Skip to Content

812 Views

بانگەشەی مەرگ …. سەروین دەروێش

بانگەشەی مەرگ …. سەروین دەروێش

Be First!
by May 7, 2018 General, Poems
image_print

تابلۆیه‌كم له‌سه‌ر دیواری مزگه‌وتێك بینی
له‌ شیعره‌ شینه‌كانی هاشم سه‌ڕاج ده‌چوو
هاوارێكی فه‌رهاد پیرباڵم بینی
له‌ زه‌مبیله‌ به‌تاڵه‌كه‌ی كسۆ ده‌چوو
خۆپێشاندانێكم بینی
له‌ گازی فرمێسك ڕێژ و هۆڵۆكۆستی جوله‌كه‌كان ده‌چوو
وێنه‌ی ژنێكم له‌سه‌ر ستوونی كاره‌با بینی
له‌ دۆلارێكی به‌ژن زراڤی چاومه‌ست ده‌چوو
به‌رپرسێكم بینی
له‌ ته‌له‌فزیۆنی ڕه‌ش و سپی ده‌چوو
ته‌له‌فزیۆنه‌كانم بینی پڕببوون له‌ دیكتاتۆری لێكچوو
حكومه‌تێكی نوێم بینی
له‌ تاسێكی مسی حه‌مامێكی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م ده‌چوو
ڕووخانی حكومه‌تێكی دێرینم بینی
له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی جاشه‌كه‌ی دراوسێمان ده‌چوو, به‌مێزه‌ری مه‌لایێكه‌وه‌
لێره‌ هه‌موو شته‌كان له‌یه‌ك ده‌چن!
چه‌ند جارێك مردنم بینی
له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌چوو
كه‌سانێك هه‌ڵیده‌بژێرێت و
كه‌سێك مردن هه‌ڵده‌بژێرێ‌
له‌ سه‌رده‌شت عوسمان ده‌چوو

Previous
Next

Leave a Reply