
ئه‌وانی تری ده‌رویش….فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل
ئه‌وانی تری ده‌رویش
فه‌یسه‌ڵ خهلیلخوێندنی ئه‌و ئه‌ده‌به مه‌زنه‌ی به ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی_ ئیسلامی ناسراوه، زۆرجار له به‌رامبه‌ر ره‌وشی ئێستای عه‌ره‌بی ده‌تخاته گومان، تۆ ده‌پرسی ئایا تۆ بلێی ئه‌و توراس و ئه‌ده‌به مه‌زنه، هی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه بێت، كه ئێستا له دواكه‌وتوترین نه‌ته‌وه‌كانی دونیایه؟ بێگومان بینینی واقیعی عه‌ره‌بی ئه‌مرۆ وه‌ڵامت ده‌خاته به‌ر ده‌ست، به هه‌رحاڵ ئه‌وان چه‌ند سوودیان له توراسی خۆیان بینیوه، ئه‌مه‌یان بۆ من ره‌نگه كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆ نه‌بێت، چونكه بڕوام وایه، كولتوری مرۆڤایه‌تی موڵكی هه‌موومانه، هه‌موومان ده‌توانین له‌و به‌خششه فیكر‌و ئیستاتكیانه سود وه‌ربگرین، به‌ڵام دووباره پرسیارێكی شه‌خسی دێته پێشه‌وه؟، كه زیاتر په‌یوه‌ندی به خۆمه‌وه هه‌یه، من بۆ له ناو ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی، دره‌نگ مه‌حمود ده‌رویش و محه‌مه‌د ماغوتم ناسی، ئه‌گه‌رچی ناوی ده‌رویشم له چه‌ند شوێنێك بیستبوو، به‌ڵام له كۆلێژی ئه‌ده‌بیات، به‌شی عه‌ره‌بی هیچ كه‌سێك له مامۆستایه‌كانم باسی ئه‌و پیاوه‌ییان نه‌كرد، ئه‌گه‌ر باسی ماغوتیش بكه‌م، ئه‌وه هه‌ر هیچ، ره‌نگه ئه‌وان له‌ناو وشه‌كانی ، له یاخی بوونه‌كه‌ی ئه‌و ترسا بن، داهێنان بێ یاخی بوون، قسه‌یه‌كی به‌تاڵه.
هه‌موو كو‌لتورێك جوانی خۆی هه‌یه، هه‌موو كو‌لتورێك جه‌هلی خۆی هه‌یه، جه‌هلی كولتوری عه‌ره‌بی له سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌دا باڵا ده‌ست بوو، به ناوی عوربه، كۆمه‌ڵێك شۆفینیست بوونه حوكامی ئه‌وان، زۆرجاریش رۆشنبیره‌كانیشیان له شۆڤینیزم قوتاریان نابێت، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كورتیش بێ، كه‌رخی خۆیان به ده‌ر ده‌خه‌ن، ئه‌گه‌ر له ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی به دوورنه‌كه‌مه‌وه، شیعری نوێی عه‌ره‌بی له عێراق له دایك بوو، چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر نازك مه‌لایكه له میسر مرد، مردنی ئه‌و، دوای مردنی سه‌ییاب و عه‌بدولوه‌هاب به‌یاتی و جه‌واهیری بوو، ئه‌وانه هه‌موویان له مه‌نفا مردن، به مردنی ئه‌وانیش چوار گۆشه‌ی شیعری عه‌ره‌بی وعێراقی ته‌واو بوو، به‌مردنی جه‌واهیریش، قه‌سیده‌ی ته‌قلیدی عه‌ره‌بی كه‌وت.
له نێو كتێبه‌كانم ده‌گه‌رێم بۆۆ ئه‌وه‌ی ماغوت بخوێنه‌مه‌وه، چه‌ندین كتێبی ماغوتم كرێ بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بوی ئه‌و دره‌نگ ناسینه‌ی ماغوت بكه‌مه‌وه، له عه‌بقه‌ریه‌تی هه‌ركه‌سێك دڵنیا بم، كتێبه‌كانی ده‌كرِْم، هه‌رچه‌نده زمانی فارسیش نازانم، به‌ڵام چه‌ند رسته‌یه‌ك به‌س بوو، بۆ ئه‌وه‌ی دیوانێكی شاملو وهه‌شت كتێبه‌كه‌ی سوهراب بكڕم، چونكه به غه‌درم زانی كتێبه‌كانم ره‌فیقی ئه‌و دوو كتێبه نه‌بن، ناسینی هه‌ر شاعێرێك كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی نوێ‌یه له ژیان، خوێندنه‌وه‌ی شیعریش هونه‌رێكه، جیا له ره‌خنه وره‌وانبیێژی، هه‌ستێكی تری ده‌وێت، وه‌ك چۆن گرنگ نییه، عه‌شق بكه‌ین، به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌ست به عشق بكه‌ین، به هه‌مان شێوه گرنگ نییه، ببینه شاعیر، به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه له شیعر بگه‌ین. به بڕوای من نه‌قدو به‌لاغه‌ی شیعریش، شیعرێكی ترن، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و تێكسته‌كه‌ن.
بۆ شیعر رێساییه‌ك نییه، شیعرێك به راستی شیعر بێ، خۆی به‌یان ده‌كات، ماغوت ئاسایی قسه ده‌كات، قسه‌كانیشی شیعرن، ماغوت ده‌ڵێ" خۆشه‌ویستیت وه‌ك ئیهانه‌یه، له بیر ناچێته‌وه" ده‌ڵێ" شه‌و چه‌ند وه‌حشه‌تگه‌ری بێ ژن، رێگا چه‌ند دوور ودرێژه بێ یادگاری ودره‌خت" له باره‌ی وڵاته‌وه ده‌ڵێ" هه‌موو رۆژێك له وڵاته‌كه‌م، سه‌رفرازیه‌ك و شه‌رمه‌زارێك ده‌دۆزمه‌وه، هه‌واڵگه‌لێك له باره‌ی وڵاته‌وه ده‌بیستم كه سه‌ر به‌رزده‌كه‌نه‌وه، هه‌واڵ گه‌لێكیش كه زه‌خت به‌رز ده‌كه‌نه‌وه"ماغوت یاخی بوو، ته‌نها بڕیارێك كه دای بوو، ئه‌وه‌بوو تا مردن له گه‌ڵ كوكین بێت وتا مردن جگه‌ره بكێشێت.
ماغوتیش له ساڵی 2005مرد، پار ساڵیش مه‌حمود ده‌رویش، ئه‌وه‌ی له شیعری عه‌ره‌بی دا مابێت، ئه‌دونیسه، ئه‌دونیسیش ئه‌وه‌نده‌ی قسه ده‌كات، به قه‌در ئه‌وه شیعر نانوسێت.
ئه‌گه‌رچی به قه‌د ماغوت تامه‌زرۆی شیعره‌كانی ده‌رویشم، به‌ڵام تا ئێستا دیوانێكی ئه‌وم نه‌كرێوه، چۆن له عیشق به بڕیار نییه، خۆشه‌ویستی شیعریش به‌لای منه‌وه وایه، بۆیه ده‌مه‌وێت بێ ئه‌وه‌ی ژوانم هه‌بێت، چاوم به شیعره‌كانی ده‌رویش و چه‌ند شاعیرێكی تر بكه‌وێت.
ده‌رویش كه مرد گه‌یشت بووه لوتكه‌ی داهێنان، بۆ چه‌ند ملیۆن كه‌سێك به ناوی نیشتمان په‌روه‌ری چامه‌ی نووسی، وه‌ك عاشقێكی هه‌موو ئینسان كۆتایی به ژیان هێنا، ته‌نانه‌ت نه‌یارانیشی(جوله‌كه‌كان) رێزیان ده‌گرت، هونه‌ر ئه‌وه نییه ته‌نها باسی جوانی بكات، به‌ڵكو هونه‌ر ئه‌وه‌یه گوزارشت له دزیوه‌كانیش بكات، نه‌وه‌ك له به‌ر ئه‌وه‌ی جوانییان بكات، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی له تێگه‌یشتنیان یارمه‌تیمان بدات، هه‌رچه‌نده دیاركردنی وه‌زیفه‌ی ئه‌ده‌ب بۆ من زه‌حمه‌ته، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ده‌ڵێم، ئه‌ده‌ب جیا له‌وه‌ی چه‌شه‌مان پێ ده‌به‌خشێت، ده‌بێت له ئینسانی بوونمانیش نزیك بكاته‌وه.
ئه‌و به‌هاره به شیعرێكی ده‌رویش ئاشنا بووم، ده‌روێش له شیعره‌كه ده‌ڵی" ئه‌گه‌ر نانی به‌یانیان ئاماده ده‌كه‌ی،بیر له غه‌یری خۆت بكه‌وه، دانه‌وێله‌ی كوتره‌كان له بیر مه‌كه،ئه‌گه‌ر ده‌كه‌ویته ناو جه‌نگه‌كانت، بیر له غه‌یری خۆت بكه‌وه، ئه‌وانه له بیر مه‌كه كه داوای ئاشتی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ بخه‌ویت وئه‌ستێره‌كانی ده‌ژمێری بیر له غه‌یری خۆت بكه‌مه‌وه، كه‌سانێك هه‌ن پانتاییه‌كیان نیه بۆ خه‌و، ئه‌گه‌ر به خوازه(ئیستعاره) خۆت نه‌جات ده‌ده‌ی، بیر له غه‌یری خۆت بكه‌وه، ئه‌و كه‌سانه له بیر مه‌كه كه مافی ئه‌وه‌یان له ده‌ستداوه قسه بكه‌ن"
faysal_978@yahoo.com