
کۆمونه…..هه‌ژێن
کۆمونه
ههژێنمن تارماييه‌كى توقێنه‌رم
له پرخه‌ى ته‌وه‌زه‌لى مشه‌خۆر
هه‌راسان و
له كش و ماتى شه‌ودا،
زڕێنه‌رى شيرين خه‌وى سه‌روه‌رم،
من ڕوخێنه‌رم.
من بانگى «كۆمو‌نه»م
بۆ ڕزگاری په‌يامبه‌رم
جه‌سته‌م ته‌زيووى،
ژێر به‌سته‌ڵه‌كى هه‌فتا ساڵه‌ى سيبريا و
گوێم كه‌ڕى،
هه‌را و زه‌ناى نه‌زمی کۆن
موولوله‌ى خوێنم،
هه‌نجراوى به‌ر خه‌نجه‌رى ئه‌هريمه‌نن
ئه‌وێك به‌ناوی منه‌وه،
له پارت و نه‌ته‌وه و نيشتيمان ده‌دوێ
من کاروانی كۆمونیارانم،
هاتووم و به ڕێوه‌م
تينێكی كه به به‌ردا‌كه‌م
له دڵى گه‌رمى كانه‌كانا، بژيمه‌وه
به هه‌توانى ماچى
لێوى وشكهه‌ڵهاتووى لانه‌وازان،
برينه‌کانم ساڕ‌ێژ كه‌مه‌وه
هاتووم و به‌ڕێوه‌م..
له تاران و به‌رلين،
له شيكاگۆ و ئۆرشه‌ليم
له مۆسكۆ و كابول
له هه‌لێر و ئه‌ستا‌نبول
له‌نێو ڕيزى مانگرتووی،
كه‌ناسانى توركيه و
مه‌شخه‌ل به‌ده‌ستانى ئاڵما
پۆسته‌چیانى ئه‌مه‌ريكا و
مانگرتووانى ئيسرائيل
پر به تاسه‌ى لێو بۆ ماچ
پر به چاوانی کۆرپه بۆ سۆزی داك
پر به ئاره‌زووى پیران بۆ لاوێتی
پر به هێزى يه‌كگرتووى کۆیلانی سه‌رده‌م،
له‌م ڕۆژی یه‌کی ئایارا
شه‌ق له پێروزى سه‌رمايه هه‌ڵده‌م
* پێشتر له ژماره (7)ی گۆڤاری ژیله‌مۆ، به‌هاری 1999دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، لێره‌دا به‌هه‌ندێ چاکسازی ڕێنووسه‌وه جارێکی تر بلاو ده‌بێته‌وه.