
یادگاره شیرینه‌کانی سینه‌ما دڵشاد ….
یادگاره شیرینه‌کانی سینه‌ما دڵشاد لای هیوا قادر‌و تاڵه‌کانیش لای من
جه‌بار حهمهددوای ئه‌وه‌ی نوسینه‌که‌ی کاك هیوا قادرم خوێنده‌وه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه، من زۆر بیره‌وه‌ری ناخۆش، جارێکی تر مێشکمیان ئازاردا.هه‌رچه‌نده ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نیت که منیش و چه‌نده‌های تر، که له‌گه‌ڵ هیوادا هاوته‌مه‌نین، بیره‌وه‌ری خۆشمان له‌گه‌ڵ سینه‌ما دڵشاد و سینه‌ماکانی تری سلێمانی نه‌بێ.
ئه‌و ساتانه هه‌رگیز له بیر ناچن که له‌گه‌ڵ فیلمه هیندیه‌کاندا تێکه‌ڵاو ئه‌بوین و ئاواتمان به‌و پاڵه‌وانانه ئه‌خواست که له‌گه‌ڵ( ئاشا پاریخ و مومتازو هیمامه‌لینی) رۆڵیان ئه‌بینی و گۆرانیه دۆبلاج کراوه‌کانیان له گه‌ڵ ئه‌وتن،که به‌شێوه‌یه‌ك ده‌مو له‌شیان ئه‌جوڵاند، ئێمه‌ی مناڵ و هه‌رزه‌کار نه‌مانده‌زانی که خۆیان نایڵێن.
کاک هیوا، که هه‌ر له‌و وێنه‌یه‌شدا دیاره. له مناڵه خوا پیداوه‌کان بووه. زۆر پۆشته‌و له حه‌فتاییش دانیشتوه، پاره‌شی پێبوه، که وێنه بگرێت‌و تا ئێستا بۆ یادگار بیپارێزێت.که ده‌ست خۆشی لێئه‌که‌م .هه‌روا توانیویه‌تی به هه‌رسێ سینه‌ماکه‌دا بگه‌ڕێ و به خێزانیش بچن بۆ سینه‌ما. فستقو چه‌قاله‌و له‌فه‌ش له گه‌ڵ خۆیان به‌رن.
منی هه‌ژار که یه‌کێ بووم له‌و که‌سانه‌ی هه‌ر له مناڵیمه‌وه حه‌زم له سینه‌ماو شانۆ کردوه. له بیرمه کوری پورم و براده‌رێکی که له من گه‌وره تر بوون، نازانم چۆن پاره‌یان په‌یدا کردبوو به پێ شۆربوونه‌وه بۆ شار، منیش به‌دوایان که‌وتم،هه‌ره‌شه‌یان لێکردم که دوایان نه‌که‌وم ،به‌ڵام من گوێم پێنه‌دانوو دوور‌و نزیک به‌دویانه‌وه بووم. که له‌ده‌رگای سینه‌ما ئاوریان دایه‌وه، له‌به‌رده‌میاناوه‌ک مه‌یموون قوت بوومه‌ووه.(له گه‌ڵ رێزم بۆ مه‌یموون)هه‌ندێک لێم توڕه بون. منیشیان له‌گه‌ڵ خۆیان برده ژوره‌وه،،له بیرم نه‌ماوه چۆن بلیتیان بۆ کڕیم .کاری مامۆستا جه‌لالی وه‌ستا ئه‌مینش بنووسێت‌و یادی به‌خێر، که له کۆبوونه‌وه‌ی باوکان له شانۆییه‌ک که خۆی نوسیبویو سه‌رپه‌رشتی ئه‌کرد ، به‌شداری پێکردم،
ئه‌گینا له خێزانكی هه‌ژاری نه‌خوێنه‌وار، که نه‌ک دایک‌و باوکم نه‌خوێنده‌وار بوون. برواشیان به قوتابخانه نه‌بوو. به ده‌رسی شه‌یتانیان دائه‌نا. سینه‌ماو شانۆشیان به خراپ ئه‌زانیو ئه‌گه‌ر بیان زانیایه لێیانی باشم ئه‌خوارد،،،به‌ڵام من هه‌رگیز لێیانو جنێو پێدانه‌کانم به‌لاوه گرنگ نه‌بوو.به هێند ئه‌وه‌ی که پاره‌ی چلی، چۆن ده‌ست گیر بکه‌م.دایکم وه‌ک هه‌موو دایکێکی تر، له باوکم نه‌رموو نیان تر بوو. زۆر جار ئه‌وه‌نده تیا ئه‌پارامه‌وه‌و ئه‌گریام ، نه‌ک دڵی دایک به‌ردی ئه‌کرد به ئاو. بۆیه‌پاره‌که‌ی ئه‌دامێ،که ئه‌و کاته‌ی ئێمه چل فلسیش نه‌بوو. پاره‌که‌ی زیادی کردبوو. له بیرم نه‌ماوه چه‌ند بوو.
ئه‌م هه‌ژاریو نه‌خوێنده‌واریه که به‌یه‌که‌وه ئه‌گه‌ر ڕوبکاته سه‌ر کێو ئه‌کا وه قه‌قنه‌س*.ئه‌ی چی له منی منداڵ ئه‌کات؟
تا ئێستا پێوه‌ی ئه‌ناڵێنم .که له به‌ر هه‌ژاری نه‌متوانی قوتابخانه به ئاره‌زوی خۆم بخوێنم و له هه‌موو خۆشیه مناڵه‌یه‌کان بێبه‌ری کردم . مناڵیه‌کی زۆر تاڵم به‌سه‌ر بردوه. که مێژویه‌که ئه‌وه‌نده‌ی نه‌رێیی تیایه مه‌گه‌ر به هۆنراوه جوانه‌کانی هیوا قادر هه‌ندێکیم له بیر بچێته‌وه.
شتێکی تر که که هیوا قادر باسی نه‌کردوه‌و منیان له سینه‌ما ترسان‌و تا هه‌ندێ گه‌وره‌تر نه‌بووم، نه‌موێرا بچمه‌وه.ئه‌ویش، پیاوه سمێڵ زل‌و شه‌ڕواڵ پیسه‌کانی به‌ر سینه‌ماکان، که خۆیان هه‌ڵ ئه‌گڵۆفتو ده‌ستیان هه‌میشه له ناوگه‌ڵیان ئه‌داو،،پێیان ئه‌وتی(باوکه)ئه‌وی تریشیان ئه‌ی وت (باوکه چۆله‌که)، له چونه‌ژوره‌وه‌و هاتنه ده‌ره‌وه خویان به مناڵان ئه‌نوسانو ده‌ستیان بۆ ئه‌بردن. هه‌ندێکیان پێشه‌وه‌یان ئاڵۆشی تیا بوو. هه‌ندێکیان دواوه‌ی، هه‌بوو به‌پێشوو به‌دوا ئاڵۆشاوی.
ئه‌وجاره‌ی منی تۆقان‌و نه‌چومه‌ووه بۆ سینه‌ما.ئه‌و پیاوه ناشرینه‌بوو،که له‌کورسی ته‌نیشتم دانیشتبوو. من خه‌یاڵ و چه‌سته‌شم چوبوه ناو فیلمه‌که،که ده‌ستمی گرت‌و بردی بۆ ناوگه‌ڵی.زۆر ترسام، ده‌ستیم راپسکاندوو رامکرده ده‌ره‌وه. تا ماڵه‌وه نه‌وه‌ستامو نزیک سینه‌ماش نه‌بوومه‌وه. تاوام لێهات ،گه‌وره‌بووم و ئه‌و ترسه‌م نه‌ما.ئه‌وسا ئه‌گه‌ر نه‌بوونیو جنێووڕیگه‌ی بدایه ئه‌چووم بۆ سینه‌ما.
له کاک هیوای به‌ڕێزو هه‌موو ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌ی حه‌زیان له سینه‌مایه ئه‌پرسم؟
تۆ بڵێی روخاندنی سینه‌ما دڵشاد بۆ ئه‌وه نه‌بێت که سینه‌مایه‌کی تازه‌و جوان‌و پڕ له پێویستیه‌کانی سینه‌ما له شوێنی دروست بکه‌نو ڤیستڤاڵه سینه‌ماییه به ناوبانگه‌کانی تیا بکرێت؟
یان بۆیه ڕۆخاندیان تا چیتر هه‌تیوبازه ناوگه‌ڵ پیسه‌کان، خۆیان نه‌نوسێنن به منداڵانه‌وه‌و ته‌عدایان لێنه‌که‌ن؟……چونکه ئێمه زۆر به ته‌نگ مناڵه‌وه‌ین.
*له گۆرانیه‌کی هونه‌رمه‌ند ئه‌حه‌ی خوله سنه‌یی……یادی به‌خێر