شانۆی كۆپنهانگنی جیهانی..
شانۆی كۆپنهانگنی جیهانی..
زمانێكی هونه‌ری و هاملێتی نوێ
نووسینی: فازڵ سودانی
وه‌رگێڕانی: نیهاد جامی
شانۆی كۆپنهانگنی جیهانی (KIT) نێوه‌ندی شانۆیی و ده‌زگایه‌كی كولتوریی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی دانیماركیه، زیاد له 20 ساڵه دامه‌زراوه و تا ئه‌مڕۆكه به‌رده‌وامه، سه‌رپه‌رشتیارانی بایه‌خ به درووست كردن و ئاڵ‌و گۆڕكردنی په‌یوه‌ندی ده‌ده‌ن له‌نێوان كولتوره جیهانیه جیاوازه‌كان. بۆیه هه‌موو هاوینێك دانیمارك واخۆی ده‌نوێنێ كه ووڵاتی كولتوره جیهانیه‌كانه، ئه‌وه‌ش به‌ره‌و شاره‌زای هونه‌ری و بینینی زۆرترین نمایشی ئه‌زموونگه‌ری و پێشڕه‌وی ده‌بات له‌بواری شانۆی ئه‌زموونگه‌ری و سه‌مای نوێ و میوزیك و سێرك و هونه‌ری شێوه‌كاری- بینین. نمایشه‌كان ته‌نیا له پایته‌خت چڕناكرێنه‌وه، به‌ڵكو له‌زۆربه‌ی شانۆكانی شاره دانیماركیه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێن، ئه‌وه سه‌رباری به‌شدارییه‌كانی تری، هه‌روه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ شانۆی ئه‌زموونگه‌ری 2 ش ده‌یكات. له‌شاری فۆردن نیكبۆرك كه ده‌رهێنه‌ری به نه‌ژاد ئیتاڵی نولو فاچینی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
سه‌رپه‌رشتیارانی (KIT) هه‌ڵسورێنه‌رانی ساڵانه‌ی فێستڤاڵ له‌وانه تریڤۆر داڤیس و گیمبل و كاترین ڤێروێتڵی سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ ئه‌و تیپ و شانۆیانه‌ی بانگ ده‌كرێن ناسراوبن به پێشڕه‌وێتی و بایه‌خدانیان به ئه‌زموونگه‌رێتی، به‌بێ ڕه‌چاوكردنی لایه‌نه بازرگانیه‌كان، به‌بێ موجامه‌له و ئامانجی سیاسی هه‌روه‌ك له فێستڤاڵه عه‌ربیه‌كانمان ڕوو ده‌دات، له هاوینی ڕابردوو ئه‌لكساندارای شاژنی دانیمارك چاودێری فێستڤاڵی وێنه‌ی له ئاسیای كرد، بینه‌ر لێره به‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندی هونه‌ری ئاسیه‌وی كه‌وت، دیدار سازكردن له‌گه‌ڵ دیارترین سیمبوله هونه‌ری و كولتوریه‌كان له‌هه‌موو بواره‌كان سازدرا بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ئه‌زموونه دیاره‌كانیان له‌وانه‌ش پیته‌ر بروك و پیته‌ر كرینوای و فیلیب كلاس و ڕۆبرت ولسن و ئاریانا منۆشكین و ژان لۆی باڕۆ.
گه‌ڕان به‌دوای ئاینده‌ی شانۆ
Kit نێوه‌ندێكی شانۆیی و هونه‌ری بینینه تیایدا كتێبخانه‌یه‌كی ئه‌رشیفی بۆ كاسێتی ڤیدیۆ گرتۆته خۆی كه خزمه‌تێكی بێ ووچان پێشكه‌ش به توێژه‌ران ده‌كات، به‌ڵام گه‌ڕان بۆ گرفته‌كانی شانۆ و هونه‌ره‌كانیتر پڕۆژه‌یه‌كی دڵه‌ڕاوكه‌یی ئه‌و زه‌مه‌نه به‌یه‌كدا چووه‌یه. له‌و ده‌وازه‌یه‌وه ئه‌و نێوه‌نده به‌شداری كردووه له‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی شانۆی ئه‌وروپی و جیهانی به‌سازدانی ده‌یه‌ها كۆڕ و سیمینار، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كێشه‌كانی ئه‌م هونه‌ره، له‌كۆتایی ڕێگاكه‌دا ئه‌وه جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر كه‌لێنی فیكری كه زۆربه‌ی شانۆكانی ئه‌وروپا به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن، ئه‌و كاره پاڵی به پیته‌ر بروكی ڕابه‌ری ده‌رهێنه‌ره جیهانیه‌كانه‌وه نا بۆ بانگه‌شه و كاركردن له‌سه‌ر دامه‌زراندنی شانۆی ئاینده له‌ڕێگه‌ی سوود وه‌رگرتن له كولتوری ئه‌فریقیا و ئاسیا له پێناو زیندوو مانه‌وه‌ی شانۆ له ئاوا بوونی ژیاری خۆرئاوایی، به‌مانایه‌كیتر شانۆی خۆرئاوایی پێویستی به گه‌رم بوونه‌وه‌ی گه‌رمی خۆری خۆر هه‌ڵات هه‌یه، ئه‌و حیكمه‌ته خۆرهه‌ڵاتیه‌ی كه به‌رهه‌م هێنه‌ری سووتانه ناخیه‌كه‌یه پێویستیه‌كه له هونه‌ری خۆرئاوایی، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته هونه‌ریه له‌هاوینی 1998 KIT سه‌رپه‌رشتی كرد بۆ پێشكه‌ش كردنی نمایشی شانۆیی بۆ 16 ده‌وڵه‌ت له سه‌رانسه‌ری جیهان، نمایشی (Circus Gosh) دیارترین ئه‌و كارانه بوو كه نمایشێكی میوزیكی بوو، متمانه‌ی كردبووه سه‌ر (سێرك.. جه‌سته.. كابارێی ئه‌ڵمانیا و كه‌نه‌دا و فه‌ڕه‌نسا له پێشكه‌ش كردنی به‌شدار بوون، له‌ده‌رهێنانی (مایكل دالیر) ی كه‌نه‌دی بوو.
سینۆگرافیا و شانۆی وێنه‌یی
ئه‌وه‌ی سه‌یری نمایشه‌كانی فێستڤاڵی هاوینه بكات كه هه‌موو ساڵێك ساز ده‌كرێ به‌سه‌رپه‌رشتی شانۆی كۆپنهانگنی جیهانی (KIT) تێبینی ئه‌وه ده‌كات كه نمایشه ئه‌زموونگه‌ریه‌كان به‌وه خۆیان جیا ده‌كه‌نه‌وه، متمانه‌یان له‌سه‌ر جوله‌ی فیزیكی بۆ جه‌سته و شانۆی وێنه‌ییه له‌پێناو گه‌شه‌سه‌ندنی زمانی شانۆی هاوچه‌رخ، له‌پڕۆژه سه‌رسورهێنه‌ره‌كان، پڕۆژه‌ی سینۆگرافیا و وێنه بوو كه سێ ساڵی خایاند و له ساڵی 2001 ته‌واو بوو، ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵه پڕۆژه و نمایش و وێنه‌ی زیندوو و پیشانگای شێوه‌كاریی ئه‌زموونگه‌ری بوو، هه‌شت هونه‌رمه‌ند پێی هه‌ڵسا بوون له ئه‌مریكا و یابان و برازیل و ئه‌فریقیای باشور و به‌ریتانیا و ئۆكرانیا و دانیمارك.
ئینسكلۆپیدیای گه‌ردوونی
له‌ئاسۆیه‌كی تردا (گرینوای پیته‌ر) ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی خسته ڕوو كه (سه‌د بابه‌ت بۆ ناساندنی جیهان) له‌ڕێگه‌یه‌وه ئه‌كته‌ران و خوێندكارانی په‌یمانگا هونه‌ریه جیاوازه‌كان نمایشێكی هونه‌ریان پێشكه‌ش كرد له‌سه‌ر شێوه‌ی ئینسكلۆپیدیای گه‌ردوونی، به به‌كارهێنانی فیدیۆ و ئۆپیرا و فیلم و جه‌سته‌ی زیندوو و میوزیكی زیندوو، ڕوناكیش وه‌ك بابه‌تێكی بینین و شێوازه هونه‌ریه‌كانی تر سه‌راپاگیریه‌كی دابووه نمایشه‌كه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش تێكه‌ڵی سێ له فیلمه‌كانی كرابوو كه بریتی بوون له چێشتخانه، دز، هاوسه‌ره‌كه‌ی و دۆسته‌كه‌ی.
ئه‌وه فۆڕمێكی شانۆیی نوێیه به‌هه‌موو مانای ووشه‌كه، ده‌رهێنه‌ر له‌نمایشه نامۆكه‌ی ڕێبه‌رایه‌تیمان ده‌كات بۆ گه‌شتێك به جیهانی كۆن و نوێ، به ئاده‌م ده‌ست پێده‌كات تا ده‌گا به گرنگترین ڕووداوه‌كانی جیهانه هاوچه‌رخه‌كه‌مان، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌رهێنه‌ر ئاوێته بوونێكی كردووه له نێوان واقیع و نێوان ڕووداوێكی خه‌یاڵی و ئه‌بستراكتی، به‌ڵام دوور ده‌كه‌وێته‌وه له ڕاسته‌وخۆیی.
له‌و ساڵه نزیكانه‌ی دوایی زۆر له دیدگای نوێی ده‌رهێنان بۆ شانۆگه‌ری شكسپیر پێشكه‌ش كراوه، هه‌روه‌ك چۆن له شانۆگه‌ری یۆلیۆس قه‌یسه‌ر كه كاستیلۆ سیسی ده‌رهێنه‌ری ئیتاڵی به‌زمانێكی شانۆیی نزیك له وێردو شیعری هاوچه‌رخ، به‌بێ متمانه كردن له‌سه‌ر لابردنی هه‌ڕه‌مه‌كیانه‌ی ده‌ق، به‌ڵام نمایشه‌كه‌ی تر كه تووشی سه‌رسووڕمان و گفتوگۆی كردین (لیری ئاسیه‌وی)، كه تیایدا جوانكاری هونه‌ری ئاسیه‌وی به‌و شێوه نڤاریه به‌كار هێنابوو بۆ پێشكه‌شكردنی (لیر) ی ئاسیه‌وی (ئه‌گه‌ر ده‌سته‌واژه‌كه ڕاست بێت) دڵنیایه‌كی به‌خشی به‌وه‌ی گه‌رمی خۆرهه‌ڵات و ئه‌فسانه و دینامیكیه‌تی سرووته‌كانی جه‌خت له‌سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی شانۆی ئاینده ده‌كه‌نه‌وه، ته‌نانه‌ت ده‌ست نیشانی داهاتووی شانۆی جیهانی ده‌كه‌ن.
دانیمارك زیندانێكی گه‌وره
له قه‌ڵای شاری هلسنیۆری مێژوویی كه ساڵی 1854 درووست كراوه هه‌موو ساڵێك چه‌ندین جار شانۆگه‌ریی (هاملێت) ی شكسپیر پێشكه‌ش ده‌كرێ، تاوای لێهاتووه قه‌ڵاكه به‌ناوی ئه‌و و شاری هلسنیۆری ئارام ناویان ناوه، شارێك له‌كه‌ناری ده‌ریا كه تائێستا ئه‌فسوونه‌كه‌ی كه تووشی سه‌رسامیمان ده‌كات به‌ڕابردووی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست، ده‌گوازرێته‌وه بۆ فێستڤاڵی هاوینه‌ی هاملێتی- شكسپیری، زۆربه‌ی گه‌شتیاران له‌سه‌رانسه‌ری جیهانی سه‌ردانی ده‌كه‌ن، كه ڕێگایان پێ ده‌درێت به بینی ته‌واوی قه‌ڵاته‌كه به‌هه‌موو هۆڵ و ژووری نووستنی پاشا ڕاسته‌قینه‌كان و هه‌موو پاشگره‌كانی تر، له نمایشه‌كانی هاملێت كه پێشكه‌ش كراوه كه گرنگی خۆی هه‌یه له دیدگای ده‌رهێنان، له ده‌رهێنانی لیتوانی ئیمۆنتاس تگۆسیۆس، متمانه‌ی كردبووه سه‌ر زمانی ده‌ركه‌وتنی نوێ، ده‌رهێنه‌ر به‌ته‌نیا متمانه‌ی نه‌كردبووه سه‌ر ئه‌كته‌ری زیندوو، به‌ڵكو ماتریال و كه‌ره‌سته ڕاسته‌قینه‌كان بوونێكی نوێی پێ به‌خشیبوو له‌ناو ده‌قی شكسپیری، به بۆچوونی من ئه‌وه نووسینێكی نوێیه بۆ ده‌ق و نمایشی شانۆیی دیدگایی (كه زۆر له ده‌رهێنه‌رانی عه‌ره‌ب خه‌ونی پێوه ده‌بینن) به‌ڕاستی نمایشێكی كاریگه‌ر بوو، ده‌ركه‌وتنێك بوو به پله‌یه‌ك كه باوه‌ڕ ناكه‌ی به‌وه‌ی ده‌یبینی، هه‌روه‌ك له ڕۆژنامه‌ی (LA REPUBBLICA) هاتبوو "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هاملێت به‌و شێوه‌یه نابینی، تۆ نمایشه‌كه ده‌بینی و هه‌ناسه‌كانت زیندانی كراون" له‌ساڵی ڕابردوو هه‌مان تیپ هاملێتیان پێشكه‌ش كرده‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك ده‌یالۆگ و گۆڕانكاری له پێناو قووڵ بوونه‌وه‌ی دیدگا و وێنه‌ی شانۆیی، دواتر به‌كارهێنانی فراوان بۆ كولتوری لیتوانی، ئه‌وه‌ش هه‌روه‌ها له‌سه‌مای كۆتایی نمایشه‌كه‌یان ڕوون بوو.
به‌ڵام هاملێتی ئینگلیزی له ده‌رهێنانی بێڵ ئه‌لیكسه‌نده‌ر و پێشكه‌ش كردنی شانۆی پێرمێنگهام بوو، كه له‌ده‌ربڕیندا متمانه‌یان له‌سه‌ر قوتابخانه‌ی ئینگلیزی كردبوو، هه‌روه‌ها دابه‌شكردنی هاڕمۆنی ووردبین بۆ جوله‌ی ئه‌كته‌ره‌كان له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ، به‌ڵام ئۆڤیلیای ڕه‌ش به‌جلی سپیه‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ جه‌خت كردنه‌وه بوو له‌سه‌ر به‌ركه‌وتن و دڵه‌ڕاوكه له‌نێوان ئه‌وینی بۆ هاملێت و قێزه‌ونیی مرۆڤه‌كانی ده‌وریان داوه له‌و میرنشینی پیلانگێڕی و یاخود ئه‌و زیندانه مه‌زنه‌ی كه شیاو نیه و له بوونی ئه‌و تێناگات، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ده‌رهێنه‌ر ده‌رگا و په‌نجه‌ره و ده‌لاقه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی بۆ قه‌ڵاكه به‌كار هێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌كته‌ره‌كان له دره‌گاكانی بێنه ژووره‌وه و بچنه ده‌ره‌وه، بینه‌ریش ئه‌و كونج وكه‌له‌به‌ر و ده‌رگای ڕاره‌وه تاریكه‌كان ببینێت، هه‌ندێ كاتیش سێبه‌ری ئه‌كته‌ره‌كان له‌سه‌ر دیواری قه‌ڵاكه پێچه‌وانه‌وه ببنه‌وه، تاوه‌كو ئیحایه‌كی كابووسی شوێن و كاته‌كه بدات، سه‌رباری ئه‌وانه نمایشه‌كه به كارێكی كلاسیكی نه‌ریتی ده‌مێنێته‌وه.
دوا ئه‌زموون كه سه‌رنج ڕاكێش بوو پێشكه‌ش كردنی شانۆگه‌ری هاملێت بوو له‌لایان تیپی شانۆی دانیماركی گه‌ڕۆك كه پێك هاتوون له‌دوو ئه‌كته‌ر و دوو میوزیكژه‌ن یه‌كێكیان له‌سه‌ر پیانۆیه و ئه‌ویتریش چه‌لۆ ده‌ژه‌نێ، چیرۆكی هاملێت به داڕشتنه‌وه‌یه‌كی ئازادانه ئه‌نجامی داوه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ گه‌وره و مناڵ پیًشكش بكرێت، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌توانین پێشبینی ئه‌وه بكه‌ین نمایش به‌په‌یڤی هاملێت ده‌ست پێده‌كات، هه‌میشه واباوه ئه‌و په‌یڤه له‌كۆتایی شانۆگه‌ریه‌كه ده‌یبیستین، مه‌به‌ستمانه له‌وه‌یه "ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بێده‌نگیه" كه‌چی ئه‌كته‌ره‌كه له‌مردنی خۆی هه‌ڵده‌ستێته‌وه له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌یتری پێده‌نێت كه ئه‌و دوو ئه‌كته‌ره مۆسیقاژه‌نیشن، دواتر ده‌ست ده‌كه‌ن به گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی پاشای دانیماركی به‌خته‌وه‌ر هاملێت به‌بێ ئۆڤیلیا كه‌یه‌كێكیان نواندنی تیا ده‌كات، هه‌وره‌ها هه‌ردووكیان كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی تر ته‌مسیل ده‌كه‌ن، ئه‌و حاله‌ته‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی نامۆبوون و گرۆتیسك بخوڵقێنن، هه‌وڵیشیانداوه دیكۆر و ئێكسوار به‌كارهێنانی ئه‌و توانا به‌شداره زیندووه كاریگه‌ره بێت له‌نمایشه‌كه‌دا، بۆنموونه ئامێری چه‌لۆكه ده‌كه‌ن به تابووت بۆ ئۆڤیلیا دوای ئه‌وه‌ی پارچه قوماشێكی پێدا ئه‌ده‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی ڕیتوالی تێده‌په‌ڕن، له‌كۆتاییدا هۆڕاشیۆ ئاگادارمان ده‌كاته‌وه "ئه‌وه چیرۆكی مه‌رگی هاملێتی پاشای دانیماركی هاوڕێم بوو، من هۆڕاشیۆی هاوڕێی تا ئێستا زیندووم" وه‌ك شایه‌تیه‌ك ده‌یڵێت بۆ دادگا.
هه‌روه‌ها دوو نمایشیتر بۆ هاملێت كراوه، یه‌كێكیان له‌ڕێگه‌ی سه‌مای نوێ له‌لایان ده‌رهێنه‌رو كیریۆگرافی نه‌مساوی (Brandstrup kim) و تیپه‌كه‌ی (Dance Company Art) هه‌ر وه‌ك ڕۆژنامه‌كان ئاماژه‌یان بۆ كرد كه دانیمارك توانی له‌ڕێگه‌ی نمایشی هاملێت ڕاهێنه‌ر و ده‌رهێنه‌رێكی نوێ كه‌شف بكات، ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی له‌زانكۆی كۆپنهانگن سینه‌مای خوێندووه، له له‌نده‌نیش سه‌ما، ته‌كنیكی سینه‌مایی هاودژ كردۆته‌وه له‌دیزاینی جیهانی نمایش هه‌روه‌ها له‌ته‌ئویلی بینین، ئه‌وه‌شی له جوله وسه‌ما و وێنه‌ی گوزارشتكه‌ری ووردبین بۆ گوزارشت كردن له‌و تراژیدیا شكسپیریه، له‌به‌ر ئه‌وه ڕه‌خنه‌گران كۆبوونه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نمایشه‌كه خۆبه‌خۆییه وه‌ك فۆڕمێكی شانۆیی بنیاتنراو له‌سه‌ر جه‌سته و پانتایی و ڕووناكی و ڕه‌نگ، زۆر له‌ڕۆژنامه سه‌ره‌كیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و دوو ئه‌كته‌ره‌یان نووسی و یۆلاند بۆستن ئاماژه بۆ ئه‌و ئه‌كته‌ره دانیماركیه (Jen Albinus) ده‌كات، چونكه به‌ووزه‌یه‌كی جه‌سته‌یی و ڕۆحێكی تۆكمه هاملێتی ده‌رخست، كۆنتڕۆڵی خۆی سه‌پانده سه‌ر بینه‌ری دانیشتووی باخچه‌ی قه‌ڵایه‌كی مێژوویی. هه‌موو ئاماژه‌و جوله و تێپه‌ڕینێكی كاریگه‌ر و مانای ڕوون بوو، كچه ئه‌كته‌ر (Kirsten Olsen) زیندوویه‌تی و ناسكی بۆ كه‌سێتی شاژن گلترود و هه‌ڵسان به‌نواندنی ئۆڤیلیا جه‌ختی له‌سه‌ر به‌هره سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی كرد.
نمایشه‌كه‌ی تری هاملێت له‌باخچه‌ی كۆشكی (Rosenborg) پاشایه‌تی مێژوویی نمایش كراوه له‌لایان تیپی (TNT) ئینگلیزی بۆ ده‌رهێنه‌ر بۆل ستنینگ كه زۆر شانۆگه‌ریتری شكسپیری ده‌رهێناوه وه‌كو ماكبێس و شانۆگه‌ری خه‌ونی نیوه شه‌وی هاوینه و زۆریتر