
گۆڕان و كولتوری باو…..نوری بێخاڵی
گۆڕان و كولتوری باو
نوری بێخاڵیشتێكی سه‌یر نییه كه مرۆ له رۆژهه‌ڵاتدا و له كوردستانیش وه‌ك به‌شێك له‌و جوگرافیا نه‌ریتگه‌رایه، سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی له راسته‌وه بۆ چه‌پ، له عه‌لمانییه‌وه بۆ ئایینی، له مۆدێرنه‌وه بۆ كۆنزه‌رفاتیڤ ببینێ، كه نه‌چێته ژێر باری گۆڕانی هیچ هه‌لومه‌رجێكی سیاسی و كولتوری و به هیچ كلۆجێك ده‌ستبه‌رداری كورسی و پێگه‌ی خۆی نه‌بێت، چونكه ئه‌وان كوڕی ئه‌و كو‌لتور و پاشخانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ن، كه دواجار شته‌كان له ده‌ره‌وه‌ی یه‌قین و حه‌قیقه‌تی ره‌های خۆیان، بێ مانا و بێ به‌ها ده‌بینن، كو‌لتور و پاشخانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایدیالی و سیاسی، كه بڕوای به گۆڕان و نوێبوونه‌وه و به‌ره‌وپێشچوونی مێژوو نییه، كو‌لتور و پاشخانێك كه له سایه‌یدا و تیایدا تا ئێستا هیچ كایه‌ك وه‌ك خۆی و به سروشتی خۆی گه‌شه‌ی نه‌كردووه و تا هه‌نووكه‌ش به جۆرێك له جۆره‌كان له حاڵه‌تی دۆگما و مت بوون چه‌قی به‌ستووه.
ئه‌گه‌ر وانییه خێره كه‌سێك نیوه‌ی ته‌مه‌نی بۆ شۆڕش و تێكۆشان دژی دیكتاتۆرییه‌ت ته‌رخان كردبێ، ئێستا بچووكترین جیاوازی قه‌بوڵ نه‌كا؟ خێره كه‌سێك به بۆچوونی خۆی هه‌ڵگری ئایدیۆلۆژیا و فه‌لسه‌فه‌یه‌كه به هه‌وێنی گۆڕان و نوێبوونه‌وه‌ی ده‌زانێ، كه‌چی بڕوای به ره‌خنه نه‌بێت؟ خێره كه‌سێك نزیك به نیو سه‌ده له‌سه‌ر كورسی عه‌رش نه‌یه‌ته خوار و گلله‌ییش له بوونی دیكتاتۆرییه‌ت بكا؟ خێره كه‌سێك له گوتاردا هه‌موو ژیانی بۆ خه‌بات دژی وه‌هم و خورافه و ئه‌فسانه ته‌رخان كردبێ و خه‌باتی له پێناو سه‌روه‌ری عه‌قڵ و لۆژیك كردبێت و له (كن فیكون)ێكدا و بۆ مه‌رامی سیاسی و ده‌سه‌ڵات و به‌ناوی هاوپه‌یمانێتی په‌رله‌مانی بچێته‌وه سه‌ر خوانی هاوبه‌شی واعیز و موفتییه‌كان؟ خێره كه‌سێك به درێژایی هه‌ژده ساڵ حوكمڕانی كوردستان، سه‌ری زمان و بنی زمانی ره‌خنه‌گرتن بێت له ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی و گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت، كه‌چی بۆ خۆی له هه‌وڵێكی كوده‌تاییدا بیر له سڕینه‌وه‌ی هاوسه‌نگه‌رانی دوێنێ و هاوڕێ و هاوخه‌باته‌كانی ئه‌مڕۆی بكاته‌وه و زراوی له‌وه بچێ لێی بپرسن ئه‌و داهات و سه‌رمایه چۆن و بۆ چی و له پێناو چی و له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك خه‌رج ده‌كرێ؟
دیاره حاڵه‌تی ئه‌و جۆره كه‌سه، كه ده‌یه‌وێ وه‌ك كاریزما و ته‌نانه‌ت وه‌ك رۆحی بزووتنه‌وه سیاسییه‌كه‌ی خۆی نمایش بكات، شتێكی نوێ و شاز و ریزپه‌ڕ نییه و به مێژوو و كولتوری سیاسی ئێمه نامۆ نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ش به‌شێكه له‌و جۆره بیركردنه‌وه و عه‌قڵیه‌ته‌ی، كه به‌رهه‌می ئه‌و كو‌لتور و پاشخانه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌یه پێشتر ئاماژه‌مان پێدا، ئه‌و كولتوره‌ی تیایدا رابه‌ر و سه‌ركرده‌كان وه‌ك مێگه‌ل ده‌ڕواننه خوار خۆیان و پێیان وایه ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بوان شۆڕش له بزاوت و مێژوو له جووڵه و نه‌ته‌وه له ژیان ده‌كه‌وت، به مانایه‌كی دی، ئه‌وان پێیان وایه كه داینه‌مۆی هه‌موو بزاوت و هه‌ناسه‌كانی نێو كایه‌كانی ژیانی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵگان، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وان و به‌بێ ئه‌وان نه‌ته‌وه بێ فریادڕه‌س ده‌مێنێته‌وه.
كه‌م نه‌بوون و كه‌م نین ئه‌وانه‌ی هیواكانی شۆِڕش و خه‌ونه مرۆییه‌كانی خۆیان و ئومێده‌كانی گۆڕان و ئایینده‌ی خۆزگه دیموكراسییه‌كانیان به‌رمه‌بنای هه‌ڵوێستی رووكه‌ش و دوشمی حه‌ماسی ئه‌و كه‌سانه داڕشت، به‌وانه‌ش كه خوێن و گه‌نجێتی خۆیشیان كرده كاسه‌وه و به رۆحی گه‌رمیان سه‌نگه‌ره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان گه‌رم كرده‌وه، كه‌چی ده‌ركه‌وت دواجار (دۆش برای كه‌شكه) و ئه‌سته‌مه كورد به‌و بیركردنه‌وه و خۆشباوه‌ڕییه‌ی گۆڕانێك له بونیادی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوری خۆی بكات، ئه‌وانه‌ش كه پێویسته خه‌ونه‌كانمانیان پێوه هه‌ڵواسین هێشتا نه‌ك له دواوه‌ی دواوه‌ن، به‌ڵكو تارماییشیان ونه.
هه‌موو ئه‌و قسانه‌شمان به‌و مانایه نین كه ره‌وڕه‌وه‌ی مێژوو ده‌وه‌ستێ و توانای جوڵاندنیمان نییه، به پێچه‌وانه‌وه نه مێژوو ده‌وه‌ستێ و نه ژیانیش له بزاوت ده‌كه‌وێ، به‌ڵام ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ی و تا چه‌ند ئێمه ده‌بینه‌وه به خودی خۆمان و سایه‌ی ئه‌و سێبه‌ره وه‌همی و تارماییه به پیرۆز كراوانه جێده‌هێڵین و باوه‌ڕ به خۆمان ده‌هێنین، كه ژیان لێره‌وه كۆتایی نایه‌ت.
به‌دبه‌ختی كورد له‌وه‌دا نییه كه ته‌نها نه‌ته‌وه‌یه‌كی ژێر ده‌سته و خاكه‌كه‌ی داگیر و پارچه پارچه كراوه، ماڵوێرانییه‌كه‌ی به ته‌نها بریتی نیه له پرۆسه‌كانی كاولكاری گونده‌كانی و كۆكوژی مرۆڤه‌كانی له‌سه‌ر ده‌ستی دوژمنان، بێ شانسیه‌كه‌ی له‌وه‌وه نییه، كه چه‌رخی چه‌پگه‌ردی سیاسه‌تی ده‌وروبه‌ر و دونیا به پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌ی خه‌ونه‌كانی ئه‌و سوڕاوه، به قه‌د ئه‌وه‌ش بریتییه له نه‌بوونی رۆحێكی ره‌های زیندوو هه‌موویان بباته‌وه ژێر سێبه‌ری خۆی و دروست ئاراسته و ته‌یاریان بكات، له‌وێدایه كه له زۆر قۆناغی تێكۆشانی میللی و چه‌كداری و مه‌ده‌نی و سیاسی خۆیدا قوربانییه‌كان باجی سه‌رچیخی و تاكڕه‌وی و خۆشباوه‌ڕی و ساویلكه‌یی و زۆرجاریش به‌رژه‌وه‌ندخوازی و عه‌قڵیه‌تی به مێگه‌ل سه‌یركردنی خه‌ڵك بووه له لایه‌ن به‌ناو رابه‌ر و سه‌ركرده‌كانی، به‌قه‌د ئه‌وه‌ش زیاتر بوونی بووه وه‌ك نه‌ته‌وه و نیشتمان له ناو نه‌خشه و چوارچێوه‌ی جوگرافیایه‌كی سیاسی و كولتوری و كۆمه‌ڵایه‌تی وا، كه هه‌رگیز ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی تێدا نییه ئه‌زموونی نوێ له حوكمڕانی و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی تاقی بكاته‌وه.
خۆدزینه‌وه‌ی سه‌ركرده و بزووتنه‌وه‌ی سیاسی و هێزه‌كان له ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و دیموكراسی و مه‌ده‌نییه‌كان، له پاڵ پاساوی به‌ناو ترس له هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌م و ئه‌و و پیلانه‌كانی فلان و فیسار، رێك دیوێكی دیكه‌ی ئه‌و وه‌هم و خورافه ژیان كوژه‌ی دونیای عه‌ره‌بی و ئیسلامی و شۆفێنیزمی ناوچه‌كه‌یه، كه به‌ناوی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و ئوممه‌ی ئیسلامی و هه‌ڕه‌شه‌ی جووله‌كه خۆیان له به‌رپرسیارێتییه دیموكراسی و مه‌ده‌نییه‌كان و ئه‌ركه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كانیان ده‌دزنه‌وه. جوگرافیایه‌كی سیاسی و كولتوری و كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌خۆشی وا، كه نه‌ك پێی شه‌رم نییه كاوێژ له‌سه‌ر ئه‌زموونه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه شكست خواردووه‌كانی رابردوو بكاته‌وه، به‌ڵكو هه‌وڵی دووباره كردنه‌وه و سه‌ر له نوێ زیندوو كردنه‌وه‌یان ده‌دات، ئه‌و جوگرافیا كولتوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و عه‌قڵه سیاسییه‌ی زراوی له ئه‌زموونكردنی حوكمڕانی دیموكراسی و لیبڕاڵ چووه و په‌ندی له ئه‌زموونی خوێناوی خه‌لافه‌ت و ستالینییه‌ت وه‌رنه‌گرتووه و تا ئه‌و چركه‌یه و وێڕای هه‌موو ئه‌و گۆڕانكارییه سیاسی و ئابووری و كولتورییانه‌ی دونیا و ئه‌و شاڵاوه‌ی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا، كه‌چی ده‌یانه‌وێ له پاڵ ماسكی ئیستیعمار و سته‌می سه‌رمایه و بیدعه و كوفردا درێژه به ته‌مه‌ن و مانه‌وه‌ی خۆیان بده‌ن.
كه‌وابێت ئه‌و جۆره كه‌سه، وه‌ك ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م كه‌س نه‌بووه و نییه له ناو كایه‌ی سیاسی كوردستاندا، سه‌روه‌رییه‌كان له‌سه‌ر خۆی تاپۆ بكات و فۆبیای له ده‌ستدانی عه‌یش و نۆشی كورسی و ده‌سه‌ڵاتی گرتبێ، نه دوا كه‌سیش ده‌بێ، دیاه‌ر له‌وه‌شدا گوناه به ته‌نیا له ئه‌ستۆی ئه‌و نییه، به‌ڵكو وێڕای باڵاده‌ستی و هه‌ژموونی ئه‌و پاشخانه سیاسی و كولتوری و ژینگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی باسمان كرد، ئێمه‌ش هه‌موومان هه‌ر یه‌كه و به‌شێكمان له‌و گوناهه به‌ر ده‌كه‌وێ، گوناهی بێده‌نگیمان، گوناهی شه‌رم كردن و دۆش دامانمان، گوناهی ترس و دڵه‌ڕاوكێمان.
دواجار ئه‌گه‌ر له‌م رۆژگاره‌دا و له‌و نموونه بچووكه‌دا كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی په‌ند وه‌رنه‌گرێ، كه نموونه‌یه‌كی ساده و هێزێكی خاوه‌ن كاریگه‌ری سنورداری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستانه، ئه‌وا نه‌بوونی پرسیار و گومان و دڵه‌ڕاوكێمان له به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی سێبه‌ریان كون و كه‌له‌به‌ری ئه‌و كوردستانه‌ی ته‌نیووه‌ته‌وه و مۆته‌كه‌یشیان به‌سه‌ر ناخ و بیر و خه‌یاڵی هه‌ر یه‌كێكمانه‌وه‌یه، ئایینده‌كه‌ی كاره‌ساتاوی تر ده‌بێت و فه‌رسه‌خێكی دی له گۆڕان و پێشكه‌وتن دوور ده‌كه‌وینه‌وه.