
له‌بازاڕه‌کانی سیاسه‌تداکوردایه‌تیش بوو به‌ته‌نده‌ر ….خاک
بێگوومان ووشه‌ی کوردایه‌تی ناسراوه له لای زۆربه‌ی تاکه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگایی کوردی ، چ له‌ڕووی مانایی ڕێزمانی و چ له بواری نه‌ته‌وایه‌تی یه وه .
ووشه‌ی کوردایه‌تی مێژوو ه‌که‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی که نه‌ته‌وه یا خود ڕه‌گه‌یپه‌رست وشۆڤی نی یه‌کانی نه‌ته‌وه دراوسێکانی کورد که‌وتنه هه‌وڵی له‌ناو دانی نه‌ته‌وه‌ی کورد چ وه‌ك مرۆڤ چ وه‌ك کو‌لتوور چ وه‌ك ووڵاتێك به‌ناوی کوردستان .
جا ئه‌م ووشه‌یه له بنه‌مادا مانایه‌کی مه‌عنه‌وی به‌خۆی ئه‌به‌خشێت به‌ڵام له پراکتیکه کردندا جیهانێك له تێکۆشان وخه‌باتی تاکه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگاکه ئه‌بینێته‌وه وه‌له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌ریایه‌ك خوێنی دروست کرد وه به‌رده‌وام ئه‌و ده‌ریایه له شه‌پۆلدانه تا ئه‌گاته که‌نارێکی ئارام .
به‌ڵام ئه‌م ووشه‌یه چ له ڕووی مه‌عنه‌وی و چ له ڕووی پراکتیکی یه‌وه بوو به ته‌نده‌ر و له‌بازاڕه‌کانی حیزبایه‌تی دا به پێی پانتایی دۆنمه زه‌وی و ده‌فته‌ره دۆلار‌و ده‌ست که‌وتنی پله‌یه‌کی باش له فه‌رمانگه‌یه‌کدا مامه‌ڵه‌ی بازرگانی پێوه‌کرا .
بۆنمونه لێپرسراوی پارتێکی کوردی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ساڵانه‌ی ته‌قه‌ی بۆ کورد کردووه پێویسته ئه‌وه‌نه دۆنمه زه‌وی وه‌ربگرێت له‌هه‌مان کاتدا گه‌ر کابرای خه‌بات گێڕ فیشه‌که‌کانی جێی خۆی گرتبێت پێویسته زه‌وی یه‌که‌ی له ڕووکندا بێت ئه‌مه‌ش له چوار چێوه‌ی حیزب‌دا پێی ئه‌وترێت خه‌بات یان کوردایه‌تی .
ئه‌م ئه‌نفله‌وه‌نزایی حزبایه‌تی یه نه‌ك ته‌نها له‌کورستان تووشی خه‌بات گێڕان بووه به‌ڵکو زۆرێك له به‌ناو ڕۆشنبیران و سیاسه‌ت مه‌داران و نوسه‌رانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستانیشی گرتۆته‌وه بۆنموونه ، کۆبوونه‌وه‌ی حزبایه‌تی مۆدێله . به‌حیزبی کردنی ڕه‌وه‌ندی کورد بۆته ئه‌و هه‌نگاوه‌ی که ئێستا حیزبه‌کانی کوردستان هه‌موو توانایه‌کیان بۆ به‌گڕ خستووه تا زۆرترین ئه‌ندام بۆ خۆیان کۆبکه‌نه‌وه . ئه‌م هه‌وڵه نه‌گریسانه‌یان پێی ئه‌ڵێن کوردایه‌تی . له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا کۆمه‌ڵگاکانی ئه‌وروپا به‌تایبه‌ت لاوه‌کانیان هه‌تا ئێستاش وا تێگه‌یشتوون که نه‌ته‌وه‌ی کورد پاشکۆیه‌که له میلله‌ته‌کانی تورك و فارس هه تا ئێستا ئه‌و لاوانه‌ی که له‌پله‌یه‌کی به‌رزی خوێندندان نازانن کورد ( له‌فه‌یه‌کی ساندویچه) یان یه‌کێكه له میوه هاوینی یه‌کان یان نه‌ته‌وه‌یه‌که که ژماره‌ی دانیشتوانی زیاتره له ٤٥ ملیۆن .
ئه‌م بێ ئاگایی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگاکانی ئه‌ورووپا هۆی بنه‌ڕه‌تی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌وڵی دووژمنانی نه‌ته‌وه‌ی کورد که ته‌نها له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا نین که کورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌چوار چێوه‌ی کوردستان له‌ناو به‌رن به‌ڵکو به‌سیاسه‌تی شۆڤینی خۆیان کوردیان وه‌ك پاشکۆیه‌ك یان هه‌ر وه‌ك نه‌بوونێك ناساندووه به کۆمه‌ڵگاکانی ئه‌ورووپا .
به‌ڵام له‌به‌مبه‌ر ئه‌مه‌دا تروسکایه‌ك هه‌ر به‌دی ئه‌کرێت که که‌سانی دڵسۆزی هه‌یه هه‌ست به‌و لێپرسراوی یه بکات که دوور له ده‌ستی ناپاکی حزبایه‌تی یه‌وه هه‌ڵسێت کۆڕ‌و سیمینار بۆ تاکه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگایی ئه‌ورووپی بگێڕیت که کورد یان پێ بناسێنێت بۆ نموونه .
که‌سایه‌تی دڵسۆز شوان نه‌جم سه‌نگاوی ناسراو به ( شوان جاف )
له‌ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی (ڕاین لاند پفالتز ) له‌شاری شپایه‌ر Speyer به‌هه‌وڵی تایبه‌تی خۆی توانی له‌یه‌کێك له قوتابخانه ئاماده‌یه‌کان دوو سیمینار ڕێك بخات بۆ خوێندکارانی سیازده‌هه‌می ئاماده‌یی .
سیمیناره‌که‌ش له‌ژێر ناونیشانی ( گه‌وره‌ترین میلله‌تی بێ ووڵات له‌جیهاندا ) ، وه (کوردقوربانی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بووه ).
به‌ڕێز شوان جاف باسی له مێژووی کورد کرد که مێژوه‌که‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ (گۆتییه‌کان) له‌م شیکردنه‌وه‌یه‌دا پشتی به‌چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌کی مێژووی به‌ست وه‌شیکردنه‌وه‌یه‌کی جوانی کرد سه‌باره‌ت به‌ئاڵایی کوردستان وه‌باسی شارستانی میزووپۆتامیایی کرد‌و وه له‌یه‌کێك له ته‌وه‌ره‌کانی کوولتووری ڕه‌سه‌نی کوردی ئاشنا کرد به ئاماده بووان ، وه‌باسی زمانی کوردی کرد که‌له‌چه‌ند دیالیکتێك پێكهاتووه ئه‌م جیاوازی دیالیکتی یانه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ گه‌وره‌یی و فراوانی سنوری کوردستان که مه‌زه‌نده‌ی کرد به هێنده‌ی گه‌وره‌یی سنوری فه‌ڕه‌نسا وه له‌ڕووی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه به پێی پشت به‌ستن به‌ئاماره‌کان توانی ژماره‌ی دانیشتوانی کورد بخه‌ملێنێت به ٤٥ ملیۆن وه‌هه‌روه‌ها باسی له دابه‌شکردنی کوردستان کرد له پاش جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م ده‌ستی پێ‌کرد که‌له‌لایه‌ن به‌ریتانی یه‌کان وفه‌ڕه‌نسی یه‌کان و به‌هاوکاری نه‌ته‌وه جیاوازه‌کانی ده‌رووبه‌ری کوردستان وه‌پاشان باسی شۆڕشه‌کانی کوردستان کرد بۆ نموونه شۆڕشی کورد له‌باشووری کوردستان و دامه‌زراندنی (پارتی دیموکراتی کوردستان) به‌سه‌رۆکایه‌تی ( مه‌لا مسته‌فا بارزانی) پاشان له‌ساڵی ١٩٤٧کۆچ پێکردنی ناچاری بارزانی و ٥٢٠ هاوه‌ڵی بۆ( ڕووسیایی سپی) وه‌پاش یازده‌ساڵ ساڵ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ کوردستان وبه‌رده‌وام بوونیان له‌خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی وسیاسی.پاشان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ئه‌م شۆڕشه به‌پلانێکی نێوده‌وڵه‌تی که به په‌یمانی جه‌زائیر ناوده‌برێت له‌ساڵی ١٩٧٥ دامرکایه‌وه که ئه‌م پیلانه له‌ئه‌نجامی ڕێکه‌وتنی ووڵاتانی(عێراق وئێران) هاته کایه‌وه که‌له جه‌زائیر ئه‌م په‌یمانه‌یان به‌ست به ئاگاداری ئه‌مریکاو یه‌کێتی سۆڤی یه‌ت.
پاشان باسی ئه‌و زووڵم و زۆرانه‌ی کرد که له‌لایه‌ن حکومه‌تی به‌عسی ئه‌وسه‌رده‌مه به‌رامبه‌ر به کورد ئه‌نجامیان دا وه‌کوو کیمیا باران کردنی هه‌ڵه‌بجه‌و دێهاته‌کانی کوردستان وه‌کوو (گۆپته‌په‌و گه‌رمیان وناوچه‌کانی هیران ونازه‌نین و به‌کۆمه‌ڵ کوشتنی ١٨٢ هه‌زار تاکی کورد له کاره به‌دناوه‌که‌ی ئه‌نفالدا وه کوشتنی ٨ هه‌زار بارزانی له ناوچه‌ی بادینانی کوردستان وه توانی کۆمه‌ڵێک وێنه‌و به‌ڵگه‌ی تایبه‌ت به‌و کاره‌ساتانه بخاته ڕوو ، وه‌هه‌روه‌ها باسی له ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی به‌هاری ساڵی ١٩٩١ ی باشووری کوردستانی کرد که‌له‌گه‌ڵ خۆیدا کۆچی به‌کۆمه‌ڵی دانیشتوانی کوردستانی به‌دوای خۆیدا هێناو .
پاشان شوان جاف باسی که‌رکوك ومادده‌ی ١٤٠ ی کرد که ئێستا کێشه‌ی زۆر هه‌یه له نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و حکمومه‌تی عێراقی ئێستا که ئه‌م کێشانه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هه‌وڵی چاك کردنه‌وه‌ی دیمۆگرافی شاره‌که که له‌لایه‌ن حکومه‌تی به‌عسی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه به‌سیاسه‌تێکی ته‌عریب کردن و ده‌رکردنی دانیشتوانی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌که تێکدراوون
وه‌هه‌روه‌ها تیشکی خسته سه‌ر دامه‌زراندنن وتوانه‌وه‌ی کۆماری مه‌هاباد به‌سه‌رۆکایه‌تی (قازی محه‌مه‌د) .
جێی سه‌رنجه که ئه‌م سیمیناره بووه هۆی بایه‌خێکی زۆری ئاماده بووان له‌م لایه‌نه‌وه پرسیاری زۆر کرا
له‌کۆتایی سیمیناره‌که‌دا داوای لێ‌کرا که کۆڕێك بگێڕێت بۆ ڕێکخراوی لاوانی حیزبی سه‌وز له‌ئه‌ڵمانیا له‌شاری شپایر که کۆڕه‌که تایبه‌ت بێت بۆ زیاتر ناساندنی کورد وه‌ك میلله‌تێك بۆ هه‌وادارانی لاوانی حزبی سه‌وز .
وه‌ك ئاماده بوویه‌ك که سه‌رنج و تێبینی یه‌کانی خوێندکارانم ئه‌خوێنده‌وه شۆك گرتمی نه‌ك له بێئاگایی لاوانی ئه‌ورووپا به‌ڵکو له بێئاگایی و سڕبوونی عه‌قڵی یه‌تی حزبه‌کانی کوردستان ئایه ئه‌ورووپا جێی ئه‌وه‌یه حزبایه‌تی تێدا بکه‌ن ئایه پێویسته له‌ڕێی ته‌نده‌ری کوردایه‌تی یه‌وه هه‌ڵوێسته‌کان بکڕن یان پێویسته په یوه‌ندی ببستن له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه‌مه‌ده‌نی یه‌کان و پیشه‌ی یه‌کان تا به‌سود وه‌رگرتن له سیمینارێكی تایبه‌ت کورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك بناسێنن .
به‌ڵام دڵنیام ئه‌مه خه‌وێکه له ژووری نوستنی حزبه‌کوردییه‌کان له‌دایك نابێت چونکه ئه‌وان سه‌رقاڵی کوردایه‌تین به ته‌نده‌ر له‌نێوان خۆیاندا
خاك