
خه‌ونی مرۆڤه وه‌نه‌وشه‌ییه‌کان….خولیا حوسێن
خه‌ونی مرۆڤه وه‌نه‌وشه‌ییه‌کان
خولیا حوسێنچی هه‌یه له پانتایی خه‌یاڵ فراوان تر و
له خه‌ون بێ خه‌تا تر و
له خۆشه‌ویستی نه‌مر تربێ؟
چرکه‌کان ره‌ت ده‌بن..
ساته هێواش ڕۆیه‌کانی
چاوڕوانی به سوێ تر و
شه‌وه‌کانیش درێژتر و
تاریک تر و
تووڕه تر ده‌بن
بیرمه ئه‌وکاته‌ی
کچێکی کراس وه‌نه‌وشه‌یی گه‌ڕه‌که‌که‌مان
له حه‌سره‌تی درێژ بوونه‌وه‌ی چرکه ساته‌کانی جێ‌ژوان و
له رقی به‌رز بوونه‌وه‌ی دیواری حه‌وشه‌ی ماڵه‌که‌یان و
له ترسی درێژبوونه‌وه‌ی شهوهتاریکهکانی ته‌نیایی
ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و
بوخچه‌ی ئومێده‌کان و
خه‌ونه بێ خه‌تاکان و
خه‌یاڵه شهمامهییهکانی خۆشه‌ویستی خۆی
له ڕۆحی مندا به جێ هێشت…
بۆیه هێنده تۆم خۆش ده‌وێ و
هه‌تا ئێستاش حه‌سره‌تی چرکه ساته‌کانی چاوه‌روانیت
ئاگر له ڕۆحم به‌رده‌دا.
هینده‌ش ڕقم له‌و دیوارانه ده‌بێته‌وه
که ده‌بنه چه‌په‌ری به‌رچاوی خۆشه‌ویستی و
چرکه ساته‌کانی جێژوانی عاشقان
هێواش و پڕ سوێ و
شه‌وه‌کانیان ڕووت ڕووت ده‌که‌نه‌وه له ئومێد و
خه‌ونه‌کانیشیان له کراسی ڕاهیبه‌کان لوول ده‌ده‌ن.
چه‌ند که‌ساس و بێ چاره‌و بێ فریادڕه‌سن
ئه‌و مرۆڤه خه‌یاڵ وهنهوشهییانهی
ژیانی ئه‌ودیو دیواره‌کانی نائومیدی
جه‌سته‌یان ده‌کاته خۆراکی ئاگر و
بوخچه‌ی ئومێد و حاسرهتهکانی
چا وهڕوانی و
خه‌ونه شهمامهییه
بۆنخۆشه
ته‌ڕ ته‌ڕه‌کانی
خۆشه‌ویستیان ده‌کاته خۆڵه‌مێش.
چرکه‌کان ره‌ت ده‌بن…
کاته‌کان خۆیان کۆده‌که‌نه‌وه‌و
رۆژه‌کان و شه‌وه‌کان و مانگه‌کان و
ساڵه‌کانم به دوای خۆیاندا راده‌کێشن
من هه‌ر لێره‌م …
خۆم و بوخچه‌ی ئومێده‌کان و
خه‌یاڵه شهمامهییهکانی خۆشه‌ویستی ڕۆحه سووتاوه‌کان
له جێژوانی چاوه‌رانی عه‌شقی تۆدا
مه‌داری خه‌یاڵه‌کانی خۆشه‌ویستی فراوان تر ده‌که‌م
ساڵه‌کان دێن و
گرووپ گرووپ به به‌ر ده‌مما ڕاده‌بوورن
من هه‌ر لێره‌م..
له جێژوانی چاوه‌روانی هاتنی تۆ
پرچی خهونهههنارییهکانی عه‌شق شانه ده‌که‌م
من ده‌زانم تۆ هه‌ر دێی
ده زوو وه‌ره
با چیتر مرۆڤه وه‌نه‌وشه‌ییه‌کان
له چاوه‌روانی هاتنی تۆدا
خه‌ونه شهمامهییهکانی خۆیان نه‌که‌نه خۆڵه‌مێش
2/1/2009
که‌نه‌دا