Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
ئەم دوو حزبە (افیون)ی گەلن……شەماڵ رەئووف

ئەم دوو حزبە (افیون)ی گەلن……شەماڵ رەئووف

Closed
by December 27, 2008 گشتی

 ئەم دوو حزبە (افیون)ی گەلن

 ئەگەر بیرێك لە مێژوو بكەینەوە دەبینیت ئەم هەموو كێشانەی كە بونیان هەیە لە كوردستاندا،بەهەمان شێوە لە مێژووشدا بونی هەبووە،بەڵك و دەتوانین بڵێن لە باوباپیرانەوە ماوەتەوە،چونكە ئەو پەرتەوازەیی و دوژمن و دوژمن كارییەی كە ئێستا لە كوردستاندا بەدی دەكرێت،بەهەمان شێوە لە كوَنیشدا بونی هەبووە،مێژووش شاهیدە لەسەر شەڕە ناوخوَییەكانی كورد،هەرلە مێرنشینەكانەوە تاوەكوو ئەمڕوَ،ئەمەش بەهوَی ئەوەوە بووە كە تائێستا كورد نەیتوانییوە سەركردەی لێهاتوو بەئەمەك و خەمخوَر بوَخوَی و بەپێی ویستی خوَی هەڵبژێرێت،چونكە حكومەتەكان بەبێ ویستی خەڵك كاریان كردووە،و ئەم حكومەت و ئەم پەرلەمانەی كە ئێستا كار دەكەن غەیری كەسانی حزبی كەسی تری تێدانییە و جێگەی كەسی بێلایەنی تێدا نامێنێتەوە،و من پێم وایە یەك كوَبونەوەی هەردوو مەكتەب سیاسیی حزبە دەسەڵات دارەكات،زوَرترین كاری پێ دەكرێت ئەگەر  بەراوردی بكەین لە گەڵ كوَبونەوەكانی پەرلەماندا،باشە پەرلەمان چی داوە لە جگەرەو مافی ئافرەت،لەكاتێكدا هەموو مروَڤایەتی نەك تەنها ئافرەت لە كوردستانی ئەمڕوَدا سوكایەتی پێ دەكرێت و مافەكانی پێشێل دەكرێت،ئەو با بێت كێشەی مروَڤایەتی چارەسەر بكات،لەدوای چەندین ساڵ خوێندنی خوێندكارێك دەبێت لەماڵەوە دابنیشێت بەبێ پێكهێنانی داهاتوویەكی باش بوَ خوَی،ئەمە بەدەر لەوەی ساڵانە هەر تاكێكی كوردی حەقی خوَی هەیە لە بودجەی كردستاندا بەڵام نایبینێت،ئەو بودجەیە دەڵێم  كە منداڵی بەرپرسەكان پوَزی بەسەرەوە لێدەدەن،یان كەسێك بڕوانامەی زانستی سیاسی هەیە لەماڵەوە دادەنیشێت،كەسێكیش كە مدیر ناحییەیە ئەمڕو لە ئێواران خەریكی خوێندنە ،بوَیە حزبی ئێمە هاتووە پێمانت بڵێًت كفرە ئەگەر كەسێكی لێهاتوو ببێتە وەزیر لەكاتێكدا بێلایەن بێت.
 بەڕاستی 50 بە 50 ی ئەم دوو حزبە مروَڤەكانی ڕزاندووە،من نازانم ئەمانە تاكەی نایەڵن ئەم خەڵكە بەسەربەستی بژێت، لەزەمانی سەدام حسێندا بەهوَی شوَڕشەكانی كوردو حزبە كوردییەكانەوە خەڵك ئەنفال كرا خەڵك كیمیاباران كرا،هەموو ئەمانە بەهوَی حزبەكانەوە بوو، ئێستاش دوای 17 ساڵ لە حوكمی بوَگەنی كوردی گەنج و پیرو لاوو منداڵانی ئێمە بەحەسرەتی ژیانێكە ئاسوودەوە سەر دەنێنەوە،بوَیە من دەڵێم ئەحزابی ئێمە دەبێت لە حكومەت دور بخرێنەوە،چونكە دوای 17  ساڵ لە حوكمی كوردی و حوكمی حزبی نەیانتوانی لە تاقیكردنەوەدا دەربچن وحوكمێكی عادیلانەو حوكمی پەیدا كردنی ئاسودەیی و خوَشگوزەرانی پراكتیزە بكەن،من نازانم كەی واز لەم خەڵكە ناهێنن،تاكەی من و توَ و دەیانی تر بەتەسكییەی حزبی دابمەزرێین،كەچی كوڕانی ئەوان بەقبول خاێ بە نمكرەی پەنجاوە لە كوَلێژەكان وەربگیررێن.
 بوَیە لەكوَتایی قسەكانمدا دەڵێم ماركس وتی (الدین افیون الشعوب)بەڵام من دەڵێم(كلا الحزبین الكردیین افیون الشعب الكردی) چونكە ئەو دوو حزبە كوردیە،خەڵكیا بێهوَش كردووە تەنانەت وای لێهاتووە خەڵكی واز لەخوێندن دێنێت دەچێت خوَی فێر كاری تر دەكات،ئەمە بوَخوَی كفرە ماموَستایەكی هونەر بچێت كرێكاری بكات،لەكاتێكدا وڵات پێویستی پێیەتی،ئەمانە سیمای حزبیان ناشرین كردووە ماناكەیان شێواندووە چونكە ئەوەی ئەمان چەند ساڵە بەو خەڵكەی دەكەن هیچ حكومەتێك بە گەلەكەی خوَی نەیكردووە ،مەگەر لە حكومەتی دیكتاتوَریدا شتی وا ڕوی دابێت.

 شەماڵ رەئووف/كفری
 shamalshano@yahoo.com
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.