دیموكراسیه‌ت چیه ؟…..ئاماده‌كردنی:ئه‌حمه‌د هاوڕێ
دیموكراسیه‌ت چیه ؟
ئاماده‌كردنی
ئه‌حمه‌د هاوڕێ
1- دیموكراسیه‌ت به شێوه‌یه‌كی گشتی بریتیه له دینامیك و ڕێكخستنی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی كه‌مرۆڤ هه‌موو پێوه‌ندیی و یه‌كێتییه‌كی تیا وون كردووه له‌گه‌ڵ كۆمۆنه‌ی مرۆڤایه‌تیدا gemeinwesen- – . وه‌ئه‌مه‌ش به‌م جۆره درێژه ئه‌كێشێ له‌نێوان كۆمۆنه‌ی سه‌ره‌تایی و كۆمۆنه ، كۆمۆنیزمی داهاتوودا، وه‌له سایه‌ی كاپیتالیزم دا دیمه‌كراسیه‌ت ته‌واوی بایه‌خی مێژوویی خۆی وه‌ر ئه‌گرێت ،
2- له‌دایك بوونی دیموكراسیه‌ت ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی كه مرۆڤی له‌پێویستیه‌كانی خۆی تیا دوور خرایه‌وه ، واتا له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی موڵكیه‌تی تایبه‌تی ، دابه‌ش بوونی كۆمه‌ڵ به‌چینه جیاوازه‌كانه‌وه ، وه‌له‌گه‌ڵ پێك هاتنی ده‌وڵه‌ت دا و به پێشكه‌وتنی ئه‌و دیاردانه ، دیموكراسیه‌تیش پێشكه‌وتووه و سیاده‌شی ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌سایه‌ی قانونی به‌هادا به‌هێزتر بووه .. ،
3- هه‌ربه‌وپێیه‌ش دیموكراسیه‌ت هه‌رگیز ده‌سه‌ڵاتی چینایه‌تی و ده‌وڵه‌ت له‌ناو نابات ، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه پێویستی به‌و ئامرازانه‌یه وه‌ك بنكه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له پێناوی دابین كردنی سیسته‌می جیاوازی و دابه‌شكردن و ڕێكخستنی پێوه‌ندی نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ و پێوه‌نی ئه‌مانه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت دا ،
4- هه‌موو دیموكراسیه‌ت پێویستی به بوونی تاكه ( تاكی دابڕاو له كۆمۆنه‌ی مرۆڤایه‌تی ) ، به بوونی چینه‌كان و ده‌وڵه‌ته ، وه‌لێره‌دا ئه‌توتنین بڵێین دیموكراسیه‌ت له هه‌مانكاتدا شێوازی ئیداره‌ی كۆمه‌ڵ و سیاده‌ی چینێكه ، وه‌میكانیزمی یه‌كێتی و تصالح پێكردنی ئه‌ندامه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه‌یه‌تی ،
5- دیموكراسیه‌ت نه‌فۆڕمێكه و نه تایبه‌تیشه به‌م یان ئه‌و قۆناغی بره‌وو پێشكه‌تنی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ، به‌ڵكو هه‌میشه وه‌ك دیكتاتۆریه‌تی سه‌رمایه خۆی نواندووه و ئه‌نوێنێ ، ئه‌م خاسیه‌ته‌ش به‌ستراوه به سروشتی نێوان كاڵا و به‌رهه‌م هێنان و دیمه‌كراسیه‌ته‌وه وه‌ك پێویستی له‌یه‌ك دانه‌بڕاو و مه‌رجی بوونی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ،
6- له‌سایه‌ی دیموكراسیه‌تدا ، كه له‌م كۆمه‌ڵه‌دا ته‌وتوی بایه‌خی مێژوویی خۆی نواندووه ، بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژوودا مرۆڤی تاك ، به پێبه‌خشینی سیفه‌تی هاونیشتمانی یه‌كی دابڕاو – مواگن منعزل – ، هه‌موو سیفه‌تێكی مرۆڤانه‌ی وون كردووه ، وه‌كراوه‌ته كاڵایه‌ك –السلعه – وه‌ك هه‌موو كڵایه‌كی تر‌و ( سه‌ربه‌ست و چونیه‌ك ) له گه‌ڵ هه‌موواندا ، له سایه‌ی سیسته‌می ئاڵ وگۆڕو ده‌ورانی به‌هادا – القیمه – ، له سایه‌ی _ ئازادی و دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی _ دا ، له به‌رده‌م یاسادا ڕاگیراوه ، وه هه‌ربه‌م جۆره بونیان بۆتی بونێكی پێویست بۆ سه‌رمایه ، وه‌ئیتر وه‌ك تاكێكی نه‌به‌ستراو به‌هیچ چینێكه‌وه ، واتا وه‌ك هاونیشتمانی یه‌ك ، بوونی ئه‌سه‌لمێنرێ له سایه‌ی دیموكراسییه‌تدا ،
7- سڕینه‌وه‌ی سنووری نێوان چینه ناكۆكه‌كان ئه‌وكاته به‌ڕونی ئه‌بینرێ كه دژه‌شۆڕش به‌ڕاده‌یه‌كی به‌رز ده‌سه‌ڵاتی خۆی چه‌سپاندووه ، واتا ئه‌وكاته‌ی دیموكراسیه‌ت ئه‌توانێ به‌شێوه‌یه‌كی بێگه‌رد سیمای جوانی خۆی بنوێنێ و وه‌ك تاكه زاتی مێژوویی جڵه‌وی هه‌مووشت له‌ده‌ست بگرێت ،ئه‌م فۆڕمه دیموكراسییه بێگه‌رده‌ش ، ئه‌توانرێ له سایه‌ی ، به‌ره‌ی میللی یان پۆناپارتی دا به‌ده‌ست به]ێنرێ ، هه‌ر له ستالینیزمه‌وه هه‌تا نازی ، له فاشیزمه‌وه هه‌تا سۆشیالیزم ، وات گرنگ نیه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌چ فۆڕمێكدایه ، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گرنگه پاراستنی سیاده‌ی سه‌رمایه‌یه ، واتا سه‌ركوتكردنی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی و سیاده‌ی (لاشخصی ) سه‌رمایه‌داریه‌ت .
8- له‌م ڕووه وه پرۆلیتاریا هه‌مه‌موو جۆره هاوپه‌یمانیه‌ك و به‌رگری كردنێك له‌م یان ئه‌و فۆڕمی دیموكراسی ڕه‌ت ئه‌كاته‌وه ، چونكه ئه‌وانه هیچ له جه‌هه‌ری ئه‌م سیسته‌مه ناگۆڕن ، پرۆلیتاریا هه‌ر له بوونی یه‌وه له خه‌باتدایه دژی دیمه‌كراسیه‌ت ، هه‌ر له _ فۆڕمه ناشرینه‌كه‌یه‌وه _، دیكتاتۆریه‌ت ، تا به _ فۆڕمه جوانه‌كه‌ی _ ئه‌گات ، په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردن ، شۆڕشی كۆمۆنیزمیش یان نابێت یا دژی دیموكراسیه‌ته ،
9- خه‌باتی پرۆلیتاریا له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه چینایه‌تییه‌كانیدا ، خه‌باته و له‌درێژای مێژووشدا هه‌ر خه‌بات بووه دژی دیموكراسیه‌ت ، ئه‌مه ئه‌گه‌ر هاتوو سروشتی مێژوویی ئه‌وخه‌باته‌مان له سروشتی مێژوویی بونی پرۆلیتاریاوه بینی ، نه‌وه‌ك وه‌ك مێژوویی ڕه‌سمی ، یان به‌و گیانه كرێكاری یه‌وه كه هه‌موو شتێكی كرێكاران به ڕه‌وا ئه‌بینێ چونكه كرێكاران ئه‌كه‌ن و كرێكارانیش خاڵین له هه‌ڵه ،
10- پرۆلیتاریا به‌خۆئاماده كردنێكی فراوان ، بنكه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاماده ئه‌كات بۆ تێكشكانی هه‌موو بناغه‌یه‌كی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ، بۆ له‌ناوبردن : هاونیشتمانی سه‌ربه‌ست و سه‌ربه‌ستی ، تاك ، كاڵا ، دوڵه‌ت وچینه‌كان ، وه‌هه‌رچیتر كه بناغه‌ی بوون و توانای سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی دیموكراسیه‌تن ،
11- دیموكراسیه‌تی _ كرێكارانه _ كه هه‌موو ڕیفۆرمیسته‌كانی جیهان و له‌سه‌رویانه‌وه ، ته‌وژمه ڕادیكالییه به‌ناو كۆمۆنیستی یه‌كانی وه‌ك ماركسیزم و لینینیزم و ترۆتسكیزم و لۆكسمبۆرگیزم و …. هتد كردویانه‌ته دروشمی به‌رزی ( شۆڕش ) ، هیچ شتێكی له‌به‌رده‌مدا نیه _ هه‌روه‌ك مێژوو نه‌ك كتێب ، سه‌لماندی _ جگه له‌نوێ كردنه‌وه‌ی سیاده‌ی سه‌رمایه له ژێر ده‌ستی هاونیشتمانییه كرێكاریه‌كان دا ،
دیموكراسیه‌تی ( كرێكارانه ) هیچ نیه جگه له هه‌مان شێوازی سه‌رمایه‌داری كۆن به‌ناوی به‌شداریكرنی كرێكاران له به‌ڕێوه بردنی كارگه‌دا ، وه هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یش ، داستانی دیموكراسیه‌ت ، فریشته‌ی ئازادی و دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی ، له سایه‌ی ( كرێكاران ) خۆیاندا ، كرێكاران ئه‌كه‌نه كۆیله‌یه‌كی كرێ گرته‌ی هه‌میشه‌یی
12- له‌لای ئێمه ناكۆكی نێوان شۆڕش و ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه ، هه‌مان ناكۆكی نێوان كۆمۆنیزم و دیموكراسییه‌ته ، سه‌ركه‌وتنی هه‌رلایه‌كیان تێكشكانی ئه‌وی تریانه .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
تێبینی :- ئه‌وباسه‌ی سه‌ره‌وه ، هه‌ڵبژاده‌یه‌كه ، له‌نامیلكه‌ی – نامه‌یه‌ك له‌وه‌ڵامی گۆڤاری " سۆشیالیزم یان به‌ربه‌ری " دا