
وته‌یه‌ك بۆ دكتۆره گرگنه‌كانی نیشتمان
وته‌یه‌ك بۆ دكتۆره گرگنه‌كانی نیشتمان.
ئه‌وانه‌ی تاوانی گه‌وره‌كردنی مێرد منداڵانیان بۆپهتی سێداره ئه‌نجامدا.به‌ختیار شێخ عوسمان
ده‌شێ جه‌لاد له‌به‌رگی فریشته، ئازادیخواز، حهكیمو دكتۆرێكیشدا ده‌ركه‌وێ و سه‌ری قوربانی بكاته دیاری بۆ ملهوڕیهكانی سه‌رۆك، وه‌ك چۆن راوچییه‌كی دڵڕه‌ق ده‌خوازێ بهئێسكوپروسكی كارژۆڵهكان په‌رژێنی باخێكی بۆ دروست بكات. وه‌ستا ده‌ستره‌نگینه گه‌مژه‌كان ڤییهلایهكی لهكهلله سه‌ری مرۆڤ ڕابه‌ستن.
ئه‌و ده‌مه‌ی ئێوه له‌به‌رانبه‌ر مافی قوربانیدا هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌رێكخراوی مافی مرۆڤ شكات له خاوه‌ن ماف بكه‌ن.. ده‌شێ دیكتاتۆرێك، دڕنده‌یه‌كی دووپێ، باس لهبهرائهتو سۆزی مرۆڤ دۆستانه‌ی خۆی بكات، وه‌ك چۆن عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید له‌دوای كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نفالدا له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ جه‌لاده‌كانی به‌عسدا ده‌ڵێت: من به‌دیار فلمێكهوه گریانم دێ كه منداڵێك له دایكی دابراوه…!! به‌ڵام كام مافی مرۆڤ..؟!! ئه‌و رێكخراوانه‌ی ته‌نها ئێوه به‌مرۆڤ دهزاننو عه‌وامیش به مێگه‌ل..؟!
كاتێك به‌عسیه‌كان، ئه‌نفالچیه‌كان، مرۆڤ كوژه‌كان، داڵدهدهرێنو له‌بری دادگایی كردن، لێبوردنیان بۆ ده‌كرێت به‌پاداشتی راپهرینو ئازادی..؟! پله‌وپایه‌و بهرپرسیارێتیو ژیانی باشتریان له قوربانی پێده‌بڕێ، كاتێك ئیمزای ئێوه‌ش وه‌ك پزیشكێك له‌سه‌ر نوسراوهكانو له‌ناو به‌ڵگه‌كان، دهردهكهونو گه‌واهی ئه‌و راستیه ده‌ده‌ن كه‌پزیشكی دڵره‌ق بوون‌و ئاوتان كردووه‌ته‌وه ناو ئاشی كوشت‌و بڕی به‌عسیه‌كان، ئه‌و مێرد منداڵانه‌ی ملیان نهدهگهیشتهپهتی سیداره به ئیمزای ئێوه ته‌مه‌نیان هه‌ڵده‌كشا، هه‌تا ملیان بگاته په‌تی مه‌رگ.
بیرت نه‌چێ جه‌نابی دكتۆر، ئه‌مه دروشمی پیاوه فشقیاتو ترسنۆكه‌كانی نیشتمان بوو، كه‌ده‌یان گووت: تا به‌رده‌م په‌ته‌كه لهگهڵتامو له‌وێوه خۆم ده‌گه‌ڕێمه‌وه، ئێوه‌ش ئه‌ی پزیشكه ترسنۆكه‌كان، له‌گه‌ڵ مێردمنداڵان ده‌ڕۆیشتن تا به‌رده‌می په‌تی سێداره نه‌ده‌گه‌ڕانه‌وه، چونكه بهخوینو به‌گیان (بالروح، بالدم) به‌ڵێنتان به سه‌رۆكی فه‌رمانده دابوو دڵسۆزی نیشتمان بن..! وه‌ك بلێی مێردمنداڵانی كورد هاونیشتمانی نه‌بووبن..؟! بۆیه ئه‌مرۆ به‌لامه‌وه ئاساییه ئێوه‌ش پۆستی بڵند وه‌ربگرن له‌م سیستمی حكومڕانیه‌ی كه مرۆڤ‌و به‌هاو مافه‌كانی پێكه‌وه ئه‌تك ده‌كرێن.
گوێم لێتانه له‌به‌رانبه‌ر تاوانه‌كانتان پاكانه دهكهنو ده‌لێن: له ماوه‌ی 36 ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسیاندا بۆ چركه‌یه‌كیش له خزمه‌تی گهلو نیشتمان دانهبراوین.. ئه‌م حیله شه‌رعیه دادتان نادات جه‌نابی دكتۆر، چونكه جاشایه‌تی به‌خزمه‌ت ئه‌ژماركراو تاڵهمویهك له‌نێوان خائینانو نیشتمان په‌روه‌راندا نه‌مایه‌وه.. ده‌شێ له‌و 36 ساڵه‌دا، خۆتان ووته‌نی" بۆ چركه‌یه‌كیش له خزمه‌تی ئه‌م گه‌له دوانهكهوتبیتن" ئه‌مه پاساونیه قوربان.. چونكه هه‌ر ئێوه ئه‌م قسه‌یه ناكه‌ن، مه‌گه‌ر هه‌موومان ئه‌وراستیه نابینین ( جاشه‌كان، بوونه شۆرشگیڕ، خائینه‌كان، بوونه قاره‌مان، ڕاوچیه‌كانی پێشمه‌رگه به‌فه‌رمانده‌ی قاره‌مان خانه‌نشین كراون.. هه‌مووشتان پێكه‌وه‌و به یه‌ك نه‌غمه باس له قاره‌مانێتی خۆتان‌و خزمه‌تی گهلو نیشتمان ده‌كه‌ن، ده‌زانم ئێوه‌ش له‌خزمه‌تی گهلو نیشتمان دوانهكهوتوون..به‌ڵام به‌لۆژیكی ڕاسته‌قینه‌ی نیشتمان په‌روه‌ری نا، به‌ڵكو به‌لۆژیكی به‌عس ئه‌وانه‌ی وه‌ك به‌عسیش ته‌ماشای نیشتمان‌و مافی هاونیشتمانیان ده‌كه‌ن..به‌ڵی قوربان ڕاست ده‌كه‌ن ئیمزاكانیشتان بۆ گه‌وره‌كردنی ته‌مه‌نی میردمنداڵان به‌مه‌به‌ستی لهسیدارهدانیان، هه‌ر ئه‌ركێكی نیشتمانی بوو، بۆ ئه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دان بیان گرێته‌وه،چونكه به‌لۆژیكی ئێوه‌ی به‌عسی ئه‌وان خیانه‌تیان له نیشتمان كردبوو.. ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی به‌رێزتان ئه‌وێ رۆژێ هه‌ر به‌خزمه‌تی گهلو نیشتمان ناوزه‌د ده‌كرا، ئه‌مه قسه‌ی سه‌رۆكی فهرماندهشتان بوو: ( ئه‌وه‌ی نایه‌ته‌وه ناو ریزی نیشتمانی، ده‌بێ له‌نیشتمان ده‌ربكرێ ده‌بێ بڕوا بۆ دۆزه‌خ) به‌ڵی سه‌رۆكی فهرماندهشتان هه‌روای ده‌گوت، ئه‌و سه‌رۆكه‌ی شه‌ش ساڵی ڕه‌به‌قی دوای ڕاپهرینو ئازادی له‌یاده‌وه‌ری ئێوه‌دا هه‌ر قارهمانو شۆڕه‌سواری مه‌یدان بوو، بۆیه وێنه‌ی سه‌رۆك بۆ رۆژی ته‌نگانه له‌سه‌ر دۆڵابه‌كه‌ی پشت خۆتان هه‌ڵگرتبوو، بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌ر ئه‌گه‌رێكی گه‌رانه‌وه‌یدا، ئێوه‌ش وه‌ك پیاوه گرگنه‌كانی نیشتمان به چپله رێزانه‌وه پێشوازی لێبكهنو به‌ده‌نگی (ئه‌و پزیشكانه‌ی له‌ئاهه‌نگی شه‌وانه‌دا گۆرانی ده‌لێن) ئاوازه سواوهكه بڵێنه‌وه (سه‌رۆكمان زێره) .
بۆ ئه‌وه‌ی بهگرگنیو ملكه‌چییه‌وه بلێن: ئه‌و مرۆڤانه‌ی له‌سیداره‌دران، مهردنهبوون، زبڵ بوون، ئه‌وانه‌ی به واژۆی ئێمه گهورهكران فریشته نه‌بوون شه‌یتان بوون.
ئه‌ی پزیشكه گرگنهكه گوێبگره.. من نایڵێم شایه‌ته‌كان ده‌یڵێن: ئه‌وكاته‌ی ده‌رگای پاسه‌كه‌ت كرده‌وه، به‌چ نیگایه‌كی به‌عسیانه‌وه بهومنداڵانهتدا هه‌ڵڕوانی، كهمهرگو ژیانیان به ئیمزایه‌كی تۆوه به‌ند بوو. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ ئاشنایه‌تیت له‌گه‌ڵ مه‌رگدایه‌و ئه‌گه‌ر به‌عسیش نه‌بووبیت، ملكه‌چی بوویت، مه‌رگی ئه‌وانت هه‌ڵبژاردو مه‌ردایه‌تی خۆت توڕهه‌ڵدا.
هیچ نامۆنیه ئێوه پاكانه بۆخۆتان بكه‌ن، به‌ڵام ئاسایی نیه بڵێن ئیمه خزمه‌تكاری گهلو نیشتمان بووین.. به‌پێچه‌وانه‌وه ئێوه هه‌موو شتێكی نیشتمانتان ناشرینكرد، هه‌موو به‌ها ئهخلاقیهكانتان وێران‌كرد، ئێوه خزمه‌تكاری رژێمێك بوون كهگهلو نیشتمانی به‌ڕه‌فتاره دزێوه‌كانی خۆی وێرانكردبوو. ئێوه خزمهتكارو ملكه‌چی به‌عس بوون. ئێوه ئه‌وه‌بوون كه خۆتان له هه‌موو كه‌س باشتر ده‌زانن چی بوون، نه‌ك كێ بوون.