ده‌ستدرێژی سێکسی بۆ سه‌ر مناڵ له لایه‌ن که‌سوکاریانه‌وه
ده‌ستدرێژی سێکسی بۆ سه‌ر مناڵ له لایه‌ن که‌سوکاریانه‌وه
ده‌ترسم ئه‌و پیاوه بێته ژووره‌وه !بێریڤان جه‌مال حه‌مه سه‌عید
له یه‌کێ له فلیمه‌کانی فێستیڤالی جیهانی 2008 دا که له ئه‌مستردام سازدرا، ئه‌و دۆکۆمیێنته دڵته‌زێنه‌ی ئه‌فریقای باشوور بوو ، که ناوی " * Rough Aunties" بوو. له‌م دۆکۆمێنته‌دا باس له واقیعی ئه‌مرۆی ئه‌فریقای باشوور ده‌کات ، که له دوای کۆتایی هاتنی سیسته‌می ڕه‌گه‌زپه‌رستیی ، چۆن مناڵ – مێرمنداڵ وه‌ک نێچیر له لایه‌ن گه‌وره ساله‌وه ، رۆژانه به شێوه‌یه‌کی سیسته‌ماتیکی به‌دره‌فتاری سێکسیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت و لاقه ده‌کرێن . تاوانباره‌کنایش که‌سی نزیکی خۆیان وه‌ک باپیر ، باوک، برا، زربرا، باوه‌پیاره، مام ، خال، ئامۆزا، پورزا ، یاخود ناسیاو وه‌ک درواسێ ، ئاشنا‌و که‌سی تر بوون..هتد. قوربانیه‌کان که مناڵی کور یان کچ ، له ته‌مه‌نی جیاوازی وه‌ک 4 ،6 7، 10، ،13 سالان هتد بوون. تیمێکی 5 که‌س له ژن ، ڕۆڵی پوور یان که‌سێکی خۆشه‌ویست ده‌بیین، خۆبه‌خش یان کارمه‌ندن و له ڕێکخراوی << بۆبی بیر>> کار ده‌که‌ن، ماڵه و وماڵ ده‌گه‌ران و قوربانیه‌کانیان له و خێزانه ده‌رده‌هێنا و له پاشانیشدا به هاوکاری پۆلیس به‌دوای تاوانباره‌کان ده‌گه‌ڕان. خالی ده‌سپێکردنی چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م منداڵانه‌ی که هه‌ندێکیان به ته‌واویی، له حاله‌تی شۆک و بارێکی ده‌روونی خراپ‌دا بوون، له‌وه‌وه ده‌ستیپێکرد که له پێشدا شوێنکی ئارام و هێمن بۆ منداڵه‌کان بدۆزنه‌وه ، ئنجا منداڵه‌کان به زمانی شیرین و ڕێزگرتن و باوه‌ش و دڵنه‌وایی و خۆشه‌ویستی، ئه‌هۆن بکه‌نه‌وه، پێیان ده‌وترا که ئه‌وه‌ی ڕویداوه‌و به‌رامبه‌ریان ئه‌نجامدراوه، هیچ تاوانی ئه‌وان نیه و که‌س لێیان تووره نین، له پاشاندا کارمه‌نده‌کان بۆ ئه‌وه‌ی بزانن مناله‌کان به چ شێوازێک و چۆن و چی‌یان به‌رامبه‌ر کرواه ، له ڕێگه‌ی " ورچیکی یارییه‌وه" ، که ناوی" بۆبی بیر" بوو ، هانئه‌دران به نازاری ئیشاره‌ت له سه‌ر ورچه‌که بده‌ن ، که کوێ‌یان ده‌ستی بۆ براوه و چۆن په‌لاماردراون ، تا ڕاده‌ی کێشه‌ی ده‌رونی و جه‌سته‌ی قوربانیه‌کان دیاری بکه‌ن. نمونه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه، له ژورێک که ته‌نها مناڵێک و کارمه‌ندێکی تێدا بوو، به شێوه‌یه‌کی هێمنی و دلسۆزی له مناڵه‌که ده‌پرسرا، به‌قه‌ڵه‌م یان به پلاسته‌ر له سه‌ر ورچه‌که ده‌ست نیشانی بکات ، که کوێی مناڵه ده‌ستکاری کراوه. جا مناڵه‌که ده‌ستی ده‌خسته سه‌ر سک ، یان سنگی ، یان سه‌ر ده‌می ورچ ، یان کۆمی ، یان ئه‌ندامی زایه‌ندی ورچ ، به‌م جۆره کارمه‌نده‌کان پله به پله ئه‌و زانیاریانه‌یه‌ن چنگ ده‌که‌وت که چی له منداڵه‌کان کراوه و چۆن لاقه کراون، ، بۆ ئه‌وه‌ی دوا به دوای ئه‌وه چاره‌سه‌ری ده‌روونی و ڕۆحی و جه‌سته‌یی بۆ ئه‌م قوربانیانه بکه‌ن. دیارده‌ی به‌دره‌فتاری سێکسی به‌رامبه‌ر منداڵ ، که له لایه‌ن که‌سی نزیکی منداله‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، به " ئینسێست" ناو ده‌برێت، ئینسێستیش ووشه‌یه‌کی لاتینییه له incastus, ، هاتووه، که ناپاک ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها به blood schandal ، ناو ده‌برێت . بێ گومان ئه‌م کێشه‌یه له کۆمه‌لگای هۆله‌ندیشدا بوونی هه‌یه و تا سالانێکی زۆر تابووی گه‌وره‌ی له سه‌ر بووه . پسپۆڕه‌کان به‌م شیوه‌یه پێناسه‌ی ئینسێست ده‌که‌ن : مناڵ ( كچ) له‌خوارته‌مه‌نی شانزه سال، ده‌ست درێژی ده‌كرێته سه‌ر له‌لایه‌ن گه‌وره‌یه‌ك كه په‌یوه‌ندی خوێنی به‌مناڵه‌كه‌وه هه‌بێ ، كه‌سێك له‌ناو خێزانی خۆی یان بنه‌ماڵه‌که‌یدا، بۆ نمونه ( باوك، برا، مام، خال، ئاموزا، خالۆزا. پورزا، باوه‌پیاره). كرداری سێكسیش مه به‌ستمان ده‌ست لێدان له‌ئه‌ندامی زایه‌ندی ، ماچ ، به‌كارهێنانی كۆم ، ده‌ستهێنان به‌سنگیدا، كرداری سیكس كردنی یان نواندنی ڕه‌فتاری زایه‌ندی جیاواز له‌به‌رچاوی منالدا .
له ساڵی 1981 ئه‌م دیارده‌یه له هۆڵه‌ه‌ندا بایه‌خی وه‌رگرت و لێکۆڵینه‌وه‌ی جیا جیای له سه‌ر کرا. له لێکۆڵینه‌و‌ه‌یه‌کدا که له ساڵی 2005 دا ئه‌نجام درواه، ده‌رکه‌وتوه که له 6 ژن ، ژنێک به‌دره‌فتاری سێکسی به‌رامبه‌ر ئه‌نجام درواه، تاوانباری ئینسێستیش %95 تا %98 پیاون، به پله‌ی یه‌که‌م برا، خال، مام ، ئنجا باوک، باوه‌پیاره. هه‌مانکات له لێکۆڵینه‌وه‌کاندا ده‌رکه‌وتوه که زۆرتریین کێشه‌ی ده‌روونی ، تراوما، یان کێشه‌ی جه‌سته‌ی له‌و قوربانیه‌نه‌دا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه له کاتێکدا کرداره‌که له لایه‌ن باوک(باوه‌پیاره) ئه‌نجام ده‌دریت.
نوسه‌ر و فێمنستی به‌ناوبانگی ئینگلیز ڤرجینا فۆلف ( 1882-1941) ، که له خێزانێکی ڕۆشنبیرو ئینتلێکتۆێله‌وه هاتوه، خۆیی و خوشکه‌که‌ی له لایه‌ن زربراکه‌یانه‌وه ئه‌م کرداره قێزه‌وه‌نه‌یان، ئینسێست، به‌رامبه‌ر ئه‌نجام دراوه.
نوسه‌رێکی چیکی کارل چه‌پک ( 1938-1890) * له ڕۆمانه‌که‌یدا باس له‌وه ده‌کات که چۆن کوڕێکی 8 ساڵ، ڕوداوێک به چاوی خۆی ده‌بینی، ئه‌م ڕووداوه به جۆرێک کاریگه‌ری به‌درێژای ژیانی له‌سه‌ر ڕه‌وشتی ئه‌م کوڕه ڕه‌نگده‌داته‌وه. که هه‌ر به دوای ڕاوی ژن و له‌شفرۆشیه‌وه ده‌بێت . هه‌مو ژیانی عه‌وداڵی شتێکه و بۆی ده‌گه‌رێت که نازانیت چییه ، ئه‌م مناڵه له ڕۆژێکی کش‌وماتی یه‌کشه‌مه‌دا ، ده‌چێت بۆ لای کچه‌ی هاوڕیی، له گه‌نجینه‌که‌دا گوێی له ده‌نگی قاچی یه‌کێ ده‌بێت، کوڕه‌ی 8 ساڵ خۆی له پشت سنوقێکه‌وه ده‌شارێته‌وه ، کچه‌ی مناڵی هاوڕێی ده‌بینیت و دێته گه‌نجینه‌که‌وه، دوا به دوای ئه‌ویش باوکی کچه دێته ژوره‌وه، و ئنجا ده‌رگا‌که داده‌خه‌ت، ژوره‌که زۆر تاریک ده‌بێت، کوڕه‌که‌ش له ترساندا ، که نازانێت چی له ئارادایه، خۆی مات ده‌دات، هه‌مانکات له ترسی لێدانی خێرایی دڵی و ده‌نگی به په‌له‌ی هه‌ناسه‌ی، ده‌می به ده‌ستی خۆی ده‌گرێت، تا ده‌نگی هه‌ناسه‌ی ده‌رنه‌چێته ده‌ره‌وه ،ئه‌وه‌نده‌ی پێ ناچێت کوڕه گوێی له هاوار و هه‌ناسه‌ی و قیژه‌ی کچه‌ی ده‌بێ، باوکیشی ده‌می کچه داده‌خات، که باوکه ته‌واو ده‌بێت، هه‌ڵده‌ستێته‌وه ، کچه‌ی مناڵ به ده‌م هه‌نسک و گریانه‌وه به‌جێ ده‌هێڵیت ، ئنجا کوره به ئه‌سپایی له پشت سنوقه‌که‌وه دێته ده‌ره‌وه، له بارودۆخه‌که هیچ تێناگات، کچه ژیر ده‌کاته‌وه.له‌م باره‌یه‌وه پسپۆر و شاره‌زاکان باس له‌و فاكته‌ره جیا جیانه‌ی كه زه‌مینه بۆ دروست بونی ئینسێست خۆش ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن پچڕاندنی شیرازه‌ی خێزان و پێكه‌وه ژیانی منالی( كچ) له گه‌ل هاوڕێ ی تازه‌ی دایك یان باوه‌پیاره (مه‌رج نیه كه هه‌موجیابونه‌وه‌یه‌ك مناڵ بخاته مه‌ترسی ئینسێسته‌وه )، هۆکارێکه، خاڵی گرنگ لێره ئه‌وه‌یه دایك چ جۆره په‌یوه‌ندیه‌كی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری تازه‌ی هه‌یه چی به‌یه‌كه‌وه گرێی داون، ئایا خۆشه‌ویستی و ڕێز ده‌وری بینیوه له هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ری تازه‌ی دایك یاخود فاكته‌ری شاره‌وه‌ی تر هه‌یه كه تاك لێی ی به هۆش نیه، جه‌بری پێكه‌وه ژیانی دایك له گه‌ل هاوسه‌ری تازه له ترسی ته‌نیای ، یا لاوازی له ڕوی سۆز و ئابوری.
خاڵێکی تر که ڕۆل ده‌بینێت له دروستبوونی په‌یوه‌ندی ئینسێست ئه‌ویش زۆر لاوازیی دایك له ڕوی سۆز‌و و ئابوریه‌وه، هه‌ندێ دایك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لاوازه‌و متمانه‌ی له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تی ، گه‌ر هه‌ست به بونی كێشه‌یه‌ك بكات چاو ده‌پۆشی و خۆی له كێشه‌كه بێ ئاگا ده‌كات. یاخود ئه‌و دایكانه‌ی كه خۆیان به‌مناڵی به‌د ڕه‌فتاری سێكسی كراون، له به‌رئه‌وه‌ی ئه‌زمونی ناخۆشیان به‌سه‌رهاتوه شێوه‌یه‌كی نه‌گه‌تیفیان له‌سه‌ر سێكس هه‌یه و دووره‌په‌رێز ده‌وه‌ستن به‌رامبه‌ر هاوسه‌ریان كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌یه بۆ سه‌ر ژیانی هاوسه‌ری ، به‌م شێوه‌یه منالی كچ زه‌فه‌ری پێ ئه‌درێ، وه‌ك ئه‌ڵته‌رناتیف به‌كارده‌هێنرێ.
جیا له‌وه‌ش ئه‌گه‌رایه‌تی ئینسێست له و خێزانانه دروست ده‌بێت گه‌ر كچ له ئه‌نجامی كۆمه‌لێ بارودۆخی دژوار ( وه‌كو مردن یا نه‌خۆشی مزمنی دایك، غائب بونی دایك به‌هۆی كاره‌وه یا جیابونه‌وه) هه‌مو ئه‌ركی دایكی پڕ ده‌كاته‌وه و كاروباری ماڵ ده‌خاته سه‌ر شانی خۆی، ئیتر ئایا هه‌مو ئیش و كاری ناوماڵ بێت یاخود سۆزی بێت. ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش هه‌ر وه‌ک پرۆفیسۆر و ده‌رووناسی هه‌نگاری- ئه‌مر‌یکی Iván Böszörményi-Nagy به * پارانتیڤیكاسیۆن ناو ده‌بات. له لایه‌که‌وه پارانتیڤیکاسێۆن وه‌ک قۆناغێکی گه‌شه‌کردنی ته‌ندروستی منداڵ داده‌نرێت، له لایه‌کی دی گه‌ر مشورخواردنی و به‌رێوه‌بردنی کاروباری خێزان له لایه‌ن منداڵه‌وه، له سنوور ده‌ر‌چێت ، حاڵه‌تێکی ناته‌د‌روست و ئاڵۆز دروست ده‌کات.
پسپۆری به‌ناوبانگی خێزان Minuchin دوو جۆر فۆرمی خێزان ناو ده‌بات که ئه‌گه‌رایه‌تی ئینسێستی تێدا ڕووده‌دات. جۆری یه‌که‌م los-zandgezin ، ئه‌و خێزانه‌ی که وه‌ک ده‌نکۆڵه‌ی " لم جیا و یه‌کنه‌گرتوون" ، به جۆرێک سنوور له نێوان ئه‌ندامانی خێزان نیه و له گه‌ڵ یه‌کتردا ڕه‌ق و وشکن، گه‌ر تاکیکی خێزان کێشه‌یه‌کی هه‌بێت، که‌سی تر له خێزانه‌که ئاگادار نیه‌و که‌س خۆی تێناگه‌یه‌نێت، ئه‌ندامه‌کان له ڕوی سۆزییه‌وه گه‌شه‌ی ته‌واویان نه‌کردوه ، ئه‌و وێنه‌یه‌ی له سه‌ر خودی خۆیان هه‌یه، ناڕۆشن و نادیاره. ڕه‌فتاری ئینسێست له‌م تیپی خێزانه‌دا به ئاشکرا له ئارادایه، تاوانکردن و به‌کارهێنانی ئه‌لکهول و تووندوتیژ ی و لێدان به ئاشکرا به‌دی ده‌کرێت.
جۆریکه‌ی تر که ، به پێچه‌وانه‌ی جۆری یه‌که‌مه‌وه‌یه Minuchin به" kluwengezin"
ناو ده‌بات، خێزانه‌که "به‌یه‌کدا چوون و له یه‌ک ئالاون". بۆ جیهانی ده‌ره‌وه واده‌ریده‌خه‌ن که پێکه‌وه‌ن و په‌یوه‌ستی یه‌کترن، له خێزانێکی ئاسایی ده‌چن و هه‌ڵگری نۆرمن. باوک بالاده‌سته و هه‌مو بڕیارێک له ده‌ست ئه‌ودایه. هه‌رچه‌نده باسکردنی ئینسێست له‌م جۆره سیسته‌می خێزانه‌دا تابوه ، به‌لام ئه‌ندامانی خیزان هه‌ست به بوونی نهێنیه‌ک ده‌که‌ن ، هاوکات بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن. لێره‌وه نهێنی پاراستن نه‌ک هه‌ر ئه‌رکی هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه به‌ڵکو مه‌رجی به‌یه‌که‌وه لکاندن و پێکه‌وه مانه‌وه‌ی خێزانه‌که‌شه . لێره‌دا کچی گه‌وره قوربانی ئینسێسته، گه‌ر کرداره‌که چه‌ند سالانێکی خایاند، ئنجا نۆره‌ی کچی بچوکی دێت.
کچێکی 18 سال ، له دوای هه‌وڵدانی خۆکۆشتنی ، چه‌ند ڕۆژێک توشی کۆما ده‌بێت، باوکی له گه‌ڵ کارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه، ئۆتۆریتێر و دووره‌په‌رێزه ، سه‌ردانی کچه‌که‌ی به به‌رده‌وامی ده‌کات ، ده‌ڵیت که کچه‌که‌ی ماوه‌یه‌که خه‌مۆکی هه‌یه، له دوای ئه‌وه‌ی کچه‌که‌ی به هۆش دێته‌وه، باوکی کچه ده‌باته ماله‌وه. پاش پێنج سال کچه جارێکی دی هه‌وڵی خۆکوشتن ده‌داته‌وه، هه‌ر چه‌نده بۆ جیهانی ده‌ره‌وه وا ده‌رده‌که‌وێت که باوکی به مشوره و سه‌ردانی کچه ده‌کات، له کاتی گفتوگۆیه‌کدا له گه‌ڵ دکتۆر ، کچه ده‌ته‌قێته‌وه ، ده‌رده‌که‌وێت، که باوکی نزیکی 10 ساڵه په‌یوه‌ندی ئینسێستی له گه‌ڵ کچه‌که‌یدا هه‌یه.
پرسیار ده‌کرێت ئایا بۆچی ئه‌م قوربانیانه ئه‌وه‌نده ساڵ بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن. دیاره مناڵ له‌به‌ر لاوازی جه‌سه‌دی و عه‌قلی، كه‌می ته‌مه‌نی و، نه‌بونی ئه‌زمون، له‌ڕووی سۆز‌و ، ئابوری وخزمه‌ته‌وه، وابه‌سته‌ی كه‌سو كاریه‌تی و ، توانای به‌رگری له‌خۆ كردنی نیه. مناله‌كه له‌ژێر پاله‌په‌ستۆ و هه‌ڕه‌شه‌کردنی سۆزی ، له‌دژی خواست و ئاره‌زوی خۆی كرداری سێكسی پێده‌كرێ. تاوانباره‌کان له ژێر هه‌ڕه‌شه‌و ترس ، وا ده‌خه‌نه مێشکی ئه‌م مناڵانه‌وه گه‌ر ئه‌م نهێنیه بدرکێنن، ئه‌وا باوکی ده‌خرێته زیندان و خێزانه‌که هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، ئیتر که‌سی تری نامێنێت به‌خێوی بکات، له لایه‌کی تره‌وه مناڵ جۆره وه‌فاییه‌کی هه‌یه بۆ باوکی، ده‌ترسیت گه‌ر په‌رده‌ی نهێنی هه‌ڵماڵێ ئیدی کچه ، به‌رامبه‌ر خێزانی ناپاک بووه، ئیتر هه‌ست به تاوان ده‌کات.
مناڵێکی کوری کورد 8 سالان، له قوتابخانه ، توانای فێربوون و ئاره‌زوی یاریکردنی نه‌بو، گۆشه‌گیر و ماندو و ته‌رکیزی لاواز بوو ، بۆ مامۆستاکه‌ی باس ده‌کات ، که شه‌و کابوسی هه‌یه و ده‌ترسێت، ناوێرێت بنوێت، ده‌ڵی شه‌و پیاوێک دیته ژووره‌وه‌و ده‌ست ده‌خاته سه‌ر ده‌مم ..، لێره‌دا زۆر گرنگه لێکوڵینه‌وه‌ی باش بکرێت، ئایا ئه‌مه ته‌نها خه‌یاڵ و فه‌نتازی کوره‌که خۆیه‌تی یان به‌راستی روداوی وا رویداوه. دایکی کوڕه له قوتابخانه ئاگاردار کرایه‌و‌ه ، ماوه‌یه‌کی زۆر له لایه‌ن تیمێکه‌وه سه‌رپه‌رشتی ئه‌م کوره کرا، له دوای ڵیکۆڵینه‌وه‌ی لیژنه‌ی تایبه‌ت ده‌رکه‌وت له شه‌ودا میوانێكی خۆیان، گه‌وره ساڵه، کوڕه‌خاڵیه‌تی به شه‌و چۆته ناو جێگاکه‌ی!!!
له هۆڵه‌ندا چه‌ند حاڵه‌تێک له ئینسێستدا، له‌ناو خێزانی کوردا ڕویداوه، تاوانباره‌کان باوک ، باوه‌پیاره ، کوره خاڵ..هتد بوون. .له کۆڕێکدا که له 8-2 -2009 له ڕۆتردام له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئه‌نجامدا، له نیوه‌ی کۆره‌که‌دا ژنێک له سه‌روی 45 ساڵیدا، به ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که زۆر دڵنیگه‌ران بوو ، بێ هه‌زم نه‌ده‌کرا که چۆن باوک ، یان که‌سوکار ده‌ستێیان ده‌چێته مناڵی خۆیان، ئه‌م ژنه داوای کرد که ناو و شوێنی ئه‌و تاوانباره کوردانه ئاشکرا بکرێت، تا له ناو خه‌ڵکی دیار بن که چ تاوانبارێکن. بێگومان ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه ئه‌وه‌یه چۆن هه‌وڵی نه‌هێشتنی ئه‌م ڕوداوه بکه‌ین، نه‌ک ناو ئاشکرا بکرێت، به‌مه کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ناکرێت، گرنگ ئه‌وه‌یه چۆن پارێزگاری مناڵ بکرێت ، لای کێ به‌جێ ده‌هێڵرێت ، له گه‌ڵ کێ ده‌چێته ده‌ره‌وه، له کوێ ده‌خه‌وێت، ئه‌و که‌سانه‌ی که زۆر نزیکن و به میوانی دێن ، کێن؟ شوێنی خه‌وتنیان کوێیه؟ گه‌ر دایک نه‌خۆش بێت، یان له سه‌فه‌ر ، یان نه‌مابێت ، چۆن ئاگاداری و پارێزگاری ئه‌و مناڵانه بکرێت ؟ گه‌ر له ده‌وروپشتدا هه‌ست به حاڵه‌تێکی وا بکه‌ین ، چۆن پشتیوانی خۆمان بۆ ئه‌و مناڵه ده‌رببرێن و فریای بکه‌وین؟ چی بکه‌ین گه‌ر بینیمان مناڵێک بێ ئاره‌زوو گۆشه‌گیره، خه‌و و خواردنی نیه، چۆن هه‌وڵ بده‌ین له هه‌سته‌کانی ئه‌م مناڵه نزیک ببینه‌وه تا بزانیین چی له ئارادایه؟.ئایا دروسته خوشک و برا له یه‌ک ژووردا بنوون؟ ئه‌ی گه‌ر خێزانه‌که یه‌ک ژورییان هه‌بێ، چۆن دایک و باوک پرایفه‌سی خۆیان ده‌پارێزن؟
ئاشکرایه له کوردستان ئینسێست هه‌یه و هه‌ندێک جاریش تاوانبار ده‌ستگیر ده‌کرێن، به‌لام پرسیار ئه‌وه‌یه کێ فریا و پشتوانیی قوربانیاکانه ؟
ئایا پرسیار له خۆمان ناکه‌ین ، بۆ هه‌ندێک جار کچی مێرمنداڵ به په‌له ده‌درێت به شوو به گه‌وره‌ساڵێک، که به باپیری خۆی ده‌شێت! ئایا ئه‌م شووه کێشه ده‌رونیه‌کانی کچه چاره ده‌کات ؟ ئایا ئه‌م شووه ، هه‌ر خۆی له خۆیدا جاریکیدی وردوخاشکردنی که‌رامه‌ت و که‌سایه‌تی ئه‌م کچانه نیه!
یاخود هه‌ر کۆمه‌ڵگا خۆی به چاوی سوک و نزم سه‌یری ئه‌م قوربانیه ده‌کات بۆ کردارێک ، که خۆی تاوانی نیه، له ئه‌نجامدا کچه یان په‌ناده‌باته به‌ر خۆکوشتن. یان له‌ش فرۆشتن!!!!• ئه‌م نوسینه له 17- 2 – 2009 له ئاوێنه بڵاوکرایه‌وه
• پووری به‌هێز ،یان که‌سێک که ڕۆلی پوور ببیینێت
• Karel. C `doodgewoon leven“
• Balans in beweging: Ivan Boszormenyi-Nagy en zijn visie op individuele en gezinstherapie
• Incesthulpverlening
• Minuchin ,S Gezinstherapie
• ئه‌م وتاره بابه‌تی کۆرێکم بوو، که میدیا له ڕۆته‌ردام رێکیخست