هه‌ڵوێستی سه‌نته‌ری ژنانی کورد له کۆڵن
هه‌ڵوێستی سه‌نته‌ری ژنانی کورد له کۆڵن
ووتی وه‌ره ئه‌م دیو که‌وه…
خۆری ئێره بریقه‌داره، پڕشنگه‌کان سنووره‌کان ده‌شکێنن و تێپه‌ر ده‌بن، مانای ژیان سۆزه، ئاوازه
….قوڵ پێ‌که‌نی و ووتی گرینگ نیه شوین له کوێ بیت، گرینگ ئه‌وه‌یه که تۆ چلۆن ئاسمانی ئه‌ندیشه‌کانت ده‌ڕازێنیته‌وه، گرنگ ئه‌وه‌یه که تۆ بۆ شکاندنی سنووره‌کان چلۆن پڕشنگه‌کان ده‌کێشیته‌وه…بڕوا بکه ده‌کرێ مرۆڤ لێره‌ش له ناو دڵی بریقه‌دار و ڕازاوه‌ی ئه‌م ووڵاته‌ش تروسکه‌یێک ڕووناکایی هه‌ست پێ نه‌کات…و له‌ناو ده‌ریای جه‌هاله‌ت و نه‌زانیندا به سه‌ر به‌رێت بڕوا بکه….!!!!
له ڕۆژی هه‌ینی ڕێکه‌وتی 06-02-2009 له مونشێن‌گلادباخ له باشووری ئا‌ڵمانیا ژنێکی کورد که به گویره‌ی ڕاگه‌یاندنی چه‌ند سه‌رچاوه‌ێیک ناوی ڤیانه و ته‌مه‌نی 37 ساڵانه‌یه و دایکی دوو منداڵه به ده‌ستی مێرده‌که‌ی به زه‌ربی 39 چه‌قۆ کوژراوه.
ڕۆژ نیه که ئێمه سه‌باره‌ت به کوشتنی ژنان و ئه‌زیه‌ت و ئازاری ڕۆحی و ڕه‌وانی و جه‌سته‌یی ژنان و کچان شت نه‌بیستین و ته‌نانه‌ت وای لێ هاتووه که بۆته شتێکی ئاسایی و چرکه به چرکه و سات به ساتی له گه‌ڵ ژیانی ڕۆژانه‌ی ئێمه. بیستنی جه‌نایه‌تێکی ئاوه‌ها دڵته‌زه‌ین ئه‌ویش له ناو دڵی وڵاتێک‌دا که بۆ هه‌ر زینده‌وه‌رێک ڕێز و نرخیکی تایبه‌ت هه‌یه جیگای ترس و نیگه‌رانیه و له بارودۆخێکی وادا ده‌بێ دانه دانه‌ی ئێمه ئه‌و پرسیاره ڕووبه‌ڕووی خۆمان بکه‌ینه‌وه که بۆ؟؟؟!!!
جوغڕافیا و شوینی ژیان کردن ده‌گۆڕدری به‌ڵام ئه‌و شتانه‌ی که ناوی داب و نه‌ریته و بۆته فه‌رهه‌نگ و که‌لتور و چه‌که‌ره‌ی له ناو ڕۆح و ڕه‌وانی مرۆڤدا داکوتاوه و به شانازی ناسراوه، به ده‌گمه‌ن گۆڕانکارییان به سه‌ردا دێت، ڕواڵه‌ت زۆر زوو ده‌ستکاری ده‌کرێت، به‌ڵام هه‌وینی بیر و بۆچونه‌کان سه‌خت و داڕژاو ده‌مێنێته‌وه و خه‌باتێکی گه‌شتی ده‌خوازێت.
ئێمه سه‌نته‌ری ژنانی کورد له کۆڵن ئه‌م کاره‌ساته دڵته‌زێنه مه‌حکوم ده‌که‌ین و داوا له ده‌وڵه‌تی ئا‌ڵمانیا ده‌که‌ین که له چوارچێوه‌ی یاسای ئا‌ڵمانیا و ماڤی مرۆڤ له‌م ووڵاته له گه‌ڵ ئه‌م جۆره جه‌نایه‌تانه ڕووبه‌ڕوو ببێته‌وه و به‌ربه‌ره‌کانێ له گه‌ڵ بکرێت.
"هه‌موو مرۆڤێک حه‌قی ئازاد ژیان کردن، به‌خته‌وه‌ری و به‌رانبه‌ری هه‌یه و هیچ مرۆڤێک ئیزنی نیه حه‌قی ژیان کردن له یه‌کێ‌کیتر بسێنێته‌وه!!!!!!"سه‌نته‌ری ژنانی کورد له کۆڵن
16-02-2009
centerijnan@ymail.com