Skip to Content

Saturday, May 28th, 2022

له‌پشتی عه‌لی یه‌وه‌ نوێژ ئه‌کات وله‌سه‌ر سفره‌ی معاویه‌ نان ئه‌خوات

Closed
by May 24, 2009 گشتی

له‌پشتی عه‌لی یه‌وه‌ نوێژ ئه‌کات وله‌سه‌ر سفره‌ی معاویه‌ نان ئه‌خوات
 سه‌عید عارف
      

 

      به‌ ساکاری قسه‌یه‌که‌ ده‌بێت ئیستابکرێت ، چونکه‌ دواتر کاتی به‌سه‌ر ئه‌چێت . له‌و دواییانه‌ی شۆ ڕشی شاخ دا وه‌ک باس ده‌کرێت نزیکه‌ی 600000 شه‌ش سه‌د هه‌زار چه‌کداری جه‌حافلی خه‌فیفه‌ هه‌بووه‌ (باعاجز نه‌بن به‌ناوی خراپ ناویان نابه‌ین نزیکی هه‌ڵبژاردنه‌) ، به‌ڵام به‌دارو به‌ردی پێشمه‌رگه‌وه‌ نه‌ده‌گه‌شته‌ سه‌رو ده‌هه‌زار بۆیه‌ براده‌رێکی  فه‌رمانده‌ی شۆڕش ، که‌ ته‌سلیم بووبووه‌وه‌، کاتێک توشی هاوه‌ڵه‌ به‌مه‌وقیفه‌کانی ده‌بوو بۆ داپۆشێنی شه‌رمه‌زاری ده‌یگووت : (بابه‌میلله‌تی کورد شۆڕشی ناوێت ئه‌گینا بۆ ئه‌ونده‌ پێشمه‌رگه‌ی که‌مه‌و ئه‌و ژماره‌زۆره‌ جاشی هه‌یه‌). خۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وده‌یگوت له‌ڕاستیه‌که‌یدا جۆرێکیش بوو له‌ مه‌نتیقی که‌مینه‌و زۆرینه‌ی گه مه‌ی دیموکراتی که‌ئێستاکه‌تێی داین.
 هه‌ر له‌ ئێستاکه‌ش دا ئه‌و ژماره‌یه‌یه‌و بووه‌  به‌ ڕێژه‌دیموکراتیه‌‌ که و‌ بڕیاری ئه‌خلاقی ده‌وڵه‌ت  وده‌ستنیشانی سلوکی ده‌سه‌ڵات ده‌دات له‌ ناوحه‌کومه‌تی هه‌رێم دا ، جائیتر ئه‌مه‌مه‌نتیقێکی دیموکراتیه‌، بۆ پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرین گله‌یی له‌به‌خت وزروفی زه‌مانه‌یه‌ک ده‌کات‌ . چونکه‌ ئه‌و شه‌ش سه د‌هه‌زاره‌باشتر توانیویانه‌ خێزان دروست بکه‌ن و  وه‌چه‌ی زیاتر بخه‌نه‌وه‌ وله‌گه‌ڵ زروف وزه‌مانیش بگونجێن و ته‌حه‌مول وسازش بکه‌ن ، زۆر باشتر له‌ شۆڕش گێڕه‌ خوێن کوڵیوه‌کان . چونکه‌ که‌سی به‌ته‌حه‌مول زیاتر مامه‌ڵه‌و قازانج ده‌باته‌وه‌ ، گووتویانه‌ : (ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت قازانج بکه‌یت هه‌میشه‌ ماڵ یان له‌ ڕق هه‌ڵساو یان ــ عه‌یب نه‌بێت ــ له‌ده‌عباهه‌ڵساو بکڕه‌) ئه‌وکاته‌ قازانجی مسۆگه‌رو چاک ده‌که‌یت، جا شۆڕشگێڕ به‌مه‌نتیق ڕق`هه‌ڵساوه‌ بۆیه‌ هه‌میشه‌ وه‌کو من ماڵی ڕوو له‌زه‌ره ره‌‌ . بادووری نه‌خه‌ینه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ هه‌ردوو به‌ری جۆگه‌که‌ ده‌خۆن له‌هه‌موان قه‌ڵه‌و ترو ووچاغ ترو دامه‌زراوترێکیشن .
 
به‌ڵام زۆر دوورترناڕۆین له‌م باسه‌دا ، شتێك که‌گرنگه‌ بووتیرێت بۆبابه‌تی ئێستاکه‌ ، که‌په‌یوه‌نده‌ به‌مۆڕال و ئه‌خلاقی جه‌ماوه‌ره‌وه‌  ده‌بێت، له‌کاتێک دا ئه‌و زۆرینه‌یه‌ که‌باسمان کرد پێکهێنه‌رو بڕیارده‌ری مۆراڵ وئه‌خلاقی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک بن،
به‌رانبه‌ر به‌و عه‌داله‌ته‌ ئه‌خلاقیه‌ی که‌وا که‌مینه‌ی شۆڕش خه‌باتیان بۆکردو له‌سه‌ری چه‌سپابوون ، چی لێ مایه‌وه‌ پاش سه‌رکه‌وتنی ڕاپه‌ڕین .هه‌ندێک که‌ به‌زه‌ختی ڕۆژگار بووبوونه‌ شۆڕشگێڕ ونه‌یان ده‌زانی چۆن ته‌سلیم ببنه‌وه‌ یان وابه‌سته‌و ڕاهاتوبون له‌گه‌ڵ ژیانی ئه‌و شاخه‌ ، ئه‌وانه‌ دوای ڕاپه‌ڕین و ده‌سه‌ڵاتداری شاره‌کان ،گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر سروشته‌که‌ی خۆیان به‌چاوساغی زورینه‌ی چه‌کداره‌کانی‌ئه‌ فواجی خه‌فیفه‌ . شۆڕشگێڕه‌ ئه‌خلاقیه‌ ڕاسته‌قینه‌که‌ش یان بووبه‌ژیرکایه‌ی رۆژگاری  پێچه‌وانه‌‌ وه‌و هاتنه‌کۆتایی ، به‌تیاچون وکوژران له‌ شه‌ڕی ناوخۆدا یان به‌ئاواره‌بون و یان به‌که‌نارگیری تۆران وخیش کردن. تابه‌وجۆره‌ رێگه‌ته‌خت بوو بۆ زۆرینه‌ دیموکراتیه‌که‌ی که‌ پێش تر باسمان کرد . ئیتر بۆ ته‌عه‌جوب بمێنین له‌م زروفه‌ی ئێستاکه‌ و بکه‌وێنه‌ بژاردنی له‌ده‌ست چونی ده‌سکه‌وته‌کان و پاش گه‌ز بونه‌وه‌ی وه‌عده‌کان و ناشایسته‌یی سه‌رکرده‌و سه‌رۆک وده‌سه‌ڵاتی به‌ گه‌نده‌ڵ کردوه‌که‌یان و قه‌سف کردنی هه‌رێم وپه‌ڕله‌مان بابه‌ته‌کانی تری .
 
به‌ڵام شتێکیش هه‌یه‌ ده‌بێت بوترێت،ئه‌ویش زیندوویی جه‌ماوه‌رێکه‌ که‌پێش 18 ساڵ ڕاپه‌رین و کۆڕه‌وی کرد، که‌  گه‌ڕاندنه‌وه‌ی عه‌داله‌ت و زیندووکردنه‌وه‌ی مۆراڵی قبوڵ نه‌کردنی غه‌در بوو. ئێستاکه‌ش ئه‌وه‌ی ده‌توانێت گۆڕانێک بکات ته‌نها به‌ هێنانه‌وه‌ی عه‌داله‌ت وگێڕانه‌وه‌ی ئه‌خلاقی بارکردووده‌بێت. لێره‌دا وهه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ ئه‌و زینوویه‌تییه‌ ی جه‌ماوه‌ر دوباره‌ده‌خاته‌وه‌به‌ر ئه‌زموون .
 
به‌ڵام نمویه‌کی میژوویی هه‌یه‌ ناکریت به‌دووری بگرین ، له نزیکه‌ی 1400سال له‌مه‌پێش و کۆتاییه‌کانی سه‌رده‌می خه‌لیفه کا‌نی ڕاشیدین دا که‌‌ململانێی به‌نوهاشم و به‌نوئومه‌یه‌ پایانه‌که‌ی بوو  ،ئه‌ویش له‌‌جه‌نگی عه‌لی ئه‌بووتالیب له‌ گه‌ڵ معاویه یئه‌بوسوفیان‌دا خۆی یه‌کلا کرده‌وه‌ .عه‌لی سه‌رکه‌تووبو به‌عه‌داله‌تی خۆیه‌وه‌ تامابوو، به‌مه‌رگی عه‌لی عه‌داله‌تیش سه‌ری تیاچو ، فه‌سادی معاویه‌ و ده‌وله‌تی ئه‌مه‌وی‌ به‌دوایدا هات.
 
له‌وێدا که‌سایه‌تیه‌کی عه‌نتیکه‌ هه‌یه‌  . ئه‌ویش (عوقه‌یل)ی برای( عه‌لی ئه‌بوتالیبه‌) ‌ له‌ هه‌ناوی بنه‌ماڵه‌ی عه‌له‌ویه‌کان خۆیانه‌،به‌ینی خۆش بووه‌ له‌گه‌ڵ معاویه‌و ‌به‌کوردی خۆمان گوته‌نی:(له‌‌هه‌ردووبه‌ری جۆگه‌که ‌ده‌له‌وه‌ڕی‌) . به‌و هۆیه‌وه‌  که‌لێیان ده‌ پرسی: (‌ چۆن واده‌بێت؟ تۆ برای عه‌لیت و هامشۆی معاویه‌ش ده‌که‌یت!!! ). له‌وه‌لام دا ده‌یگوت : ( له‌دنیا دادوو شت خۆشه‌،نوێژ کردن له‌دوای عه‌لیه‌وه‌و نانخوارنیش له‌سه‌ر سفره‌ی معاویه‌) .
 
saidaraf@hotmail.com

 

Previous
Next