Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024

حووتن لەخواردنا, بەرازن لە گوێ گرتنا ….عەباس نادر قادر

Closed
by December 27, 2008 گشتی

  حووتن لەخواردنا, بەرازن لە گوێ گرتنا  ….   عەباس نادر قادر

       ماوە یەكی زۆرە لێپرسراوانی كوردستان چ وەكوو حكومەت چ وەكوو حزب , هەموو شادەماری ژیاری ئابووری كوردستانیان هێخستۆتە ناو قامكی دەستی خۆیان , ئەو هەموو سامانەى بە ناوی خەلكی كوردستان   دێتە بەردەستیان بە راست و بە چەپ كۆی دەكەنەوە و زۆربەشی لەرووی یاساییەوە لێكی دەینەوە بەرێگای ناشەرعی بەردەستیان كەوتووە,  ئەو لیپرسراوانەى بەر لە 18 سال لە كوردستان خاوەنی مولك و مالێك نەبوون یان هەر وەكوو هاوولاتیەكی ئاساییان هەبوو ئیمرۆ بە حسابی خۆیان نازانن , هیچیشی ئەگەر سالانە پێنج بەقەدەر مانگانەى بەرزترین راتبی فەرمانبەرى رەسمی كوردستان بۆیان دابنێی و بێ ئەوەى هیچیان لێخواردبێت , هێشتا دە یەكی ئێستایان پێ كۆنابێتەوە , سەرەتا بە تالان وبڕۆی راپەرین ئنجا پارەى گومرگەكـــان و ئاودیوكردنی سامانی كوردستان و بەهەرزان فرۆشتنی بەولاتانی دەرەوە و ئنجا وەرگرتنی پارەوپول لە دەولەتە داگیركەرەكانی كوردستان بە هەنجەتی شەری ناوخۆ , دوایی وەرگرتنی باج و دەرامەت و تەنانەت وەرگرتنی پشك لە كۆمپانیاكانی دەرەوەو ناوخۆ كە لە كوردستان وەبەرهێنانیان ئەنجام دەدا , پاشان دەرهێنانی سامانی نەوت و فرۆشتنی بقە هەرزان , هەتا رووخانی حكومەتی سەدام , بێ ئەوەى یەك حەق و حیساب بە شێوەى رەسمی لە ناو دام و دەزگای حكومەتی كوردستان هەبێت وەكوو حەقیقەت , بەڵكوو جار جار بۆ رای گشتی دەرەوەو رۆژنامەكان هەندێ حساباتی بودجەیان بلاو دەكردەوە بێ ئەوەى تێك بكاتەوە .
         دوای روخانی رژێمی سەدامیش  ئەو پارەیەی وەكوو بودجە لەحكومەتی عێراقیان وەرگرت و ئەوانەی بەر دەستی خۆشیان هەر وەكوو جاران تێرف پێ دەكرد بەكەمێك جوانكاریەوە , بۆ نموونە زۆربەی ئەندام و كادیرانی خۆیان دامەزراندو یاخود مانگانەی سەیر سەیریان بۆخێزان و دایك و باوك و كەسوكاری خۆیان بڕیەوە , ئێستا ئەو هاوار و برا رۆیەی لەسەر زۆرى ژمارەی فەرمانبەران دەكەن , هەمووی لەوەوە سەرچاوە دەگرێت كە چ ئەندام و دۆستی خۆیان هەیە لە دەزگاكان زۆر بە زیادەوە تەعینكرد جا ئەگەر دەوام بكەن یان نەكەن .
      ئیستا حكومەتی عێراقی ئاگای لەزۆر كەین و بەینی ئەو داراییەی كوردستان هەیە , بۆیە جار جار گوشار دەخاتە سەریان و لە دەسكەوتەكانی كوردستان كەم دەكاتەوە , كێشە لەسەر فرۆشتنی نەوت , كێشە لەسەر وەرگرتن و گێرانەوەى باجەكانی گومرگەكانی سنوور , هەبوونی خالی لاوازی لێپرسراوەكانمانە بۆیە حكومەتێكی شڕوشپڕێوی وەكو عێراق تەنگی پێهەڵچنیون ,  زۆربەی لێپرسراوانی كوردستان تا ئیستا ئامادەنین باسی سەروەرو سامانی خۆیان بكەن بۆ خەڵك یان لەپێش پەرلەمان حەقیقەتی مولك و مالِی مالی خۆیان و تەنانەت هی حزبیشیان بڵێن, تا ئیستا نەوتی كوردستان زۆر بە نرخی هەرزانتر لە رادەی خۆی دەفرۆشن بە كۆمپانیاكانی ولاتەكانی دەور و پشت و پشكی تایبەتی خۆیان لێ دەردەهێنن , حكومەتی عێراقی سەرەرای ئەو هەموو گەندەڵیەى خۆیان هەیانە , هێشتا ئەوان دێن لێپرسینەوە لەگەل دام و دەزگاكانی هەرێم دەكەن لەسەر مەسەلەكانی دارایی و چاودێریان لەسەر جولەى دارایی كوردستان داناوە , ئەو هەموو سایت و رۆژنامانەی رۆژانە گەندەلیەكان دەخەنە روو , ئەو هەموو رێپێوانانەى لە شارەكانی كوردستان ئەنجام دەدرىَ لەسەر ناعەدالەتی دابەشكردنی سامانی  كوردستان , ئەو هەموو نارەزاییەى جەماوەر لەسەر شاشەى تیڤیەكان , ئەو هەموو پرتەو بۆڵەى خەڵك لە پەنا مزگەوت و كوچەو كۆڵانەكان , هیچ گوێ پێنادەن وەك ئەوەى لەگەڵ ئەوانیشیان نەبێت , هەر وەكوو خوویەك گرتوویانە بەرى نادەن بە ئاسانی , هەر كۆی دەكەنەوە  , چۆن هاووڵاتی سادە ئەو هەموو ناعەدالەتیەی پێ هەرس دەكرێت , ئاخر ئەو قەسرو قسورەى سدام و كوڕەكانی هەیانبوو , ئێستا زۆربەی وەزیرو ئەندام پەرلەمان و لێپرسراوی مەڵبەندو لقەكان  قەسرو قسورەكانیان ل
 ەهی سەدام دەچێت و مۆدێرنتریشە , سەرەرای ئەوەش هەرتێرنابن و بەردەوامن و گوێ بە نارەزایی
 نادەن كەسیش لێپرسینەوەی لەگەڵ ناكات , جا ناهەقمانە بڵێین حووتن لەخواردنا, بەرازن لەگوێ گرتنا               
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.