
ڕۆماننوس عه‌لا ئه‌سوانی:
ڕۆماننوس عه‌لا ئه‌سوانی:
ڕۆماننوس پێویستی به‌چه‌ندین ساڵه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆمانێك بێنێته به‌رهه‌م
دیمانه: سه‌ردار زهنگنهڕۆماننووسی ناوداری عه‌ره‌ب د. عه‌لا ئه‌سوانی له‌دایك بووی ساڵی 1957 ی قاهیره‌یه و له خانه‌واده‌یه‌كی بورژووادا چاوی به‌دنیا هه‌ڵهێناوه، ئه‌و كوڕی نووسه‌ری به‌ناوبانگ عه‌باس ئه‌سوانییه، نیشانه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی نووسین لای ڕۆماننووسی ناوبراو له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی لاوییه‌وه به‌ده‌ركه‌وت كاتێك قوتابی قۆناغی دواناوه‌ندی بوو، پاش ده‌رچوونی له كۆلێژی ددانسازی له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكاندا ڕووی له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ خوێندنی باڵا له زانكۆی (ئه‌لینۆی) كردووه و ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی (كفایه) ی میسرییه و ساڵی 1990 یه‌كه‌م چیرۆك لای ئه‌و له دایك بووه و له‌بواری ڕۆمانیشدا، یه‌كه‌م رۆمانی به‌نێوی باڵاخانه‌ی یاقوبیان بووه كه له‌ساڵی 1998دا نووسیویه‌تی ودواتر ڕۆمانی شیكاگۆی نووسیوه كه له‌پاش رووداوه‌كانی 11ی سیبتێمبه‌ری 2001 نووسیویه‌و له‌بواری ڕۆماننوسیندا داهێنانێكی به‌رچاوی كردووه و شوهره‌ت سه‌ركه‌وتنێكی باشی به‌ده‌ست هێناوه، ئێمه‌ش له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه توانیمان ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵدا سازبده‌ین و چه‌ندین پرسیاری روِوبهڕوو بكه‌ینه‌وه:
* سه‌ره‌تا به‌كورته چیرۆك ده‌ستت پێ كرد دواتر ڕووت له ڕۆمان كرد، ئایا كورته چیرۆك سه‌رئه‌نجامی له‌دایك بوونی ڕۆمانه؟ یاخود بڵێین ڕۆمان دوا قۆناغی نووسینه له لای نووسه‌ری كورته چیرۆك؟
– كورته چیرۆك خۆی به‌ته‌نها ژانرێكه شێوازی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و چیرۆكیش جیاوازه له گه‌ڵ رۆمان، ده‌شێت رۆماننووس چه‌ندین ساڵی بۆ نووسینی رۆمانێكی بوێ وچه‌ندین ساڵی ژیانی و چه‌ندین ساڵ شاره‌زایی هه‌بێت بۆ ئه‌وه ده‌رئه‌نجام ببێته كۆیه‌كی ئیجابی پۆزه‌تیف بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چیرۆكنووسه بتوانێت رۆمان بنوسێت، وه‌لێ كورته چیرۆك هه‌نگاوێك نییه به‌ره‌و ڕۆماننووسین و خۆی به‌ته‌نها ژانرێكی تایبه‌تی و سهریهخۆیه.
* ئایا قولبوونه‌وه له ژیانی سێكس له گۆڕه‌پانی ڕۆماندا ئامانجه‌كانی خۆی دهپێكێنێ و چۆن؟
– پێوه‌ندی نیوان هه‌ردوو ره‌گه‌ز، واته ژن و پیاو بریتییه له پێوه‌ندییه‌كی ئینسانی ده‌وڵه‌مه‌ند، ئه‌گه‌ریش له‌لای ڕۆماننووس ئه‌م پێوه‌ندییه ئینسانییه هه‌بێت ئه‌وا له سه‌رجه‌م بواره‌كانی ئه‌ده‌بدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خۆی ده‌بێت، به‌تایبه‌تی لهئهدهبێك كه ده‌توانرێت ئه‌م بواره‌ی خۆی به‌كاربهێنێت نه‌ك به‌وه‌ی مایه‌ی وروژاندنی غه‌ریزه بێت، به‌ڵكو ده‌بێت مایه‌ی ئه‌وه بێت له نه‌فسی ئیسانیدا چركهساتگهلێكی سۆزداری له نیوان هه‌ردوو ره‌گه‌زه به‌جێبهێڵێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م پێوه‌ندییه له نیوان هه‌ردوولا به‌رده‌وامه، هه‌ربۆیه له‌سیاقی هونه‌ریدا خۆی داده‌ڕێژێت، ئه‌م داڕشتنه‌وه‌یه شتێكی قبوڵ كراوه له ڕوانگه‌ی هونه‌ریدا. به‌ڵێ من له‌و بڕوایه‌دام كه ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی ههرلهكۆنیشدا و ئێستاشی پێوه‌بێت، گه‌لێك پرسیارگه‌لی له‌م جۆره‌ی هه‌یه كه ئێستا من لێی ده‌دوێم، گه‌وره نوسه‌رانی عه‌ره‌بیش له‌سه‌رده‌می عه‌باسییه‌كاندا به‌بێ هیچ حهساسییهك باسیان له‌م پێوه‌ندییه كردووه و جوانترین كاره‌كانی خۆیان له‌م بواره‌دا پێشكه‌ش كردووه، بۆنوونه نامه‌كانی ( جاحڤ )، جاجز نامه‌گه‌لێكی نووسیوه به‌نێونیشانی (مفاخره بین أصحاب الغلمان وأصحاب الجواری) واته شانازیكردن له‌نێوان خاوه‌ن غوڵامهكان و خاوه‌ن كه‌نیزه‌كان، و له‌سه‌ر ڕه‌وشتی سێكسی جیاواز لای ئه‌و پیاوانه ده‌دوێت، كه ئافرتیان خۆش ده‌وێت و ئه‌وانه‌شی كه غوڵامیان خۆش ده‌وێت، وادیاره ئه‌مه‌ش پێش هه‌زار ساڵێك به‌ر له ئێستا نووسراوه و به‌شێوه‌یه‌كی جوانیش ئه‌مه قبوڵ كراوه و تائێستاش قبوڵ ده‌كرێت، به‌پێی ئه‌وه‌ی ئه‌مه جۆرێكه له ئه‌ده‌ب كه ده‌چێته ناو قووڵایی نه‌فسه بهشهرییهكاندا یاخود بڵێین نه‌فسی ئینسانهكاندا، بۆیه قبوڵ كراوه.
* له‌رۆمانی شیكاغۆدا خۆشه‌ویستییه‌كی راسته‌قینه و به‌رده‌وام هه‌ستی پێناكرێت و هه‌ست بهخۆشهویستییهكی ڕاونراو ولهقبوو ده‌كرێت، تۆ له‌و بڕوایه‌ی له‌سه‌رده‌می عه‌وله‌مه‌دا خۆشه‌ویستی راسته‌قینه به‌ره‌و له‌ناوچوون و نه‌مان چووبێت؟
– من له‌و بڕوایه‌دانیم له‌سه‌رده‌می عه‌وله‌مه‌دا شتی له‌و جۆره هه‌بێت، عه‌وله‌مه به‌وه‌ی دوایین داواكارییه‌كانی سستمی سه‌رمایه‌دارییه‌و جۆرێكه له جۆره‌كانی ئیمپریالزمی جیهانی كه ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌سته ئینسانییه‌كاندا ده‌گرێت. عه‌وله‌مه لایه‌نێكی دیكه‌یه له‌لایه‌نه‌كانی خۆیه‌وه ، تاكه‌كانی ئینسان ده‌هاڕێت، به‌ڵام له‌سه‌ر مرۆڤ پێویسته، له‌سه‌ر هه‌موومان پێویسته كه ئێمه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌یه‌كان به‌رگری بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پێوه‌ندییه ئینسانیانه به قووڵی و به‌جوانی له نیوانماندا بمێنێته‌وه. بۆ پرسیاره‌كه‌تیش من له‌گه‌ڵ ڕای جه‌نابتاندا نیم كه ده‌ڵێن له ڕۆمانی شیكاغۆدا هیچ پێوه‌ندییه‌كی خۆشه‌ویستی سه‌ركه‌وتوو تێدا نابینرێت، من وای داده‌نێم كه پێوه‌ندییه‌كانی نیوان شه‌یما و تاریق پێوه‌ندی گه‌لێكن و ئه‌گه‌ر چی تووشی چه‌ند كێشه‌و گرفتێك بوون، به‌ڵام دواجار توانیویانه خۆیان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و گرفتانه ڕابگرن و ئه‌وه‌تا له كۆتایی رۆمانه‌كه‌دا ده‌بینین كه چۆن تاریق له‌هه‌موو ئه‌و كرده‌وانه‌ی كه ده‌رهه‌ق بهشهیما كردوویه‌تی، پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه‌و دواتر ده‌چێته نه‌خۆشخانه بۆ لایی و له‌گه‌ڵیدا ده‌مێنێته‌وه.
* ئایا ناجی عه‌بدولسه‌مه‌د له رۆمانی شیكاغۆدا كه‌سایه‌تییه‌كی راسته‌قینه‌و حه‌قیقییه، یاخود به‌رهه‌می خه‌یاڵی نووسه‌ره؟
– به‌ڵێ ئه‌م كه‌سایه‌تییه به‌رهه‌می خه‌یاڵی نووسه‌ره‌و ئه‌م پرسیاره‌ت خۆشحاڵم ده‌كات و پرسیارێكه حه‌ز ده‌كه‌م چه‌ندین جاری دیكه‌ش به‌و زمانانه‌ی كه رۆمانه‌كه‌ی بۆ وه‌رده‌گێردرێت، دووباره ببنه‌وه و بوروژێنرێت و خۆشحاڵییهكهم له‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه وه‌ك شادیهد حاڵێك خۆی نیشان ده‌دات كه ئه‌و ڕۆماننووسه به‌توانایه له‌بواری نووسینی ڕۆمانهكهداو توانای رۆماننووسه‌كه له سه‌نعه‌تی رۆماننووسیدا ده‌رده‌خات، كه‌ئه‌مه‌ش دواجار پێی ده‌ڵێن ( اڵایهام ) به‌واتای خه‌ڵكی بهوههمدا بردن و هه‌ر بۆیه روماننووس به‌به‌رده‌وام هه‌وڵێكی زۆر ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له رۆمانه‌كه‌یدا هه‌ندێ جار خوێنه‌ر تووشی وههم بكات، به‌وه‌ی له ڕۆمانه‌كه‌یدا ده‌یگێڕیته‌وه هیچ شتێكی پێشینه‌یی نییه و به‌رنامه‌یه‌كی داڕێژراوی نییه و رووداوێكی ڕاسته‌قینه‌یه و ئه‌مه‌ش به فعلی لای من ڕووی داوه، خۆ ئه‌گه‌ر من توانیبێتم له‌م ڕۆمانه‌دا سه‌ركه‌وتویی به‌ده‌ست بهێنم، دیاره دواجار رۆمانه‌كه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه. بۆ پرسیاره‌كه‌ی جه‌نابتیش سه‌باره‌ت به ناجی عهبدلسهمهد ئه‌مه ده‌لاله‌ت له‌وه ده‌كات كه وههم كردن له ڕۆمانی شیكاغۆدا سه‌ركه‌وتووبووه ودواجاریش ده‌ڵێم، به‌ڵێ ناجی عه‌بدولسه‌مه‌د كه‌سایه‌تییه‌كی خه‌یاڵ ئامێزه له‌سه‌ره‌تاوه تا كۆتاییه‌كه‌ی.
* ئه‌وه‌ی له فیلمی باڵه‌خانه‌ی یهعقوبیاندا بینرا قرتاندنی چه‌ند بڕگه‌یه‌ك بوو به تایبه‌تی ئه‌و بڕگانه‌ی تایبه‌تن به سێكسه‌وه پاش ئه‌وه‌ی له هه‌ندێ وڵاتانی كه‌نداودا نمایش كرا تۆ چۆن ئه‌وه‌ت بێ قبوول بوو ئه‌و بڕگانه بقرتێندرێت كه ئه‌مانه‌ش ناوه‌ڕۆكی ڕۆمانی باڵه‌خانه‌ی یه‌عقوبیان بوو؟ ئایه به‌بڕوای ئێوه ئه‌م هه‌نگاوه ناشرین كردنی ڕۆمانه‌كه‌ی جه‌نابتان نییه ؟
– به‌ڵێ ئه‌مه ناشرینكردنێكی زۆرگه‌وره‌یه وه‌لێ ئه‌م ناشرینكردنه فیلمه‌كه‌ی گرتۆته‌وه نه‌ك ڕۆمانه‌كه‌ی كه من نووسیومه، له واقیعی ئه‌مڕۆدا من هیچ به‌رپرسیار نیم به‌رامبه‌ر به‌م فیلمه، نه له به‌قبوڵ كردن له نمایش كردنیدا،من ته‌نها خۆم به به‌رپرسیار ده‌زانم به‌رامبه‌ر به ڕۆمانه‌كه‌ی خۆم كه نوسیومه‌ته‌وه وخۆم به به‌رپرسیار نازانم له به‌رامبه‌ر نمایشكردنی به‌و جۆره . ئه‌و بڕگانه‌ی كه له‌فیلمه‌كه‌دا قرتێندراون هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه ده‌ستدرێژیكردنێكی ڕوون وئاشكرایه بۆ سه‌ر داهێنان ونیشانهیهكیشه بۆ ئه‌وانه‌ی كه ئه‌م كردارانهیان به‌ده‌سته له‌و ولا َتانهی ئه‌م فیلمه‌ی تێدا نمایش كراوه ئه‌مه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه مامه‌ڵه‌كردنیان له گه‌ڵ هونه‌ردا مامه‌ڵه‌كردنێكی زۆر دوا كهوتووانهیه ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی سهرسڕمانم هه‌ر بۆیه‌ش ڕۆمانه‌كانم له وڵاتی قه‌ته‌ر وكوێت قه‌ده‌غه كراون . ئه‌مه‌ش مایه‌ی ئازاره بۆ من .
* له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی كه‌نداودا قه‌ده‌غه كراون یاخود به ته‌نها له كویت وقه‌ته‌ر؟
– نه‌خێر به‌ته‌نها له هه‌ردوو وڵاتی قه‌ته‌ر كویتدا قه‌ده‌غه كراوه .
* ده‌كرێت هۆكاری بزانین چییه؟ ئایا هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه تۆ به قووڵی چویته‌ته نێو ڕه‌هه‌نده‌كانی سێكسه‌وه ، یاخود هۆكاری دیكه له‌پاڵ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه هه‌یه؟
– من وای ده‌بینم كه مه‌نتقێك هه‌یه دژی نمایشكردنی ئهوفیلمهیهوه وبیروبۆچونێك كه بیروبۆچۆنێكی سه‌له‌فی وه‌هابیی دواكه‌وتووه كه ئه‌مه‌ش به بڕوای من بووه هۆی مایه‌ی قرتاندنی گه‌لێك له بڕگه و دیمه‌نه‌كانی.
* چۆن لهبهسیاسهتكردنی رۆمانی عه‌ره‌بی ده‌ڕوانیت؟
– رۆمان به‌شێكه له ژیان، باس و گوزارشت له ژیانی رۆژانه‌ی هه‌ریه‌ك له ئێمه ده‌كات، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی قووڵ و ده‌لاله‌ت به‌خشی فراوان، هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی جوانكاریی ستاتیكایی ئه‌و ژیانه‌مان بۆ نمایش ده‌كات، دواجار سه‌رئه‌نجام هه‌موو ئه‌وانه‌ی كاریگه‌رییان به‌سه‌ر ژیانه‌وه هه‌یه، ده‌بێت به‌رجه‌سته‌یان بكه‌ین، هه‌ربۆیه ده‌ڵێم سیاسه‌تیش كاریگه‌ری به‌سه‌ر ژیانی ئێمه‌وه هه‌یه، بۆیه هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌مه شتێكی سرووشتی و ئاسایی بێت كه رۆمانی عه‌ره‌بی و رۆژئاواییش بابه‌تی سێكس له ده‌ق و رۆمانهكانیاندا بوروژێنن، به‌ڵام به‌مه‌رجێك به‌پێوه‌رێكی هه‌نه‌ری دایڕێژی نه‌ك به‌پێوه‌رێكی سیاسی، به‌مانایه‌كی دیكه، پێویسته ئێمه رۆمان هه‌ڵبسه‌نگێنین له‌سه‌ر بنچینه‌ی نرخه ڕۆحییه‌كه‌ی، نرخه هونه‌رییه‌كه‌ی كه له ناوه‌خنی رۆمانه‌كه‌دا هه‌یه، پێویسته ئێمه رۆمان له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه هه‌ڵبسه‌نگێنین نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای رۆمانێكی سیاسی و پێویسته رۆمان بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی سیاسی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌كار نه‌هێنرێت، به‌ڵكو ته‌نها بۆ مه‌به‌ست و ئامانجێكی ئه‌ده‌بی سه‌رف به‌كاربهێنرێت.
* نووسین به‌لای تۆ چ ده‌گه‌یه‌نێت و چ ده‌نووسیت و بۆ كێی ده‌نووسی؟
– نووسین به‌لای منه‌وه ئامرازێكه بۆ گوزارشتكردن له خۆشه‌ویستی خه‌ڵك، من خه‌ڵكانم خۆش ده‌وێت، گوێیان لێ ده‌گرم، لێیانه‌وه فێرده‌بم، گوێ له گرفت و كێشه‌كانیان ده‌گرم، هه‌وڵیش ده‌ده‌م هه‌میشه هه‌ست به‌خه‌ونه‌كانیان بكه‌م و ده‌مه‌وێت هه‌موو ئه‌م خۆشه‌ویستیانه له ڕۆمانه‌كانمدا ڕه‌نگدانه‌وه‌یان هه‌بێت، نووسین ئامرازێكی جوان و ستاتیكاییه بۆمن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم گوزارشت له كۆی خۆشه‌ویستی خه‌ڵك بكه‌م، من ده‌نووسم بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك نووسه‌ری به‌ناوبانگی روسی (ئه‌نتوان چیخۆف) ده‌ڵێت: ده‌رباره‌ی شه‌رانگێز ده‌نووسم وه‌ك چۆن ده‌رباره‌ی ئاشتی ده‌نووسم، كاتێك ده‌رباره‌ی ئاشتی ده‌نووسم بۆئه‌وه‌ی شه‌ڕانگیزه‌كان هه‌ست به‌وه بكه‌ن كه لهشهڕانگێزهكهیانهوه چ به‌رهه‌مێكیان ده‌بێت، هه‌ست بكه‌ن شه‌رانگێزی هیچ ده‌رئه‌نجامێكی نییه، ده‌رباره‌ی خه‌ڵكانی چاك و پاكیزهكانیش ده‌نووسم، ده‌رباره‌ی ستاتیكای ئه‌وانیش ده‌نووسم، بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانیش هه‌ست به‌وه بكه‌ن كه ژیان پڕه له ستاتیكا، من ده‌رباره‌ی هه‌موو خه‌ڵكێك ده‌نووسم، هه‌موو مرۆڤه‌كان به‌لای منه‌وه، مرۆڤن و پڕن له خۆشه‌ویستی و پڕن له شه‌ڕانگیزیی وه‌ك چۆن پڕن له پاكیزهیش، من ده‌رباره‌ی هه‌موو مرۆڤه‌كان ده‌نووسم.
* هه‌ڵوێستی تۆ چۆن ده‌بێت ئه‌گه‌ر پێشنیازی ئه‌وه كرا یه‌كێك له رۆمانه‌كانت بگۆردرێته سه‌ر زمانی كوردی كه زمانێكه به‌درێژایی مێژوو زوڵمێكی زۆری لێ كراوه؟
– پێشتریش پێشنیازێكی وام لێم رووبه‌ڕوو كراوه‌ته‌وه‌و زۆریش خۆشحاڵم پێی به‌وه‌ی گه‌لی كورد له فه‌رهه‌نگی عه‌ره‌بی و ئیسلامی دانه‌بڕاوه و بۆته مایه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رهه‌نگه هه‌موو ڕه‌نگ و ئه‌تنی و ڕه‌گه‌زه به‌شه‌رییه‌كان له ژێر ئاڵاكه‌یدا خۆیدا كه عه‌ره‌بی ئیسلامییه، كۆبكاته‌وه و هه‌ڵبه‌ته فه‌رهه‌نگی كوردیش رۆڵی گه‌وره‌ی له‌ناو فه‌رهه‌نگی ئیسلامی‌دا بینیوه، به‌نده وه‌ك رۆشنبیرێكی عه‌ره‌ب شانازی به‌وه ده‌كه‌م كه كورد رۆڵی كاریگه‌ری له‌چوار چێوه‌ی شارستانی ئیسلامی عه‌ره‌بیدا بینیوه.
* ئێمه‌ی كورد شانازی به‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامی خۆمانه‌وه ده‌كه‌ین، ڕێز‌و خۆشه‌ویستیشمان بۆ گه‌لی عه‌ره‌ب و سه‌رجه‌م گه‌لانی دیكه‌ی سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌مینه هه‌یه، وه‌لێ به‌ڕێزم ڕۆشنبیریی كوردی هیچ كات به‌شێك نه‌بووه له رۆشنبیریی عه‌ره‌بی، ره‌نگه كاریگه‌ریی به‌سه‌ریه‌وه هه‌بێت، به‌ڵام ئێمه‌ی كورد رۆشنبیرییه‌كی تایبه‌ت به‌خۆمان هه‌یه، ئه‌مه نه‌ك ئێستا بگره له پێش سه‌رهه‌ڵدانی ئاینی ئیسلام و چه‌رخه‌كانی ناوه‌ڕاستدا و له‌و میانه‌شدا كورد خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت و ئیماراتی خۆی بووه، جه‌نابتان ئه‌مه چون لێكده‌ده‌نه‌وه؟
– ئه‌و تێڕوانینه‌ی فه‌رهه‌نگه رۆشنبیرییه جیاوازه‌كان والێَ ده‌كاته‌وه كیانێكی سه‌ربه‌خۆ ودابڕاوبن و هیچ پێوه‌ندییه‌كیان پێكه‌وه نییه، ئه‌و تێڕوانینه تێڕوانینێكی وردبین نییه، هه‌ر بۆیه رۆشنبیری عه‌ره‌بی بریتییه له تێكه‌ڵه‌یه‌كی جوانی كه‌لتووره‌كان كه سه‌رئه‌نجام كه‌لتووری فارسی و رۆمانی ومیسری ..هتد به‌رهه‌می هێناوه، وه‌لێ دواجار سه‌رجه‌م ئه‌م كلتوورانه عهرهبێنراون، كه دواجار زمانی عه‌ره‌بی له‌م بواره‌دا داهێنانی كردووه به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌رداری ڕه‌گ و ڕیشه‌ی فه‌رهه‌نگی خۆی بێت كه به‌فه‌رهه‌نگی یه‌كه‌می عه‌ره‌بی داده‌نرێت، بۆ نمونه من وه‌ك كه‌سایه‌تێكی عه‌ره‌بی میسری ئینتیمام به رۆشنبیری عه‌ره‌بییه‌وه هه‌یه، له‌هه‌مان كاتدا هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێ پێكهێنه‌ری فه‌رهه‌نگی دیكه‌ی وه‌ك قبتی و فیرعه‌ونی و یۆنانی و رۆمانیم، چۆن وڵاته‌كه‌م كه میسره و به‌شێكه له‌م ئیمبراتۆرییانه به‌گشتی، هه‌ربۆیه ده‌رئه‌نجام داهێنانی كوردیش له چوارچێوه‌ی شارستانی عه‌ره‌بی مانای خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان نییه بۆ ئه‌و كلتوور‌و فهرههنگانهو ئه‌مه‌ش به‌مانای دهستهبهردانی ئه‌مان نایه‌ت لهڕهسهنایهتی فه‌رهه‌نگی خۆی.له‌بڵاوكراوه‌كانی:
أوراق عصام عبدالعاطى / رۆمان 1990
الذي أقترب ورأى / كۆمه‌ڵه چیرۆك 1990
جمعية منتظري الزعيم/ كۆمه‌ڵه چیرۆك 1998
عمارة يعقوبيان / رۆمان 2002
نیران صدیقه / رۆمان 2004
مجموعه قصص 2008
شیكاغو / رۆمان 2007
ئه‌م خه‌ڵاتانه‌ی به‌ده‌ست هێناوه
ـ خه‌ڵاتی( باشرحیل )بۆ رۆمانی عه‌ره‌بی ..2005
ـ خه‌ڵاتی (كفافی للنبوغ اڵادبی) له حكوومه‌تی یۆنان …2005
ـ خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی رۆمان .. له مهره‌جانی تولۆن له فه‌ره‌نسا …..2006
ـ خه‌ڵاتی رۆشنبیریی له ده‌زگای (البحر المتوسگ) له نابۆلی 2007
ـ خه‌ڵاتی (جرینزانی كافور) بۆ رۆمان..تورینو ئیتالیا ..2007….
ـ خه‌ڵاتی( برونو كرایسكی) له نه‌مسا 2008
ـ خه‌ڵاتی (فریدریش روكیرت)ئه‌ڵمانیا 2008