هه‌موو کێشه ناوخۆیانه..
فیدراسیۆنی باکوری فه‌ڕه‌نسای پارتی سۆسیالیست له ڕۆژی 19/12/2008 به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردی خاتوو ئۆبری ئێواره خوانێکی سازدا که من وه‌ک ژنێکی کورد خۆم و هاوسه‌ره‌که‌م بانگهێشتکرابووین بۆ ئه‌م ئێواره‌یه، سهدههاله ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ئه‌م پارته ئاماده بوون له ناویاندا پێر مروا که پێشتر له نێوان ساڵانی 1981 تا 1984 سه‌رۆک وه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا بووه چه‌ندی پۆستی گرنگی حزبی حکومی جیاجیای هه‌بووه. پاش لێدوانێکی کورت له‌سه‌ر بارودۆخی ناو خۆی حزب و فه‌ڕه‌نسا خاتوو ئۆبری به‌ڵینی دا که به دڵسوزی کاره‌کانی به‌ڕێوه ببات و ئه‌و ئاڕاسته‌یه‌ی که گرتویه‌ته به‌ر بۆ سه‌رخستنی پارتی سۆشیالیست له فهڕهنسابیگهیهنێتهجێ ، ئه‌وه‌ی که بۆمن زۆر جێگه‌ی سه‌رنج بووپێش کۆتایی هاتنی ئێواره خوانه‌که به‌رێزیان له نزیکه‌وه گوێی بۆ سه‌رنج و تیبینی ئاماده‌بوان راگرت خۆی ئه‌گه‌ڕا بهسهریهکه یه‌که‌ی میوانه‌کان و زۆر میهره‌بانانه به‌بێ جیاوازی کردن گوێی لێ ئه‌گرتین خۆی باوه‌شی ئه‌کرد به ئاماده‌بوان داووێنهی له‌گه‌ڵ ئه‌گرتین ساده‌یی ئه‌م خانمه به‌شێوه‌یه‌ک کاریگه‌ر بوو له‌سه‌رمن که بیرم له جیاوازی بیرکردنه‌وه‌و هه‌ڵسوکه‌وتی به‌رپرسه‌کانی لای خۆمان و ئه‌مانه ئه‌کرده‌وه گریانم ئه‌هات بۆ گه‌لێکی داماوی وه‌ک میله‌ته‌که‌ی من که نازانێت گه‌لانی دنیا چۆن چاره‌نوسی خۆیان دیاری ئه‌که‌ن و کێ ئه‌که‌ن به‌سه‌رۆک و ده‌مڕاستی خۆیان وئێمه‌ش چاره‌نوسمان که‌وتۆته ده‌ست کۆمه‌ڵێک مافیاوگهندهڵ و مشهخۆرحزبهکانی ئه‌مان وئێمه هه‌ردووکمان ئه‌ندامی سۆسیال ئهنتهرناسیۆنالین و به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه فڕمان به‌سه‌ریه‌وه نه‌بێت سۆسیالیست بوون و ئه‌نته‌رناسیۆنال بوونه به‌داخه‌وه..