Skip to Content

Monday, August 8th, 2022

هه‌ستانه‌وه‌……و. له‌ فارسیه‌وه‌: هه‌ژێن

Closed
by April 1, 2009 ئەدەب

هه‌ستانه‌وه‌
         ژاك پرێ‌ ڤه‌ر
    و. له‌ فارسیه‌وه‌: هه‌ژێن

من ده‌مه‌وێ‌ بمرم
من ده‌مه‌وێ‌ ملیاردێ‌ جار بمرم‌ و
له‌ دونیایه‌كا زیندوو ببمه‌وه‌،
كه‌ هاوسێكان به‌یه‌ك ئاشنا بن‌ و
خه‌ڵكیش
گشت ڕه‌نگه‌كانیان خوش بوێن.
ده‌مه‌وێ‌ له‌ جیهانێكا زیندوو ببمه‌وه‌
كه‌ عیشق، به‌ نرخی خه‌نده‌ بێ‌
پیاوان، نه‌مرن
ژنان، نه‌گرین
مناڵان گشت باوكی خۆیان ناز بكه‌ن.
دادپه‌روه‌ری باخێ‌ بێ‌،
خه‌ڵك تێیدا سێوی یه‌كسان بخۆن
یه‌كسان بژین و
یه‌كسان بمرن.
من ده‌مه‌وێ‌ له‌ جیهانێكا
هه‌ستمه‌وه‌
كه‌س له‌ جارێك زیاتر نه‌مرێ‌
 

* له‌په‌رتووكی (" همچون كوچه‌ای بی انتها"  ترجمه‌ : احمد شاملو) وه‌رگیراوه‌

 پێشتر له‌ ژماره‌ (9)ی پاییزی 1999ی گۆڤاری «ژیله‌مۆ»دا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌. لێره‌دا به‌ که‌مێك چاکسازی له‌ دارشتن و ڕێنووسدا دووباره‌ بڵاوی ده‌که‌مه‌وه‌.

Previous
Next