نوێگه‌ری له شیعری خانماندا….سۆران عه‌زیز
نوێگه‌ری له شیعری خانماندا
سۆران عهزیزتازهكردنهوه له‌شیعردا ته‌نها له‌روی زمانه‌وه مه‌یسه‌ر نابێت،ئه‌گه‌رچی زمان ئه‌و پانتایه‌یه كه‌فه‌زای بیركردنه‌وه‌و بونیادی بیركردنه‌وه‌و خه‌یاڵ و چێژی خوێنه‌ر به‌لای خۆیدا په‌لكێش ده‌كات، ئه‌مه قسه‌ی "ئه‌دۆنیس"ه كهدهورێكی كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی شیعری عه‌ره‌بی، من ده‌توانم بڵێم ئه‌و له‌گه‌ڵ ههندێكیتر قۆناخی شیعری عه‌ره‌بیان گۆستۆته‌وه بۆ قۆناخێكی دره‌وشاوه‌تر، به‌ڵام پیچم وایه زمان به‌ته‌نها شیعر ناخولقێنێت، تازه‌گه‌ری له‌شیعردا به‌ته‌نها به‌زمان مه‌یسه‌ر نابێت ئه‌گه‌ر بونایادێكی عه‌قڵی گه‌وره له پشتیه‌وه نه‌بێت، هه‌ر له‌م باره‌شه‌وه "هایدگه‌ر"ده‌ڵێت زمان به‌ته‌نها نێوه‌ندیاری جیهان و مرۆڤ نیه،بۆیه ئه‌گه‌ر تائێستا له‌شیعری كوردیدا تازه‌كردنه‌وه به‌ته‌نها مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ زماندا هه‌بوبێت، ئه‌وا له شیعری ئه‌م نه‌ویه‌ی ئێستادا تازه‌گه‌ری خۆی له‌زماندا قه‌تیس نه‌كردووه،ئه‌ڵبه‌ته كه ده‌ڵێم ئه‌م نه‌وه‌یه ئه‌وه مه‌به‌ست ئه‌وه نیه ئه‌م نه‌وه‌یه هه‌مویان شاعیرن نا، به‌ڵكو هه‌ندێك له‌م نه‌وه‌یه كه‌ره‌نگه ئیچره جێگه‌ی ئه‌وه نه‌بێت ناوی هه‌مویان ریزبكه‌ین ئه‌مه كاری ئێمه‌ش نیه، به‌ڵام له‌ناو ئه‌م نه‌وه‌یه‌دا هه‌ن له‌گه‌ڵ جوانی زمانیشدا په‌یامێكی تری هه‌ڵگرتووه كه‌ره‌نگه شیعری نه‌وه‌ی پێش خۆی توانای هه‌ڵگرتنی ئه‌م په‌یامه‌ی نه‌بووبێت، نه‌وه‌ی نوێی شاعیری كورد هه‌ڵگری په‌یامی تێكشكانی فۆرمهكانه هه‌ڵگری لهتووپهتكردنی بونایاده تۆكمهیهیه كه نه‌وه‌ی پێش ئه‌م نه‌وه‌یه دروستیان كردووه، هه‌رگیز شیعری داهێنه‌رانه بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ر بۆ چێژ‌و خۆشی باو خۆی ناخاته روو. وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی پێش ئه‌م نه‌وه‌یه هه‌ندێكیان نه‌بێت ئه‌گینا زۆربه‌یان بۆ دڵنیا كردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ر له‌دایك بووه،جیاوازی شیعری ئه‌م نه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه كه به‌رده‌وام لهدڵهراوكێیهكی سه‌یردا ده‌ژیه‌ت، دڵه‌راوكێیه‌ك كه به‌ر ئه‌نجامی بیر كردنه‌وه‌یه‌كی قوڵه له ئاست بێمانایی ژیانی چوارده‌وری شاعیر،ئه‌وه له‌كاتێكدا به‌درێژایی مێژووی شیعری كوردی به‌تاك تاك نه‌بێت نه‌یتوانیووه له‌ئه‌نجامی شیعرێكدا خوێنه‌ر به‌ره‌و فهزایاكی نوێ بیركردنه‌وه به‌رێت،كه‌چی ئه‌م نه‌وه‌یه ئه‌ڵبه‌ته هه‌موویان نه به‌ڵكو به‌شێكیان توانیویانه رامان وه‌ستێنن. تۆ بروانه "ناڵه عه‌بدولره‌حمان" له‌شیعری سه‌ماكه‌رێك چۆن بهقیمهتێكی كه‌مه‌وه ده‌مانخاته زه‌میله‌ی حه‌زه‌وه،
لهپریاسكهی بیره‌وه‌ری دوێنێی سه‌ما
نهسهرهتایهكم لێ ده‌چۆرێ …نهكۆتا
له‌و دیوی هه‌نگاوه‌كان جه‌نگ هه‌یه
له‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگا قفڵكراوهكانا هه‌ڵوه‌رێ
جه‌نگ كۆتایی هات
وه‌ره با دوای جه‌نگ یه‌كتریمان خۆش بوێت
من ئه‌م شیعره‌م هه‌مووی دانه‌ناوه به‌ڵام له‌یه‌كه‌مین ده‌ست پێكردنه‌وه پرسیار هه‌یه كه پرسیار چه‌قی رۆشنبیریه، كه‌م ده‌قی ئه‌م نه‌وه‌یه ده‌خوێنینه‌وه بارگاوی نه‌بێت به‌پرسیار به‌گومان به‌دڵه راوكێیه‌كی قوڵ، كهبهبروای هایدگه‌ریش هه‌موو فه‌لسه‌فه‌یه‌ك به دڵه‌راوكێ ده‌ست پێ ده‌كات،له‌پشت ئه‌م ده‌قه‌وه فكرێكی نوێ هه‌یه ئه‌ویش شكاندنی قفڵهكانه كه نه‌وه‌ی پێشتر كه‌متر خۆیان له قه‌ره‌ی ئه‌م شكاندنه داوه، دواتر هه‌میشه به‌خته‌وه‌ری لای شاعیریرانی ئه‌م نه‌وه‌یه شتێكی حازر به‌ده‌ست نه‌بووه ئه‌وه‌نده‌ی له‌روانینی ئه‌واندا مانای كۆشش و شۆرش كردن بووه بۆ چه‌مكی به‌خته‌وه‌ری تۆتهماشای ناڵه بكه ئه‌و كاته‌ی پێمانده‌ڵێت"وه‌ره با دوای جه‌نگ یه‌كترمان خۆشبوێت" وه‌ره به‌ته‌نها شتێكی ئاماده‌كراو نیه چونكه پێش ئه‌وه ناڵه هه‌موو قفڵهكانی جه‌نگی شكاندووه، ئه‌و كات داوای خۆشه‌ویستی ده‌كات. دواتر ناكرێت و له‌هیچ سه‌رده‌مێكیشدا ئه‌وانه‌ی كه قهسیدهیهكیان نووسیووه، به‌شێكی كه‌م لهقهسیدهكه ئه‌و خه‌یاڵه شیعریه‌ی تێدا هه‌بووه، یان وێنه‌یه‌كی جوانی داوه، ره‌نگه ئه‌م ناوانه‌ی منیش ئێستا سه‌روكارم له‌ته‌كیاندا هه‌یه بهشیچك له شیعره‌كه‌یان خه‌یاڵی تێدانه‌بێت وێنه‌مان نه‌ده‌نێ ئاره‌زومان نه‌بزوێنن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ من له‌قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م نه‌وه‌یه گرنگی هه‌یه له‌ناو ئه‌م نه‌وه‌یه‌دا بیركردنه‌وه و رامانی قوڵ ئاماده‌ی هه‌یه له‌چه‌قی شیعریاندا، بۆیه به‌بروای من له‌پشت هه‌موو ده‌قێكی داهێنه‌رانه‌وه ده‌بێت كۆمه‌ڵێك خه‌یاڵ و بیركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی و مه‌عریفی هه‌بێت،زیندوێتی ئه‌م شیعره‌ی ناڵهش له‌نێو ئه‌م داڕشتنه نیۆیهدا ده‌بینین كه چه‌مك و شێوه‌و جوانكاری و ره‌هه‌ندی فه‌لسه‌فی و فیكری جیاوازمان ده‌داتێ.نه‌ك هه‌ر ناڵه به‌ڵكو هه‌ر له‌م نه‌وه‌یه‌ش"زولیخا"ش به‌هه‌مان شێوه‌ی ناڵه به‌فۆرمێكی نوێووه، توشی بیركردنه‌وه‌مان ده‌كات، ئالێره‌وه ئومێدێكی نوێ به‌شیعری كوردی سه‌ر هه‌ڵده‌دات، كه ئیدی خۆی له‌قه‌ره‌ی كێشه گه‌وره‌كانی مرۆی كورد ده‌دات، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو زه‌مینه‌ی چاره‌سه‌ریشیان به‌ده‌سته‌وه ده‌دات تۆ ته‌ماشای"زوڵیخا"بكه چۆن ده‌پرسێت.
تا هاتنه‌وه‌ی خودا بۆ ماڵی بێ خودایه‌ک…
ڕه‌نگه ژیان هه‌ر ئه‌و مشته خۆشبه‌ختییه حهرامهبێعادهتم گرتووه
سپێدان له ژیان ده‌پرسم:
تۆ ئه‌وت کوشت یا ئه‌و تۆی له‌خۆیدا کوشت؟ئه‌م شیعره كه خوێنه‌ر لهنۆرمه باوه‌كان ده‌كاته‌وه، ئه‌م شیعره ك خۆشه‌ویستیه ته‌قلیدیه‌كه‌ی ناوه‌وه‌ی خوێنه‌ر ده‌خاته ژێر پرسیار و گومانه‌وه،بۆ من ئه‌وه‌ی گرنگه گه‌ر له‌م شیعرهیی "زوڵێخا"ته‌نها دوو دێر وه‌رگرم په‌یامه‌كه ده‌گات، ئه‌و په‌یامه‌ش هه‌ڵگری دیارده‌یه‌كی نوێیه له‌پرسیار كه خوێنه‌ری كورد به‌ره‌و گۆرٍانی جدی ده‌بات. ئێمه لێره‌دا دان به‌وه دا دهنێێین كه هه‌موو شیعرێكی قوڵ هه‌ر وه‌ك "ئیلیوت"ده‌ڵێت پێویسته زمانی له‌ئاستێكی به‌رزدا بێت، به‌ڵام خۆناكرێت به‌رزی زمان بهكرۆكی شیعر بپێوین وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك پێیان وایه. شیعر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رزی زمانی پێویسته قوڵی و راوه‌ستانی خوێنه‌ریشی پێویسته كه ئه‌وه‌ی جێی خۆشحاڵیه ئه‌م نه‌وه‌ی شاعیری كورد، به‌ده‌ر له‌وه‌ی ئه‌مان له‌سه‌ره‌تایی كاروانهكهدان، كه‌چی له‌م سه‌ره‌تاوه هه‌ڵگری به‌رزی زمان و قوڵی خه‌یاڵ و وێنه‌ی شیعری و تێرامانی خوێنه‌رن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی داخه ئه‌ده‌بیاتی ئه‌م نه‌وه‌یه فه‌رامۆشی دایپۆشیووه، له‌هه‌وڵی چه‌ند برایه‌ك نه‌بێت كه ئه‌وانیش به‌خێرایی به‌سه‌ر ده‌قه‌كانیاندا گوزه‌ر ده‌كه‌ن، هیچ هه‌وڵێكی جدی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی نیه بۆ ئه‌م نه‌وه‌یه من خۆزگه‌م ده‌خواست نووسینی زۆرم له‌سه‌ر ئه‌م نه‌وه‌یه ببینیایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه‌مترین هه‌وڵ هه‌یه بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م نه‌وه‌یه ئه‌م فه‌رامۆشیه كه له‌نه‌وه‌ی پێشووه سه‌رچاوه‌ی گرتووه هه‌ر ئه‌وان كه‌م ته‌رخه‌می یه‌كه‌من كه‌ره‌نگه هۆكاره‌كانی ئه‌وه‌نده زۆر بن نه‌توانین لێره باسیان بكه‌ین، ئه‌وه‌ی كه‌تووشی ناره‌حه‌تیه‌كی زۆرمان ده‌كات، ئه‌وه‌یه هه‌ندێك نووسه‌ری به‌رێز هه‌ن كه جاربه‌جار له‌هه‌وڵی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌م نهوهیهدان، به‌ڵام نووسه‌ر و شاعیران و رۆشنبیرانی باوی پێش و به‌رده‌وام ده‌یان خه‌نه چێر سه‌رزه‌نشتی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و گه‌نجه كه‌ی له ئاستی ئه‌وه‌دایه تۆ كاتی خۆتی بۆ بكوژیت،ئه‌وانه كه‌خۆیان رێگرن لابهردهم خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م نه‌وه‌یه‌دا كه‌چی له‌م لاو لا ده‌بینین كه سه‌رنجی كورتی زۆر سه‌رپێیانه له‌ژێر شیعره‌كانیاندا داده‌نێن ئه‌وه‌ش ناچێته كرۆكیی خوێندنه‌وه‌ی جدی ئه‌وه‌نده‌ی هه‌وڵی خۆنزیككردنهوهیهكی به‌مه‌به‌ست به‌تایبه‌ت بۆ شاعیرانی ئافره‌تان ،وه‌ك ئه‌وه‌ی لهسهرنجێكدا نووسراوه ده‌كرێت به‌پڕاوپڕی له‌فرسه‌تێكدا باس له‌ئه‌ده‌بی ئه‌وان بكه‌ین كه‌چی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م دوو رسته‌یه هه‌رگیز نایبینین ئه‌وه‌نده خۆیان ماندوو بكه‌ن بیچن دوو قسه له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ده‌به نویچیه بكه‌ن،
كه‌چی لهلایهكیتریشهوه ئه‌گه‌ر نووسه‌رێك بیه‌وێت به‌جدی له‌سه‌ر ئه‌م نه‌وه‌یه قسه‌یه‌ك بكات، ده‌یكه‌نه هه‌ڵا له‌سه‌ری ئه‌م دووفاقیه ئازارمان ده‌دات،بۆیه ئه‌مانه به‌بروای من هه‌مووی رۆشنبیریكمان پیشان ده‌ده‌ن، كه به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات خۆی به‌سه‌ر شته‌كاندا بسه‌پێنێت، ئازادیه‌كان رهشبكاتهوه و جیاوازیه‌كان له‌ناو ببات،رۆشنبیری باو به‌ده‌وری هونه‌ری پهردهپۆشكردندا ده‌خولێته‌وه،هه‌ر رۆشنبیرێك نه‌توانێت تاكی سه‌ر به‌خۆ به‌رهه‌م بێنێت، بروای به‌تاك نه‌بێت، بروای به‌گفتوگۆ و جیاوازی نه‌بێت،بروای به نه‌وه‌ی دوای خۆی نه‌بێت،ئه‌م رۆشنبیره له‌روانگه‌ی "ئه‌دۆنیس"ه‌وه رۆشنبیرێكی دوژمنكارانه‌یه بۆیه به‌داخه‌وه ئێمه‌ی كورد ئێستا له جۆره نووسه‌ر و رۆشنبیره دوژمنكارانهمان گه‌لێك زۆره.تێبینی
له‌گه‌ڵ رێزێكی زۆرم بۆ نه‌وه‌ی پێشووی شاعیران و ئه‌دیبان به‌گشتی مه‌به‌ست لێره به‌سوك سه‌یركردنی داهێنانه‌كانی هه‌ندێكیان نیه كه له‌سه‌رده‌م و كاتی خۆیدا و چه‌ند بهرێزێكیشیان تائێستاش هه‌ر به‌رده‌وامن كاری داهێنه‌رانه‌یان كردووه، گه‌ر ئه‌و داهێنانه‌ی ئه‌وان نه‌بوایه هه‌رگیز منی گه‌نجیش نه‌ده‌بووم.
ئه‌م بابه‌ته‌ی له پاشكۆی ئه‌ده‌بی رۆژنامه‌ی كوردستان راپۆرت بڵاو بۆته‌وه.