
په‌رله‌مان و مه‌سه‌له‌ی ویژدان
په‌رله‌مان و مه‌سه‌له‌ی ویژدان
(پیشكه‌شه به په‌رله‌مانتاره‌كان، با ته‌نها ئه‌وان بیخوێننه‌وه)
هه‌ردی مه‌هدی"ئه‌بێت حه‌قیقه‌ت جێگه‌ی خۆی بدۆزێته‌وه و ئه‌م میلله‌ته فه‌قیره بێ‌دار بێته‌وه و ئه‌م نه‌وعه میقرۆبانه ده‌فع بكه‌ن، چونكه ئه‌م زوڵمه كه ئه‌مانه كردویانه به پیشه، ئاخری ئه‌هالی مه‌جبور ئه‌بن به فیكركردنه‌وه بۆ په‌یداكردنی رێگایه‌كی نه‌جات، چونكه حه‌پس تا زیاتر ئه‌زیه‌تی بكه‌ن، زیاتر فیكر ئه‌كاته‌وه بۆ رێگه‌ی وه‌سیله‌ی فیرار"
له چیرۆكی مه‌سه‌له‌ی ویژدانه‌وه وهرگیراوهئهزانم نائیبه‌كانی ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی مه‌جلیسی ئه‌عیانیش واده‌كه‌ی زۆری نه‌ماوه و له ئه‌وه‌ڵی مانگی حوزه‌یرانه‌وه كاتی قانونی‌یان ته‌واو ده‌كه‌ن، ئیتر مه‌علوم نییه بۆ خۆیانی درێژئه‌كه‌نه‌وه، یان لێده‌گه‌ڕێن خوا بیگێڕێت، ئاخر موحته‌مه‌له ئه‌و ئینتیخابه‌ی ئه‌مجاره‌ش له‌كاتی خۆیدا نه‌كرێت و ئه‌ویش رێك وه‌ك پرده‌كان و قیرتاوه‌كه‌ی عه‌ربه‌ت و دوكان هه‌ر به نیهایه‌ت نه‌گات، حه‌زم نه‌كرد ئه‌م زه‌مه‌تان له غه‌زه‌ته‌یه‌كی تانه‌لێده‌ری وادا نه‌شر بكه‌م، كه خاوه‌نه‌كه‌ی وه‌ك خۆی ئیقراری كردووه (به‌عزێكی له داخی ئێوه‌دا وا دایویه‌تیه ئه‌و گرده و به‌رله هه‌ر وه‌زعێكیش ده‌یه‌وێت وه‌زعی ئه‌و سكوته‌ی ئێوه بگۆڕێت له عاست ناعه‌داله‌تییه‌كاندا)، به‌ڵام ته‌حه‌ممولم نه‌كرد چونكه جه‌میعی ئه‌هالی وامان ته‌ئه‌مول ده‌كرد مه‌عاشی فه‌خامه‌ت و صه‌دری ئه‌عزه‌م و وه‌زیر و گزیره‌كان كه‌مبكه‌نه‌وه، ئه‌ما مه‌عه‌لئه‌سه‌ف به‌و هه‌موو مه‌عاشه زۆره‌وه بیستم له ئه‌واخیری عومری مه‌جلیسه‌كه‌تاندا له مه‌جلیسێكی موغله‌قدا یه‌كێكتان نه‌بێت به ئه‌كسه‌ریه‌تی موتڵه‌ق ناقص یه‌ك، مه‌عاشه‌كه دوو ملیۆنێكیترتان بۆ ئیزافه كرد، له‌و ده‌قه‌یه‌دا هیچم بیرنه‌هاته‌وه ته‌نیا ئه‌م دێڕه‌ی شاعیر و قایمقام و په‌رله‌مانتاری وه‌جبه ئه‌وه‌ڵینه‌كانی عێراق، ره‌حمه‌تی (ئه‌حمه‌د موختار به‌گی جاف) نه‌بێت:
چه‌ن كه‌سێكی تازه‌پیاكه‌وتوو له كوره ده‌رچوون
پیاو كه چوو بۆ ئیش له پێشا یۆقله‌مه‌ی گیرفان ئه‌كه‌ن
راستیه‌كه‌ی مه‌به‌ست له به‌كارهێنانی ئه‌و زمانه‌ی پێشوو له‌و شێوه كۆنه‌یدا ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌بوو كه پێتان بڵێین نزیكه‌ی 100 ساڵ پێش ئێستا هه‌ر به‌و زمانه هه‌مان كێشه و گیرفان پڕكردن له‌سه‌ر حیسابی میلله‌ت هه‌بووه و ئه‌حمه‌د موختار جاف له شیعره‌كانیدا بۆی به‌یانكردووین، ئه‌و (ئه‌حمه‌د موختار 1898-1935) له هه‌ركه‌س زیاتر ئه‌و ره‌خنانه‌ی لێدێت چونكه رێك له‌به‌ر گه‌نده‌ڵی هه‌مان ئه‌و پۆسته‌ی په‌رله‌مانی عێراقی جێهێشتووه كه ئه‌مڕۆ ئێوه له دوا نه‌فه‌سدا هه‌ر بیری زیادكردنی ده‌كه‌ن، ئاخر نابراو له ساڵی 1922 ده‌بێته قایمقامی هه‌ڵه‌بجه و دوای دوو ساڵ وازی لێده‌هێنێت، 1924یش ده‌بێته نائیب (په‌رله‌مانتار) له په‌رله‌مانی عێراق و له‌وێش ده‌كشێته‌وه، چونكه ئه‌و باش له‌و مه‌سه‌له‌یه تێگه‌شتبوو كه له عێراقه‌كه‌ی ئه‌ودا پۆست و پێگه و قانونه‌كانیش ته‌نیا بۆ پڕكردنی گیرفانه:
جاهیلان بۆ ئیستفاده‌ی زاتی خۆیان رۆژ و شه‌و
له‌م موحیته مه‌نعی عیلم و سه‌نعه‌ت و عیرفان ئه‌كه‌ن
ببینن وا 85 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌حمه‌د موختار په‌رله‌مان جێده‌هێڵێت و به‌رله هه‌ركه‌سێك ده‌كه‌وێته وێزه‌ی ئه‌و چینه‌ی كه به‌ناوی به‌رپرس و نائیب و خانه‌دان و عه‌شره‌ته‌كانه‌وه سه‌رگه‌رمی گیرفان و ئه‌ملاك و یاریكردنن به خوێنی خه‌ڵك و بێده‌نگبونیان له ئاست ناعه‌داله‌تی و موزه‌یه‌فاته‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا، ئیتر چی‌یان له مه‌سه‌له‌ی ویژدان داوه.
به‌ڕاست خۆ ته‌نیا شیعره‌كانی نییه كه په‌یوه‌ندییان به په‌رله‌مانتار و وه‌زیر و به‌رپرسه‌كانی ئێمه‌وه هه‌یه، چیرۆكی "مه‌سه‌له‌ی ویژدان"ه‌كه‌شی كه یه‌كه‌م چیرۆكه و له ساڵی 1935 دا نوسراوه هه‌ر هه‌مان قه‌وانی ئێستایه و هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی زیندوبوبێته‌وه و له‌ناو په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تخانه و ئۆفیسه حكومیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمدا نوسیبێتی، له‌وێشدا قسه له‌و مه‌سله‌كانه ده‌كات كه مرۆڤ گه‌ر بیه‌وێت پیاكه‌وتوو و خاوه‌ن پاره و خۆش بژی ده‌بێت چاو له مه‌سه‌له‌ی ویژدان بنوقێنێت و ئه‌وه‌ی له خه‌یاڵیدا نه‌بێت خه‌ڵك بێت، بگره ده‌بێت بشیانڕوتێنێته‌وه، ئه‌و باس له دۆخێك ده‌كات كه پیاوی باش ئه‌وه‌یه خیانه‌ت له موڵك و مافی گشتی بكات، وه‌ك ده‌ڵێت: "مه‌علوم بوو كه سه‌داقه‌ت خیانه‌ته و خیانه‌ت سه‌عاده‌ته".
ئاخر ئه‌وه‌ش ببینن له هه‌موو دنیادا نه‌ریته‌كه وایه مرۆڤ له كۆتاییه‌كانی ماوه‌ی حوكم و پۆست و په‌رله‌مانتاری و به‌رپرسیارێتی هه‌وڵده‌دات به جۆرێك له جۆره‌كان له جوانترین شێوه‌دا خۆی نمایش بكات تا ئه‌وه‌ی به‌دڵًی خه‌ڵكیش نه‌بووه له بیریان بچێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كلینتۆن و بوش كه دوای خۆیان رێكه‌وتنی سه‌ده‌یییان بۆ وڵاته‌كه‌یان جێهێشت، به‌ڵام لای ئێمه ئه‌و شانسه‌ش نییه و له كۆتاییه‌كاندا په‌رله‌مانتاره‌كان بیر له موچه‌كه‌یان ده‌كه‌نه‌وه، له كاتێكدا بۆ چه‌ندین ساڵه خۆشیان ده‌زانن و خه‌ڵك هاوارییه‌تی كه موچه‌ی سه‌رۆك و وه‌زیر و په‌رله‌مان زۆره و له ئاست گیرفانی خه‌ڵكدا یه‌ك به سه‌د زیاتره.
ئێمه چاوه‌ڕێمان ده‌كرد وه‌ك هه‌ڵوێستێكی پێویست و بیرلێكراوه و ویژدانگه‌را گه‌رچی به‌رژه‌وه‌ندی خۆشتانی تیانه‌بێت، له خۆتانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ن و موچه‌كانتان كه‌مبكه‌نه‌وه و له‌وێشه‌وه بتوانن بوێرانه به سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره‌كان بڵێن ئێوه‌ش وه‌ك ئێمه فه‌رمون موچه‌كانتان بۆ ئاستی ویژدان و خه‌ڵك داگرن. كه‌چی نه‌ك ئه‌وه‌تان نه‌كرد موچه‌ی خۆشتان زیاتر كرد و دڵنیاین ناشتانه‌وێت ئه‌و یاسا حه‌یابه‌ره‌ش هه‌ڵوه‌شێننه‌وه كه (به كه موچه‌یه‌كی به‌رز خانه‌نشینتان ده‌كات).
له هاوشێوه‌ی وڵاته وێرانه‌كانی وه‌ك لوبنان و ئه‌م عێراق و هه‌رێمه‌ی ئێمه و نمونه نزیكه‌كه‌كانی نه‌بێت كوا په‌رله‌مانتار خانه‌نشین ده‌كرێت، ئه‌ی ئێوه بیرتان چوویه‌وه موه‌زه‌فی حكومه‌ت نین "نوێنه‌ری خه‌ڵكن، پیاوماقوڵی خه‌ڵكن" تا ئێستا كێ بینیویه‌تی سه‌رۆك عه‌شیره‌تێك له‌سه‌ر ریش سپێتی و قسه‌ی مه‌جلیس خۆی خانه‌نشین بكات له‌سه‌ر حیسابی عه‌شیره‌ته‌كه‌ی ، به‌ڵام ئێوه ئه‌وه‌شتان كرد.
له‌به‌رئه‌وه دڵنیاین له‌وه‌ش كه ئه‌حمه‌د موختار جاف له‌مه‌سه‌له‌ی ویژدان و شیعره ره‌خنه‌گره‌كانیدا پێكاویه‌تی و ئه‌وه واقیعی كورده، ئه‌وه‌ش كه خه‌و ده‌بینێت هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر بچێته هه‌ورامانه‌وه به‌ڕاستی خه‌ونه و شیعر و هیچی تر:
پاش قڕانی مودده‌عی ده‌س پێئه‌كه‌ن ته‌عمیری موڵك
رێگه‌ی ئاسن ئه‌چێته خاكی هه‌ورامانه‌وه
به‌ڵێ خه‌ونه، چونكه مرۆڤ تا خاوه‌نی ئه‌م جۆره بیركردنه‌وانه‌ی ناو په‌رله‌مان و حكومه‌ت و ئه‌و "ویژدانه زیندوانه" بێت كه موچه‌كه‌یان 250 جار به‌قه‌د موچه‌ی كه‌مئه‌ندامه‌كانیانه، گێلێتییه ته‌وه‌هوم و خه‌یاڵی ئه‌وه بكه‌ین چاكسازی به‌مانه ده‌كرێت و په‌رله‌مانیش به‌مانه‌وه ده‌سپێشخه‌ر ده‌بێت!!