
شه‌ڕه شه‌ڕعییه‌ت …..سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم
شه‌ڕه شه‌ڕعییه‌ت
سمكۆ عهبدولكهریمههرچۆنێك بێت شه‌ڕه شه‌ڕعییه‌ت له‌شه‌ڕه شاپ باشتره ، شه‌ڕه دندوكیش له شه‌ڕ گولله بێخه‌متره ، ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ش له ئه‌نفلۆنزای به‌راز سه‌لامه‌تتره ، به‌ڵام ئه‌نفلۆنزای مرۆڤ له هه‌ردووكیان خه‌ته‌رتره ، ناشزانم ئه‌نفلۆنزای ئه‌سپیش چۆن ده‌بێت كه ئه‌ویشیان به‌ڕێوه‌یه ، برایه‌كی موسڵمانم دیت به‌بێ ئه‌وه‌ی تووشی هیچ ئهنفلۆنزایهك بووبێت ده‌یگۆت وه‌ڵڵاهی وهبیڵڵاهی وهتهڵڵاهی كه ههرسێكی ناوی خوایه ئه‌وه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كردویانه كه به‌یه‌ك لیست له‌گه‌ڵ زه‌حمه‌تكێشان و سۆشیالیست به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن كارێكی زۆر ناشهڕعییه ، له‌وش ناشهرعیتر ئه‌وه‌یه شه‌رعیه‌ت به‌و ناشهڕعییهتهیان دێننه‌وه.
قسه‌یه‌كی جوان هه‌یه ده‌ڵێ هه‌وڵدان بۆ هێنانه‌دی هه‌ر ئامانجێكی شه‌ڕعی به رێگایه‌كی ناشه‌ڕعی ئامانجه‌كه‌ش ناشه‌ڕعی ده‌بێت ، هه‌رچه‌نده ده‌مێكه باوی ئه‌و فكر‌و فه‌لسه‌فه و قسه قۆڕانه نه‌ماوه ، پیاو ئه‌و پیاوه‌یه دوو لاقه كورسی زیاتر بینێ ، ئه‌وه‌ش كێشه نییه به‌و دوو لاقه كورسییه‌ی گۆڕانی پێ ده‌كرێ یان نا ، گرنگ ئه‌وه‌یه هۆلی په‌رله‌مان گه‌رم و گوڕ بێت و چه‌قه چه‌قی باشی تێدا بكرێ ، چونكه هه‌تا قسه و چه‌قه چه‌قی زیاتر له په‌رله‌مان بكرێ ، ئه‌وه زیاتر هه‌نگاو به‌ره‌و دیموكراسییه‌ت داوێین ، ئه‌و دیموكراسییهتهی به قسه‌ی ئه‌و برا موسڵمانه‌ی كاتی خۆی ده‌یگۆت دیموكراسییه‌ت تا ئه‌و شوێنه‌ی شهڕعییه تا لێیه‌وه ده‌گه‌یه‌نه ده‌سه‌ڵات ، دوای ئه‌وه شه‌ڕعییه‌تی نامێنێ ، بۆیه ئه‌گه‌ر به گوێره‌ی ئه‌و شه‌ڕعی و ناشهڕعییهی بێت ، ئه‌وه ده‌بێت وه‌ك ئه‌و پیاوه‌ی بیر بكه‌ینه‌وه كه ده‌یگۆت كارێكی زۆر ناشه‌رعییه ناوی ژنی له پێشه‌وه‌ی پیاوی دابندرێ ، مشتومڕێكی زۆریش له‌سه‌ر ئه‌وه دروست بووه كه چۆن ده‌بێت لیستی پالێوراوان بۆ هه‌ڵبژاردن به ناوی ژنانه‌وه ده‌ست پێبكات ، ئه‌گه‌ر دیقه‌ت بده‌ی رۆژانه چه‌ندین جار گوێ بیستی ئه‌و قه‌وانه ده‌بین و هه‌مووشمان له نێوان ئه‌و هه‌موو شه‌ڕعی و ناشهڕعییهدا سه‌رمان سوڕماوه ، هه‌ریه‌كه و خۆی پێ شه‌رعییه‌و به‌رامبه‌ره‌كه‌ی پێ ناشهڕعییه ، ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردندا ده‌نگی باشت هێنا ئه‌وه هه‌ڵبژاردنه‌كه شه‌رعییه ، ئه‌گه‌ر نهشتهێنا ناشهڕعییه ، كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی پیاوه‌كان له پێناو خۆیاندا و بۆ به‌ده‌ست هێنانی شه‌رعییه‌ت شه‌ڕه‌فی یه‌كدی ده‌شكێنن و له‌و پێناوه‌دا تێكۆشه‌ره‌كانی دوێنێ ئاماده‌ن په‌لاماری هه‌موو رابردووی خۆیان بده‌ن .
ئه‌مه‌ش جۆرێكه له نه‌خۆشی ئه‌گه‌رنا كێ دوو حانه به‌و جۆره قسانه ده‌دات ، به هه‌موو قوه‌تی خۆی ده‌ڵێ گرنگ ئه‌وه‌یه بچینه په‌رله‌مان ، ئێمه هیچ كارمان به حكومه‌ته‌وه نییه ، سه‌یر له‌وه‌دایه بته‌وێ به‌چه‌ند كورسییه‌كی ئیماره‌تی بابانه‌وه حوكمی ئیماره‌تی به‌هدینان بكه‌ی .