Skip to Content

110 Views

كتێبه‌ كراوه‌كانی پاڵ ژنێكی دره‌نگخه‌وتوو….. چنوور نامیق

كتێبه‌ كراوه‌كانی پاڵ ژنێكی دره‌نگخه‌وتوو….. چنوور نامیق

Be First!
by March 8, 2018 General, Poems
image_print

ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ ئه‌مكوژێت و زیندووبوونه‌وه‌ش دوباره‌ شێتم ئه‌كا و
دواییم نایه‌
جگه‌ له‌ ته‌ریقه‌تی درۆكان چی ته‌ریقه‌تێك مه‌زنتره‌ له‌ دوباره‌بونه‌وه‌ی روح
ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ مه‌ستم ئه‌كا و زوو ناگه‌مه‌ جێگای ونبوون
به‌شه‌ره‌فی سۆزانییه‌ جوانه‌كان سوێند بێ
متمانه‌ نیه‌ له‌م وه‌رزه‌ پووچانه‌ی تۆ
لێره‌ درۆكان جوانترین گره‌و
له‌سه‌ر مانی ئه‌رخه‌وانه‌كان ئه‌كه‌ن و
پایز له‌ نۆره‌ رۆینی گوڵان جێده‌مێنێ
بێ ئازیزن شه‌وانی دیار خه‌مه‌ بێ هه‌واره‌كانی روحی من
به‌دیار رمانی عه‌شقه‌وه‌
نزای سه‌د ساڵ پێكه‌وبوونمان به‌تاڵییه‌..
پوچن هه‌وره‌ خه‌مه‌كانی چاو
كه‌ ئه‌ڕژێنه‌ ناو ده‌ستی هه‌وه‌سی پیاوێك
رۆمانسیه‌تی چاوانم به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه‌ له‌ پاكی.
مه‌هزه‌له‌یه‌ عاشقبوون به‌ له‌حزه‌ هه‌وه‌سبازه‌كانی پیاوێكی نه‌شاره‌زا
به‌كتێبه‌ كراوه‌كانی سه‌ر سینگی ژنێكی دره‌نگخه‌وتوو…

ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ ئه‌مكوژێت و دووباره‌ ئه‌مداته‌وه‌ ده‌ستی مه‌رگ
چه‌ن زیره‌كانه‌ ئه‌په‌یڤی كاتێ رژانی جوانی من رائه‌ماڵی و
تف له‌رووی ئه‌وینم ئه‌كه‌ی
به‌شه‌ره‌فی پاكی سۆزانییه‌ جوانه‌كان سوێند بێ
متمانه‌م نییه‌ به‌عه‌شق
لێره‌ پایز هه‌روه‌كو من له‌نۆره‌ رۆینی گوڵان جێده‌مێنێ
پوچن ئه‌و ده‌رده‌ دڵانه‌ی
له‌ناو ده‌سته‌ هه‌وه‌سبازه‌كانی پیاوێك
ئه‌كوژێنه‌وه‌ و
رۆژم لێ ئه‌كه‌نه‌وه‌ شه‌و
له‌ ناچاری نیگای پاكی سۆزانییه‌ك
بێ ئازیزن شه‌وانی دیار خه‌مه‌ بێ هه‌واره‌كانی روحی من
لێره‌ بڕۆ
…………………………….
26-2-2018
12 am

Previous
Next

Leave a Reply