
هه‌ستێک پێش ئه‌نفال …دڵشاد تاقانه
هه‌ستێک پێش ئه‌نفال …
نا نا شێت نه‌بوو ده‌توانین بڵێین : که‌م ئه‌ندامێکی بێ مه‌به‌ست هونه‌رمه‌ند و شانۆکاربوو . خه‌ڵکی دێیه‌که وایان ده‌زانی بێ ئاگایه ، تێناگا ، که‌ڕ و لاره و چاوه‌کانیشی که‌م بینایه به‌ئاسته‌م و کز ده‌کرانه‌وه بۆیه هه‌مووان به‌زه‌ییان پێداداهاته‌وه . هه‌رچه‌نده زۆر گه‌وره نه‌بوو ، گه‌نج و هه‌ر له‌نێوان بیست تا بیستوپێنج ساڵانێک ده‌بوو وه‌ک ته‌مه‌ندارێ داهاته پێش چاو نه‌خۆشی فێ یا په‌ڵکه‌م لاوازی بێ هێز و وزه و بێزاری کردبوو . به‌ره‌و ڕوومان هات و به ده‌سته‌کانی به‌یانی باشی لێ‌کردین ، له‌گه‌ڵ شه‌هیدی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌نفال ( ڕزگار مام قلینجی ) له‌سه‌ر کانی پیاوان یا ڕاستتر بڵێم کارێزه‌که‌ی گوندی دۆندار له ده‌شتی کۆیه ، دوای خه‌وێکی خۆشی سه‌ر به‌ڕه و مافوره‌کانی مزگه‌وت له شه‌وی ڕابردوو به‌و به‌یانیه ساماره به ئاوی سازگار خه‌ریکی ده‌ست و چاو شۆرین بووین . به‌داخه‌وه ناوه‌که‌ییم باش نه‌زانی پێم وایه عادل بوو گه‌ر ئه‌و کات زانیبێتم ئێستا ته‌واو نایه‌ته‌وه یادم به‌ڵام ئه‌م لاوه جولانه‌وه‌کانی هێند سه‌رنج ڕاکێش بوو ! ڕووی تێکردین هه‌وڵی ده‌دا و ده‌می ده‌کرده‌وه ده‌یویست بڵێ : ؟ ! ؟ ! … به‌ڵام هیچی پێ نه گۆترا . به ناچاری نمایشی شانۆی خۆی ده‌ست پێ‌کرد … به په‌نجه ئاسمانی نیشان ده‌داین ئه‌وجا زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی ده‌کرد ده‌ستی ڕاستی به‌رز و نزم ده‌کرده‌وه به‌ده‌وری خۆی ده‌سوڕا منیش گۆتم : ئه‌ها ڕزگار ئه‌وه ده‌یه‌وێ برێ : فڕۆکه‌ی جه‌نگی دوای چه‌ند ده‌ورانێک له‌گۆنده‌که‌مان ڕه‌می ده‌کا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ڕاکێته‌کانیش به‌ده‌می به بێ نوزه شێوه‌ی بم بم بم ده‌نگی ته‌قینه‌وه نمایش ده‌کا . که زانی ئێمه ته‌ماشای ده‌که‌ین و ده‌مانه‌وێ تێ ی بگه‌ین باشتر داهێنانی ده‌کرد به‌رده‌وام بوو … ئه‌و جاره نیشانی ده‌داین عه‌سکه‌ری کڵاو به‌سه‌ری پۆستاڵ له‌پێ دێن له پاڵ ده‌بابه به‌تفه‌نگ ته‌قه ده‌که‌ن هه‌موو شتێک ده‌کوژن هه‌تا مریشک و مراوی و قازه‌کانی ده‌وروبه‌رمان ده‌ستی بۆ ڕاده‌کێشان . شه‌هید ڕزگار گۆتی : تاقانه ته‌ماشای که ئه‌وه چ ده‌کا ؟ هه‌ردوو ده‌ستی وه‌ک ده‌می شۆفه‌ڵ بۆ بن خانیه‌کان ده‌باو به‌رزی ده‌کاته‌وه گوایه ده‌یان ڕووخێنێ و به‌لایه‌کدا خۆڵه‌که‌ش فڕی ده‌دا . ئه‌و هه‌ر به‌رده‌وام و زیاتر شێلگیر ده‌بوو به‌ده‌ست نیشانی ده‌داین دێیه‌که و هه‌رچی گوندی ده‌وروبه‌ره ته‌خت ده‌بێ ، ده‌سته‌کانی لێک ده‌خشان به‌واتای ته‌واو هیچ نامێنێ ئه‌وجا ده‌ستی له سه‌ر سینگی خۆی داده‌نا که ڕوه‌و کۆیه ده‌ڕوا . هه‌ر بۆ دوانی خۆشی شه‌هید ڕزگار له‌سه‌ر جوله‌ی ئه‌و لێ ی پرسی : ئێمه چیمان لێ دێ ؟ بۆ وه‌ڵام نیشانی داین که ده‌گیرێین و له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ده‌برێین به‌ره‌و دوور ڕوو له باشور به‌ره و که‌رکوک نیشانی داین دوایش ده‌مان کوژن و ده‌مان خه‌نه ژێر گڵ . ئێمه لێ ی دوورکه‌وتینه‌وه ڕۆیشتین که‌سی له ده‌ور نه‌بوو به‌ڵام ئه‌و هه‌ر به‌رده‌وام هه‌مان سیناریۆی خۆی نمایش ده‌کرد مێژووش ووتی : ئه‌م هه‌سته شانۆنامه‌یه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک پێش ده‌ستپێکی شاڵاوی ئه‌نفال بوو .دڵشاد تاقانه
Dlshadtakana@yahoo.com