
نه‌خوێنده‌واری و نه‌خوێندنه‌وه ….دیارده‌یه‌كی ده‌مامكداره
نه‌خوێنده‌واری و نه‌خوێندنه‌وه ….دیارده‌یه‌كی ده‌مامكداره
حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د رهسوڵیهكێك له خه‌سڵه‌ته هه‌ره دیاره‌كانی كۆمه‌ڵگای پێشكه‌وتوو، رێژه‌ی به‌رزی خوێنده‌واری و ئاستی رۆشنبیری تاكه‌كانییه‌تی.. چونكه هه‌رگیز نه‌بووه‌و نابێت به كۆمه‌ڵگایه‌ك بووترێت گه‌شه‌سه‌ندوو یان كراوه‌و پێشكه‌وتوو كه‌چی نیوه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی یان رێژه‌ی به‌رز له هاووڵاتیانی نه‌خوێنده‌وارو نه‌زان بن.. به‌جۆرێك كه نه‌توانن رۆژی ته‌نها یه‌ك كاتژمێر ته‌رخان بكه‌ن بۆ خوێنده‌نه‌وه‌ی كتێبێك یان گۆڤارێك یان رۆژنامه‌یه‌ك جا له‌رێی كاغه‌زه‌وه بێت یان ئینته‌رنێته‌وه..
دیارده‌ی نه‌خوێندنه‌وه له‌م چركهساتهداو له كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا ده‌گوزه‌رێت، له كاتێكدا له میدیاكانه‌وه باس له پێشكه‌وتن و به دوبه‌ی كردنی شاره‌كان ده‌كرێت.. یان باس له هێنانی سیستمی خوێندن و فێركردنی سویدی و میتۆده‌كه‌ی و پیاده‌كردنی ده‌كرێت.. یاخود باس له ژماره‌و چه‌ندێتی زانكۆ‌و ئامۆژگاكانی دوای راپه‌ڕین ده‌كرێت… به‌ڵام له‌گه‌ڵ قووڵبونه‌وه‌و چوونه ژێر پێسته‌وه یاخود تێڕوانین له چۆنییه‌تی و كوالیتی ئه‌م سیستمه‌دا، پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌بینیه‌وه‌و ده‌توانین ئاوه‌هاش ئه‌م دیارده‌یه بسه‌لمێنین:
سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌وه بڵێین كه سیستمی فێركردن و په‌روه‌رده كلاسیكیه‌و خه‌ڵكی ئاستنزم و كلاسیك و سوننه‌تی پراكتیكی ده‌كه‌ن، بۆیه تاكێك به‌رهه‌مدێت كه ئاستی زانستی و مه‌عریفی نزیكده‌بێته‌وه له نه‌خوێنده‌وار، چونكه خوێندكاری كورد له رۆتینی وه‌رگرتنی وانهكانداو شێوازی ده‌رخ و ئه‌زبه‌ركردن نوغرۆو سه‌رگه‌ردانه.. خوێندكارێكه نه له زمان و نه له ماتماتیك و نه له جوگرافیای نیشتمانه‌كه‌ی خۆیدا ئاستی زیره‌كی و زاناییهكهی تووشی شۆكمان ناكات! ته‌نانه‌ت ئه‌فسووس كه خوێندكاری زانكۆكانمان ناگه‌نه ئاستی قوتایییهكی ئه‌وروپیی قۆناغی ناوه‌ندی له‌ڕووی باكگراوندی زانیاری و زانسته سه‌ره‌تاییه‌كانیشدا!
له‌مه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه كه: خوێندكاری كورد ئه‌و كولتووره گرنگه‌ی له لا به‌رجه‌سته نه‌بووه‌و نه‌بۆته میكانیزمێك له ژیانیدا، كه هانبدرێت به‌دوای سه‌رچاوه‌و كتێبدا بگه‌ڕێت چ كاغه‌ز یان ئه‌لكترۆنی.. هیچ كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی زانستی یان مه‌عریفی له شێوه‌ی دیسكه‌ڤه‌ری و جه‌زیره‌ی دۆكومێنتی و په‌روه‌رده‌یی له كوردستانه‌كه‌ماندا له‌ئارادا نییه جگه له كلیپی سه‌قه‌تی گۆرانی و هه‌ڵپه‌ركێی چه‌ندباره كه نه‌وه‌و وه‌چه‌یه‌كی له چه‌شنی (سمایلی ته‌پڵ و عه‌زیزی وه‌یسی) ده‌سته‌به‌ر ده‌كات كه جگه له تاكێكی غه‌ریزیی و مالۆسی ئالووده به مه‌ی و قوومارو نێرگهلهكێشان هیچی دیكه‌ی لێوه به‌رهه‌م نایه‌ت.!
به پێچه‌وانه‌وه نه‌ریت و خوویه‌كی ناجۆر فهراههمبووه كه خوێنه‌رو نووسه‌رو رۆشنبیر ببوغێنرێت و به ئاڵۆز‌و نائاسایی ناوزه‌د بكرێت و ناووناتۆره‌یان بۆ دروست بكرێت..
توێژی خوێنده‌وار كه بریتین له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و وه‌زیرو پهرلهمانتارو به‌ڕێوه‌به‌رو نوژدارو ئه‌ندازیارو مامۆستا‌و كارمه‌ند و خوێندكاره‌كان به‌گشتی، رێژه‌یه‌كی ئێجگار كه‌میان نه‌بن، له ملیۆن زیاترهكهی دیكه نه‌یانكردووه به به‌رنامه‌و خوو كه رۆژانه چه‌ند كاتژمێرێك بخوێننه‌وه.. به‌پێچه‌وانه‌وه دیارده‌یه‌ك له هه‌ڵكشاندایه كه بریتییه له گه‌ڕان به‌دوای وێنه‌ی پۆرنۆو سێكسی و رووتی ژنه شۆخه‌كان و خوێندنه‌وه‌ی بورج و كه‌لوه‌كان كه زۆرێك له رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانی ئێستا بۆ پڕ فرۆشیان ئه‌م دیارده مه‌ترسیداره بره‌و پێده‌ده‌ن… بۆ پاسادان و سه‌لماندنی ئه‌م بۆچوونه‌م، ئه‌وه جێگه‌ی هه‌ڵوێست بۆ كردنه كه تیراژی هیچ كتێبێكی زانستی یان فه‌لسه‌فی یان كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رونناسی ناگاته هه‌زار دانه له كاتێكدا خوێنده‌واری كورد زیاترن له دوو ملیۆن!
به‌ڵام به پله‌ی یه‌كه‌م خوێندنه‌وه‌ی زۆرینه له مه‌دارو فه‌له‌كی سیاسه‌تدا ده‌سووڕێته‌وه، سیاسه‌تی هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ڕه‌ی به‌رپرس و حیزبه‌كان له شاخ و له شار، هه‌ربۆیه‌شه ئه‌و بڵاوكراوانه‌ی خه‌ریكی هه‌ڵكۆڵین و هه‌ڵدانه‌وه‌ی فایلن، پڕ فرۆشترین كه‌ره‌سته‌ن بۆ خوێندنه‌وه كه ئه‌مه‌ش له ئاكامدا پووچگه‌رایی و نه‌هلیستی لای تاكی كورد بۆ ڕابردووی و بۆئاینده‌ی خۆی فه‌راهه‌مده‌كات كه راده‌ی ئیلتیزام و دڵسۆزی بۆ خۆی و بۆ كۆمه‌ڵگاكه‌ی كهمترو كاڵتر ده‌كاته‌وه..
ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت كه رێژه‌ی ئه‌و قوتابی و خوێندكارانه‌ی واز له خوێندن دێنن ( به‌تایبه‌ت قۆناغی ناوه‌ندی) روو له زیاد بوونن و به‌ره‌و بازاڕ و بژێو په‌یداكردن ملده‌نێن، دیاره ناچاری و هه‌ژاریش له‌م دیارده‌یه‌دا حاكمه‌و بڕیارده‌ره.. له‌به‌رئه‌وه دیارده‌ی نه‌خوێنده‌واری و نه‌خوێندنه‌وه هه‌ڕه‌شه له كۆمه‌ڵگای كوردی ده‌كات و كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێتیش زۆر شه‌رمنن و نه‌یاتوانیووه ببنه به‌دیل و ئالته‌رناتیڤێكی ئه‌وتۆ!