Skip to Content

Tuesday, March 19th, 2024
حەزرەتى فەساد و دەرگاى بەختەوەرى…..پێشڕەو حەمید

حەزرەتى فەساد و دەرگاى بەختەوەرى…..پێشڕەو حەمید

Closed
by January 4, 2009 گشتی

 حەزرەتى فەساد و دەرگاى بەختەوەرى
 ( هەرچى دەرگاى بەختەوەرى هەیە داخراوە تەنها دەرگاكانى دۆزەخ نەبێت )
 پێشڕەو حەمید

 بەختەوەرى هەمو مرۆڤێك بەبىَ جیاوازى نەتەوە و ڕەگەز و ڕەنگەوە یەكێكە لەو ئومێدانەم كەهەمیشە لەگەڵیدا دەژیم و كاتێك بەختەوەریش دەبم كەتەواوى ژیانى مرۆڤایەتى پڕبێت لەبەختەوەرى , بەڵام مرۆڤى كورد یان مرۆڤەكانى ئەو پانتایە مەزنەى كەناوى ( كوردستان ) ە تاچەند بەختەوەرن و ئەو دەرگایانەى بەناوى بەختەوەریەوە هەوڵى كردنەوەى بۆئەدرێت , تاچەند مرۆڤى كوردى توانیوێتى لێیان نزیك ببێتەوە ؟
 لەوەتەى كورد هەیە خیانەتى لێدەكرێت و خیانەت لەخۆى دەكات , لەوەتەى كورد هەیە دەكوژرێت و ئاوارەدەكرێت و هێندەى ئەوەش هەرخۆیان ,  یەكتریان دەكوشت  و یەكتریان ئاوارەدەكرد , جارىَ بەناوى پاككردنەوەى نیشتمان لە ( خائن ) و جارێكیش بەناوى ( پاراستنى ئازادى و دیموكراتى لە ( هێزى تاریكى ) جارێكیش هەربۆخۆشى و بۆبەكات بەسەربردن و حەزكردن لە دەنگى كوللە و مەست بون بە بۆنى خۆین , هەر شەڕبو لەدەرگاى ماڵەكانى ئەدا و حەزێكى شێتانە هەبو , بۆ خۆشەویستى كردن لەگەڵ تفەنگدا , هەمیشە وایان پەروەردەدەكردین كە مردن و لەدایك بون تەنها بەچەكەوە پیرۆزەو هەرماڵێك تفەنگێكى تێدا نەبێت , ماڵ نیەو دەبێت بە نەفرەتبكرێت , دواى ئەو هەمو ئەزمونە تاڵە لەتەنیشت ئەو خۆ كوشتنانەدا , هێشتا ئومێدێك لەدڵى مرۆڤەكاندا بەسەوازى چاوەڕوانى گەیشتنى بەختەوەرى بون .
 ئێستاش هەرچى دەرگاى بەختەوەریە داخراوە و كلیلەكانى لە گیرفانى ( حەزرەتى فــەساد ) دایە ؟! هەمو كون و قوژبنەكانى ئەم مەملەكەتە هەروەك ئەندامەكانى لەشم شارەزام , بەڵام هێشتا نازانم بۆهەرچى خەونمان هەیە دەكرێتە كەلاوە ؟
 بۆچى سەرخوان هەیە پڕە لەنان و پێكەنین , سەرخوانیش هەیە پڕە لەبرسێتى ؟  ئێرە مەملەكەتێكە پرە لەو كەسانەى هێشتا نازانن كوڕى كامیانن ,  جەلــلاد یان قوربانى , ئێرەمەملەكەتى ( تەورە , تەور  ) تەورەكانیان دەخەنە سەرملمان و پێمان دەڵێن : بەهەشتى ئێمە هەڵدەبژێرن یان دۆزەخى خۆتان ؟! ئەگەردۆزەخى خۆمان هەڵببژێرین , تەور بە دەستەكان بەشێت بە مناڵانى شار دەمان ناسێنن و لەبەردەم دەرگاى  مزگەوتەكان , لە سەر بۆردى فەرماگەكان , لەسەر دیوارەكانى شار , لەبەردەم هۆڵەكاندا  وێنەكەكانمان بڵاو دەكەنەوە لەژێرەوە بەخەتێكى تۆخ دەنوسن ( هێشتا نازانن كێ باوكییانە ) ؟!
 لەسایەى ئەم ڕەوشەى ئێستاى كوردستاندا ئەوە گەیشتنە بەدڵنیایى , ئیدى كەى ئەوە دەبەنگیى و كاڵ فامییە ؟
   شۆڕش لە دژى شۆڕش لە تەپۆڵكە وشكەكاندا تەڕ تەڕدەكرانەوە , ئـــاخر شۆڕش نابێت جەنگاوەرى لێببڕێت ؟! ئەوە حیكمەتێكە تەنها شۆِرشگیڕەكان دەیزانن , هەموو شۆڕشێك  هەروایە , تەڕو وشك پێكەوە دەسوتێنێت, ئیدى دیارە ئەوە حیكمەتى شۆڕشەو من نازانم بۆچى دەبێت وەهابێت .
 بەڵام ئەوەى هەرگیز لەیادم ناچێت , جەنگاوەرەكان , فریشتەكانى شۆڕش بون كە كۆڵە پشتەكانیان پڕكردبو لە ڕق و مردن و بەرەو جەنگ ملیان دەنا , ئاى چیى دیمەنێك بو هەرچى كۆڵانەكانى شاربو  جمەى دەهات لە كاسبكارو قوتابیى و فەرمانبەرو مامۆستاو هونەرمەند ,  هەر وەك سواڵكەر لە دەرگاى ماڵەكانیان ئەداو داواى نانیان دەكرد بۆ جەنگاوەرە برسیى و ماندوەكانى شۆڕش ؟! تەنها چەند هەفتەیك بو دواشۆڕشى تەپۆڵكە وشكەكان دەستى پێكردبو , هەرچەند هەفتەیك بوو ( منداڵە بۆیاخچیەكانى شار )  چونە بەردەم بارەگاى شۆڕشگێرەكان وبەدەم نزاو هاواركردنەوە دەیان وت " شەڕەكانتان , پێڵاوى لاستـیكـى كردە پێى هەموومان , ئیدى ئێمە چـى بۆیاخ بكەین " چى وەزعێكە تائێستاش , مردنى كەسێك , ئیهانەكردن و سوككردنى كۆمەڵگایەك شۆڕش گێرەكان ڕاناچەڵەكێنێت , ئیدى چ بكەم لەچێژى ئەو ماڵەى پڕبێت لەشەهوەت ؟ ئەوە بىَ ویژدانیە وێنە كاڵەكانى ژیان بەڕەنگى ئەو ( مۆم ) انە تۆخ بكرێنەوە كە بەگـڕى شەهوەت پێكرابن ,  تەنها ووشە شك ئەبەم , ئەگەر ئەوم نەبێت , وەك ( ئێوە ) دەبمە چەرمێكى ئاوساو لەخەونى پیس .
 تیبینى /
  بۆنوسنى ئەم بابەتە سود لەتوێژینەوەیەكى بەڕێز ( ئاراس عەبدولكریم )  وەرگیراوە
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.