دیدارێکی بلاو نه‌کراوه‌ی خاتوو له‌یلا عه‌لی…..سازدانی یوسف منتک
دیدارێکی بلاو نه‌کراوه‌ی خاتوو له‌یلا عه‌لی جوانه‌مه‌رگ له فرانکفۆرت،
سازدانی یوسف منتک/ئه‌لمانیا فرانکفۆرتخاتوولهیلا عه‌لی حکایه‌تی هاتنیی‌وبه‌شداری ده‌زگای خاک له‌پێشانگای په‌رتۆکی‌نێوده‌وله‌تی فرانکفۆرتی ئه‌لمانیامان بۆ ده‌گێرێته‌وه وه‌ک خۆی 10/10….14/10/2007اپێشانگای
فرانکفۆرت .
به‌شداری کورد له‌پێشانگای نێوده‌وله‌تی فرانکفۆرت:
له گفتوگۆیه‌کدا پرۆفیسۆر جه‌مال نه‌به‌ز گووتی:ده‌بێ رۆلی دکتۆر جه‌زا چنگیانی له‌به‌ر چاو بگیرێ که سالی 1995 و1996 یه‌که‌م که‌سێک بوو به‌ناوی کورد به‌شداری له‌م پیشانگایه کرد،به‌پاره‌ی خۆی ستاندێکی به‌ناوی کوردستان گرت،من خۆم ژماره‌یه‌ک په‌رتوکی‌کوردیم بۆنارد.بۆ ئه‌م مه‌به‌سته خۆم قسه‌م له‌گه‌ل د.جه‌زا چنگیانی کرد گووتی:به‌لێ من له‌سه‌ر حسابی خۆم جێگایه‌کم بۆ په‌رتوکی کوردی گرت،ئێستاش فلیم ودیکۆمێنت ووێنه‌و ده‌فته‌ری یاداشت نوسینه‌که‌م ماوه خه‌لکێکی زۆری کورد سه‌ردانیان کردم ئه‌وه له‌مێژوودا ده‌نوسرێ وون نابێ،هه‌ر که‌سێک بییه‌وێ من زانیاری ته‌واوی ده‌ده‌مێ،دوای من ده‌زگای میزۆپۆتامیاو نوده‌نگ به‌شداریان کرد.من بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌یوه‌ندیم به میزۆپۆتامیاوه‌کرد گووتیان: ئێمه له‌سالی 1998 ه‌وه به‌به‌رده‌وامی به‌شداری ده‌که‌ین،نو‌ده‌نگیش به‌هه‌مان شێوه له‌زوویه‌که‌وه به‌شدار ده‌بن.
به‌شداری حکومه‌تی کوردستان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و کاته‌ی که ئێمه( ناوه‌ندی زانین ورۆشنبیری کوردی ئه‌لمانی،مانهایممان دامه‌زراند،واته ناوه‌ندی رۆشنبیری کوردی ئه‌لمانی مانهایمی ئێستا )له‌رێکه‌وتی12/10/2003 گروپێک چوین‌بۆ‌سه‌ردانی‌پێشانگای‌فرانکفۆرت‌که‌پێکهاتبون‌له(سۆران‌یابه، نووسه‌رورۆژنامه‌نوس‌خه‌بات‌عه‌بدوللا،نووسه‌رئه‌رده‌لان‌عه‌بدوللا،محمد‌هه‌ولێری،اسۆحیده‌ری،هێمن‌جواد،فوئاد هه‌ولێری،پارێزه‌ر‌فه‌رهاد‌مولود جمیل،رۆژنامه‌نووس یوسف منتک،ئامانج کۆیی،له‌گه‌رانه‌وه باس له‌وه کرا که کارێکی وابکه‌ین حکومه‌تی کوردستانیش به‌شدار بێت،ئه‌وه بوو ئێمه وه‌ک ناوه‌ند پرۆژه‌مان دا به وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ئیداره‌ی سلێمانی ئه‌وکات به‌رێز فتاح زاخۆیی،که‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه هونه‌ری‌ئه‌م به‌شداریکردنه یا مێژووه‌که‌ی به‌که‌یفی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بنوسێته‌وه یابشێوێنێ،ئه‌گینا مێژوو روحم به‌که‌س ناکات.
هه‌ربۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌مه‌وێ‌پێتانی‌بلێم بۆ ئه‌م دیداره‌م له‌گه‌ل له‌یلا عه‌لی ئه‌نجام دا؟
له‌به‌رچه‌ند پروپاگه‌نده‌وقسه‌ی ناراست ودروست سه‌باره‌ت به‌هاتنی له‌یلاو به‌شداری ده‌زگای خاک له پێشانگای په‌رتۆکی نێوده‌وله‌تی فرانکفۆرت- ئه‌لمانیا،ته‌نیا مه‌به‌ست ئه‌وه بووده‌یانویست هونه‌ری به‌شداریکردنه‌که بۆخۆیان بگێرنه‌وه‌وببن‌به‌خاوه‌نی به‌پشتیوانی هه‌ندێ‌که‌س‌که‌پروپاگه‌نده‌یان بۆده‌کردن له‌ناو خه‌لک،که‌چی بێ ئاگا له‌هه‌مووشتێك،یه‌کێ ده‌یگووت ئه‌وه فلانه که‌س کاره‌که‌ی بۆ کردوون لێره،یه‌کێکی تر ده‌یگووت ئه‌وه حکومه‌تی کوردستان هێناونی،له هه‌موویان سه‌یروسه‌رنجراکێش وجێی گوومان‌که که‌س باوه‌رناکات ده‌یان گووت:ئێمه گووتمان له‌یلا ئافره‌تێکی فه‌قیره وهه‌قی خۆیه‌تی بۆ یه ناردمان بۆ ئێره،به‌نده رۆژانه ئاماده‌ی پیشانگا ده‌بووم،وه‌ک ئه‌ندامی به‌شدار بووله‌ستاندیکوردیووه‌ک‌رۆژنامه‌نووسێک رۆژانه‌ی‌چالاکیه‌کانی‌پێشانگام،ده‌گه‌یاند به‌رۆژنامه‌و‌سایته‌کوردیه‌کان،به‌به‌رده‌وامیش رۆژێ چه‌ند جارێک سه‌ردانی ستانده‌خنجیلانه‌که‌ی خاکم ده‌کرد راسته‌و خۆ سه‌باره‌ت به کار‌و چالاکی هه‌ر گۆرانێک بهاتبوا پێشه‌وه له‌گه‌ل خاتوو له‌یلا عه‌لی قسه‌م ده‌کردوو تۆمارم ده‌کرد،ئه‌ویش زۆر راستگۆیانه وه‌لامی ده‌دامه‌وه.
ڕۆژێکیان بریارم دا بۆ روونکردنه‌وه‌ی راستیه‌کان به‌تاڵکردنه‌وه‌ی قسه بێ بنه‌ماوناڕاسته‌کانی که‌ده‌کرا سه‌باره‌ت به‌به‌شداری خاک به‌تایبه‌تی بچم له‌یلا خان بدوێنم،ئه‌وه‌بوو جاری یه‌که‌م به‌رێز‌کاک اسۆ خانه‌قینی ئاماده‌ی سه‌ردانه‌که بوو،دوای یه‌کتر ناسین چه‌ند جارێک سه‌ردانم کرد،تا جارێکیان به‌مه‌به‌ستی چۆنییه‌تی به‌شداری ده‌زگای خاک هێنده‌ک گفتوگۆمان کرد و چه‌ندپرسیارێکم سه‌باره‌ت به پرسی به‌شدار بونی ده‌زگای خاک ئا‌راسته کرد،ئه‌ویش سه‌ر له‌به‌ری حکایه‌ته‌که‌ی به‌م جۆره گێڕایه‌وه ، ،فه‌رموون له‌گه‌لم بابه‌یه‌که‌وه گوێ بۆ قسه‌کانی ئه‌م خاتوونه رابگرین،له‌یلا عه‌لی‌به‌م جۆره‌دواو گووتی:
” ئه‌وکوڕه‌ی به‌م کاره هه‌لساوه ناوی (ته‌ها که‌ریم)ه،من له‌سلێمانی بینیم،له ڤیستڤالی‌مناڵانی کوردستان،زانی که‌من له دوو شوێن ئیشه‌که‌م،یه‌کێکیان ده‌زگای خاکه ئه‌وی تریان‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ده‌زگای سمۆره‌یه بۆ چاپی مناڵان،ده‌عوه‌تنامه‌که‌ی بۆناردم.لێره له‌گه‌ل ئه‌وان قسه‌ی کردبوو،که پێویست ناکات هه‌مووجار ئه‌وکه‌سه‌ی دیت بۆ ئێره به‌ده‌عوه‌ت دێت ،شه‌رت نییه‌له‌به‌غدا یا له جنوبی عێراق بێت ،با ئه‌م جاره له کوردستانی عیراقه‌وه بێت،ده‌عوه‌تنامه‌که‌یان به‌ره‌سمی بۆ ناردم،که ئه‌مان لێره پێیان خۆشه ئه‌من وه‌کو که‌سه‌کی سه‌ر به‌خۆ که ئیشه‌که‌م له‌ودار چاپه‌مه‌نییانه که من بێم بۆ ئه‌لمانیا،ته‌بعه‌ن به چه‌ند ئیمێلێک نزیکی به‌مانگێک له گه‌یشتنه‌وه،ناوت چیه؟تۆکێیت؟سه‌ر به‌کوێیت؟.
ئه‌وانه‌ی ناردوومه به مسته‌مسه‌که‌کانه‌وه ماومه،هه‌ردوو شوێنه‌که‌م ناردووه،جارێک وه‌ک خانه‌ی( سمۆره)،که ئه‌من ئه‌و خانه‌یه ده‌به‌م به‌رێوه که عیلاقه‌ی هه‌یه به‌چاپی مناله‌وه،جارێکیش وه‌کو ده‌زگای( خاک)که‌من یانزه ساڵه له خاک‌دا ئیش‌ئه‌که‌م،ئه‌وه ده‌زگا یه‌کی سه‌ربه‌خۆ‌یه علاقه‌ی نییه به‌هیچ که‌سێکه‌وه،چه‌ند ئیشێکی تری هه‌یه ته‌له‌فزیۆن‌ڕادیۆگۆڤارو گۆڤارێکی کاریکاتێریه‌و بڵاوکراوه‌یه‌ک به ئینگلیزی‌و له‌گه‌ل پاپلیشه‌رێک،(ئه‌وان جوابییان دابووینه‌وه که (خاک) ته‌جروبه‌یه‌کی نادره بۆ ئێمه،له به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه ئه‌لێن ئێمه پێویستیمان به قازانج نییه،پێویستیمان به‌وه هه‌یه که حفاز به‌ده‌ستنووسه‌وه بکه‌ین وحزب‌وحکومه‌تیش ده‌ستی نییه تیایا،تکایه ئه‌گه‌ر ئه‌فه‌رموون وه‌کوو ده‌زگای خاک وه‌رن)”.
به‌نده/به‌لێ،چه‌ند جار په‌یوه‌ندیتان کرد،له‌کوردستان کێ یارمه‌تی دان؟
له‌یلا/به‌چه‌ند په‌یوه‌ندیه‌کی تر‌و تۆ کێیت و له‌کوێیت‌وئه‌و شتانه شته‌رۆتینه‌کانی تر،به‌ڵێ هه‌موو داتاوسیدیه‌کانی‌خۆمان‌بۆناردن،به‌ڕه‌سمی ده‌عوه‌تیان بۆ کردین،ئه‌وه‌ی که‌مایه‌وه،ئێمه داوای ده‌عممان له حکومه‌تی هه‌رێم کرد،له شه‌خسی کاک( عمر فتاح) کرد،ته‌بعه‌ن ئێمه ئه‌وه‌نده داوای یارمه‌تیمان کرد،که ئێمه کتێبێکی زۆرمان هه‌یه نزیکه‌ی 200 کیلۆ بۆمان بگوازێته‌وه،کاک (عمرفتاح) گووتی:”به‌سوپاسه‌وه،یارمه‌تیتان ده‌ده‌م به‌لام پاره‌یه‌کی زۆر ته‌رخانکراوه بۆ پێشانگای فرانکفۆرت که کوردستان به‌شداره‌و ده‌ڕوا،ئێوه ئه‌توانن له‌گه‌ل ئه‌وانا رێککه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان کتابه‌کانتان بۆ بگوازنه‌وه ناو فرانکفۆرت”.
به‌نده/ باشه ئێوه‌دواتر بۆئه‌نجامدانی‌ئه‌م کاره چیتان کرد؟
له‌یلا/من خۆم په‌یوه‌ندیم پێوه کردن،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێکم له‌ناو وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری،من په‌یوه‌ندیم به‌کاک فلک‌الدین کرد،کاک فلک گووتی:”زۆرزۆر ئیحتیادیه”،براده‌رانی ئێره گوتیان:”ئێمه له‌وبودجه‌یه لاده‌ده‌ین که‌دانراوه بۆ ئێره”،کاک فلک گووتی:”هیچ پێویست ناکات 200 کیلۆ کتاب بگه‌ڕێنینه‌وه‌بۆ به‌رده‌می‌حکومه‌ت وبلێن وه‌لڵا وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری نه‌ی توانیوه بۆ یان ببات،من له‌سه‌ر‌بوودجه‌ی وه‌زاره‌ت‌هه‌موو‌کتابه‌کانی ده‌زگای( خاک )ده‌گوازمه‌وه
بۆ ناو فرانکفۆرت”.له‌سه‌ر وه‌عدی خۆشی،ته‌واوی کتابه‌کانیشمان گه‌یشتبووه ده‌ستی کاک قادرلێره وه‌ری گرتبوو ،4ی مانگ کتابه‌کانی‌ته‌سلیم کردینه‌وه به‌سوپاسه‌وه،هه‌موو کتابه‌کانمان ته‌واوه له‌جێگای خۆیانن.
به‌نده/باشه ته‌واوی مه‌ساریفی هاتنی ئێوه‌وگرتنی جێگا‌و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌لت‌دان وئوتێل کێ کردوویه‌تی؟
له‌یلا/مه‌ساریفی‌گرتنی‌ستاند‌وهاتنی‌من‌ووه‌رگرتنی‌فیزه‌ومساریفی‌رێگاو ئوتێل‌وگرتنی ئه‌م شتانه،به‌کوردیه‌که‌ی کاملی‌مساریف‌له‌سه‌ر‌حسابی ئیداره‌وڕێکخه‌رانی پێشانگای فرانکفۆرته،پاره‌ی گیرفانیشمان وه‌رگرتووه
له‌پانایا.
به‌نده/ هاوسه‌فه‌ره‌که‌ت کێ‌بوو؟
له‌یلا/کاک‌ئاگریم له‌گه‌لدایه خه‌لکی سلێمانییه،خۆی‌له‌دایک‌بووی سویده،ئه‌ندامێکی چالاکی خاکه،له‌سۆما ئیش ده‌کات،وه‌ک متر‌جمێکی باش ،منالێکی زۆر زیره‌که،هه‌ر له‌سوید قانونی نێوده‌وله‌تی خوێندووه،دواتر له‌فره‌نسا ماجستێری ته‌واو کردووه،ئه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ جنسییه‌ی ناوێ،له‌سه‌ر حسابی کۆمپانیاکه‌ی خۆمان بوو به‌ڕه‌فیقی‌سه‌فه‌ره‌که‌م، (هه‌ولێریانی لای خۆمان گووتی):” حکایه‌تی هاتنی من ئه‌وهه‌یه”.
به‌نده/زۆر سوپاست ده‌که‌م تۆ معلوماتی ته‌واوت دا به‌ده‌ست،له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌و پرسیارانه‌م لێ کردی،تا له‌دوارۆژدا که‌سی لابه‌لا خۆی نه‌کا به‌خاوه‌نی ئه‌و پێشانگایه،بلێ ئێمه‌وامان کرد‌و وامان کرد،ئه‌وزانیاریانه پێویست بوو.
له‌یلا/ته‌نها ئه‌وه ماوه بلێم ئه‌وڕۆژه‌ش کاک(عومه‌ر فتاح)پێی باش بوو کتێبه‌کانی خاک له‌گه‌ل کتێبه‌کانی وه‌زاره‌ت بنێردرێ،له‌گه‌ل هی حکومه‌ت پێکه‌وه بڕوا،چونکه هه‌رچی هی کورده له‌سه‌ر مه‌سروفی حکومه‌ته،ڕێکخه‌رانی لێژنه‌که‌ی فرانکفۆرت‌له‌کوردستان گووتیان ئێمه حسابمان نه‌کردووه له‌بوودجه بۆناردنی 200یا 300 کیلۆ کتێب،کاک( فلک‌الدین)گووتی من ئه‌و 300 کیلۆیه له‌سه‌ر بوودجه‌ی وه‌زاره‌ت ده‌گوازمه‌وه ناو فرانکفۆرت،راستی کرد، کاک قادریش لێره یار‌مه‌تیان داوین کتابه‌کانی گه‌یانده ناو ستاندی خاک له‌فرانکفۆرت،رێ
و شوێنی خۆمان دۆزیه‌وه،ئێمه له 5ی مانگه‌وه لێره‌ین،هه‌موو ۆۆرک شۆپه‌کان به‌شداریمان کردووه،سه‌ردانی مه‌یدانییمان کردووه بۆ مه‌کته‌به گه‌وره‌کانیان،ناومان چۆته ناولیستی ڕیکۆردی ساڵانه‌یان که‌هه‌یانه،که‌شفی خۆی له‌گه‌ل هی کۆمپانیاکه تقدیم ده‌که‌ی،یه‌کسه‌ر چه‌ند کۆمپانیایه‌ک ده‌ست نیشان ده‌که‌ن،بۆ ئه‌وه‌ی ساله‌کی دی ئۆتۆماتیکی بێت،سالی پار 25 کۆمپانیا لێره بووه،به ته‌نها کۆمپانیایه‌کی به‌ڕازیلی وکۆمپانیایه‌کی بچووکی ئێرانی کۆمپانیایه‌کی په‌نه‌ما ده‌عوه‌تکراونه‌ته‌وه،هه‌ر پێیان گوتون له‌و ساله‌وه خۆتان حازر که‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ساله‌کی‌تر بێنه‌وه،یه‌ک له‌و کۆمپانیایانه‌ی ئه‌مساڵ پێیان گووتراوه بۆ ساڵه‌کی تر خۆتان حازر که‌ن کۆمپانیای( خاک)بوو یا شه‌خسی من بوو.
من پێم گووتن:’ئه‌گه‌ر من بۆم نه‌کرا بێمه‌وه ده‌کرێ یه‌کێکی تر بێته‌وه؟،ئه‌وان مانعیان نییه یه‌کێکی تر بێت به‌ڵام ده‌بێ زانیاری خۆتیان هه‌موو بۆ بنێری”.
به‌نده/یانی ساله‌کی تر خاک به‌شدار ده‌بێته‌وه؟
له‌یلا/به‌لێ ئه‌گه‌ر خاک بیه‌وێ به‌شدار ده‌بێته‌وه.
به‌نده/خۆشحاڵ بووم به‌م دیداره،هیوادارم هه‌مووسالێک به‌شدار ببنه‌وه،زۆر سوپاس.
له‌یلا/بژی گیان بژی گیان به‌خێر بێن سه‌ر چاو.
وه‌لامی ئه‌م برگه‌یه رۆژانی پێشانگا هاته ئه‌نجام،
ده‌زگای خاک له ئه‌لمانیا له گه‌ل چه‌ند کۆمپانیایه‌کی چاپه‌مه‌نی بۆند ئیمزا ده‌کات له‌گه‌ل ده‌زگای خاک،سه‌باره‌ت به‌م بۆندانه خاتو له‌یلا گووتی:
ده‌زگای خاک ئه‌مسال هاوشانی ده‌زگا چاپه‌مه‌نیه‌کانی جیهانی
به‌شداری له پێشانگای نێو ده‌وله‌تی په‌رتووکی فرانکفۆرت کرد،توانی چه‌ند بۆ ندێک له‌گه‌ل ده‌زگا چا په‌مه‌نیه جیهانیه کانی ئه‌مریکی وبریتانی وئه‌لمانی ئیمزا بکاوڕێکبکه‌وێ بۆ کاری هاوبه‌ش.
ده‌زگایه‌کی ئه‌مریکی ڕۆمانی ژانی گه‌ل ده‌کا به ئینگلیزی، له گه‌ل خاک بۆندیان ئیمزاکردوه،له سه‌ر چه‌ند مه‌رجێک ڕێک که‌وتون وه‌ک: دانی برێک پاره له لایه‌ن کۆمپانیاکه‌وه بۆنووسه‌ر یان که‌سو کاره‌که‌ی ،چه‌ند ژماره‌یه‌ک له په‌رتووکه ده‌درێ خاوه‌نی نوسین،ته‌نها ده‌زگاکه مافی چاپ وبلاو کردنه‌وه‌ی هه‌یه.
ده‌زگا یه‌کی بریتانی داوای چه‌ند چیرۆکێکیان کردووه بیکه‌ن به ئینگلیزی وێنه خۆیان دای ده‌نێن.
ده‌زگایه‌کی ئه‌لمانی داوای چه‌ند ڕۆمانێکی کوردی کردووه به ئینگلیزی ئه‌وان خۆیان ده‌یکه‌ن به ئه‌لمانی،تا کۆتایی سال چاوه‌ڕوانن تا بۆ سالی داهاتوو چاپی بکه‌ن،به‌لام تائێستا له سه‌ر وه‌رگێڕان ڕێک نه‌که‌وتوون.
سازدانی/ یوسف منتک-فرانکفۆرت-ئه‌لمانیا/ دیداره له 10/10/2007 کات دوو 48 ده‌قیقه ی دوای نیوه رۆ ئه‌نجام دراوه،به‌لام من رۆژانه سه‌ردانم ده‌کردن،سه‌باره‌ت به ئیمزاکردنی بۆنده‌کان رۆژی 13 ی مانگ قسه‌م له‌گه‌ل کردن به‌لام زوتریش خه‌به‌رم هه‌بووبه‌م کاره،ئه‌م دیداره به تۆماری ڤیدیۆ لام هه‌یه.
رونکردنه‌وه‌یه‌کی پێویست/دوای مه‌رگی جوانه‌مه‌رگ له‌یلا عه‌لی،ئه‌م دیمانه‌یه‌م بۆ رۆژنامه‌یه‌کی کوردستان نارد،بلاویان نه‌کرده‌وه گووتیا وا باشه بۆ ده‌زگای خاکی بنێری ئه‌وان بلاوی ده‌که‌نه‌وه،منیش ئیمێلێکم بۆ خاک نارد وه‌لامیان نه‌بوو،به‌باشم زانی له سایت ومالپه‌ره‌کوردییه‌کان بلاوی بکه‌مه‌وه.