
په‌رله‌مانی به‌رپرسیار..په‌رله‌مانی خه‌وتوو
په‌رله‌مانی به‌رپرسیار..په‌رله‌مانی خه‌وتوو
ئاسۆ جه‌بار"په‌رله‌مان ئاگای له‌بودجه‌ی هیچكام له‌حیزبه‌كانی كوردستان نییه"(جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان)
-له‌م خوله‌دا په‌رله‌مان (217) جار كۆبونه‌ته‌وه،…به‌ڵام نه‌یانتوانیوه لێپێچینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی توند له‌گه‌ڵ وه‌زیر‌و به‌رپرسسه‌كاندا بكه‌ن، تائێستا یه‌ك وه‌زیریان له‌سه‌ركار لانه‌بردووه.
ئه‌م دوو دێره نه‌گبه‌تیه‌كی گه‌وره‌یه، قوربه‌سه‌رییه له‌ڕووی دارایی‌و یاسایی‌و شارستانییه‌وه، ئایا په‌رله‌مان ئیشی چییه ئه‌گه‌ر نه‌زانێت بودجه‌ی حیزبه‌كان چه‌نده، كاتێك په‌رله‌مان نازانێت بودجه‌ی حیزبه‌كان چه‌نده، واته ناشزانێت بودجه‌ی گه‌نده‌ڵی چه‌نده‌و سه‌رمایه‌و موڵكی بێشوماری به‌رپرسسه‌كان گه‌یشتۆته چ ئاستێك، كه‌واته ئاگای له‌گه‌نده‌ڵی‌و رۆتین‌و راوڕوتی ناو وه‌زاره‌ته‌كانیش نییه، كه‌واته ئاگای له‌كێشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی نیشته‌جێبوون‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی كرێی خان‌و و باری گرانی ژیان‌و بژێوی هاوڵاتیان نییه، كه‌واته ئاگای له‌حیزبه‌كان نییه كه سه‌رله‌به‌ری سه‌رچاوه ئابوری‌و سیاسی‌و رۆشنبیری‌و پیشه‌ییه‌كانیان داگیر‌و كۆنترۆڵ كردووه. كه‌واته ئه‌م په‌رله‌مانه هێنده‌ی په‌رله‌مانێكی خه‌وتووه هێنده په‌رله‌مانێكی به‌رپرسیار نییه.
مانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌یاسای هه‌ره گرنگ‌و بنه‌ڕه‌تی به‌بێ په‌سه‌ندكردن له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه كه پێكڕا په‌یوه‌ندییه‌كی قوڵ‌و كاریگه‌ریان هه‌یه به ژیان‌و باری شارستانی‌و ئابوری هاوڵاتیانه‌وه جێی نیگه‌رانی‌و ئه‌سه‌فێكی زۆره، ئه‌و پڕۆژه یاسانه‌ی كه تائێستا په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ندی نه‌كردوون بریتین له:(ده‌ستوری هه‌رێم، ئاشكراكردنی سه‌رمایه‌ی زۆروزه‌وه‌نده‌ی به‌رپرسسه‌كان، پڕۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، پڕۆژه‌یاسای گه‌نده‌ڵی، پڕۆژه‌یاسای رێكخستنی كاری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی) به‌داخه‌وه پێكڕا نزیكه‌ی 15 پڕۆژه یاسای گرنگ كه چه‌ند گرنگن ببن به یاسا سه‌دئه‌وه‌نده گرنگه په‌رله‌مانتاری به جورئه‌ت بتوانێت ئه‌و به‌رپه‌رس‌و عه‌نته‌ر‌و وه‌زیره گه‌نده‌ڵانه راپێچی په‌رله‌مان بكه‌ن‌و دادگایی بكرێن‌و سه‌روتوسامانه ناشه‌رعییه‌كانیان بلۆك بكرێت‌و بگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی.
راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ڵێت: "له‌م خوله‌دا په‌رله‌مان نه‌یتوانیوه متمانه له‌هیچ وه‌زیرێك وه‌ربگرێته‌وه، هه‌رچه‌نده چه‌ند وه‌زیرێك بانگهێشتی په‌رله‌مان كراون، له‌دوو ساڵی رابردوودا زیاتر له (20)وه‌زیر هاتونه‌ته په‌رله‌مان، به‌ڵام له‌مه‌سه‌له‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له‌وه‌زیره‌كان په‌رله‌مان كاری نه‌كردووه، چونكه ئه‌و كاره پێویستی به به‌ڵگه‌و زانیاری ورد هه‌یه، به‌شێكیشی په‌یوه‌ندی به پڕۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی بڕیاری سیاسی‌و دوو ئیدارییه‌وه هه‌یه". هه‌رچه‌نده له‌ڕاستیدا په‌رله‌مان تائێستا چه‌ندینجار وه‌زیره‌كانی بانگكردووه بۆ په‌رله‌مان به‌ڵام نه‌یتوانیوه لێپێچینه‌وه‌ی توندیان له‌گه‌ڵدا بكات‌و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و گه‌نده‌ڵی‌و پاره به‌فیرۆدانانه بكات، بۆنمونه ده‌بوایه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری دابخرایه‌و وه‌زیری رۆشنبیری‌و ده‌سته‌وتاقمه‌كه‌ی دادگایی بكرانایه، چونكه ئه‌و راپۆرته‌ی كه بڵاوبۆوه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌كانی چوار مانگی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به‌ڵگه‌گه‌لێكی یاسایی‌و زیندوو بوون بۆ ئه‌و گه‌له‌كۆمه‌كه گه‌نده‌ڵه به وه‌زیریشه‌وه ره‌وانه‌ی دادگا بكرانایه‌و متمانه‌شیان لێوه‌رگرتایه‌ته‌وه.
په‌رله‌مان چییه..؟
ئایا په‌رله‌مان ته‌نها بریتییه له‌ده‌زگایه‌كی حكومی‌و كۆمه‌ڵێك موچه‌خۆری بێده‌نگ؟ یان په‌رله‌مان ده‌زگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ‌و بیركه‌ره‌وه‌یه‌كی یاسایی‌و پرۆفیشناڵه بۆ تاتوێكردن‌و پلاندانان‌و داڕشتنی یاسای تایبه‌ت‌و ته‌كنیكی گه‌شه‌پێدان‌و لێپرسینه‌وه‌و لێپێچینه‌وه‌یه؟
ئایا ئیشی په‌رله‌مان ته‌نها كۆبونه‌وه‌و دانیشتنه، ئایا ئیشی په‌رله‌مان ته‌نها یاسا ده‌ركردن‌و بڕیاردانه؟ نه‌خێر یه‌كێك له‌ئیشه هه‌ره گرنگ‌و پڕ بایه‌خه‌كانی په‌رله‌مان بریتییه له‌بانگهێشتكردنی وه‌زیر‌و به‌رپرس‌و سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و حیزبه‌كان بۆ په‌رله‌مان‌و لێپێچینه‌وه‌و لێپرسینه‌وه له‌پڕۆگرام‌و گه‌نده‌ڵی‌و ناعه‌داله‌تی‌و كه‌ڵه‌كه‌كردنی سه‌رمایه‌و خواردنی حه‌قی هاوڵاتیان‌و ئاشكراكردنی سه‌رمایه‌ی به‌رپرس‌و وه‌زیر‌و هه‌تا سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و حیزبه‌كان.
به‌واتایه‌ك په‌رله‌مان ده‌بێته زمانحاڵی هاوڵاتیان‌و تاوتوێكاری یاسا‌و رایگشتی‌و ناڕه‌زاییه‌كان بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێته نێوه‌ندی هه‌ڵسه‌نگاندنی پڕۆژه‌و گڕانكارییه‌كان، ده‌بێته پانتاییه‌كی گفتوگۆئامێز بۆ شیكردنه‌وه‌و راڤه‌كاری‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆچون‌و بڕیاره سیاسی‌و ئابوری‌و فه‌رهه‌نگی‌و په‌روه‌رده‌ییه‌كان.
په‌رله‌مان له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌زگایه‌كی هه‌ڵبژێردراوی میلله‌ته كاری سه‌ره‌كی یاسادانانه، له‌سیستمی په‌رله‌مانیدا ئه‌ركی چاودێریكردنی حكومه‌ت له‌ڕووی یاسایی‌و چاودێریكردنی دارایی ده‌گرێته ئه‌ستۆ، هاوكات ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌شی هه‌یه كه متمانه له‌وه‌زیری ناعادیل‌و گه‌نده‌ڵ یان ناچالاك‌و كه‌موكوڕ بسه‌نێته‌وه، واته په‌رله‌مان له‌توانایدایه لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا بكات‌و له‌سه‌ر كاریش لایان به‌رێت، ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رگری له‌و وه‌زیره كرد‌و بووبه رێگر له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا، ئه‌وا په‌رله‌مان ده‌توانێت وه‌زاره‌ته‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، له‌مه‌ش زیاتر په‌رله‌مان ده‌توانێت سه‌رله‌به‌ری حكومه‌ته‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه. ئه‌مه ئیشی په‌رله‌مانه.
په‌رله‌مانی به‌رپرسیار، واته به‌رپرسیار به‌رامبه‌ر ژیانی هاوڵاتیان‌و باشتركردنی بژێوی ژیان‌و گوزه‌رانی تاكه‌كه‌س‌و كۆمه‌ڵگه، هاوكات له‌پشت ده‌سه‌ڵاته مۆدێرنه‌كانه‌وه ده‌سته‌یه‌كی پروفیشناڵ‌و راڤه‌كار‌و سه‌ربه‌خۆ ئاماده‌گیان هه‌یه، كه ده‌سته‌یه‌كه دابه‌شده‌بێت به‌سه‌ر چه‌ند به‌شێكی كاریگه‌ر‌و بیركه‌ره‌وه‌دا، كه كاركردن‌و بیركردنه‌وه‌ی داموده‌زگایی لێره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، ئه‌م ده‌سته‌یه رێگرێكی گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م بڕیاره سه‌ربه‌خۆكانی سه‌رۆكدا، رێگرێكی گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م ده‌خاله‌تی حیزب‌و هێزه كۆنه‌په‌رست‌و جاهیله‌كانی حیزب‌و خێڵ‌و پیاوه خڵافاوه‌كانی نیۆ حكومه‌ت‌و سیاسه‌ت، ده‌سته‌ی پروفیشناڵ‌و ئه‌كادیمست پێكهاتووه له‌كۆمه‌ڵه كه‌سێكی به‌توانا‌و راڤه‌كار‌و پرۆفیسۆر له‌بواره جیاجیاكاندا، به‌سه‌ر ئه‌م به‌شانه‌دا دابه‌شده‌بن: به‌شی تێگه‌یشتن له‌سیاسه‌ت‌و راڤه‌كردنی گۆڕانكاری‌و پێشهاته سیاسییه‌كان‌و شیكردنه‌وه‌ی بڕیاره سیاسییه‌كان‌و داڕشتنی دبلۆماسی‌و په‌یوه‌ندی‌و بڕیار‌و سازدانی گۆڕانكاری‌وپێشكه‌وتنی سیاسی.
به‌شی دووه‌م، پێكهاتووه له‌كه‌سانی پروفیشناڵ له‌بواری ئابوری‌و گه‌شه‌پێدان‌و سازدانی گۆڕانكاری ئابوری‌و گه‌شه‌پێدان‌و پێشخستنی كۆمه‌ڵگه، ئه‌م ده‌سته‌یه بیركه‌ره‌ووه‌و راڤه‌كار‌و دارێژه‌ری پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ن بۆ گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵگه، له‌ڕوی ئابورییه‌ووه‌و داڕشتنی میكانیزمی جیاواز بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی داهات‌و پێویستییه‌كانی كۆمه‌ڵگه، بۆ دروستكردن‌و گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی‌و كشتوكاڵ‌و سه‌روه‌ت‌و سامانی كۆمه‌ڵگه، بۆ رێگرتن له‌هه‌ڵاوسانی ئابوری‌و نزمبوونه‌وه‌ی داهاتی ساڵانه‌ی تاكه‌كه‌س. هاوكات ئه‌مه ده‌سته‌یه پێكنه‌هاتووه له‌كۆمه‌ڵێك راوێژكاری موچه‌خۆری بێئیش‌و بێ پڕۆژه، ده‌سته‌یه‌كی ته‌مه‌ڵ نییه له‌ڕووی زانستی‌و ئه‌كادمییه‌وه، واته ده‌سته‌یه‌كی نه‌خوێنه‌وار‌و حیزبی نین كه فڕیان به‌دونیای مۆدێرن‌و گۆرانكاری‌و گه‌شه‌پێدانه‌وه نه‌بێت. به‌واتایه‌ك ده‌سته‌یه‌كه به‌رله‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت یان سه‌رۆكی حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات بڕیاری سه‌قه‌ت‌و بێبه‌رنامه له‌رێی ته‌له‌فیزیۆنه‌كانیانه‌وه بڵاوبكه‌نه‌وه، ئه‌م ده‌سته‌یه ده‌بێته رێگرێكی مه‌عریفی له‌به‌رده‌م دیكتاتۆریه‌تی بریارو تاكبیركردنه‌وه‌و خۆبه‌خۆی‌و عه‌نته‌ریات.
ئه‌فسوس نه‌تانتوانی به‌ده‌نگێكی زوڵاڵ به‌رپرسێكی تاسه‌رئێسك گه‌نده‌ڵ‌و وه‌زیرێكی تابینه‌قاقا شه‌ڵاڵ له‌گه‌نده‌ڵی‌و كه‌مته‌رخه‌می راپێچی په‌رله‌مان بكه‌ن‌و له‌ڕوی یاساییه‌وه سزای بده‌ن‌و سه‌روه‌توسامانی ئه‌و به‌رپرس‌و سه‌رۆكانه بگه‌ڕێننه‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی.