
گۆڕان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م بازنه‌یه‌دایه!…..حه‌مه غفور
گۆڕان
له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م بازنه‌یه‌دایه!
(له په‌یوه‌ند به نه‌خشی میدیای کوردی له گێژکردنی جه‌ماوه‌ردا)حه‌مه غفور
hamaxafoer@yahoo.comزه‌خیره‌و جبه‌خانه‌ی ڕاگهیاندنو میدیای بۆرژوازی کوردی، به حیزبی‌و ئههلیو سه‌ربه‌خۆشیه‌وه، ده‌ستێکی باڵایان هه‌یه له شێواندنی ڕای گشتی‌و به‌لاڕێدابردنی زهینو هوشیاری کۆمه‌ڵگاو پهستاوتنو له قاڵبدانی هه‌ردووکیشیان له چوارچێوه‌ی سیاسهتو ئامانج‌و به‌رژوه‌ندی ته‌سکی حیزبایه‌تیاندا. دوو ئه‌زموونی پڕ حیکمهتو پڕ جه‌وهه‌ری ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی باڵه‌کانی جووڵانه‌وه‌ی ناسیونالیستی کوردی له‌مباره‌وه یاد دێنمه‌وه؛
یه‌که‌م، له‌سه‌رو به‌ندی بۆمبارانی ته‌بلیغاتی جه‌نگیی ئه‌مریکا بۆ هێرشو په‌لاماردانی عێراق به بیانووی ڕزگاردنی کوێت له ده‌ستی سوپای ڕژێمی دیکتاتۆری سه‌دام ساڵی 990، ژوڕنالیزمی تازه‌پیاکه‌وتووی کوردی به سه‌لیقه‌یه‌کی قهومپهرستانهوه وێنایه‌کی هێند عاجباتیو به ئینساف‌و عه‌داله‌تخوازو ڕزگاریبهخشیان له سیمای (جۆرج بوشی باوک)ی سه‌رۆکی ئه‌وسای ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا ڕه‌سم کردبوو، که پرۆفایلی سه‌رۆک بوش به‌سه‌ر دار‌و دیوار‌و سه‌ر دڵی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه داکوترابو. وه‌کو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی شایی‌و لۆغانی هه‌ڵکردنی شنه‌بای دیموکراسی‌و خۆشه‌ویستیان بۆ سه‌رۆکی ئه‌مریکا به له‌هجه‌ی په‌تی کورده‌واری ناویان لێ نابوو "حاجی بوش!". له کاتێکدا سه‌رۆکی ئه‌مریکا به جووڵاندنی ئوستوڵه دهریاییهکانو هێزی پڕچه‌کی سه‌ربازی ئه‌مریکی بۆ جێگیرکردنی له ناوچه‌ی خۆره‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، سیاسهتو ستراتیژ‌و ئامانجێکی کۆنه‌په‌رستانه‌و دژه خهڵکیو دژه کرێکاری‌و چه‌پڕه‌وی جێبه‌جێ ئه‌کرد، بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه سیاسیه‌ی که به‌شوێن هه‌ره‌سی بلۆکی به‌ناو کۆمۆنیستیی سۆڤێتدا هاتبووه ئاراوه.
جه‌نگی یه‌که‌می که‌نداو، که به گه‌رده‌لوولی بیابان ناساندیان، هه‌وڵێک بوو بۆ سه‌پاندنی ملهوڕی سیاسی‌و سه‌ربازی ئه‌مریکا به‌سه‌ر جیهانی دوای کۆتایی جه‌نگی سارددا. ئه‌م ئاراسته‌یه‌ی ئه‌مریکا نه له دوور‌و نه له نزیکه‌وه په‌یوه‌ندیه‌کی به ئازادی‌و عهدالهتو گێڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری کوێته‌وه نه‌بوو، هه‌روه‌کو په‌یوه‌ندیشی نه‌بوو به خواسته‌کان‌و هیواو ئاواتی ملیۆن ملیۆن جه‌ماوه‌ری ژێرچه‌پۆکی ڕژێمه دیکتاتۆریه‌کانی ناوچه‌که‌شه‌وه. به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی کوردایهتیو حیزبه‌کانی ئامانج‌و سیاسه‌تی خۆیان به‌سته‌وه به بۆمبهاوێژه‌کانی ئه‌مریکاوه‌و باکیشیان له‌وه نه‌بوو که به‌سه‌ر کارهساتو تراژیدیای سه‌دان هه‌زار قوربانی له خه‌ڵکی سڤیلی عێراقدا بپه‌ڕنه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات، وه ئه‌م کاره‌شیان کرد‌و ڕێک به مهرامگهیشتنی خۆشیان ناونا به‌روبوومی شنه‌بای دیموکراسی ڕۆژئاوایی‌و هه‌ژده ساڵی ڕه‌به‌قیشه وه‌کو ئهزموونو ده‌سکه‌وت ده‌می خه‌ڵکی پێ قه‌پات ئه‌که‌ن.
دووهه‌م، نهخشو ئه‌ندازیاریی میدیا‌و ڕاگه‌یاندنی کوردی‌و نووسهرانو قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستانی ئینساف فرۆش‌و ویژدان فرۆشی خزمهتچییان، له شکڵپێدانو ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌و شه‌رعییه‌ت بۆ حه‌قانییه‌تی شه‌ڕی براکوژی نێوان هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری کوردی بوو. ژوڕنالیزمی ههڕهمهکیو حیزبی، ڕاگه‌یاندنی ده‌سته‌مۆی ئه‌حزابی عه‌شیره‌یی کوردی به کارامهییو لێزانیی خۆیان هوشیاریو باوه‌ڕی گشتی‌و کۆمه‌ڵگایان ترنجانده نێو تونێلی بێئه‌وسه‌ری کێبه‌رکێیه‌کی ناشه‌رعی، خوێناوی‌و شه‌رماوه‌ری واوه که هه‌رچی ڕێز‌و به‌هاو که‌سایه‌تی تاکی کوردستان بوو، نزمترو بێبه‌هاتر ئه‌هاته پێش چاو له به‌های فیشه‌کێکی به‌رگریکردن له ده‌مارگیریه‌کی سرف ناسیونال-عه‌شیره‌یی دهردناکو گورچکبڕ که له هه‌ردوو به‌ره‌ی شه‌ڕی ئه‌م حیزبانه‌وه ئاراسته‌ی یه‌کتریان ئه‌کرد! میدیای ئه‌وسای دوو حیزبی هاوپه‌یمانی ئه‌مڕۆ، گۆڕابوون بۆ چاوگه‌ی داهێنانی ووشه‌و دهربڕینو ده‌سته‌واژه‌ی شێوێنه‌ر، شه‌رماوه‌ر، عهوامانهو دژ به هه‌ر پرهنسیپو پێودانگێکی هاوچه‌رخی مرۆڤایه‌تی. دام‌و ده‌زگای پارتی‌و یه‌کێتی ئه‌وله‌ویاتیان بریتی بوو له به شه‌یتان کردن‌و به دوژمن کردنی ته‌ره‌فی "برای کوردی" به‌رامبه‌ر له‌پێناو حهڵاڵکهردنی خوێنیاندا. له ئاکامی ئه‌مه‌وه شه‌ڕێکی چوار ساڵه‌ی دڕندانه‌و ماڵوێرانکهرمان بینی، تیرۆر‌و کوشتنی دیل‌و ته‌نانه‌ت ئهنفالو بێسهرو شوێننکردنی لایه‌نگرو هه‌وادارانی یهکتریانمان بینی، ئاواره‌یی لێکه‌وته‌وه، کینه‌و ڕق‌و دوژمنایه‌تی له ویژدان‌و له مێژوودا چاند که تا ئه‌مڕۆش سێبه‌رو تارمایی به‌سه‌ر سه‌ری کۆمه‌ڵی کوردیه‌وه نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه. به‌هره‌و هونه‌ری ژورنالیزمی ئه‌زموونی کوردایه‌تی له‌م ئه‌رکانه‌یدا به باشی ده‌رئه‌که‌وێت.
ئێستاش له‌م سه‌رو به‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌یاندا، له‌م ڕۆژگاره‌ی فریودانی به‌کۆمه‌ڵی خهڵکیهیاندا، وه له‌م پنته بچووکه‌ی جیهاندا، له کوردستان، ئه‌م ڕۆژانه دیسانه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌مان میدیای کوردی‌دا، ده‌سته‌واژه یان چه‌مکی "گۆڕان" له ڕاده به‌ده‌ر نفوزی په‌یداکردووه. ئه‌م ووشه‌یه نه‌ک هه‌ر بۆته ویردی سه‌ر زمانی هه‌موو که‌سێ له کۆڕ‌و کۆمه‌ڵی ئاسایی خه‌ڵکداو زیاده‌ڕۆییش پێیه‌وه بۆته پیشه‌و نه‌رتێکی هه‌ر ڕۆژه‌ی ته‌بلیغاتی کوردی، به‌ڵکو ئه‌م عیباره‌ته خوڵقئامێزو به شکڵ دڵگیره پانتاییه‌کی ئێجگار گه‌وره‌شی له بیر‌و باوه‌ڕو لێکدانه‌وه‌ی گشتی‌و مشت‌و مڕی ڕۆژانه‌شدا داگیرکردووه. به‌جۆرێک که ئه‌توانم بڵێم؛ ته‌نگی به مه‌قوله‌ی "دیموکراسی"ش هه‌ڵچنیوه‌و خه‌ریکه وه‌کو سه‌نگی مه‌حه‌کی پێودانگێکی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌باره‌ت به ئایینده‌ی کۆمهڵو ڕووداوه‌کان له باوه‌ڕو هوشیاری جه‌ماوه‌ری فراوانی خه‌ڵکی کوردستاندا حیکایهتو داستانی قه‌به‌و شاخداری بۆ ئه‌هۆنرێته‌وه.
له‌م نێوهداو له‌گه‌ڵ هێنانه‌ئارای پرسی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی کوردستان، وه له هاوشانی خستنه‌ڕێی پرۆسێسی دیموکراسی‌و بانگه‌شه‌کانی هه‌ڵبژاردندا، ووشه‌ی گۆڕان کراوه‌ته سه‌رتۆپی دروشم‌و بانگه‌شه‌و ڕاگه‌یاندنه‌کان، ناوه‌نده‌کانی بڕیار‌و ده‌سه‌ڵاتدار نه‌خش ئه‌نوێنن له بهرجهستهکردنو کریستالیزهکردنی ئه‌م شیعارهدا له ویژدان‌و بیروڕای باو وه له زه‌ینی گشتی هاوڵاتیاندا. به‌ڵام له کاتێکدا که وا دێته به‌رچاو بۆ هه‌موو لایه‌ک "گۆڕان" بووبێته دروشمی هه‌ره سه‌ره‌کی ههڵسوورانو چالاکی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیی حیزب‌و قه‌واره‌کان، به‌ڵام خودی ده‌سته‌واژه‌که (واته ده‌ربڕینی گۆڕان) زیاتر له هه‌ر شتێکی دیکه بۆته جێگای نیگهرانیو سه‌رچه‌شمه‌ی شک‌و گومان لای خه‌ڵکی!
ئه‌وه ئێجگار ناڕۆشنو ته‌ڵخه که هه‌موو ئه‌و هێزو قورساییه سیاسیانه‌ی ڕابه‌رایه‌تی ئه‌م هه‌یه‌جانه هه‌ڕه‌مه‌کیه ئه‌که‌ن، یان بودجه بۆ ئه‌م بانگه‌شه په‌تیه پووچ‌و بێناوه‌رۆکه ته‌رخان ئه‌که‌ن له‌ژێر په‌رده‌ی ئه‌م دروشمه بریقهدارهدا کام گۆڕان‌و چاکسازی ئه‌نجام ئه‌درێ له کوردستان؟ باشه له هه‌ژده ساڵی ڕابردوودا کێ ده‌ستی گرتبوون، بۆ ڕیفۆرمیان نه‌کرد، ئه‌گه‌ر چاکسازیان مه‌به‌سته!؟ مه‌به‌ست له گۆڕان هه‌ر ئه‌و جۆره‌یه له مه‌رامه‌کانتان که پێی شاد بوون‌و ناوتان ناوه ئه‌زموونی کورد‌و ڕۆژی هه‌زار جار قه‌وانه‌که‌ی لێئهدرێتهوه!؟ یاخود ئامانج له‌م گۆڕانه جێگۆڕکێی کورسیه‌کانی پارله‌مان یان ده‌سه‌ڵاتدارێتیه له‌مانه‌ی ئێستاوه بۆ هه‌ندێکی دوای ئه‌مان! ئه‌زموونێک که مشتێک میللیگهراو پێشمه‌رگه‌و چهکبهشانی ناسیونال-عه‌شیره‌یی کوردی کرده ملیۆنێرو وه‌کو فیرعه‌ونه‌کان ژیانی شاهانه‌یان له کوردستان ئارایشت پێداوه‌و جه‌ماوه‌ری ملیۆنیی خه‌ڵکی کوردستانیش له ناو ههژاریو بێکاری‌و بێمافیو نائه‌منیدا ڕه‌ها کراون!؟ ئه‌زموونێک که ساڵانێکه خه‌ڵکی کوردستان له به‌رامبه‌ری ڕاوهستاونو به ده‌نگ هاتوونو ڕه‌خنه‌ی توندیان له سه‌رتاپای هه‌یه‌و ڕۆژ نیه هاوڵاتیانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره بۆ مافه‌کانیان، بۆ خواسته‌کانیان، بۆ ئازادیه‌کانیان، بۆ نان بۆ ئاو بۆ ڕووناکیو بۆ هه‌ر خواستێکیان له دوو توێیدا به‌رۆکتان نهگرنو دهستهویهخهتان نه‌بنه‌وه.
هه‌موو که‌س داوای گۆڕان ئه‌کات، هه‌موو حیزبهکانو قه‌واره‌و لیسته جیاوازه‌کان به‌ڵێنی گۆڕان ئه‌ده‌ن، له هه‌مان کاتدا هه‌مووشیان باوه‌شیان کردووه به‌م دهستهواژهیهداو تیتڵی پلاتفۆرمه‌کانی خۆیانی پێ جوان‌و ڕووکه‌ش ئه‌که‌ن، بێ ئه‌وه‌ی دیار بێت که واتای ڕاسته‌قینه‌ی گۆڕان بۆ کۆمه‌ڵگا، بۆ ئازادی، بۆ یهکسانیو عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی، بۆ جێگاوڕێگای مرۆڤ له‌نێو کۆمه‌ڵدا، بۆ ڕێز‌و حورمه‌تی ئینسانی تاکه‌کانی ووڵات چی ئهگهیهنێو چۆن جێبه‌جێ ئه‌بێت.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا، هێشتا ئه‌م ووشه‌یه، یانی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌ی گۆڕانه، نه هیچ که‌س له داهێنه‌رانی ووشهکهو نه جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکیش جگه له واتا‌و ده‌ربڕینێکی گشتی‌و شموولیو موجه‌ڕه‌د، نه‌یانتوانیوه پێناسه‌یه‌کی درووست‌و ڕۆشنی لێ بده‌ن به‌ده‌سته‌وه. ڕوون نیه "گۆڕان" کێ پێی هه‌ڵئه‌سێت، یا ئه‌نجامی ئه‌دات! دیار نیه گۆڕان له چی شتێکدا مه‌به‌سته! هیچ ژوڕنالیستێکو ڕۆژنامهیهکو ته‌له‌فیزیۆنێک ئه‌م پرسیاره‌ی ئاراسته‌ی داهێنه‌رانی ئه‌م دهستهواژهیهو بانگه‌شه کهرانیشی نه‌کردۆته‌وه، که بێزه‌حمه‌ت، به ڕۆشنیو بێ پێچ‌و په‌نا پێمان بڵێ "گۆڕان" چی ئه‌گه‌یه‌نێت، بۆمان ڕوون بکه‌ره‌وه؟ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستتان له گۆڕان، سه‌رکه‌وتنی نه‌وشیروان مسته‌فایه بۆ جێگای مه‌سعود به‌رزانی، پێم وانیه مانایه‌کی بۆ خه‌ڵکی کوردستان تێدا بێت! یان ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستتان ئه‌مه‌یه که خه‌ڵکی ڕاکێشنه به‌رده‌می سندوقه‌کانی دهنگدانو دواتر پێیان بڵێن ئێوه به مافێکی گرنگی خۆتان شاد بوون، دیسانه‌وه ئه‌میش سیناریۆیه‌که بۆ وه‌رگرتنی په‌نجه‌مۆری خه‌ڵکی هه‌تا بۆ ده‌وره‌یه‌کی تریش ڕهسمییهتو شه‌رعییه‌ت بده‌نه‌وه له باڵاده‌ستی خۆتان به‌سه‌ر دهسهڵاتو داهاتو موقه‌ده‌راتی کۆمه‌ڵگاوه‌و هیچی تر.
نه‌خێر، خودی داهێنه‌رانی ده‌سته‌واژه‌ی گۆڕان، تا ده‌گا به‌وانه‌ش که خۆیانیان پێوه هه‌ڵواسیوه، نه ئێستا‌و نه هیچ کاتێکی تریش نایانهوێو نه‌شیانویستووه له‌گه‌ڵ خهڵکو هاوڵاتیاندا ڕوون‌و شه‌فاف بن. هه‌تا ئه‌گه‌ر که‌سێکی وه‌کو نه‌وشیروان مسته‌فا که ئێستا له هه‌موو هه‌ڤاڵانی پێشووی زیاتر خۆی به موده‌عی "گۆڕان" ئه‌ناسێنێت، بخوازێت شه‌فافیه‌ت پیاده بکات ناتوانێت‌و له‌ده‌ستی نایه‌ت. چونکه هه‌ر ئێستا سه‌رچاوه‌ی دارایی کۆمپانیای ووشه ناڕۆشنهو که‌س نازانێ چۆن‌و له کوێوه دابین ئه‌بێت! سیستمه‌که‌ش ڕێگانادات شهفافیهتو نه‌زاهه‌ت وه‌کو پێوانه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی پیاده‌و په‌یڕه‌و بکرێت. باڵانسی چینایه‌تیی له ڕژێمی سه‌رمایه‌داریدا پێویستیی حه‌یاتی هه‌یه به نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت. ناکرێ‌و ناتوانرێ که‌مایه‌تیه‌کی مشه‌خۆرو نوقم بوو له نێو سهروهتو سامانت ههبێو زۆربه‌یه‌کی هه‌ره زۆری جه‌ماوه‌ری بێبهشو بێمافو موحتاجی فرۆشتنی هێزی کاریشت ههبێو ده‌میش بژه‌نی له باسی بوونی ئینساف‌و عه‌داله‌تی کۆمهڵایهتیو شه‌فافیه‌ت! جا چ بگات به کوردستانی ژێر سایه‌و ده‌سه‌ڵاتدارێتی دوو حیزبی عه‌شیره‌یی‌و میلیشیایی که له جێی یاسا‌و ئه‌حکامی قهزاییو به‌ڕێوه‌بردن، له باتی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و دامه‌زراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای شارستانی، حوکمی قه‌ره‌قووشیانه‌ی سه‌رۆک، فه‌رمانی تۆتالیتاریانه‌ی به‌رزانی‌و تاڵه‌بانی له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو یاسا‌و دهسهڵاتو هێزو ئیرادهیهکهوهیه.
له نێو بازنه‌ی کایه‌ی ئه‌زموونی کوردی‌دا، له‌وه‌ی باسکرا زیاتری لێ ههڵناکڕێنرێت! ته‌جروبه‌ش نیشانیداوه. به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م بازنه‌یه‌دا، گۆڕان مانا‌و واتا‌و به‌های واقعی خۆی پێوه چه‌سپ ئه‌بێته‌وه. به مه‌رجێک ئه‌م بازنه‌یه‌و ئه‌م کایه‌یه هوشیاریو ویژدانمان داگیرنه‌کات! سه‌رنج بده‌ن، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا، به تایبه‌ت به دوای نه‌مانی ڕژێمی به‌عسدا، هه‌رچه‌ند ئه‌حزابی کوردی خه‌ڵکیان ئاوقه‌ی فیدراڵیهتو ماده‌ی 140و مه‌سه‌له‌ی ناوچه دابڕاوهکانو ئه‌م شتانه کرد، به‌ڵام جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان ده‌ستیان واڵاتر بوو به ناڕهزایهتیو فشاری خۆیان ئه‌و بڕه له گۆڕانکاری له ئاوهدانیو ڕێگاوبان‌و پرۆژه‌ی جۆراوجۆر‌و زۆر شتی تریان سه‌پاندووه به‌سه‌ر حکومهتو ئه‌حزابی کوردی‌دا، وه به‌رده‌وامیش له مه‌یداندا بوون بۆ ماف‌و داوا‌و مه‌سه‌له‌کانی دیکه‌ی ژیانی ڕۆژانه‌یان. ئه‌م حه‌ره‌که‌ته‌و ئه‌م ڕه‌وته جه‌ماوه‌ریه‌ی دژی ده‌سه‌لات به‌و ڕادهیهو به‌و ئاسته نه‌خشی بووه‌و کاریگه‌ری به‌جێهێشتووه که له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی مهرامو سیاسه‌ته‌کانی ده‌سه‌لاتدا خۆی دۆزیوه‌ته‌وه‌و سه‌ربه‌خۆیی خۆی هه‌بووه. به‌مپێیه هێزی گۆڕان خه‌ڵک خۆیانن. ئیراده‌ی گۆڕان له خه‌ڵک خۆی ئه‌وه‌شێته‌وه. دیاره به سهربهخۆو له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی کایه‌و ده‌ستڕۆیشتوویی یهکێتیو پارتیدا. بازنه‌ی ده‌سه‌لاتی ئه‌حزابی کوردی، چوارچێوه‌ی ئه‌زموونی بزووتنه‌وه‌ی قه‌ومی، ناوچه‌ی سه‌وزی سهرمایهدارانو فیرعه‌ونه‌کانی کوردستانه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووس‌و ئایینده‌ی سیاسی ئه‌م خه‌ڵکه‌و ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌و له پێناو ده‌سگرتن به‌سه‌ر ته‌واوی سه‌رچاوه‌ی داهاتو سهروهتو سامانی وولاتدا.
گۆڕان له فه‌رهه‌نگی سیاسی ئه‌م ناوچه سهوزهداو له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، بریتیه له زامنکردنی باڵاده‌ستیی ئه‌م حیزبانه به‌سه‌ر سه‌ری کۆمه‌ڵی کوردستانه‌وه. به‌ڵام گۆڕان له بهرژهوهندیو له قازانجی خه‌ڵکی کوردستان‌و له پێناو ئایینده‌یه‌کی گهشو دوور له سه‌روه‌ری ده‌سه‌ڵاتی حیزب‌و میلیشیا، له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ئیراده‌ی ئه‌م حیزبانه‌دا ئه‌توانێ ببێته واقع. هه‌موو فه‌لسه‌فه‌ی میدیای کوردی، به ئههلیو حیزبیشیهوه، بریتیه له پاڵپێوه‌نانی خه‌ڵکی کوردستان به هه‌ر نرخێک بووبێت بۆ ناو کایه‌ی بازنه‌ی موقه‌ده‌راتی بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی کوردی. بێگومان ئه‌م کاره‌ش به ڕێگایه‌کی شه‌ریفانه ناچێته به‌ره‌وه. پێویسته ماشێنی ههڵخراندنو وادارکردنو له‌قاڵبدانی مێشکی خه‌ڵکی په‌نا به‌رێت بۆ هه‌ر شێوازێک له خهڵهتاندنو فریودان. ئه‌مڕۆژانه میدیای کوردی به حیزبی‌و ئههلیو سهربهخۆیشیهوه زۆر به داخه‌وه نانی خۆیان له‌م بواره‌دا دابین ئه‌که‌ن. ته‌نها ئه‌م ئایدیاڵه له میدیا که پاڵیداوه به ده‌سه‌ڵاته‌وه‌و مێشکی جه‌ماوه‌ری کونکردووه به بانگه‌شه‌کانی، به ته‌نیا به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسێسی دیموکراسیانه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی وه‌کو گاڵتهبازاڕێک ته‌ماشابکرێت.
28ئایار2009