
ڕێکخراوێك بۆ خه‌بات و (پارت)یش بۆ ده‌سه‌ڵات و سه‌رکوت…2
ڕێکخراوێك بۆ خه‌بات و (پارت)یش بۆ ده‌سه‌ڵات و سه‌رکوت
هه‌ژێن
10ی ئۆکتۆبه‌ری 2008
به‌شی دووه‌م:
به‌ڵام ئه‌مه به‌و واتایه نییه، که به‌رگری له هه‌ڵوێستی سه‌رانی ئه‌و ڕێکخراوه بکه‌م، که په‌نابه‌ران وه‌ك له‌شکری یه‌ده‌کی و فشاری ده‌ره‌کی بۆ سه‌ر نه‌یاره‌که‌یان به‌کار ده‌به‌ن و ئه‌وه له‌بیری په‌نابه‌ران ده‌به‌نه‌وه که ئیتر ئه‌وان دانیشتووی وڵاتێکی تر و ئه‌ندامی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ترن و ئه‌رك و ڕێوشوێنی تریان له پێشه و مه‌یدانی خه‌باتی ئه‌وان نشینگه‌ی تازه‌یه. هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌وان گشت ڕاونراو و هه‌ڵاتووی ڕامیاری نین و به‌گشتی وڵاتبه‌ده‌ری ئه‌وان ناڕه‌زایه‌تییه‌که به‌و ولاته‌ی لێوه‌ی هاتوون، به‌ڵام له‌و کاته‌وه‌ی که ده‌گه‌نه ولاتی په‌ناده‌ر یا په‌نا بۆبراو، ئیتر ده‌رگیری کار و گوزه‌ران و ئه‌رك و مافێكی تر یا تازه ده‌بن و پێویسته بچنه نێو کۆمه‌ڵگه و به‌پێی ڕێوشوێنی کار و کۆمه‌ڵایه‌تییان، له بزاڤی بزووتنه‌وه کۆمه‌لایه‌تییه‌کاندا به‌شداری بکه‌ن، نه‌ك وه‌ك میوان و ته‌نێکی نامۆ خۆیان په‌راوێز بکه‌ن. به‌داخه‌وه ڕێڕه‌و و کارکردی سه‌نته‌ره که‌ڵچه‌ری و کۆڕوکۆمه‌ڵه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و ته‌نانه‌ت ڕێکخراوه‌که‌ی فیدراسیۆنیش په‌نابه‌ریان په‌راوێز کردووه و له دواکه‌وتوویی و کارههرزانیدا ڕاگرتووه.
ئاراسته‌یه‌ک که فدراسیۆن کاری پێ ده‌کات ئه‌مڕۆ کاتێک دێت له ناو ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیانه‌ی که په‌نابه‌ران له ئاستی دونیادا له گه‌ڵیدا به‌ره‌وڕوون جاریکی تر ڕێکخراو بوونی گشتی په‌نابه‌ران ناکات به ئامانج به‌ڵکوو شاده و ئیمانی په‌نابه‌ر ته‌نها به فدراسیۆن وه‌کوو پرۆژه‌یه‌کی حزب(لایه‌کی مه‌سه‌له‌که ڕاسته و هیچ لاریم له‌وه نیه که ئه‌مه پرۆژه‌ی حزبێکی دیاری کراوه ئه‌رکی هه‌ر ڕێکخراوێکه ئه‌مه بکات و ڕه‌نگی خۆی ئاشکرا بکات،به‌ڵام هه‌رگیز مافی ئه‌وه‌ی نیه پاوانخوازی بکات و ئاسته‌نگ دابنێ له به‌رده‌م لایه‌نه‌کانی تر به داتاشینی مه‌هانه‌ی چینایه‌تی ) و نایه‌ت جارێ بێت کار بکات له‌ناو په‌نابه‌رانی کوردستان بێ جیاوازی و بکه‌وێته هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا چاره بۆ سه‌رجه‌م په‌نابه‌رانی کوردستان یان هه‌روه‌کوو له ناوه‌که‌ی فدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی دیاره که هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنێکی بێ په‌رده‌ی غه‌یره سیاسیانه‌ی ئاشکرایه ،که ناوه‌که‌ی عێراقیه‌و ئارمه‌که‌ی عێراقیه‌و ئامانجه‌کانی عێراقیه به‌ڵام به داخه‌وه یه‌ک نه‌فه‌ر ی له ده‌ره‌وه‌ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری و غه‌یره کورد ( عێراقی بۆ نموونه عه‌ره‌ب ،یان تورکمان …هتد) تێدا نادۆزرێته‌وه .
کاتێك که ئه‌م به‌شه له په‌ره‌گرافی یه‌که‌می به‌شی یه‌که‌م ده‌خوێنینه‌وه، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که به‌ڕێزی به چ چاوهڕوانییهکهوه له‌و ڕێکخراوه‌دا کاری کردووه و ئێستا داوای چی ده‌کات. من وه‌ك وتم په‌نابه‌ر ناتوانێت وه‌ك چینێکی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك کارگه‌ران، جوتیاران یا توێژێکی کۆمه‌لایه‌تی وه‌ك مامۆستایان و خوێندکاران له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێوشوێنی کۆمه‌ڵایه‌تییان له په‌یوه‌ندیییه ئابوری و ڕامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا، کارایی له‌سه‌ر بڕیار و ئایینامه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی و بڕیاره‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و دانپێدانراوی مافه‌کانیان دابنێن. ده‌بێت ئه‌وه‌مان لا ڕۆشن بێت، که ئه‌وه په‌نابه‌ران نه‌بوون که هێزی سه‌پێنه‌ری ئه‌و مافه و پارێزه‌ری مانه‌وه‌ی ئه‌و مافانه‌ن له یاسایی بنه‌ڕه‌تیدا، به‌ڵکو ئه‌وه ئاماده‌ی و کارایی بزووتنه‌وه مرۆڤدۆست و ئازادیخواز و یه‌کسانیخوازه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگانه‌ن، که تائێستا نه‌یانهێشتووه ئه‌و مافانه بسێندرێنهوه. کاتێك په‌نابه‌ر ده‌توانێت کارایی دا‌نێت، که له‌ناو کایه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا بوونی هه‌بێت و به‌شێك بێت له‌و بزاڤانه.
ئه‌وه‌ی که چاوه‌ڕوانیمان له پارتی ڕامیاری هه‌بێت و ئه‌وه‌بێت که به ئامانجی گه‌لی یا مرۆڤدۆستی کار بۆ هێنانه‌دی ئه‌و داخوازییانه بکات، هۆی تێنهگهیشتمانه له پارت و میکانیزمی کارکرد و ئامانجێك که پارت له‌پێناویدا سه‌ریهه‌ڵداوه. پارت ئامرازه بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌لاتیش بۆ ڕاگرتنی کۆمه‌ڵگه (چین و توێژه بێده‌سه‌ڵاته‌کان) له‌و باره‌دا که خزمه‌ت به چین یا ده‌سته‌یه‌ك که پارت نوێنه‌رایه‌تی ده‌کات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پارت ڕه‌وایه‌تی به هه‌موو شێواز و ڕێڕه‌وێك ده‌دات، که بیگه‌یێنێته ئامانج که ده‌سه‌لاته و به‌رزکردنه‌وه‌ی داخوازی ئه‌م چین یا ئه‌و توێژی کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نیا بۆ سوودوه‌رگرتنه له هێز و ڕۆڵی له کۆمه‌ڵگه‌دا. سه‌یر له‌وه‌دایه هاوڕێ «فازڵ عوسمان» لاری له‌وه نییه پرۆژه‌ی پارتێکی ڕامیاری بێت، به‌ڵام ناڕازییه که ئه‌و پارته پاوانخوازی بکات و داوا له‌و پارته ده‌کات، که پێویسته به‌خشنده بێت و بوار بۆ پارتی تر و لایه‌نی تر بدات و له پشکی خۆی بۆ پارتی تر خۆش بێت. وی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که به‌رامبه‌ر خودی پارت خۆشباوه‌ڕی هه‌یه، بۆیه ناتوانێت ئه‌و راستییه ببینێت، که ته‌نیا ئامانجی پارت ده‌سه‌ڵاته و هه‌رگیز ئه‌وه‌ش ڕوونادات ده‌سته‌یه‌کی ده‌سه‌ڵاتخواز له خۆرا ده‌سه‌لات به به‌رامبه‌ره‌کانیان ببه‌خشن یا به‌شدار بکه‌ن، ئه‌گه‌ر پێداویستی قۆناخ و به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌کانی چینی سه‌روه‌ر به‌سه‌ریدا نهیسهپێنن. من ئه‌وڕۆکه له عیراق یا کوردستاندا ئه‌و زه‌مینه‌یه نابینم و هه‌رکات ئه‌و زه‌مینه‌یه هاته ئاراوه، ئه‌وا پێداویستی زیندووڕاگرتنی سه‌روه‌ری چینایه‌تی (حککع) و (پ‌د‌ک) له‌سه‌ر خوانێك کۆده‌کاته‌وه هه‌روه‌ك له ئاڵمانیای پاش شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م و فه‌ره‌نسه‌ی پاش شه‌ڕی جیهانی دووه‌مدا!
به‌ڵام له شه‌و و ڕۆژێکدا یافیتهکهی بگۆڕدرێت و به شێوه‌یه‌کی کاتی له سه‌ر ته‌وجیهی چه‌ند که‌سێک له‌ناو یه‌ک تاکه حزب ده‌ڕابه‌که‌ی جارێکی تر هه‌ڵدرێته‌وه به ناوی فدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی به‌ڵام کار بۆپه‌نابه‌رانی کوردستان بکات،
فازیل عوسمان، له به‌شیکی تری هه‌مان په‌ره‌گرافدا گازه‌نده‌ی له‌وه‌یه که ئه‌م ڕێکخراوه یا ئۆرگانه پارتییه له شه‌وڕۆژێکدا لافیته‌که‌ی خۆی گۆڕیوه و به‌ناو عیراقییه و کار بۆ په‌نابه‌رانی کوردستان ده‌کات. به‌رای من ئه‌مه‌ش هه‌مان هۆکاری پێشووی هه‌یه، ئه‌وه‌ی پارت عیراقی بێت یا کوردستانی چی له ده‌سه‌ڵاتخوازی پارت ده‌گۆڕێت، چی له پاشکۆیی ئه‌و ڕێکخراوه ده‌گۆرێت. به‌بڕوای من ئه‌گه‌ر پارت بتوانێت و له به‌رنامه‌یدا (مه‌به‌ستم به‌رنامه‌ی نووسراوه نییه) هه‌بێت کار بۆ په‌نابه‌ران بکات، پێویسته یه‌که‌م شت ئاراسته یا چوارچێوه جوگرافییه‌که‌ی خۆی بگۆڕێت، پارتێك که کوردستان و عیراق ئامانج و مه‌یدانی چالاکی بێت و ده‌وڵه‌تی ئه‌و شوێنانه نه‌یاری بێت، چۆن ده‌توانێت له سویسرا کارایی له‌سه‌ر هاوکێشه ڕامیاریی و بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان دابنێت، چۆن ده‌توانێت خه‌باتی چین یا توێژێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ئاراسته بکات؟
به‌ڕێزم، گرفته‌که له‌وه‌دا نییه که (حککع) ده‌یه‌وێت به‌ته‌نیا خۆی شاسوار بێت یان ده‌یه‌وێت به‌ره‌یی کار بکات، گرفته‌که له‌وه‌دایه که ئه‌وه‌ی پارته رامیارییه‌کان کاری بۆ ده‌که‌ن، پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌ی بزاڤه کۆمه‌لایتییه‌کان ده‌بزوێت، ئه‌وه‌ی که سه‌رانی پارت خه‌ونی پێوه ده‌بینن، خه‌ونی منالانی نێو زبڵگهکان، بێکارانی سهرهگرتوو بۆ له‌تێ نان و دوو که‌وچك شۆربا، خه‌ونی ژنانی به‌رده‌م چه‌قۆ، خه‌ونی کارگه‌رانی شه‌که‌تی 8- 16 کاتژمێر کار و سووکایه‌تی نییه! خه‌ونی سه‌رانی پارت سه‌ندنی ده‌سه‌لات له‌م و له‌و، به‌هره‌مه‌ندییه له به‌هره‌کێشی مرۆڤه‌کان، سه‌روه‌ری و شوانه‌یی ژێرده‌ستانه. ئه‌وه تۆی ده‌رکی ئه‌و راستییه ناکه‌ی و له خۆشباوهڕیتا ده‌ته‌وێت بیکه‌یته فریشته‌ی خه‌یاڵه‌کان و ڕۆڵی پیاوچاکانی نێو داستانه ئه‌فسانه‌ییه‌کانی پێ ببه‌خشی. وه‌ك وتم ئه‌گه‌ر دوو پارت بێنه پای ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌لات دابه‌ش بکه‌ن یا مل به دهسهڵاتگۆڕکێی چه‌ندساڵ جار بده‌ن یا ده‌رگه‌ی کۆمیته ئهندامییهکانیان (ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی که به‌ناوی جه‌ماوه‌ره‌وه قوتیان ده‌که‌نه‌وه) بۆ نه‌یارانیان بخه‌نه سه‌ر پشت، ئه‌وا یه‌ك پاڵنه‌ر و پێداویستی هه‌یه، ئه‌ویش باری سه‌روه‌ری چینایه‌تییه له قۆناخیکی دیاریکراودا، ئه‌ویش ته‌نیا ئه‌و کاته‌یه که گه‌ردشی سه‌رمایه و سه‌رمایه‌گوزاری ئاسته‌نگی بۆ دروست ده‌بێت و سه‌روه‌ری چینایه‌تی ده‌که‌وێته ژێر پرسیاره‌وه! ئه‌مه له سه‌رده‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تیشدا هه‌روابووه، کاتیك که جوتیارانی ژێر ده‌سه‌لاتی دوو ده‌ره‌به‌گ که‌وتبنه یاخیبوون، ئه‌وان وازیان له ناکۆکی نێوانیان هێناوه و یاخیبوونه‌کانیان سه‌رکوتکردووه، مانگرتنی گشتی کارگه‌رانی پترۆگراد و شۆڕشی جوتیارانی ئۆکرانیا و ڕاپه‌ڕینی کرۆنشتات به‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتدارانی بۆلشه‌ڤیك و له‌به‌رامبه‌ریدا ڕێکه‌وتنی بۆلشه‌ڤیکه‌کان له‌گه‌ڵ ئا‌ڵمانیا و نه‌مسا و سه‌رکوتی مانگرتنه‌که و کۆمونه‌کانی ئۆکرانیا و ڕاپه‌ڕینی کرۆنشتات و له‌وبه‌ریش سه‌رکوتی سۆڤییه‌ته‌کانی به‌رلین و میونشن و … تد. باشترین نموونه و وانه و ئه‌زموونی مێژووییه بۆ هه‌ر که‌سێك که ئه‌وڕۆ بیر له ئازادی و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کاته‌وه. ئه‌گه‌ر هه‌ر خوێنه‌رێك پێی وایه ئه‌مانه به پرسی په‌نابه‌ره‌وه ناپهیوهستن، ئه‌وا ده‌پرسم، مه‌گه‌ر ئامانجی ئێمه یه‌کسانی په‌نابه‌ر نییه له‌گه‌ڵ هاوولاتیانی نشینگه‌ی تازه‌دا؟ مه‌گه‌ر خوازیاری دادپه‌روه‌ری نین بۆ به‌خشینی کار و سه‌رپه‌نا و مافی یه‌کسان بۆ په‌نابه‌ران له کۆمه‌ڵگه‌ی په‌ناده‌ردا؟
ئه‌گه‌ر به گشتی سه‌رنجی بابه‌ته‌که‌ی هاوڕێ «فازیل عوسمان» بده‌م، به پۆزه‌تیڤی ده‌بینم، چونکه پێم وایه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی که ڕه‌خنه ئه‌گه‌ر وێرانگه‌ر نه‌بێت، ئه‌وا چه‌واشه‌که‌ره و ڕه‌خنه ته‌نیا به وێرانکردن و هه‌ڵته‌کاندنی بڤه پیرۆزه‌کان ده‌توانێت ئاسۆیه‌کی ڕۆشن بخاته به‌رده‌ممان و هه‌موو ڕه‌خنه‌گرتنێك له دایكبوونێك به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت. به‌لام هاوکات ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم که بابه‌ته‌که‌ی هاوڕێ فازیل ده‌کرا به یه‌ك به‌شی که‌م و پوخت، که فره‌تر هێڵه سه‌ره‌کییه‌کانی بگرتایه‌ته خۆی و که‌متر به‌لای گازنده‌ی لاوه‌کیدا بڕۆیشتایه، ئه‌وا سه‌رکه‌تووتر ده‌بوو. به‌ڕێزی خۆی له هه‌ندێ ورده‌کاری داوه، که بووه‌ته هۆی له‌بیرکردنی پرسه گرنگه‌کانی وه‌ك جه‌ماوه‌ریبوونی ڕێکخراو و سه‌ربه‌خۆبوونی ڕێکخراوی جه‌ماوه‌ری و هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کردووه که له‌بری ئه‌مانه هانا بۆ به‌شدارکردنی لایه‌نه‌کان له ڕێکخراودا بباته‌وه. هه‌روه‌ها به‌گشتی زمانێکی دوور له گفتوگۆی به‌کاربردووه، هه‌رچه‌نده ده‌زانم که ئه‌وانه‌ی وی ڕه‌خنه‌یان لێده‌گرێت نه بواری ڕه‌خنه ده‌ده‌ن و نه گوێ له به‌رامبه‌ر ده‌گرن و نه هیچکات ئه‌گه‌ری ئه‌وه داده‌نێن، که له‌وانه‌یه به‌رامبه‌ر به‌نیازپاکییه‌وه ڕه‌خنه بگرێت! ئه‌مه‌ش ته‌نیا تایبه‌تمه‌ندی ئه‌وان نییه، ئه‌مه سروشتی هه‌موو گروپچنییهتی و پارتێکی ده‌سه‌لاتخوازه. چونکه کاتێك که ئێمه ئامانجمان ده‌سه‌لات بێت، ئه‌وا خۆمان بۆ ئه‌و ده‌سه‌لاته پێشنیار ده‌که‌ین و کاتێکیش که خۆمان خسته‌پێش، به‌رامبه‌ر (مه‌به‌ست له به‌رامبه‌ر بۆرژوازی نییه، به‌ڵکو ئه‌و بزاڤه کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ن که هه‌ڵگری هه‌مان دروشم و داخوازین) ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه و کاتێکیش که به‌رامبه‌رمان ڕه‌تکردنه‌وه، به‌رامبه‌رێکی ژێرچه‌پۆك به‌رهه‌مدێنین وه‌ك ئه‌وه‌ی له سایه‌ی ده‌سه‌لاتی بۆلشه‌ڤیکه‌کاندا خۆیان بوونه سه‌روه‌ر (چه‌وسێنه‌ر) و ته‌واوی کۆمه‌ڵگه‌ش بووه ژێرده‌ست (چه‌وساوه).
به‌کورتی په‌نابه‌ران بۆ به‌ده‌ستهێنان و به‌هره‌مه‌ندبوون له مافی یه‌کسان و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌لایه‌تی وه‌ك هاووڵاتییه‌ك، پێویسته له په‌راویزی کۆمه‌ڵگه‌وه که ده‌سه‌لات به مه‌به‌سته‌وه بۆیان دیاری ده‌کات، بچنه ناو کۆمه‌ڵگه و له کار و ئه‌رکه کۆمه‌لایه‌تییه‌کاندا به‌شداری بکه‌ن و له بزاڤه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا چالاکانه هه‌ڵسوڕێن و به هاوپشتی هاوکار و هاوتوێژ و هاوچینه‌کانیان داخوازییه‌کانیان بسه‌پینن. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هێشتاکه پێداویستی ڕێکخراوه‌یه‌ك بۆ په‌نابه‌ران له وڵاتانی په‌نابه‌ردا هه‌بێت، ئه‌وا پێویسته په‌نابه‌ران له رێکخراوه‌ی سه‌رو نه‌ته‌وه‌یی و کهڵجهرییهوه خۆیان ڕێکبخه‌ن و ئه‌وسا له ئاستی جیهانیدا فیدراسیۆنی هه‌موو ڕێکخراوه و کۆمه‌ڵه‌کان پێك بهێنن. به‌ڵام نابێت له بیرمان بچێت که هه‌م ڕێکخراوه و هه‌م فیدراسیۆنه‌که‌یان به‌بێ ڕیشهداربوونیان له بزاڤه کۆمه‌لایه‌تییه‌کانی وڵاتانی په‌ناده‌ردا هیچ ڕۆڵێکیان نابێت و کارایی له‌سه‌ر بڕیار و په‌سه‌ندکراوه‌کانی ده‌سه‌لات دانانێن. ئه‌مه‌ش واته گۆڕینی په‌نابه‌ر له میوان و په‌راوێزکراو و کاری هه‌رزانه‌وه بۆ هاوولاتی چالاك و هوشیار به مافه‌کانی، ئه‌وه‌ی که تا هه‌نووکه هه‌موو پارت و ڕێکخراوه و سه‌نته‌ر و کۆمۆنێتییه کهڵچهرییهکان سه‌ره‌رای جیاوازی ناو و قه‌باره و ئامانجه ڕواڵهتییهکانیان هه‌وڵی به‌رگرتنی ده‌که‌ن، تاوه‌کو مه‌یدانێك بۆ سه‌رمایه‌گوزاری ڕامیاری خۆیان بمێنێته‌وه.
من ته‌نیا ئه‌و خاڵانه‌ی که باسم لێوه‌کردوون به سه‌ره‌کیم زانین، بۆیه خۆم له ورده‌کاری باسه‌که نه‌دا. به‌داخه‌وه ئه‌و وه‌ڵامانه‌ی که له‌لایه‌ن به‌ڕێزان «عامر سابیر» ، «ئه‌حمه‌د عه‌لی» ، «جه‌مال کۆشش»ه‌وه به «فازیڵ عوسمان» دراونه‌ته‌وه، نه‌چوونه‌ته پای ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌وه دانێن، که بۆی هه‌یه بابه‌ته‌که‌ی ئه‌و به‌ڕێزه به ڕێژه‌یه‌ك هه‌ڵگری دروستی و سه‌رنجی پۆزه‌تیڤ بێت، وه‌ك ئه‌رکێکی پارتیی، وه‌لامێکی ئامادیان پێداتهوه. به‌رای من ئه‌مه هیچ کۆمه‌ك به فراوانبوونی بیرکردنه‌وه و ڕۆشنبوونه‌وه‌ی ئاسۆی خه‌باتمان ناکات.
پێش ئه‌وه‌ی ئێمه بکه‌وینه وه‌ڵامی هه‌ر ڕه‌خنه، گله‌یی، گازه‌نده، توانج و تۆمه‌تێك، پێویسته دیوه‌که‌ی تری قسه‌کان و بۆچوونه‌کان بخوێنینه‌وه؛ بۆ نموونه ئه‌گه‌ر من له جێی «جه‌مال کۆشش» بووایێم، قه‌د به‌و شێوازه وه‌ڵامی «فازیل عوسمان»م نه‌ده‌دایه‌وه، به‌ر له‌وه ده‌هاتم له‌سه‌ر ڕۆشنایی ڕابوردووی ناوبراو و کار و چالاکییه‌کانی، هاوه‌ڵێتی و هاوڕێیه‌تی و هاوسه‌نگه‌ری له‌ته‌کیدا، ئه‌م پرسیارانه‌م له خۆم ده‌کرد: ئاخۆ ئه‌وه چییه وای له‌و که‌سه کردووه؟ ده‌کرێ ئه‌م قسانه له شه‌وڕۆژێکدا سه‌ریان هه‌ڵدابێت؟ ئه‌گه‌ر نا، ئه‌ی من له کوێ بووم و بۆ ئاگاداری ئه‌و شتانه نیم؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و گومانلێکراوه بۆ پێشتر، لای من جێگه‌ی گومان نه‌بوو؟ ئایا ڕێچکه‌ی ئه‌م گۆڕانه و تۆمه‌تبارکردنه له کار و چالاکییه‌کانی ڕابوردوویدا هه‌بوون، ئه‌گه‌ر هه‌بوون بۆچ نه‌مان دیتوون؟ تۆ بڵێی به ڕاده‌یه‌ك راست نه‌کات یا ئایا ده‌توانین به‌خۆمان 100% هه‌ڵگری راستی بین؟ ئه‌گه‌ر نا، ئایا ناکرێت هه‌ندێك له راستییه‌کان لای وی دهرککرابن؟ له‌وه‌ها بارێک‌دا ئایا ناکرێت به‌شه ڕاستییه‌کانمان لێك هه‌ڵپێکین و ناراستییهکان پێکه‌وه وه‌لا بنێین؟
هیوادارم له‌م نووسینه‌دا شتگهلیکی به‌سوودم خستبێته ڕوو و توانیبێتم بابه‌ته‌که‌ی به‌ڕێز فازیل عوسمان به‌پێزتر بکه‌م.
International Federation Of Iraqi Refugees (IFIR)
وه‌ڵام به هاوڕێ «فازڵ عوسمان» ده‌رباره‌ی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران عامر سابیر
http://www.hawpshti.com/ku/index.php?option=com_content&task=view&id=1465&Itemid=1
ئه‌م وتاره له ڕێکه‌وتی 10ی ئۆکتۆبه‌ری 2008دا نووسیومه، به‌ڵام ئه‌وکات له‌به‌ر دوو هۆ بڵاوکردنه‌وه‌یم دواخست و تا دواجار له‌بیرم کردبوو. هۆی یه‌که‌م، چاوه‌ڕێ مامه‌وه تاوه‌کو دواوه‌ڵامی هاوڕێکانی یا هاوکاره‌کانی له کۆمیته پارتییه‌که‌ی (فیدراسیۆن)دا ببینم. دووه‌م، له ڕێی ئیمه‌یله‌وه «فازڵ عوسمان» ئاگاداریکردم، که حه‌ز ده‌کات هه‌ندێك قسه‌وباسم له‌ته‌كدا بکات.