
كۆمهڵگاو حه‌تمییه‌تی گۆڕان
كۆمهڵگاو حه‌تمییه‌تی گۆڕان
توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی: حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د ره‌سوڵ
Hemea.rasoeL961@yahoo.com
زۆر ئاسته‌مه له‌م جیهانه‌دا كۆمه‌ڵگایه‌ك بدۆزیته‌وه كه به دۆخی گۆڕاندا تێپه‌ڕ نه‌بووبێت.. چونكه هۆكاری ئابووری و ئامرازه‌كانی به‌رهه‌مهێنان هه‌میشه له گۆڕاندان و له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌توانن پێكهاته‌و ستراكتۆری كۆمه‌ڵگا بگۆڕن.. بۆ وێنه كۆمه‌ڵگای ده‌وارنشینی بووه‌ته كۆمه‌ڵگای شوانكاری، تا گه‌یشتۆته كشتوكاڵی و دواجار به‌ره‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی پیشه‌سازی وه‌رچه‌رخاوه.
شایانی وتنه، گۆڕان چه‌مكێكی زانستی و فه‌لسه‌فییه، گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تیش چه‌مكێكی سۆسیۆلۆژییه.. ده‌توانرێت گۆڕان به‌كاردانه‌وه‌ی كارێكی وه‌كو كووده‌تا یان شۆڕش یان جه‌نگ یا شه‌ڕ یان داهێنانێك به‌رجه‌سته بكرێت.. بۆ نموونه له مێژوودا به‌ڕێكه‌وت (ئاگر) دۆزراوه‌ته‌وه به‌ڵام له واقیعدا گه‌وره‌ترین گۆڕانكاری له ستایلی ژیانی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگادا ده‌سته‌به‌ركردووه..
هه‌روه‌ها مادده‌ی (ئاسن) توانیوویه‌تی ئامێری كێڵان و مه‌كینه‌و ماشێن به‌رهه‌م بهێنێت و دواجار جۆری كاركردن و بیركردنه‌وه‌و دابه‌شكردنی كاری مرۆڤی گۆڕیووه كه ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاستی هۆشیاری تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگای گۆڕیووه. بیرمان نه‌چێت، دروستكردنی كارگه‌كانی به‌رهه‌م هێنان له شاردا (بازاڕ)ی ئافهریدهكرد كه توانیوویه‌تی خه‌سڵه‌تی نیشته‌جێبوونی مرۆڤ له‌شاردا بچه‌سپێنێت و (شار) ی خوڵقاند‌و شاریش توانی گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی خێزان و ئاراسته‌كانی په‌روه‌رده‌كردنی مرۆڤ و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی نێوانیان له كۆمه‌ڵگادا دروست بكات…
به‌ڵام كۆمه‌ڵگا كوردییه‌كه‌مان، له‌پاڵ هۆكاری ئابووریدا، فاكته‌ری ئایین و سیاسیش دوو هۆكاری بنچینه‌یی بوون له بهفۆرمووله كردن و ستراكتۆركردنیدا.. بۆیه ئاراسته‌ی گۆڕانكارییه‌كان چه‌قیان نه‌گرتووه‌و سست و په‌رشوبڵاوبوون له وه‌رچه‌رخاندنی كۆمه‌ڵگادا به‌ره‌و پێشكه‌وتن و كرانه‌وه. شایانی وتنه، چه‌مكی گۆڕان شه‌رمنانه له بونیادی كۆمه‌ڵگای كوردیدا، له خێڵه‌كییه‌وه بۆ شارستانێتی ده‌ركه‌وتنی به‌خۆوه دیووه.. گۆڕانكاری لاوه‌كیش له‌گه‌ڵ گه‌وره‌تربوونی شاره‌كاندا هاتۆته ئاراوه به‌ڵام له شارۆچكه‌و گونده‌كاندا زۆر بێهێزبووه.. له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ده‌توانین دیارده‌ی (جه‌نگ و راپه‌ڕین) به دوو فاكتهرو كانگای گرنگی گۆڕان دابنێین كه پێكهاته‌ی خێزان و ده‌زگاكانی گۆڕی..
له‌م سه‌ده‌یه‌شدا، پرۆسه‌ی رزگاركردنی وڵات و رووخانی دیكتاتۆر توانی ده‌رگا به‌ڕووی جیهانگیری و ته‌كنۆلۆژیادا بكاته‌وه كه ده‌ره‌نجام وه‌رچه‌رخانێكی كتوپڕ‌و ناكاوی وه‌های دروستكرد كه چه‌مكی گۆڕان وه‌كو شۆكێك له‌مرۆڤ هاته پێش كه له‌گه‌ڵ خۆیدا هۆشیاری به تاكی كورد به‌خشی.. تاكو گه‌یشت به خه‌مڵاندنی عه‌قڵییه‌تی وه‌رگرتنی چه‌مكی گۆڕان له منداڵێكی كۆڵانه‌وه تا به مامهپیرهیهكی مزگه‌وت ده‌گات به‌جۆرێك وشه‌ی به‌ڵێ بووه به نه‌خێر.. قه‌ناعه‌تی زۆرینه كه‌متر بۆته‌وه، ده‌روێش و هه‌وادار بوونه‌ته رهخنهگرو یاخی.. بته‌كان شكاون و پیرۆز‌و موقه‌ده‌س ساده‌و ئاسایی بوونه‌ته‌وه.. سه‌رده‌می ملكه‌چی به‌سه‌رچووه..
هه‌نووكه، جیهان گوندێكی چكۆلانهیه، دروشمی (گۆڕانه‌كه‌ی ئۆباما) هه‌ر به پێی حه‌تمییه‌تی مێژوو له ئه‌مه‌ریكاوه گه‌یشتۆته گردی زه‌رگه‌ته‌ی سلێمانی.. داهێنه‌رانی لیستی گۆڕان و هه‌وادارانی زۆر چاك ئه‌وه ده‌زانن كه هه‌نووكه كۆمه‌ڵگای كوردی گه‌یشتۆته دۆخی كوڵان و داوای گۆڕان ده‌كات كه ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی سروشتیی دۆخی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ئه‌م قۆناغه ههستیارهیهو عه‌قڵییه‌تی گۆڕانخوازی فشار ده‌خاته سه‌ر ستایڵی دێرین و كۆنی حوكمڕانییه‌تی ده‌سه‌ڵات و پێڕه‌وی حیزبه خۆسه‌پێنه شمولییه‌كان..گه‌لۆی براده‌رینه هه‌نووكه گۆڕان و گۆڕانخوازان به گوێی ئه‌م چركه‌ساته‌دا ده‌چرپێنێ و هاوارده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردستان: به‌سه‌و ئیدی پێویسته كاژی كۆن و ژه‌نگرتووی شێوازی حوكمڕانی فڕێ بده‌ین و ستایڵی ژیانی كۆمه‌ڵگا هاوچه‌رخه‌كه‌مان بگۆڕین.