Skip to Content

Saturday, April 20th, 2024
گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له‌ هه‌نده‌ران…. دڵشاد تاقانه‌

گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له‌ هه‌نده‌ران…. دڵشاد تاقانه‌

Closed
by January 30, 2009 گشتی

        گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له‌ هه‌نده‌ران
 
            نوێژ له‌ قوتابخانه‌ …
 له‌ ڕۆشنایی ئه‌و بۆچوونه‌ که‌ ئاین تایبه‌تمه‌ندی که‌سی یه‌ و مرۆڤ ئازاده‌ چ ئاینێکی هه‌بێ و به‌جێ هێنه‌ری ئه‌رک و فه‌رمانه‌کانی بێ ، بۆ ئه‌م ویسته‌ش هه‌ر ئاینه‌ شوێنی په‌رستگای خۆی هه‌یه‌ له‌ مزگه‌وت و دێر و ….هتد. کوڕه‌ کورده‌ باوکی گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ سه‌رکاری پێشووی له‌ کوردستانه‌ و بێ جیابوونه‌وه‌ دایکیشی هه‌ر له‌ هه‌نده‌رانه‌ و به‌دیار جگه‌ر گۆشه‌کانی شه‌و ده‌کا به ‌ڕۆژ بۆ پارێزگاری ڕێگای دین و دیانه‌تیان نیشان ده‌دا و به‌ لێکدانه‌وه‌ی خۆی ئه‌مه‌ ڕێگه‌ی گونجاوه‌ . کوڕه‌ له‌ شازده‌ لای داوه‌ و هه‌رچۆنێ بێ ده‌یه‌وێ دڵی دایکی ڕازی کا ، کاتی نوێژه‌ و ده‌ست ده‌کا به‌ ده‌ست نوێژ هه‌ڵگرتن و له‌شوێنێک که‌ پێ ی باشه‌ دای ده‌به‌سته‌ نوێژکردن . کۆمه‌ڵێ منداڵ ده‌ی بینن و نازانن بۆ واده‌کا و چ واتاو پیرۆزیه‌کیشی هه‌یه‌ پێ ی  پێ ده‌که‌نن به‌ده‌م هه‌ڵا و چه‌پره‌وه‌ نوێژی قوتابخانه‌ی پێ ده‌بڕن .  
 
 
                                                       دڵشاد تاقانه‌
                                           
                Dlshadtakana@yahoo.com       
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.