Skip to Content

75 Views

ئایا ئۆردوگان له‌نه‌وه‌ی ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ كورو برای خۆیان بۆ كورسی كوشت؟ … عیماد عه‌لی

ئایا ئۆردوگان له‌نه‌وه‌ی ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ كورو برای خۆیان بۆ كورسی كوشت؟ … عیماد عه‌لی

Be First!
by March 3, 2018 General
image_print

ئه‌گه‌ر یه‌كتۆز ره‌فتاره‌كانی ئۆردوگان بخوێنیته‌وه‌، له‌ ناپاكی و پاشقولدانی ئه‌ربه‌كان و نزیكترین هاورێیانی خۆی له‌ گول و داود ئۆغلۆ و گویله‌ن و چه‌ندینی تری نێوخۆی حزبه‌كه‌ی خۆی، دواتر له‌ مێژووی توركیا و به‌ تایبه‌تی زه‌مانی عوسمانیه‌كان وردبیته‌وه‌ و به‌راوردێك بكه‌یت، بۆت ده‌رده‌كه‌وێت هاوشێوه‌ی زۆری هه‌یه‌ و هیچ سه‌رتسورنامێنێت له‌ سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مرۆی ئه‌م ملهوره‌. بۆ زانینمان ده‌بێت ئه‌وه‌ ریز بكه‌ین كه‌ عوسمانیه‌كان چیان كردووه‌:

1-یه‌كه‌م كه‌س سوڵتان مورادی یه‌كه‌م باپیری سوڵتان محه‌مه‌دی فاتیح بوو، كه‌ به‌ ده‌زووی توندوتۆڵ دروستكراوی ئاوریشم سوڵتانی مه‌حمودی برای له‌ خرپه‌ی خه‌ودا خنكاندا.
2- سوڵتان محه‌مه‌دی فاتیح؛ برایه‌كی شیره‌خۆری شه‌ش مانگه‌ی به‌ ناوی میر ئه‌حمه‌د له‌ ترسی كورسیه‌كه‌ی خۆیدا كوشت.
3- سوڵتانی سه‌لیمی یه‌كه‌م؛ هه‌ردووبراكه‌ی خۆی كوشت بۆ ئه‌وه‌ی خۆی ببێته‌ه جێنشینی باوكی و له‌ دوا ساته‌كانی حوكمه‌كه‌یدا هه‌وڵی كوشتنی كوره‌كه‌ی خۆیشی دا به‌ڵام به‌ لێهاتوویی دایكیه‌وه‌ رزگاری بوو، دواتر به‌ ناوی به‌ سوڵتان سلێمانی قانونی ناویده‌ركرد.
4- سوڵتان سلێمانی قانونی؛ خۆشه‌ویسترین كوری خۆی ده‌خنكێنێت و كوره‌زا شیره‌خۆره‌كه‌ی سه‌رده‌بڕێت.
5- سوڵتانی سه‌لیمی دووه‌م براكه‌ی خۆی و منداڵه‌كانی خنكاند .
6- محه‌مه‌دی سێیه‌م پاش وه‌رگرتنی عه‌رشی عوسمانی به‌چه‌ند كاتژێرێك نۆزده‌ برای میری خۆی كوشت، كه‌ سێ میریان منداڵی شیره‌خۆره‌ بوون و پێنجیشیان له‌ نێوان دوو بۆ شه‌ش ساڵان بوون.
7- مورادی چواره‌م سێ برای خۆ كوشت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند منداڵی ده‌بوو به‌ نه‌خۆشی ده‌مردن، بۆیه‌ سوڵتانه‌ كۆسیم ی دایكی به‌هه‌ر جۆرێك بوو نه‌یهێشت ئیبراهیمی برای بكوژێت بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بنبر نه‌بێت.
8- سوڵتانه‌ كۆسیم دواتر به‌خۆی ئیبراهیمی كوری كوشت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ره‌شه‌ی شاربه‌ده‌ركردنی لێكردبوو، بۆیه‌ محه‌مه‌دشازاده‌ی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵی كرده‌ جێنشین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ خۆی كاروباری ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌رێوه‌به‌رێت.

ئه‌م ره‌فتار و عه‌قلیه‌ت و مامه‌ڵه‌ سیاسی و فكریه‌ی عوسمانیه‌كان به‌ ناوی ئاینی ئیسلامه‌وه‌، به‌م شێوه‌یه‌ له‌ هیچ شوێنێكی دونیا و له‌ هیچ قۆناغێكی مێژووییدا به‌م توندی و دلره‌قی و نه‌شیوایه‌وه‌ نه‌بووه،‌ مه‌گه‌ر له‌ خه‌ڵكێكی له‌م شێوه‌یه‌ی عوسمانیی تۆرانیدا نه‌بێت كه‌ وه‌چه‌كانیان تا ئێستا شانازی به‌و مێژووه‌وه‌ ده‌كه‌ن.
بۆیه‌، لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م ره‌فتار و مامه‌ڵه‌كردن و عه‌قڵیه‌ته‌ی ئۆردوگان له‌و سوڵتانانه‌ زیاتر نیه‌ و، هه‌میشه‌ چاوی له‌ گێرانه‌وه‌ی هه‌یبه‌ت و هه‌ژمون و شكۆی سه‌ڵته‌نه‌ته‌كه‌یه‌ بۆ توركیای كه‌مالیست .
ئه‌مرۆ، له‌م شه‌ره‌ ده‌سته‌ویه‌خه‌ی ئه‌ردوگان كه‌ به‌ كورد و عه‌فرین ده‌یفرۆشێت” ئه‌وه‌ی بۆ سه‌لماندین كه‌ به‌و عه‌قڵیه‌ته‌وه‌ ده‌جوڵێته‌وه‌ و هیچ سه‌رمان سورنه‌مێنێت كه‌ هه‌رچیه‌كی بۆ بكرێت ده‌یكات ته‌نانه‌ت به‌كارهێنانی هه‌ر چه‌كێكی مرۆڤكوشیشی به‌ده‌ست بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ نه‌وه‌ی ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ بۆ كورسی برا و منداڵی خۆیان به‌ قێزه‌ونترین رێگه‌ كوشتن، ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێت كوردكوشتن هه‌ر ئاوخواردنه‌وه‌یه‌ لایان.

Previous
Next

Leave a Reply